ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەبۆنەی کارو چالاکی بەردەوام لە ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەش بە ئەندامانی خۆی لە مەڵبەندەکانی ١ و ٢ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
سەرەتا پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە، خاتوو شەهلا حاجیڕەحیمی بەڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەخێرهێنانی میوانان دەستی بە کۆبوونەوەکە کرد.
دواتر داوای لە خاتوو تامان محەممەدی بەرپرسی بەشی تەشکیلات کرد کە چەند باسێک سەبارەت بە کار و تێکۆشانی ئەندامان و چۆنیەتی لەوحی ڕێز لێنانی بە ئەندامانی ڕێکخراوەکە بکا.
لەدرێژەی باسەکانی خاتوو تامان محەممەدی، خاتوو شنە دروودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەک سەبارەت بە کاروچالاکی ڕێکخراوەکە و بەشی تەشکیللات پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
لە کۆتاییدا لەوحی ڕێزلێنان لەلایەرن دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراو پێشکەش بە ئەندامانی چالاک و ئەرکوەخۆگر بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لەو دوو مەڵبەندەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرشانەکان وئەندامانی ڕێکخراوەکە کرا.




