Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی چواردەهەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-02-12
  • 08:38

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٤، ١٤هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ژێر ناوی “دایکانی زامداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، بە بەشداری میوانان و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە، لە شاری “ئورێبروو” ی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
سەرەتای کۆنفرانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
باشان لە لایەن بەڕێوەبەری کۆنفرانسەوە خاتوو “ڕێناس خزری” بەخێرهاتنی میوانان و بەشدار بووان کرا و دەنگ بۆ بەشە جیاوازەکانی کۆنفرانس وەرگیرا.
دواتر کاک “عەلی فەتحی” ئەندامی چالاکی ڕێکخراوەکەمان لە سوید، بە پێشکەش کردنی باسێک لە سەر گرینگی زمانی دایکی کۆنفڕانسی کردەوە و کۆنفرانس بە ڕەسمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
کاک “عەلی” قسەکانی خۆی بە ئاماژە بە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان وەک زمانی کوردی، پێشمەرگە و ئاڵا دەست پێکرد و بەر لە زمانی کوردی، بە وردی و بەکورتی سەبارەت بە پێشمەرگە و ئاڵا دوا. پاشان زۆربەی کاتەکەی بۆ بابەتی زمانی دایکی تەرخان‌کرد. سەرەتا باسی چەند توێژینەوەیەکی زانستی لەمەڕ گرینگی زمانی‌دایکی بەگشتی و زمانی کوردی بەتایبەتی و پەروەردەی منداڵ هێنا گۆڕێ. ئەوجار پرژایە سەر بابەتی مەترسییەکانی فەوتانی زمانی نەتەوەیی و کارایی ئەو مەترسییانە لەسەر زمانی دایکی، لە سەراسەری ئێران و جیهان بەگشتی و لەسەر کورد بەتایبەتی. ناوبراو لە دوابەشی باسەکانیدا چەند ڕێکارێکی دەست‌نیشان کرد بە مەبەستی گەشەی زمانی کوردی بەتایبەت لە دەرەوە و بە فەرهەنگ ‌کردنی هەوڵەکان بۆ پێشکەوتنی پتر لەو بارەوە.
کاک “عەلی” لە کۆتاییدا چۆنیەتیی دیارکرانی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی لەلایەن ڕێکخراوی یۆنێسکۆ و خۆشەویستی ئەو زمانەی لەلایەن گەلانی دیکەوە هێنا بەرباس و بە شێعرێک لەبارەی زمانی کوردییەوە کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا.
پاش وتەکانی کاک “عەلی” بەشی یەکەمی کۆنفرانس کە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی پەیامەکان دەستی پێکرد. لەو بەشەدا خاتوو “مەحبووبە ڕەحیمی” پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا سەرەتا بە گشتی ئاماژەی بە خەباتی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و پاشان باسی لە ڕۆڵی ژنان بە گشتی و ژنی کورد بەتاینەتیی لە شۆڕشی ژینادا کرد و دەوری یەکیەتیی ژنانی لەو شۆڕشەدا بەگشتی و لە دەرەوەی وڵات بەتایبەتی بەرز نرخاند. ناوبراو لە بەشێکی پەیامەکەیدا وتی: “ڕێز گرتن لە خەباتی ژنانی نەتەوەکانی دیکەی نیشتەجێی ئێران ئەرکی ڕێکخراوەکەی ئێمەیە، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بیر بێت کە خەباتی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەباتێکە کە خۆمان دەبێ پێناسەی بکەین و خۆمان دەبێ بینووسینەوە و نەتەوەکانی دیکەی نیشتەجێی ئێرانیش دەبێ ڕێزی لێبگرن و دانی پێدا بنێن.
پاشان پەیامەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوید لە لایەن بەڕێز “نەبەز عەلیدووست” بەرپرسی کۆمیتە و پەیامی کۆمەڵەی زیندانییانی سیاسی لە لایەن خاتوو “شوعلە قادری” یەوە پێشکەش کران.
بڕگەی دووهەمی کۆنفرانس تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی هەر دوو ڕاپۆرتەکانی کۆمیتە، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە “لەتیفە جەباری” و ڕاپۆرتی بەشی دارایی، لە لایەن “پەروین حوسێنزادە” بەرپرسی بەشی دارایی و ڕاپۆرتی چاودێری دارایی لە لایەن خاتوو “باوان کەریمی” بە نوێنەرایەتی بەرپرسی ئەو بەشە، پێشکەش کران و پاش هەڵسەنگاندن و ڕەخنە و پێشنیاری بەشداربووان لە سەر هەر دوو ڕاپۆرتەکانی کۆمیتە و وەڵام دانەوەیان لە لایەن بەرپرسانی بەشەکانەوە، بە تەواوی دەنگی کۆنفرانس پەسند کران.
بڕگەی سێهەمی کۆنفرانس بۆ باس لەسەر بەرنامەوپەیرەوی نێوخۆیی کۆمیتەی سوید و هەروەها هەڵبژاردنی دەستەیەکی بەڕێوەبەری نوێ بۆ کار کردن لە کۆمیتەی داهاتوودا تەرخان کرابوو. لەم بڕگەیەدا بەشداربووان چالاکانە بەشدارییان کرد و لە کۆتاییدا لە هەڵبژاردنێکی نهێنی و دێموکراتییانەدا دەستەیەکی بەڕێوەبەری پێکهاتوو لە ٧ ئەندامی ئەسڵی و ٣ئەندامی جێگر، بۆ کار کردن لە کۆمیتەی نوێدا هەڵبژێردران.
لە کۆتا بەشی کۆنفرانسدا، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی سوید، خاتوو “لەتیفە جەباری” سپاسی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری پێشوو و کۆمیتەی شارەکان و هەروەها ئەندامانی هاوکار لە دەرەوەی کۆمیتەی کرد و هەوڵ و تێکۆشانەکانیانی بەرز نرخاند.
کۆنفرانس پاش زیاتر لە ٧ کاتژمێر، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

بابەتی هاوشێوە

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەرەوەی وڵات لە سی و حەوتومین دانیشتنی گشتی تۆری جیهانی بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و بیروبڕوا لە ئێران

2026-05-12

دیداری بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ خاتوو کریستین واگنێر رئیسی شورای شار و رئیسی پارلمان شاری نۆیئیزنبورگ.

2026-05-11

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە سەر یەکسانی

2026-05-05

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

2026-05-04
کاروچالاکی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-11
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە سەر یەکسانی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-05
سوئێد

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-04

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە سەر یەکسانی

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ، ئەندامێکی یەکیەتیی ژنانی لە ئاڵمان وەکوو بەرپرسی ژنانی ڕۆژهەڵات هەڵبژارد.

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی ستۆکهۆڵم-سوئێد”

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوەکان بە بۆنەی دامەزرانی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – ژینا

ڕاگەیاندراوی ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_ژینا

ڕێژیمی ئێران؛ بەردەوامیی گرتنی سەرەڕۆیانەی ژنانی کورد و بێسەروشوێنکردنیان

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سویس لە ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە شەهیدانی سەربەستی نیشتمان.

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی نیشاندان بە دەستدرێژییە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت

بەڕێوەچوونی چواردەهەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید!

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-02-12
  • 08:38

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٤، ١٤هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ژێر ناوی “دایکانی زامداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، بە بەشداری میوانان و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە، لە شاری “ئورێبروو” ی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
سەرەتای کۆنفرانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
باشان لە لایەن بەڕێوەبەری کۆنفرانسەوە خاتوو “ڕێناس خزری” بەخێرهاتنی میوانان و بەشدار بووان کرا و دەنگ بۆ بەشە جیاوازەکانی کۆنفرانس وەرگیرا.
دواتر کاک “عەلی فەتحی” ئەندامی چالاکی ڕێکخراوەکەمان لە سوید، بە پێشکەش کردنی باسێک لە سەر گرینگی زمانی دایکی کۆنفڕانسی کردەوە و کۆنفرانس بە ڕەسمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
کاک “عەلی” قسەکانی خۆی بە ئاماژە بە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان وەک زمانی کوردی، پێشمەرگە و ئاڵا دەست پێکرد و بەر لە زمانی کوردی، بە وردی و بەکورتی سەبارەت بە پێشمەرگە و ئاڵا دوا. پاشان زۆربەی کاتەکەی بۆ بابەتی زمانی دایکی تەرخان‌کرد. سەرەتا باسی چەند توێژینەوەیەکی زانستی لەمەڕ گرینگی زمانی‌دایکی بەگشتی و زمانی کوردی بەتایبەتی و پەروەردەی منداڵ هێنا گۆڕێ. ئەوجار پرژایە سەر بابەتی مەترسییەکانی فەوتانی زمانی نەتەوەیی و کارایی ئەو مەترسییانە لەسەر زمانی دایکی، لە سەراسەری ئێران و جیهان بەگشتی و لەسەر کورد بەتایبەتی. ناوبراو لە دوابەشی باسەکانیدا چەند ڕێکارێکی دەست‌نیشان کرد بە مەبەستی گەشەی زمانی کوردی بەتایبەت لە دەرەوە و بە فەرهەنگ ‌کردنی هەوڵەکان بۆ پێشکەوتنی پتر لەو بارەوە.
کاک “عەلی” لە کۆتاییدا چۆنیەتیی دیارکرانی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی لەلایەن ڕێکخراوی یۆنێسکۆ و خۆشەویستی ئەو زمانەی لەلایەن گەلانی دیکەوە هێنا بەرباس و بە شێعرێک لەبارەی زمانی کوردییەوە کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا.
پاش وتەکانی کاک “عەلی” بەشی یەکەمی کۆنفرانس کە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی پەیامەکان دەستی پێکرد. لەو بەشەدا خاتوو “مەحبووبە ڕەحیمی” پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا سەرەتا بە گشتی ئاماژەی بە خەباتی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و پاشان باسی لە ڕۆڵی ژنان بە گشتی و ژنی کورد بەتاینەتیی لە شۆڕشی ژینادا کرد و دەوری یەکیەتیی ژنانی لەو شۆڕشەدا بەگشتی و لە دەرەوەی وڵات بەتایبەتی بەرز نرخاند. ناوبراو لە بەشێکی پەیامەکەیدا وتی: “ڕێز گرتن لە خەباتی ژنانی نەتەوەکانی دیکەی نیشتەجێی ئێران ئەرکی ڕێکخراوەکەی ئێمەیە، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بیر بێت کە خەباتی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەباتێکە کە خۆمان دەبێ پێناسەی بکەین و خۆمان دەبێ بینووسینەوە و نەتەوەکانی دیکەی نیشتەجێی ئێرانیش دەبێ ڕێزی لێبگرن و دانی پێدا بنێن.
پاشان پەیامەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوید لە لایەن بەڕێز “نەبەز عەلیدووست” بەرپرسی کۆمیتە و پەیامی کۆمەڵەی زیندانییانی سیاسی لە لایەن خاتوو “شوعلە قادری” یەوە پێشکەش کران.
بڕگەی دووهەمی کۆنفرانس تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی هەر دوو ڕاپۆرتەکانی کۆمیتە، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە “لەتیفە جەباری” و ڕاپۆرتی بەشی دارایی، لە لایەن “پەروین حوسێنزادە” بەرپرسی بەشی دارایی و ڕاپۆرتی چاودێری دارایی لە لایەن خاتوو “باوان کەریمی” بە نوێنەرایەتی بەرپرسی ئەو بەشە، پێشکەش کران و پاش هەڵسەنگاندن و ڕەخنە و پێشنیاری بەشداربووان لە سەر هەر دوو ڕاپۆرتەکانی کۆمیتە و وەڵام دانەوەیان لە لایەن بەرپرسانی بەشەکانەوە، بە تەواوی دەنگی کۆنفرانس پەسند کران.
بڕگەی سێهەمی کۆنفرانس بۆ باس لەسەر بەرنامەوپەیرەوی نێوخۆیی کۆمیتەی سوید و هەروەها هەڵبژاردنی دەستەیەکی بەڕێوەبەری نوێ بۆ کار کردن لە کۆمیتەی داهاتوودا تەرخان کرابوو. لەم بڕگەیەدا بەشداربووان چالاکانە بەشدارییان کرد و لە کۆتاییدا لە هەڵبژاردنێکی نهێنی و دێموکراتییانەدا دەستەیەکی بەڕێوەبەری پێکهاتوو لە ٧ ئەندامی ئەسڵی و ٣ئەندامی جێگر، بۆ کار کردن لە کۆمیتەی نوێدا هەڵبژێردران.
لە کۆتا بەشی کۆنفرانسدا، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی سوید، خاتوو “لەتیفە جەباری” سپاسی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری پێشوو و کۆمیتەی شارەکان و هەروەها ئەندامانی هاوکار لە دەرەوەی کۆمیتەی کرد و هەوڵ و تێکۆشانەکانیانی بەرز نرخاند.
کۆنفرانس پاش زیاتر لە ٧ کاتژمێر، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

بابەتی هاوشێوە

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەرەوەی وڵات لە سی و حەوتومین دانیشتنی گشتی تۆری جیهانی بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و بیروبڕوا لە ئێران

2026-05-12

دیداری بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ خاتوو کریستین واگنێر رئیسی شورای شار و رئیسی پارلمان شاری نۆیئیزنبورگ.

2026-05-11

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە سەر یەکسانی

2026-05-05

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

2026-05-04

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی