ڕۆژی شەممە ٢/٥/٢٠٢٦ سیمینارێک لە ژێر ناوی یەکسانی لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ بە هاوکاریی ڕێکخراوی Mennesker i fokus “مرۆڤتەوەری” بەشێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو:
١ـ سەرەتا بەڕێز جەمیل لە لایەن Mennesker i fokus باسێکی لە سەر کار و ئامانجی ڕێکخراوەکەیان پێشکەش کرد.
٢ـ پاشان ڕەعدە پاڵانی، بەرپرسی کۆمیتەی ژنان بەخێرهاتنی بەشدارانی سیمینارەکەی کرد.
٣ـ بەڕێز مەنسوور وەک کۆڕگێڕی سیمینار باسەکەی خۆی پێشکەش کرد کە تەرخان کرابوو بەکۆمەڵێ بابەت، لەوانە ماف چییە، یەکسانی مرۆڤ بەگشتی و ژن و پیاو لە بنەماڵە و کۆمەڵگە بەتایبەتی. هەروەها کۆڕگێڕ بە ئاماژە بە گرینگی و ڕۆڵ و نەخشی زمان، وتی: زۆر گرنگە کۆچبەران خۆیان فێری زمانی ئەو وڵاتە بکەن کە تێیدا دەژین تا بتوانن تێکەڵی کۆمەڵگە بن و بچنە دنیای کارەوە. مەنسوور لە کۆتایی باسەکەیدا بە ئاماژە بە چەمکی یەکسانی وتی: پێویستە منداڵەکانمان بە کچ و کوڕەوە فێری یەکسانیخوازی بکەین.
بڕگەی دووهەمی سیمینارەکە بەشێوەی کاری گرووپی بوو کە بەشداران چالاکانە بەشدارییان تێدا کرد. سیمینارەکە دوای ٣ کاتژمێر کۆتایی هات.
یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ




