ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨/٩.٢٠٢٥ یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران و یەکەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات و کتێبخانەی لیلەسترۆم سیمینارێکیان لە ژێر ناوی”دۆخی کورد لە چوارپارچەی کوردستان” بە کۆڕگێڕی دوکتۆر هاشم ئەحمەزادە بەڕێوە برد. ئەم سیمینارە بە شێوەیەکی ئازاد و کراوە بۆ هەموو بەشداربووان بەڕێوەچوو.
دەستپێکی سیمینارەکە بە پارچە موزیکێک لەلایەن چەند کچە گەنجی نۆروێژی بوو کە ڕەنگی جلەکانیان لە ڕەنگی ئاڵای کوردستان هەڵبژادبوو بۆ مەبەستی پشتوانی لە کورد.
پاشان، لە لایەن بەڕێوەبەری سیمینار، خاتوو بێری مەرەسەنە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و کورتەیەک لەسەر ژیانی کۆڕگێر، نووسەر و سیاسەتوانی کورد، دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە پێشکەش کرد.
دوکتۆر هاشم باسێکی بەهێز و بەرچاوی لەسەر «کورد و کوردستان» پێشکەش کرد . دوای باسە پر بایەخەکەی کاک دوکتۆر، نۆرە گەیشتە پرسیار و وڵامدانەوە. لە کۆتاییدا بەڕێز خاتوو نینا لانگفێلت بەچەپکە گوڵ، زۆر سپاس و دەستخۆشیان لە دکتور هاشم کردو دوای یەک کاتژمێرو نیو کۆتایی بەبەرنامەکە هات.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، یەکیەتی ژنان لە دەرەوەی وڵات. ١٨/٩.٢٠٢٥




