بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مانگانەی کۆمیتەی یەکییەتیی ژنان (زەوێسپی)

٧٦
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مانگانەی کۆمیتەی یەکییەتیی ژنان (زەوێسپی)
هەواڵ‹بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مانگانەی کۆمیتەی یەکییەتیی ژنان (زەوێسپی)

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی لە ساڵۆنی زەوێسپی کۆبوونەوەی مانگانەی تەشکیلاتی یەکییەتیی ژنان بە شێوازی وورۆکشۆپ و لە ژێر تەوەری (کەڵک وەرگرتن لە سۆشیاڵمیدیا و گرینگییەکەی لە ژیانی خەڵکی سەردەم و بەتایبەت ئەندامی حیزب) بەڕێوەچوو.

سەراتای کۆڕەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر کۆڕگێر نەسرین یوسف‌زادە (ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراو) باسێکی کورتی لەسەر گرینگی سوشیاڵمیدا و بەشداری لەو ئەپانەی کە کاری میدیایی دەکەن کرد، ئەو گوتی: “هەروەک دەزانین لە دنیای ئەمڕۆدا ڕۆڵ وپێگەی سۆشیاڵمیدیا گرینگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە و دنیای پان و بەرینی مرۆڤایەتی بچووک کردۆتەوە و ئاستی هەواڵ و زانیارییەکان لە کەمترین ماوەی زەمەنیدا دەگاتە دەستی مرۆڤ، بۆیە دەبێ زۆر بە وریایی ئاگاداری هەڵسووکەوتی خۆمان بین و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەو پەڕی هەست بە بەرپرسیارییەتی مامەڵەی لەگەڵ بکەین”

لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی ئەندامانی حیزب لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکان چییە و گوتی: “وەک ئەندامانی حیزب بەگشتیی و یەکیەتی ژنان بە تایبەتی ئەرکەکە بۆ ئێمەمانان قوورسترە و دەبێ مەسائیل و کێشەکانی پێوەندیدار بە حیزب و ڕێکخراوەکەمان، تا ئەو جێگایەی ڕێگەپێدراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باس و خواستی لە سەر بکرێت، بە نیسبەت لایەنەکانی دیکەی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک نابێ دەخالەت لە کاروباریان دا بکەین وهەروەها لە دەربڕینی ڕاوبۆچوونی چەوت و نادرووست خۆمان ببوێرین و بێ لایەن بین و بە هیچ شێوەیەک نابێ وەپێش ڕووداو وپێشهاتەکان بکەوین و لەو بوارەدا چاوەڕێی بڕیار و ڕاسپاردەکانی حیزب بە گشتیی و ڕێکخراوەکەمان بین و ئوسوول و پڕەنسیپەکان بپارێزین”  .

سیمینارەکە بە شێوازی وورۆکشۆپ بەڕێوەچوو هەر بۆیە هەرکام لە بەشداربوانی کۆڕەکە بە نۆرەی خۆیان بەشدارییان کرد و بە پێی بۆچوون و ئەزموونی خۆیان لەسەر بابەتەکە دوان و بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

وێڕای سپاس

 فریشتە مەجیدی ،سەرشانەی کۆمیتەی یەکیەتی ژنانی زەوەیە سپی

پێنجشەممە ،ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی

وێنە و میدیای بابەت

وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.

2
٠١ / ٠٢