ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٨/٦/٢٠٢٦ سیمینارێک لە ژێر ناوی“توندوتیژی و چارەسەرییەکانی“ لە نۆروێژ لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات و بە هاوکاریی ڕێکخراوی مرۆڤتەوەری
(Mennesker i fokus بەشێوەی خوارەوە بەڕێوەچوو:
١ـ سەرەتا لە لایەن خاتوو نەمام زەڕینفام ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵات بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و یەک خولەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ڕاگەیەندرا. دواتر بەڕێز جەمیل لە لایەن Mennesker i fokus باسێکی لە سەر کار و ئامانجی ڕێکخراوەکەیان پێشکەش کرد.
٢ـ پاشان کۆڕگێڕی یەکەمی سیمینار خاتوو ماریت لینگرا ((Marit Lyngraلە لایەن ڕێکخراوی بە دیڵ بۆ جێگرەوەی توندوتیژی (Alternativ til vold-stiftelsen) باسێکی لە سەر شێوەی پەروەردەی تەندروستیی لە سەر منداڵ هێنایە بەرباس و ئەو توندوتیژیانەی بەرانبەر بە منداڵ دەکرێت و چ کاریگەرییەکی نەرێنیی دادەنێ لەسەر دەروونی منداڵ. بەڕێزیان چوونە سەر شێوەکانی توندوتیژی و بە تایبەت توندوتیژی خێزانی. هەروەها ئاماژەیان بە زیانەکانی توندوتیژییەکان کرد و وە چۆن بتوانین بەرگری لێ بکەین و نەهێڵین پەرەبستێنێ و زوو جارەسەریان بکەین.
٣ـ کۆڕگێڕی دووهەم بەڕێز خاتوو ئێلیزابەت هاتلەم (Elizabeth Hatlem) لەلایەن ڕێکخراوی دژی توندوتیژی لەسەر کێشەی بنەماڵە و خێزان باسێکیان پێشکەش کرد کە پێکهاتبوو لە چەندین بابەتی تایبەت لە مەڕ توندوتیژی و هەروەها توندوتیژییەکان لە نێو بنەماڵەدا چین. کۆڕگێڕ ئاماژەی بە جۆری کێشە و توندوتیژی خێزانی کرد و دەستنیشانی چارەسەرییەکانی کرد.
٤- بابەتی سێهەم تەرخان کرابوو بۆ ڕێکخراوی پەناگا، کریسەسەنتر(krisesenter ) کە تایبەت بوو بە کێشە گشتییەکان. باس لەوە کرا کە ئەوانەی بەرەوڕووی توندوتیژی دەبنەوە پێکهاتووە لە ژن، منداڵ و پیاو. بەڵام زیاترین ئاماری قوربانیان کە لە بەر دەستدایە ژنانە. ئاماژە بەوە کرا کە دوای ئەوەی ئەو کەسانە پەنا دەبەن بۆ رێکخراوی پەناگا، ژیانیان پارێزراوە و بە تەواوی یارمەتیان دەدرێت و ژیانێکی ئارامیان بۆ دابین دەکرێت.
٥- لە بڕگەی کۆتایی دا بەشداربووان بە پرسیار و سەرنجی خۆیان سیمینارەکەیان زیاتر دەوڵەمەنت کرد. شایانی باسە سیمینارەکە لە کاتژمێر پێنجی دوانیوەڕۆ دەستی پێکرد و هەشتی ئێوارە، دوای ٣ کاتژمێر کۆتایی پێهات
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات/ نۆروێژ
١٩/٦/٢٠٢٦




