Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەویی ژن لە وڵاتی سوئێد

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-03-09
  • 12:19

ڕۆژی شەممە ٠٧-٠٣-٢٠٢٦ یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی سوئێد بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژن ڕێوڕەسمێکی بە بەشداری ئەندامانی و لایەنگرانی لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوئێد پێک هێنا.

سێمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەتی بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو ژن و پیاوانەی بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و یەکسانی گیانیان بە گەل و نیشتمان بەخشی دەستی پێکرد.

سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە خاتوو “شیلان ساڵحی” هونراوەی ژن خوێندرایەوە و دواتر بەگەرمی بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و لەسەر چۆنیەتیی و ڕێڕەوی ڕێوڕەسمەکە بەرچاو ڕوونی بە بەشداربووان دا.

دواتر “خاتوو لەیلا عەلیار” ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی سوئێد بە زمانی فارسی” بەخێرهاتنی میوانانی کرد.

لە بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی کۆمیتەی سوئێد لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە خاتوو “شلێر حەسەنپوور“ خوێندرایەوە.

خاتوو شلێر لە پەیامەکەی دا پاش ئاماژەدان بە بۆنەی ٨ی مارس، کە سەکۆیەکی سیاسی و مێژووییە بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ یەکتر و بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکیەتیی ژنان گوتی: بە پێی یاسا نووسراوەکان، هەموو تاکێکی کۆمەڵ بە بێ جیاوازی ڕەگەزی، ئایینی و نەتەوەیی یەکسان و بەرابەرن، بەڵام بەداخەوە ئەو یاسایە بە کردەوە بە تەواوی نەکەوتووەتە بواری جێبەجێ کردن و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە خەباتی ژنان لە هەموو جیهان تا ئێستاش هەر وا بەردەوام بێت. لە بەشێکی دیکەدا ، خاتوو شلێر باسی لە بارودۆخی نالەباری ژنان لە ئێران بە گشتی و ژنانی کوردستانی بە تایبەتی کرد و لەو پێوەندییەدا “بزووتنەوەی ژینا”ی وەک نموونەیەکی بەرچاو هێنایەوە.

پاشان باسی لە بارودۆخی ئێستای ئێران کرد و گوتی: بۆ دووبارە بونیات نانەوە، دامەزراندنی سیستەمێکی دێموکراتیک و سێکۆلار پێویستە و بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ وەدیهێنانی مافی نەتەوایەتی و ڕەگەزی، بەشداری پێکردنی ژنان زۆر گرنگە و دەبێ هەر لە سەرەتاوە لە تواناییەکانی هەر دوو ڕەگەز بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دادپەروەر کەڵک وەربگرن و هەوڵ بدرێ کە یاسا لە سەروی هەمووان بێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا هیچ مرۆڤێک بەهۆی نەتەوە، ڕەگەز، مەزهەب و دین و باوەڕ، یان هزری سیاسییەوە نەبێتە ئامانجی هەڵاواردن.

پاشان پەیامی ڕێکخراوەی سام فوندێت لە سوئێد (kvinnosamfundet i Sverige ) لە لایەن بەرپرسی ڕێکخراوە، خاتوو “ مێهرانووش هادی” بە زمانی سوئێدی پێشکەش کرا.

“خاتوو مێهرانووش” بەگشتی باسی لە خەباتی ژنان و سەرکوتی بەردەوامی رێژیمی ئیسلامی ئێران کرد و گوتی لە داهاتوو دا دەبێ سیستەمێک لە ئێران دامەزرێ کە مافی هەموو نەتەوەکان بە کورد، بەلووچ و فارس و ئازەری بە یەکسان پارێزراو بێت.

لە بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە دا داوا لە “خاتوو ناهید حوسێنی” شاعیر و چالاکوانی سیاسی کرا تا باسەکەی خۆی لە ژێر ناوی ”مێژوویەک لە خەبات و شوناسخوازی ژنان” پێشکەش بکا.

بەڕێزیان، باسی لە چەند قوناخی مێژووی: دەورانی مەشرووتە، دوو دەورانی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی دەستپێکی خەباتی ژنان لە کوردستان کرد و لە هەر بەش دا هەڵوێستەی لە سەر چۆنیەتی ڕەوتی بەرەوپێش چوونی ئەو خەباتە کرد و هاوکات شرۆڤەی تایبەتی خۆی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکە دا چالاکوانی سیاسی ڕێزدار “کاک عەبدوڵڵا عەبدی” باسی خۆی لە ژێر ناوی “سیستەمێکی دیموکراسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان هەروەها توندوتیژی دژی ژنان” پێشکەش کرد.

پێویست بە گووتنە کە بەڕێز عەبدوڵڵا بەوردی ئاماژەی بە چەندین جۆری توندوتیژی کرد، لەوانە توندوتیژی و ئازاری جەستەیی و دەروونی، توندوتیژی سێکسی، ماددی و ئابووری هەروەها توندوتیژی مێدیایی و دیجیتاڵی و لەسەر هەر بەشە زانیاری وردی باس کرد کە بوو بە جێگای سەرنجی بەشداربووان.

لە کۆتایی دا نۆبە درا بە بەشداربووان تا پرسیار و تێبینییەکانیان لە سەر هەر دوو بابەت باس بکەن.

جێگای باسە کە هەر بەو بۆنەوە نوێنەری کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات لە سوئێد ڕێزدار” کاک عەبباس یاری” دەستە گوڵێکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سوئێد کرد و لە لایەن “خاتوو سوهەیلا مەهدیزادە” بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان بەگەرمی سوپاسی نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات کرا!

ڕێوڕەسمەکە پاش ٥ کاتژمێر کۆتایی پێهات.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد

٠٧-٠٣-٢٠٢٦

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

2026-04-05

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03
ئاڵمان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-05
کاروچالاکی

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوەکانی ژنانی سوئێد ”Sveriges Kvinnoorganisationer”.

“پێک هێنانی شەوێکی کوردی بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە شاری ڤێسترۆس”

وقتی یک انسان، به یک ملت بدل شد

بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز لە ئۆسلۆ لە دوو شوێنی جیاواز

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەکەن

کوردانی ئۆرێبروو بە داگیرساندنی ئاوری نەورۆز پێشوازیان لە ساڵی تازە کرد

بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی نەورۆزی لە وڵاتی فینلاند

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەویی ژن لە وڵاتی سوئێد

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-03-09
  • 12:19

ڕۆژی شەممە ٠٧-٠٣-٢٠٢٦ یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی سوئێد بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژن ڕێوڕەسمێکی بە بەشداری ئەندامانی و لایەنگرانی لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوئێد پێک هێنا.

سێمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەتایبەتی بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو ژن و پیاوانەی بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و یەکسانی گیانیان بە گەل و نیشتمان بەخشی دەستی پێکرد.

سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە خاتوو “شیلان ساڵحی” هونراوەی ژن خوێندرایەوە و دواتر بەگەرمی بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و لەسەر چۆنیەتیی و ڕێڕەوی ڕێوڕەسمەکە بەرچاو ڕوونی بە بەشداربووان دا.

دواتر “خاتوو لەیلا عەلیار” ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی سوئێد بە زمانی فارسی” بەخێرهاتنی میوانانی کرد.

لە بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی کۆمیتەی سوئێد لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە خاتوو “شلێر حەسەنپوور“ خوێندرایەوە.

خاتوو شلێر لە پەیامەکەی دا پاش ئاماژەدان بە بۆنەی ٨ی مارس، کە سەکۆیەکی سیاسی و مێژووییە بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ یەکتر و بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکیەتیی ژنان گوتی: بە پێی یاسا نووسراوەکان، هەموو تاکێکی کۆمەڵ بە بێ جیاوازی ڕەگەزی، ئایینی و نەتەوەیی یەکسان و بەرابەرن، بەڵام بەداخەوە ئەو یاسایە بە کردەوە بە تەواوی نەکەوتووەتە بواری جێبەجێ کردن و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە خەباتی ژنان لە هەموو جیهان تا ئێستاش هەر وا بەردەوام بێت. لە بەشێکی دیکەدا ، خاتوو شلێر باسی لە بارودۆخی نالەباری ژنان لە ئێران بە گشتی و ژنانی کوردستانی بە تایبەتی کرد و لەو پێوەندییەدا “بزووتنەوەی ژینا”ی وەک نموونەیەکی بەرچاو هێنایەوە.

پاشان باسی لە بارودۆخی ئێستای ئێران کرد و گوتی: بۆ دووبارە بونیات نانەوە، دامەزراندنی سیستەمێکی دێموکراتیک و سێکۆلار پێویستە و بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ وەدیهێنانی مافی نەتەوایەتی و ڕەگەزی، بەشداری پێکردنی ژنان زۆر گرنگە و دەبێ هەر لە سەرەتاوە لە تواناییەکانی هەر دوو ڕەگەز بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی دادپەروەر کەڵک وەربگرن و هەوڵ بدرێ کە یاسا لە سەروی هەمووان بێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا هیچ مرۆڤێک بەهۆی نەتەوە، ڕەگەز، مەزهەب و دین و باوەڕ، یان هزری سیاسییەوە نەبێتە ئامانجی هەڵاواردن.

پاشان پەیامی ڕێکخراوەی سام فوندێت لە سوئێد (kvinnosamfundet i Sverige ) لە لایەن بەرپرسی ڕێکخراوە، خاتوو “ مێهرانووش هادی” بە زمانی سوئێدی پێشکەش کرا.

“خاتوو مێهرانووش” بەگشتی باسی لە خەباتی ژنان و سەرکوتی بەردەوامی رێژیمی ئیسلامی ئێران کرد و گوتی لە داهاتوو دا دەبێ سیستەمێک لە ئێران دامەزرێ کە مافی هەموو نەتەوەکان بە کورد، بەلووچ و فارس و ئازەری بە یەکسان پارێزراو بێت.

لە بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە دا داوا لە “خاتوو ناهید حوسێنی” شاعیر و چالاکوانی سیاسی کرا تا باسەکەی خۆی لە ژێر ناوی ”مێژوویەک لە خەبات و شوناسخوازی ژنان” پێشکەش بکا.

بەڕێزیان، باسی لە چەند قوناخی مێژووی: دەورانی مەشرووتە، دوو دەورانی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی دەستپێکی خەباتی ژنان لە کوردستان کرد و لە هەر بەش دا هەڵوێستەی لە سەر چۆنیەتی ڕەوتی بەرەوپێش چوونی ئەو خەباتە کرد و هاوکات شرۆڤەی تایبەتی خۆی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکە دا چالاکوانی سیاسی ڕێزدار “کاک عەبدوڵڵا عەبدی” باسی خۆی لە ژێر ناوی “سیستەمێکی دیموکراسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان هەروەها توندوتیژی دژی ژنان” پێشکەش کرد.

پێویست بە گووتنە کە بەڕێز عەبدوڵڵا بەوردی ئاماژەی بە چەندین جۆری توندوتیژی کرد، لەوانە توندوتیژی و ئازاری جەستەیی و دەروونی، توندوتیژی سێکسی، ماددی و ئابووری هەروەها توندوتیژی مێدیایی و دیجیتاڵی و لەسەر هەر بەشە زانیاری وردی باس کرد کە بوو بە جێگای سەرنجی بەشداربووان.

لە کۆتایی دا نۆبە درا بە بەشداربووان تا پرسیار و تێبینییەکانیان لە سەر هەر دوو بابەت باس بکەن.

جێگای باسە کە هەر بەو بۆنەوە نوێنەری کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات لە سوئێد ڕێزدار” کاک عەبباس یاری” دەستە گوڵێکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سوئێد کرد و لە لایەن “خاتوو سوهەیلا مەهدیزادە” بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان بەگەرمی سوپاسی نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات کرا!

ڕێوڕەسمەکە پاش ٥ کاتژمێر کۆتایی پێهات.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد

٠٧-٠٣-٢٠٢٦

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

2026-04-05

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی