ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەبۆنەی کارو چالاکی بەردەوام لە ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان لەوحی ڕێز لێنانی پێشکەش بە ئەندامانی خۆی کرد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بەڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆگیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر لە لایەن خاتوو تامان موحەممەدی بەرپرسی بەشی تەشکیلات بەخێر هاتنی میوانان وبەشدار بوانی ڕێورەسمەکە کرا.
وە هەر وەها ناوبراو چەند وتەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی لەوحی ڕێز لێنانی بە ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز خاتوو شنە دروودگەر سکرتێری یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەک سەبارەت بەکاروچالاکی ڕێکخراوەکە وبەشی تەشکیللات پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا خاتوو تامان موحەممەدی و خاتوو ئێران ڕەشیدی لە بەشی تەشکیلات و دەستەی بەڕێوبەری ڕێزلێنانەکانیان پێشکەش بە ئەندامانی کۆمیتە و سەرشانەکان وئەندامانی ڕێکخراوەکە کرد.




