Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوید!

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-08-06
  • 06:56

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوید!
ڕۆژی شەممە 2022/08/06 زایینی، کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، فێستیڤاڵێکی یەک ڕۆژە و هەمەڕەنگی بە بەشداری بەشێک لە ئەندامان و بنەماڵەکانیان لە شاری “لینشۆپینگ”ی وڵاتی سوید بەڕێوە برد.
سەرەتا خاتوو “لەتیفە جەباری” بەرپرسی کۆمیتەی سوید، بەخێرهاتنی بەشداران و میوانانی کرد و پاشان ڕیزی بەرنامەکان و ڕێڕەوی کاری فێستیڤاڵەکەی پێشکەش کرد.
بڕگەی یەکەمی فێستیڤاڵەکە تەرخان کرابوو بۆ تەندروستی لەش و مێشک. لەو بەشەدا خاتوو “ڕێژاو” نووسەر، ڕاهێنەری یۆگا، بۆکس و بەرگری تاکە کەسی، باسێکی کورتی لەسەر تەندروستی پێشکەش کرد و پاشان بە پێشاندانی چەندین جووڵەی بەسوود بۆ لەش و بەتایبەتی بۆ ژنان و هەروەها یوگا کردن، درێژەی بە باسەکەی دا و بەشدار بووانیش چالاکانە و بە تێکڕا بەشداری ڕاهێنانەکانیان کرد.
لە بەشێکی دیکەی فێستیڤاڵەکەدا خاتوو “ئێوا لیند” ئەندام پارلمانی سوید لە سەر لیستی سوسیال دێموکرات لە باسێکدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی کۆمەڵگەی سوید و ئەو بوارانەی کە سوسیال دێموکرات هەوڵی چاکسازییان بۆ دەدات و بەشداران چالاکانە لە باسەکاندا بەشدارییان کرد و نیگەرانی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی سوید بەرانبەر بە ئێران و تورکیا دەربڕی و پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان لەو پێوەندییەدا هێنایە گۆڕێ و خاتوو “ئێوا لیند” بەڵێنی دا کە پرسیار و تێبینییەکانیان لە کۆبوونەوەی خۆیاندا و لە گەڵ بەرپرسانی سەرەوە باس بکات.
بڕگەیەکی دیکەی فێستیڤاڵ وەک هەمیشە تەرخان کرابوو بۆ منداڵان و پێک هاتبوو لە چەند بەش، وەک خوێندنەوەی کتێب، گەڕان بە نێو دارستاندا و چەند یاری منداڵانە، کە لە لایەن منداڵانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
پێویستە بگوترێ کە لەو بەشەدا زیاتر تیشک خرابووە سەر سروشت و چۆنیەتیی پاراستنی ژینگە و سەوزایی، کە منداڵان بە کۆکردنەوەی پاشماوە فڕێ دراوەکانی دەور و بەریان بە کردەوە لەو بوارەدا ڕاهێنانیان کرد و پاشان دیارییان بەسەردا دابەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی فێستیڤاڵەکەدا و دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ، هاوڕێیان بە سازکردنی خواردنی کوردەواری، گۆرانی، قسەی خۆش و گێڕانەوەی بیرەوەری و هەڵپەڕکێ تا درەنگانی ئێوارە کۆڕەکەیان ڕازاندەوە.
بەرنامەکە تا کاتژمێر 7ی ئێوارە درێژەی هەبوو و پاشان ئەندامان سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پێکهێنانی ئەو ڕۆژە خۆشە، پێشکەش بە کۆمیتە کرد و بەرەو شوێنی نیشتەجێ بوونیان گەڕانەوە.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- سوید

 

1 of 15
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

 

بابەتی هاوشێوە

خۆپیشاندانی کوردستانییان، ئێرانییەکان و سەندیکا فەرانسەییەکان دژی سەرکوتی خوێناویی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

2026-01-19

پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنان

2026-01-17

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی “ژینا-مهسا ئەمینی” لە شاری فرانکفۆرت

2026-01-06

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان، لە چالاکی ڕێکخراوی ژن،ژیان،ئازادی، لە کۆتا شەممەی ساڵ لە وڵاتی ئاڵمان

2025-12-30
کاروچالاکی

پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-17
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-16
کلتوری

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-14

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

وردەکاریی تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زاری دایکی شەهید ڕۆبینا ئەمینییانەوە

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

پیام سپاسگزاری پنج سازمان زنان شرق کردستان در ارتباط با استقبال از اعتصاب سرتاسری ۱٨ دی ماە

پەیامی سوپاس و پێزانینی پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆڵی پێشەنگانەی ژن لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی – سیاسی

اقتصاد ایران در آستانه فروپاشی

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوید!

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-08-06
  • 06:56

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوید!
ڕۆژی شەممە 2022/08/06 زایینی، کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، فێستیڤاڵێکی یەک ڕۆژە و هەمەڕەنگی بە بەشداری بەشێک لە ئەندامان و بنەماڵەکانیان لە شاری “لینشۆپینگ”ی وڵاتی سوید بەڕێوە برد.
سەرەتا خاتوو “لەتیفە جەباری” بەرپرسی کۆمیتەی سوید، بەخێرهاتنی بەشداران و میوانانی کرد و پاشان ڕیزی بەرنامەکان و ڕێڕەوی کاری فێستیڤاڵەکەی پێشکەش کرد.
بڕگەی یەکەمی فێستیڤاڵەکە تەرخان کرابوو بۆ تەندروستی لەش و مێشک. لەو بەشەدا خاتوو “ڕێژاو” نووسەر، ڕاهێنەری یۆگا، بۆکس و بەرگری تاکە کەسی، باسێکی کورتی لەسەر تەندروستی پێشکەش کرد و پاشان بە پێشاندانی چەندین جووڵەی بەسوود بۆ لەش و بەتایبەتی بۆ ژنان و هەروەها یوگا کردن، درێژەی بە باسەکەی دا و بەشدار بووانیش چالاکانە و بە تێکڕا بەشداری ڕاهێنانەکانیان کرد.
لە بەشێکی دیکەی فێستیڤاڵەکەدا خاتوو “ئێوا لیند” ئەندام پارلمانی سوید لە سەر لیستی سوسیال دێموکرات لە باسێکدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی کۆمەڵگەی سوید و ئەو بوارانەی کە سوسیال دێموکرات هەوڵی چاکسازییان بۆ دەدات و بەشداران چالاکانە لە باسەکاندا بەشدارییان کرد و نیگەرانی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی سوید بەرانبەر بە ئێران و تورکیا دەربڕی و پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان لەو پێوەندییەدا هێنایە گۆڕێ و خاتوو “ئێوا لیند” بەڵێنی دا کە پرسیار و تێبینییەکانیان لە کۆبوونەوەی خۆیاندا و لە گەڵ بەرپرسانی سەرەوە باس بکات.
بڕگەیەکی دیکەی فێستیڤاڵ وەک هەمیشە تەرخان کرابوو بۆ منداڵان و پێک هاتبوو لە چەند بەش، وەک خوێندنەوەی کتێب، گەڕان بە نێو دارستاندا و چەند یاری منداڵانە، کە لە لایەن منداڵانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
پێویستە بگوترێ کە لەو بەشەدا زیاتر تیشک خرابووە سەر سروشت و چۆنیەتیی پاراستنی ژینگە و سەوزایی، کە منداڵان بە کۆکردنەوەی پاشماوە فڕێ دراوەکانی دەور و بەریان بە کردەوە لەو بوارەدا ڕاهێنانیان کرد و پاشان دیارییان بەسەردا دابەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی فێستیڤاڵەکەدا و دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ، هاوڕێیان بە سازکردنی خواردنی کوردەواری، گۆرانی، قسەی خۆش و گێڕانەوەی بیرەوەری و هەڵپەڕکێ تا درەنگانی ئێوارە کۆڕەکەیان ڕازاندەوە.
بەرنامەکە تا کاتژمێر 7ی ئێوارە درێژەی هەبوو و پاشان ئەندامان سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پێکهێنانی ئەو ڕۆژە خۆشە، پێشکەش بە کۆمیتە کرد و بەرەو شوێنی نیشتەجێ بوونیان گەڕانەوە.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- سوید

 

1 of 15
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

 

بابەتی هاوشێوە

خۆپیشاندانی کوردستانییان، ئێرانییەکان و سەندیکا فەرانسەییەکان دژی سەرکوتی خوێناویی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

2026-01-19

پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنان

2026-01-17

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی “ژینا-مهسا ئەمینی” لە شاری فرانکفۆرت

2026-01-06

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان، لە چالاکی ڕێکخراوی ژن،ژیان،ئازادی، لە کۆتا شەممەی ساڵ لە وڵاتی ئاڵمان

2025-12-30

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی