Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2018-03-17
  • 19:16
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۷ی مارسی ۲٠۱۸ سێمینارێک لە ژێر ناوی خەباتی ژنان لە ۱٠۸ ساڵی رابردوودا لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە میوانداری کۆمیتەی سوئێد پێک هات.
سەرەتای سێمینارەکە بە سروودی یەکسانی و ساتێک بێدنگی بۆ قوربانیانی خەباتی یەکسانی دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو کوێستان بابایی بەخێرهاتی میوانان کرا و داوا لە خاتوو نازدار کەریمی کرا دوو مۆم وەکوو سیمبوول بە بۆنەی ۷۲ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دێموکرات داگیرسێنێ. پاشان خاتوو شەهێن زادئەحمەد بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێڕای بەخێرهاتنی میوانان چەند وتەیەکی پێشکەشی بەشداران کرد و ئاورێکی خێرای لە کار و تێکۆشانی ژنان بە گشتی و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی دایەوە و هاتنە سەر شەقامی ژنان لە نێوخۆی وڵات و بوێری ژنی کوردی بە گشتی باس کرد و لەو پەیوەندی‌یەدا چەند نموونە و بەڵگەی بۆ بەشداران باس کردن.
یەکەم کۆرگێر خاتوو گوڵالە شەرەفکەندی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حدک و چالاکی سیاسی و مافی ژنان بوو کە باسێکی چڕی لەسەر یەکسانی لە کۆمەڵگادا پێشکەش کرد، بەرێزیان لە باسەکەی دا لە سەر چەمکی یەکسانی بە گشتی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا و هەروەها کۆمەڵگای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست چەند پرسێکی گرینگی باس کردن و لە هەر دوو کۆمەڵگا دا باسی لە نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاو دا کرد.
لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا چەند نموونە و بەڵگەی کاری لە سەر کاری ڕۆژانەی نێوان ژن و پیاو لە ئیدارەکانی دەوڵەتی ، لە پۆست و بەرپرسایەتی ، لە کاری ڕۆژانە دا، چ لە دەرەوە و چ لە کۆمەڵگا دا بە وردی باس کردن. بەرێزیان لە پێناسەی یەکسانی دا گووتی : ئەتۆ شانس و قودرەتی درووست کردنی ژیانی خۆت و کۆمەڵگای خۆت بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژن بی یا پیاو بی دەبێ وەک یەک بێ. واتە دەست پێراگەیشتنت بە ئیمکانات و قودرەت بۆ درووست کردنی ژیانی خۆت و کۆمەڵگا هیچ کارتێکەری‌یەکی نەبێ و هیچ فەرقێکی نەبێ کە ژنی یا پیاوی و دەتوانی بۆ خۆت هەڵبژێری، یەکسانی ئەو کاتەیە یا ئەو ڕۆژەیە کە ژن بوون کاریگەری لە سەر کار و پیشە و دەسەڵات و بەرپرسایەتی‌یەک کە وەک ژن دەتهەوێ هەڵبژێری نەبێ.
خاڵێکی دیکە باسی خاتوو گوڵاڵە لە سەر شێوەی ڕەفتار و کرداری پیاوان و بە کەم گرتنی ژنان لە ئاست ئەو ئەرکانەی کە بە ژنان دەسپێردرێ بوو، بەرێزیان بە ئاوڕدانەوە لە پۆستە هەستیارەکان دا گووتی، یەکسانی بە واتای کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئەو مافانەی پیاوان بە خۆیانی ڕەوا دەبینن و بۆ ژنان بە کەمتر و نابێ ئەو کارەی بە ژنانی دەسپێرن کەمتر لە ئی پیاوان بێ و نابێ کارتێکەری لە سەر مووچە، پشوو، وەرگرتنی بەرپرسایەتی‌یەکان هەبێ، یەکسانی دەبێ لە هەموو بوارەکاندا وەک یەک بێ و هەڵبژاردنی ئازاد لە شێوەی هەڵبژاردنی خوێندن، کار، پسپۆری لە بواری جۆراوجۆردا و لە هەڵبژاردنی چۆنیەتی لەبەر کردنی جل‌وبەرگ و تەنانەت بوونی منداڵ و هەبوونی منداڵیش دا وەک پیاو بریار بدا. دواتر خاتوو گوڵاڵە چەندین نموونەی لە سەر یەکسانی نێوان ژن و پیاو ، کچ و کوڕ لە کۆمەلگای سوئێد دا باس کردن و لە هەڵسەنگاندنێک دا بیرورای خۆی لە سەر هەڵس و کەوتی کۆمەڵگای نایەکسان و پیاوسالاری دەربری.
بەشی دووەمی سێمینارەکە پێشکەش کردنی دوو پارچە موزیک لە لایەن خاتوو دەریا کاروان، کیژۆلەی دەست و پەنجە ڕەنگین بوو، خاتوو دەریا باسێکی کورتی لە سەر پارچە موزیکەکانی خۆی بۆ بەشداران باس کرد .
دوابەشی سمینارەكە لەلایان كاك دكتۆر خالید خەیاتی مامۆستا زانستە سیاسیەكان لە شاری لینشۆپینگ بەڕێوەچوو. باسەكەی بەڕێزیان لە سەر كوردستان و بەكۆڵۆنی كردن بوو. بەڕێز دوکتور خەیاتی لە وتەکانی دا باسێکی وردی لە سەر بوونی دەوڵەت نەتەوە وەک فاکتەری ڕزگاری بۆ گەڵە ژێر دەستەکان لە چنگ زوڵم و زۆی داگیرکەران پێشکەش کرد. لە روانگەی بەڕێزیانەوە کورد و وڵاتەکەی کە لە نێوان چوار وڵات دا بەش کراون، بە هۆی نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد، جگە لە خاک و نەتەوە، تەنانەت زمان، کلتوور و تەنانەت ئایین و ئایینزاکانیشی دابەش کراوە و کوردستان دەستی بە سەر داگیراوە و ئاسمیلە کراوە.
دکتور خەیاتی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا ئاوڕی لە هاوشێوە بوونی پیلانی داگیرکەرانی کوردستان دژ بە گەلی کورد کرد و پێی وا بوو کە لەوانەیە لە شێوە شکڵ دا هێندێک جیاوازی هەبێ لە ڕەفتار و هەڵسووکەوتی داگیرکەرانی کوردستان لە پارچە جیاوازەکاندا، بەڵام هەموویان لە یەک خاڵ دا یەک دەگرنەوە کە ئەویش ئینکار کردنی نەتەوەیەکە بە ناوی کورد. ئەوان بەو داگیرکاری و سنوور بەندییە کە لە نێوان بەشەکانی کوردستان دا کردوویانە دەیانەوێ پێمان بڵێن کە ئێوە هیچ نین، خاوەن خاک و وڵات و زمان و کلتور و تەنانەت ئایینی خۆتان نین، ئەبێ پەیڕەوی لە ئێمە بکەن، بۆ ئەو ئیدعایەشی باسی پیلانی هاوبەشی هەر سێ حکومەتی داگیرکەری کوردستان، ئێران، تورکیە و عێراقی کرد و گووتی دژ بە ڕفراندۆمی باشووری کوردستان بە یەکەوە پیلانی سەرنەکەوتنیان داڕشت.
بەشی کۆتایی سێمینارەکە بە پرسیار و تێبیی و وەڵامی کۆرگێران کۆتای پێ هات.
کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سوئێد

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2018-03-17
  • 19:16
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۷ی مارسی ۲٠۱۸ سێمینارێک لە ژێر ناوی خەباتی ژنان لە ۱٠۸ ساڵی رابردوودا لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە میوانداری کۆمیتەی سوئێد پێک هات.
سەرەتای سێمینارەکە بە سروودی یەکسانی و ساتێک بێدنگی بۆ قوربانیانی خەباتی یەکسانی دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو کوێستان بابایی بەخێرهاتی میوانان کرا و داوا لە خاتوو نازدار کەریمی کرا دوو مۆم وەکوو سیمبوول بە بۆنەی ۷۲ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دێموکرات داگیرسێنێ. پاشان خاتوو شەهێن زادئەحمەد بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێڕای بەخێرهاتنی میوانان چەند وتەیەکی پێشکەشی بەشداران کرد و ئاورێکی خێرای لە کار و تێکۆشانی ژنان بە گشتی و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی دایەوە و هاتنە سەر شەقامی ژنان لە نێوخۆی وڵات و بوێری ژنی کوردی بە گشتی باس کرد و لەو پەیوەندی‌یەدا چەند نموونە و بەڵگەی بۆ بەشداران باس کردن.
یەکەم کۆرگێر خاتوو گوڵالە شەرەفکەندی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حدک و چالاکی سیاسی و مافی ژنان بوو کە باسێکی چڕی لەسەر یەکسانی لە کۆمەڵگادا پێشکەش کرد، بەرێزیان لە باسەکەی دا لە سەر چەمکی یەکسانی بە گشتی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا و هەروەها کۆمەڵگای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست چەند پرسێکی گرینگی باس کردن و لە هەر دوو کۆمەڵگا دا باسی لە نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاو دا کرد.
لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا چەند نموونە و بەڵگەی کاری لە سەر کاری ڕۆژانەی نێوان ژن و پیاو لە ئیدارەکانی دەوڵەتی ، لە پۆست و بەرپرسایەتی ، لە کاری ڕۆژانە دا، چ لە دەرەوە و چ لە کۆمەڵگا دا بە وردی باس کردن. بەرێزیان لە پێناسەی یەکسانی دا گووتی : ئەتۆ شانس و قودرەتی درووست کردنی ژیانی خۆت و کۆمەڵگای خۆت بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژن بی یا پیاو بی دەبێ وەک یەک بێ. واتە دەست پێراگەیشتنت بە ئیمکانات و قودرەت بۆ درووست کردنی ژیانی خۆت و کۆمەڵگا هیچ کارتێکەری‌یەکی نەبێ و هیچ فەرقێکی نەبێ کە ژنی یا پیاوی و دەتوانی بۆ خۆت هەڵبژێری، یەکسانی ئەو کاتەیە یا ئەو ڕۆژەیە کە ژن بوون کاریگەری لە سەر کار و پیشە و دەسەڵات و بەرپرسایەتی‌یەک کە وەک ژن دەتهەوێ هەڵبژێری نەبێ.
خاڵێکی دیکە باسی خاتوو گوڵاڵە لە سەر شێوەی ڕەفتار و کرداری پیاوان و بە کەم گرتنی ژنان لە ئاست ئەو ئەرکانەی کە بە ژنان دەسپێردرێ بوو، بەرێزیان بە ئاوڕدانەوە لە پۆستە هەستیارەکان دا گووتی، یەکسانی بە واتای کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئەو مافانەی پیاوان بە خۆیانی ڕەوا دەبینن و بۆ ژنان بە کەمتر و نابێ ئەو کارەی بە ژنانی دەسپێرن کەمتر لە ئی پیاوان بێ و نابێ کارتێکەری لە سەر مووچە، پشوو، وەرگرتنی بەرپرسایەتی‌یەکان هەبێ، یەکسانی دەبێ لە هەموو بوارەکاندا وەک یەک بێ و هەڵبژاردنی ئازاد لە شێوەی هەڵبژاردنی خوێندن، کار، پسپۆری لە بواری جۆراوجۆردا و لە هەڵبژاردنی چۆنیەتی لەبەر کردنی جل‌وبەرگ و تەنانەت بوونی منداڵ و هەبوونی منداڵیش دا وەک پیاو بریار بدا. دواتر خاتوو گوڵاڵە چەندین نموونەی لە سەر یەکسانی نێوان ژن و پیاو ، کچ و کوڕ لە کۆمەلگای سوئێد دا باس کردن و لە هەڵسەنگاندنێک دا بیرورای خۆی لە سەر هەڵس و کەوتی کۆمەڵگای نایەکسان و پیاوسالاری دەربری.
بەشی دووەمی سێمینارەکە پێشکەش کردنی دوو پارچە موزیک لە لایەن خاتوو دەریا کاروان، کیژۆلەی دەست و پەنجە ڕەنگین بوو، خاتوو دەریا باسێکی کورتی لە سەر پارچە موزیکەکانی خۆی بۆ بەشداران باس کرد .
دوابەشی سمینارەكە لەلایان كاك دكتۆر خالید خەیاتی مامۆستا زانستە سیاسیەكان لە شاری لینشۆپینگ بەڕێوەچوو. باسەكەی بەڕێزیان لە سەر كوردستان و بەكۆڵۆنی كردن بوو. بەڕێز دوکتور خەیاتی لە وتەکانی دا باسێکی وردی لە سەر بوونی دەوڵەت نەتەوە وەک فاکتەری ڕزگاری بۆ گەڵە ژێر دەستەکان لە چنگ زوڵم و زۆی داگیرکەران پێشکەش کرد. لە روانگەی بەڕێزیانەوە کورد و وڵاتەکەی کە لە نێوان چوار وڵات دا بەش کراون، بە هۆی نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد، جگە لە خاک و نەتەوە، تەنانەت زمان، کلتوور و تەنانەت ئایین و ئایینزاکانیشی دابەش کراوە و کوردستان دەستی بە سەر داگیراوە و ئاسمیلە کراوە.
دکتور خەیاتی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا ئاوڕی لە هاوشێوە بوونی پیلانی داگیرکەرانی کوردستان دژ بە گەلی کورد کرد و پێی وا بوو کە لەوانەیە لە شێوە شکڵ دا هێندێک جیاوازی هەبێ لە ڕەفتار و هەڵسووکەوتی داگیرکەرانی کوردستان لە پارچە جیاوازەکاندا، بەڵام هەموویان لە یەک خاڵ دا یەک دەگرنەوە کە ئەویش ئینکار کردنی نەتەوەیەکە بە ناوی کورد. ئەوان بەو داگیرکاری و سنوور بەندییە کە لە نێوان بەشەکانی کوردستان دا کردوویانە دەیانەوێ پێمان بڵێن کە ئێوە هیچ نین، خاوەن خاک و وڵات و زمان و کلتور و تەنانەت ئایینی خۆتان نین، ئەبێ پەیڕەوی لە ئێمە بکەن، بۆ ئەو ئیدعایەشی باسی پیلانی هاوبەشی هەر سێ حکومەتی داگیرکەری کوردستان، ئێران، تورکیە و عێراقی کرد و گووتی دژ بە ڕفراندۆمی باشووری کوردستان بە یەکەوە پیلانی سەرنەکەوتنیان داڕشت.
بەشی کۆتایی سێمینارەکە بە پرسیار و تێبیی و وەڵامی کۆرگێران کۆتای پێ هات.
کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سوئێد

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی