Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-10
  • 09:54

ڕۆژی شەممەی ٨ی ئاگوستی، یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد بەپێی بەرنامەی ساڵی ٢٠٢٦ ی زائینی چالاکی هاوینی خۆی بەڕێوە برد.
کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەرگای ساڵۆن بە ڕووی ئەندامان دا کرایەوە، دواتر بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو “نازدار کرمانج” ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتی بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد.
لە بەشی یەکەم دا ئەندامان بەخواردنی کوردەواری لە کەشێکی ئارام دا نانی بەیانیان لە دەوری یەک خوارد.
لە بەشی دووهەم دا بەرپرسی کۆمیتە خاتوو”شلێر حەسەنپوور” بەخێرهاتنی بەشدارانی کردو بە کورتی باسی لە باروو دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی کرد و هەروەها باسی موشەکبارانی شوێنی نێشتەجێ بوونی بنەماڵەکان لە باشووری کوردستانی کرد و گوتی: وێڕای ئەوەی یەکیەتیی ژنان، مووشەکباران کردنی شوێنی ژن و منداڵی بێتاوان مەحکووم دەکا، لە ڕێگای نامە ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر هێرشە مووشەکیەکان بە ناوەندە نێونەتەوەیەکان گەیاندوە.
دواتر باسی کار و چالاکی بەردەوامی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی کرد و گوتی: یەکیەتیی ژنان بە هەوڵ و هیممەتی هەموو ئەو کەسانەی لە سەرەتاوە لەو ڕێکخراوەیە دا کاریان کردوە تا ئێرە هاتووە، نابێ نەخش و ڕۆڵی ئەو کەسانە لەبیر بکرێن.
بەڕێزیان لە درێژەی قسەکانی دا سوپاسی ئامادەبووانی کرد و گوتی هۆی سەرکەوتنی ڕێکخراوەکەمان پشتیوانی بەردەوامی ئێوە ئەندامان بووە کە جێگای ڕێزە.
دوابەدوای قسەکانی بەرپرسی کۆمیتە، بەشی تەندرووستی بە خوێندنەوەی ژیاننامەی وتاربیژ بەڕێز “دوکتور محەممەد ڕەحیمی” لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو “نازدار کرمانج” پێشکەش کرا و داوای لە دوکتور ڕەحیمی” پسپۆڕ و پزیشکی بنەماڵەیی کرد کە باسی خۆی لەسەر “نەخۆشییەکانی قۆناغی گۆڕانکاری هۆرمۆنی لە سەر جەستەی مرۆڤ” پێشکەش بکا.
د. ڕەحیمی وێڕای سوپاس و پێزانین گوتی: جێگای خۆشحاڵییە کە یەکیەتیی ژنان گرینگی بەو بەشە داوە، ئەمنیش هەوڵ دەدەم ئەو زانیاریانەی هەمە لە گەڵ ئێوە دابەشی بکەم.
بەڕێز د. ڕەحیمی زۆر بە وردی باسی لە قۆناخەکانی تەمەن و نیشانەکانی گۆڕانی هۆرمۆن لە جەستەی ژنان دا کرد و هەروەها باسی لە چۆنیەتی بەرگری و خۆ پاراستن لەو قۆناخانە دا کرد، هەر لەو پێوەندیە دا پێشنیاری خۆی وەک: شێوەی ژیان، هەڵبژاردنی خواردنی تەندرووست و شێوەی بەرگری باس کرد کە بوو بە جێگای سرنجی ئامادەبووان.
دوایی باسی بەڕێزیان، کات درا بە بەشداران تا پرسیارەکانی خۆیان لە بەڕێز د. ڕەحیمی بکەن و ڕاستەوخۆ وڵام وەرگرنەوە.
سێهەم بەشی بەرنامە تەرخان کرابوو بۆ چالاکی گەورەساڵان و یاری منداڵان و نیگار کێشی کە هاوڕێیان خاتوو “ئارەزوو حیسامی” و خاتوو “ڕێناس خزری“ بە هاوکاری یەکتر ئەو بەشەیان بەڕێوەبرد کە ئەو بەشەش بوو بە جێگای سرنجی لاوەکان و بەگەرمی بەشداریان کردو لە کۆتایی دا دیپڵۆم بەسەر ئەو لاوانە دا دابەش کرا و هەروەها خەڵاتی ڕەمزی پێشکەش بە سێ کەس لە لاوەکان کرا کە جوانترین و پڕ ماناترین وێنەیان کێشابۆوە.

دوابەشی چالاکی یەک ڕۆژەی یەکیەتیی ژنان تەرخان کرابوو بە بەشی هونەری و دانیشتن لە دەوری یەک و گێڕانەوەی بیرەوەی خۆشی ژیان و خواردنی خوانی کوردەواری، کە لە کەشێکی خۆش و دۆستانە دا تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە درێژەی کێشا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ بەشداری گەرمی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆمیتەی شارەکان، سوپاسی تایبەت پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکا کە لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی یەک ڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٦ی زائینی دا هاوکاری کۆمیتەی بەڕێوەبەریان کرد، هەر لێرەوە سوپاسی بەشی ڕاگەیاندن کۆمیتەی حدکا لە سوئێد و بەتایبەتی هاوڕێی ماندوونەناس کاک “محەممەد بایزیدی” دەکەین بۆ بە دێکۆمێنت کردنی ئەو چالاکییە.
هەر بژین و بمێنن بە شادی.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08
سیاسی

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-10
  • 09:54

ڕۆژی شەممەی ٨ی ئاگوستی، یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد بەپێی بەرنامەی ساڵی ٢٠٢٦ ی زائینی چالاکی هاوینی خۆی بەڕێوە برد.
کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەرگای ساڵۆن بە ڕووی ئەندامان دا کرایەوە، دواتر بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو “نازدار کرمانج” ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتی بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد.
لە بەشی یەکەم دا ئەندامان بەخواردنی کوردەواری لە کەشێکی ئارام دا نانی بەیانیان لە دەوری یەک خوارد.
لە بەشی دووهەم دا بەرپرسی کۆمیتە خاتوو”شلێر حەسەنپوور” بەخێرهاتنی بەشدارانی کردو بە کورتی باسی لە باروو دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی کرد و هەروەها باسی موشەکبارانی شوێنی نێشتەجێ بوونی بنەماڵەکان لە باشووری کوردستانی کرد و گوتی: وێڕای ئەوەی یەکیەتیی ژنان، مووشەکباران کردنی شوێنی ژن و منداڵی بێتاوان مەحکووم دەکا، لە ڕێگای نامە ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر هێرشە مووشەکیەکان بە ناوەندە نێونەتەوەیەکان گەیاندوە.
دواتر باسی کار و چالاکی بەردەوامی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانی کرد و گوتی: یەکیەتیی ژنان بە هەوڵ و هیممەتی هەموو ئەو کەسانەی لە سەرەتاوە لەو ڕێکخراوەیە دا کاریان کردوە تا ئێرە هاتووە، نابێ نەخش و ڕۆڵی ئەو کەسانە لەبیر بکرێن.
بەڕێزیان لە درێژەی قسەکانی دا سوپاسی ئامادەبووانی کرد و گوتی هۆی سەرکەوتنی ڕێکخراوەکەمان پشتیوانی بەردەوامی ئێوە ئەندامان بووە کە جێگای ڕێزە.
دوابەدوای قسەکانی بەرپرسی کۆمیتە، بەشی تەندرووستی بە خوێندنەوەی ژیاننامەی وتاربیژ بەڕێز “دوکتور محەممەد ڕەحیمی” لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو “نازدار کرمانج” پێشکەش کرا و داوای لە دوکتور ڕەحیمی” پسپۆڕ و پزیشکی بنەماڵەیی کرد کە باسی خۆی لەسەر “نەخۆشییەکانی قۆناغی گۆڕانکاری هۆرمۆنی لە سەر جەستەی مرۆڤ” پێشکەش بکا.
د. ڕەحیمی وێڕای سوپاس و پێزانین گوتی: جێگای خۆشحاڵییە کە یەکیەتیی ژنان گرینگی بەو بەشە داوە، ئەمنیش هەوڵ دەدەم ئەو زانیاریانەی هەمە لە گەڵ ئێوە دابەشی بکەم.
بەڕێز د. ڕەحیمی زۆر بە وردی باسی لە قۆناخەکانی تەمەن و نیشانەکانی گۆڕانی هۆرمۆن لە جەستەی ژنان دا کرد و هەروەها باسی لە چۆنیەتی بەرگری و خۆ پاراستن لەو قۆناخانە دا کرد، هەر لەو پێوەندیە دا پێشنیاری خۆی وەک: شێوەی ژیان، هەڵبژاردنی خواردنی تەندرووست و شێوەی بەرگری باس کرد کە بوو بە جێگای سرنجی ئامادەبووان.
دوایی باسی بەڕێزیان، کات درا بە بەشداران تا پرسیارەکانی خۆیان لە بەڕێز د. ڕەحیمی بکەن و ڕاستەوخۆ وڵام وەرگرنەوە.
سێهەم بەشی بەرنامە تەرخان کرابوو بۆ چالاکی گەورەساڵان و یاری منداڵان و نیگار کێشی کە هاوڕێیان خاتوو “ئارەزوو حیسامی” و خاتوو “ڕێناس خزری“ بە هاوکاری یەکتر ئەو بەشەیان بەڕێوەبرد کە ئەو بەشەش بوو بە جێگای سرنجی لاوەکان و بەگەرمی بەشداریان کردو لە کۆتایی دا دیپڵۆم بەسەر ئەو لاوانە دا دابەش کرا و هەروەها خەڵاتی ڕەمزی پێشکەش بە سێ کەس لە لاوەکان کرا کە جوانترین و پڕ ماناترین وێنەیان کێشابۆوە.

دوابەشی چالاکی یەک ڕۆژەی یەکیەتیی ژنان تەرخان کرابوو بە بەشی هونەری و دانیشتن لە دەوری یەک و گێڕانەوەی بیرەوەی خۆشی ژیان و خواردنی خوانی کوردەواری، کە لە کەشێکی خۆش و دۆستانە دا تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە درێژەی کێشا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ بەشداری گەرمی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆمیتەی شارەکان، سوپاسی تایبەت پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکا کە لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی یەک ڕۆژەی ساڵی ٢٠٢٦ی زائینی دا هاوکاری کۆمیتەی بەڕێوەبەریان کرد، هەر لێرەوە سوپاسی بەشی ڕاگەیاندن کۆمیتەی حدکا لە سوئێد و بەتایبەتی هاوڕێی ماندوونەناس کاک “محەممەد بایزیدی” دەکەین بۆ بە دێکۆمێنت کردنی ئەو چالاکییە.
هەر بژین و بمێنن بە شادی.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی