Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە وڵاتی فینلاند

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-03-14
  • 20:06

ڕۆژی شەممە ١٢ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی، بەرانبەر بە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٠٧٢١ی کوردی، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری ” تۆرکۆ”ی وڵاتی فینلاند بە بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتانی دەرەوە و بەشێکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی یەکسانی و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەتایبەتیی دوو شەهیدی ژن نەسرین حەداد و سوهەیلا قادری و هەموو ئەو ژنانەی کە بوونەتە قوربانی نایەکسانی لە کۆمەڵگادا دەستی پێکرد.

بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی کۆپلە شێعرێک و بەخێر هێنانی میوانان و بەشداربووان لە لایەن خاتوو “کیمیا بەدەوی” بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە دەستی پێکرد. پاشان پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنان لە لایەن خاتوو “لەتیفە جەباری” یەوە پێشکەش کرا. ناوبراو پاش پیرۆزبایی ٨ی مارس لە بەشدارن بە گشتی و ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوەکەمان بە تایبەتی، پەیامەکەی بە باسێکی کورت لەسەر مێژووی سەرهەڵدانی خەباتی ژنان و ڕۆژی ٨ی مارس دەست پێکرد و پاشان بە ئاوڕدانەوەیەک لە بارودۆخی ژنانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، ئاماژەی بە هەندێک لەو دیاردانە کرد کە لە لایەن کۆمەڵگا و لە ژێر ناوی دین و ئایین و لە چوارچێوەی یاسادا بە سەر ژناندا سەپاوە و رۆل و نەخشی ژنانی لە بەشداری کردنیان لە خەباتی سیاسی و مەدەنی و کاریگەرییەکانیان لە سەر کۆمەڵگا بەرز نرخاند.

لە بەشێکی پەیامەکەی ناوبراودا هاتبوو: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە وەک هەموو ژنانی ئێران لە ژێر ستەمی چینایەتی و ڕەگەزی و مەزهەبیدا دەچەوسینەوە، وەک ئەندامانی نەتەوەیەکی بندەست و بە تاوانی کورد بوونیش بەرەوڕووی گەلێک ئاستەنگ دەبنەوە و ئەوەش وای کردووە کە لە مەیدانی خەباتدا و پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، نەخش و ڕۆلی دیار و بەرچاویان هەبێ و  شان بە شانی پیاوان لە هەر دوو بواری خەباتی نەتەوایەتیی و خەباتی چینایەتیدا تێبکۆشن و لەو ڕێگەیەشدا قوربانی زۆریان داوە. ژنان بە دروست کردنی ڕێکخراوەی ژنان و ئەنجوومەنەکانی ئەدەبی و ژینگەپارێزی و کولتووری هەوڵیان داوە کە خەباتی چینایەتی و نەتەوایەتی تێکەڵ بکەن و بە هەموو شێوەیەک بەرەوڕووی دەسەڵات ببنەوە . هەر ئێستاش زۆرێک لە ژنان و کچانی ئازادیخوازو یەکسانیخوازی کورد لە کار و خوێندن بێبەش کراون و لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و سووکایەتیدان، کە نموونەی بەرچاویان مامۆستا زارا محەممەدی و زێنەب جەلالیان و دەیان ژنی بەندکراون کە بە تاوانی کوردبوون و پاراستنی زمان و وێژەی کوردی، لە سەرەتایی ترین مافەکانی ژیان بێبەش کراون.

پاشان پەیامەکانی کۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە کاک “قادر مەکڵاوەیی”، پەیامی یەکیەتی ژنانی کوردستان لە فینلاند لە لایەن خاتوو ” ئەسمەر کەریم” و پەیامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە فینلاند لە لایەن کاک “هیوا شوانی” لێپرسراوی کۆمەڵەکەوە پێشکەش کران.

پاش خوێندنەوەی پەیامەکان، خاتوو “شەهێن زادئەحمەد” باسێکی لە ژێر ناوی “ئەرک و بەرپرسایەتی ژنانی کوردی ڕۆژهەڵات لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەدا” پێشکەش کرد.

خاتوو “شەهێن” دوای پیرۆزبایی رۆژی ٨ی مارس لە بەشداران و دۆستانی ڕێکخراوی ژنان و سپاس و پێزانین لە زەحمەتی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە، پێشەکی باسێکی کورتی لەسەر مێژووی رووداوە گرینگەکانی ناوچە لە شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی، و شۆرشە بە نێوبانگەکانی فەرانسە و ڕووسیە هێنایە بەرباس. ناوبراو لەسەر لێکەوتەکانی ئەم ڕووداوانە بە سەر پێکهاتەی کومەڵایەتی ، سیاسی و ئابووریدا، چ لە بواری ئەرێنی و چ لە بواری نەرێنیدا قسەی بۆ بەشدارنی رێوڕەسمەکە کرد. بەڕێزیان پێیان وا بوو بە درێژایی مێژوو ژنی کورد زەرەرمەندی سەرەکی بووە و نەیتوانیوە لە دەرفەتەکان کەڵکی خۆی وەرگرێت و هۆکارەکانیشی گەڕاندەوە بۆ هێژمۆنی مەزهەبی و یاسای وڵاتانی داگیر کەر. هەروەها ئاماژەی بەوەدا دوای شۆڕشی گەلانی ئێران ، ژنی کورد سەرەڕای لەمپەرکانی سەر ڕێگەی، توانیویەتی بەشێوەیەکی رێکخراو خۆی دەربخات و لە ڕێکخراوە سنفی و سیاسییەکان‌دا بچێتە پێشەوە.

ناوبراو لە درێژەی باسەکەی دا ئاماژەی بە ڕۆلی ژنانی چالاکی ناوخۆ و دەرەوە دا و پێی وا بوو کە ژنان بەنیسبەت زوڵم و زۆری سیستمی حکوومەتیی و کولتوری داسەپاوی مەزهەبی و هەروەها کێشەکانەوە خەمسارد نەبوون و لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، زانستی، فەرهەنگی و سیاسی‌دا دیارن. شەهێن ‌زادئەحمەد، بە ئاواڕدانەوە لە پێشکەوتنەکانی دونیای تێکنۆلۆژی، چالاکی و خەباتی ژنانی لەسەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژیدا بە باش نەزانی و وتی کە ژنان دەبێ بە باشترین شێوە کەڵک لە کەرەسەکانی زانستی رۆژ وەرگبرن بۆ ئەوەی ئەزموونێکی باش بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیات بنێن. زادئەحمەد، لەمەڕ ڕەوتی فمێنیسمی ژنی کورد دوا و وتی کە خەباتی ژنانی کورد بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان نابێ لە مەسیرێکی بەرتەسکی ژنانەدا خۆی قەتیس بکاتەوە و هەروەها نابێ لە ئێستادا خەباتی لۆکاڵی و رادیکاڵ، وەپێش خەباتی نەتەوایەتی و تەنانەت خەباتی فرەڕەهەندی بخات. لەم روانگە شەهێن زاد ئەحمەد پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ خەباتی ژن بە ئاراستەی پەروەردە و پێگەیاندن و یارمەتیدان بە بەرژەوەندییە گشتییە نەتەوەییەکان بچێتە پێش و یارمەتی بە دروست کردنی بەستێنێکی لەبار رووی کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە بکات.

شەهێن زادئەحمەد لە کۆتایی باسەکەی‌دا بە ئاماژە بەوەی کە ژنان نابێ وەدی هێنانی ماف و ویستەکانیان تەنیا لە چوارچێوەی خەون، حەز و ئارەزوودا بهێڵنەوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هەموو ژنان چالاکانە و یەکگرتووانە خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن و پرسی ژن بکەن بە پرسی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا.

بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی ڕێز و سپاس لە لایەن خاتوو “مەحبووبە ڕەحیمی”، بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانەوە بۆ خاتو و “شەهێن زادئەحمەد” و لە لایەن خاتوو “نەمام زەڕینفام”، ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتی ژنان بۆ خاتوو “زڵێخا دیباجی”، بەرپرسی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنان کۆتایی پێهات.

بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ دەستی پێکرد و تا کۆتایی شەو درێژەی هەبوو.

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە وڵاتی فینلاند

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-03-14
  • 20:06

ڕۆژی شەممە ١٢ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی، بەرانبەر بە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٠٧٢١ی کوردی، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری ” تۆرکۆ”ی وڵاتی فینلاند بە بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتانی دەرەوە و بەشێکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی یەکسانی و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەتایبەتیی دوو شەهیدی ژن نەسرین حەداد و سوهەیلا قادری و هەموو ئەو ژنانەی کە بوونەتە قوربانی نایەکسانی لە کۆمەڵگادا دەستی پێکرد.

بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی کۆپلە شێعرێک و بەخێر هێنانی میوانان و بەشداربووان لە لایەن خاتوو “کیمیا بەدەوی” بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە دەستی پێکرد. پاشان پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنان لە لایەن خاتوو “لەتیفە جەباری” یەوە پێشکەش کرا. ناوبراو پاش پیرۆزبایی ٨ی مارس لە بەشدارن بە گشتی و ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوەکەمان بە تایبەتی، پەیامەکەی بە باسێکی کورت لەسەر مێژووی سەرهەڵدانی خەباتی ژنان و ڕۆژی ٨ی مارس دەست پێکرد و پاشان بە ئاوڕدانەوەیەک لە بارودۆخی ژنانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، ئاماژەی بە هەندێک لەو دیاردانە کرد کە لە لایەن کۆمەڵگا و لە ژێر ناوی دین و ئایین و لە چوارچێوەی یاسادا بە سەر ژناندا سەپاوە و رۆل و نەخشی ژنانی لە بەشداری کردنیان لە خەباتی سیاسی و مەدەنی و کاریگەرییەکانیان لە سەر کۆمەڵگا بەرز نرخاند.

لە بەشێکی پەیامەکەی ناوبراودا هاتبوو: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە وەک هەموو ژنانی ئێران لە ژێر ستەمی چینایەتی و ڕەگەزی و مەزهەبیدا دەچەوسینەوە، وەک ئەندامانی نەتەوەیەکی بندەست و بە تاوانی کورد بوونیش بەرەوڕووی گەلێک ئاستەنگ دەبنەوە و ئەوەش وای کردووە کە لە مەیدانی خەباتدا و پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، نەخش و ڕۆلی دیار و بەرچاویان هەبێ و  شان بە شانی پیاوان لە هەر دوو بواری خەباتی نەتەوایەتیی و خەباتی چینایەتیدا تێبکۆشن و لەو ڕێگەیەشدا قوربانی زۆریان داوە. ژنان بە دروست کردنی ڕێکخراوەی ژنان و ئەنجوومەنەکانی ئەدەبی و ژینگەپارێزی و کولتووری هەوڵیان داوە کە خەباتی چینایەتی و نەتەوایەتی تێکەڵ بکەن و بە هەموو شێوەیەک بەرەوڕووی دەسەڵات ببنەوە . هەر ئێستاش زۆرێک لە ژنان و کچانی ئازادیخوازو یەکسانیخوازی کورد لە کار و خوێندن بێبەش کراون و لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و سووکایەتیدان، کە نموونەی بەرچاویان مامۆستا زارا محەممەدی و زێنەب جەلالیان و دەیان ژنی بەندکراون کە بە تاوانی کوردبوون و پاراستنی زمان و وێژەی کوردی، لە سەرەتایی ترین مافەکانی ژیان بێبەش کراون.

پاشان پەیامەکانی کۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە کاک “قادر مەکڵاوەیی”، پەیامی یەکیەتی ژنانی کوردستان لە فینلاند لە لایەن خاتوو ” ئەسمەر کەریم” و پەیامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە فینلاند لە لایەن کاک “هیوا شوانی” لێپرسراوی کۆمەڵەکەوە پێشکەش کران.

پاش خوێندنەوەی پەیامەکان، خاتوو “شەهێن زادئەحمەد” باسێکی لە ژێر ناوی “ئەرک و بەرپرسایەتی ژنانی کوردی ڕۆژهەڵات لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەدا” پێشکەش کرد.

خاتوو “شەهێن” دوای پیرۆزبایی رۆژی ٨ی مارس لە بەشداران و دۆستانی ڕێکخراوی ژنان و سپاس و پێزانین لە زەحمەتی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە، پێشەکی باسێکی کورتی لەسەر مێژووی رووداوە گرینگەکانی ناوچە لە شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی، و شۆرشە بە نێوبانگەکانی فەرانسە و ڕووسیە هێنایە بەرباس. ناوبراو لەسەر لێکەوتەکانی ئەم ڕووداوانە بە سەر پێکهاتەی کومەڵایەتی ، سیاسی و ئابووریدا، چ لە بواری ئەرێنی و چ لە بواری نەرێنیدا قسەی بۆ بەشدارنی رێوڕەسمەکە کرد. بەڕێزیان پێیان وا بوو بە درێژایی مێژوو ژنی کورد زەرەرمەندی سەرەکی بووە و نەیتوانیوە لە دەرفەتەکان کەڵکی خۆی وەرگرێت و هۆکارەکانیشی گەڕاندەوە بۆ هێژمۆنی مەزهەبی و یاسای وڵاتانی داگیر کەر. هەروەها ئاماژەی بەوەدا دوای شۆڕشی گەلانی ئێران ، ژنی کورد سەرەڕای لەمپەرکانی سەر ڕێگەی، توانیویەتی بەشێوەیەکی رێکخراو خۆی دەربخات و لە ڕێکخراوە سنفی و سیاسییەکان‌دا بچێتە پێشەوە.

ناوبراو لە درێژەی باسەکەی دا ئاماژەی بە ڕۆلی ژنانی چالاکی ناوخۆ و دەرەوە دا و پێی وا بوو کە ژنان بەنیسبەت زوڵم و زۆری سیستمی حکوومەتیی و کولتوری داسەپاوی مەزهەبی و هەروەها کێشەکانەوە خەمسارد نەبوون و لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، زانستی، فەرهەنگی و سیاسی‌دا دیارن. شەهێن ‌زادئەحمەد، بە ئاواڕدانەوە لە پێشکەوتنەکانی دونیای تێکنۆلۆژی، چالاکی و خەباتی ژنانی لەسەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژیدا بە باش نەزانی و وتی کە ژنان دەبێ بە باشترین شێوە کەڵک لە کەرەسەکانی زانستی رۆژ وەرگبرن بۆ ئەوەی ئەزموونێکی باش بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیات بنێن. زادئەحمەد، لەمەڕ ڕەوتی فمێنیسمی ژنی کورد دوا و وتی کە خەباتی ژنانی کورد بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان نابێ لە مەسیرێکی بەرتەسکی ژنانەدا خۆی قەتیس بکاتەوە و هەروەها نابێ لە ئێستادا خەباتی لۆکاڵی و رادیکاڵ، وەپێش خەباتی نەتەوایەتی و تەنانەت خەباتی فرەڕەهەندی بخات. لەم روانگە شەهێن زاد ئەحمەد پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ خەباتی ژن بە ئاراستەی پەروەردە و پێگەیاندن و یارمەتیدان بە بەرژەوەندییە گشتییە نەتەوەییەکان بچێتە پێش و یارمەتی بە دروست کردنی بەستێنێکی لەبار رووی کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە بکات.

شەهێن زادئەحمەد لە کۆتایی باسەکەی‌دا بە ئاماژە بەوەی کە ژنان نابێ وەدی هێنانی ماف و ویستەکانیان تەنیا لە چوارچێوەی خەون، حەز و ئارەزوودا بهێڵنەوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ هەموو ژنان چالاکانە و یەکگرتووانە خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانیان بکەن و پرسی ژن بکەن بە پرسی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا.

بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی ڕێز و سپاس لە لایەن خاتوو “مەحبووبە ڕەحیمی”، بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانەوە بۆ خاتو و “شەهێن زادئەحمەد” و لە لایەن خاتوو “نەمام زەڕینفام”، ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتی ژنان بۆ خاتوو “زڵێخا دیباجی”، بەرپرسی کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنان کۆتایی پێهات.

بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ دەستی پێکرد و تا کۆتایی شەو درێژەی هەبوو.

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی