بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی13ی 6ی 2026زایینی بە ئامادە بوونی هەیئەتی هەڵبژاردنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ،هەروەها خاتوو کەژاڵ نەقشبەندی بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەوەی وڵات ، و خاتوو نەمام زەرینفام بەرپسی بەشی پێوەندیەکانی دەرەوەی وڵات و بەئامادە بوونی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان،کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی لە وڵاتی سویس بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
سەرەتای سمینارەکە بە سرودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو “کەژاڵ نەقشبەندی ” خوێندرایەوە، دواتر ڕاپۆرتی کاروچالاکی کومیتە لە لایەن خاتوو”پەروین شەکوری ” خوێندرایەوە.
دواتر و لە بەشی هەڵبژاردن هاوڕێیان خۆیان هەڵبژارد و لە کۆتایی دا بە پێی دەنگی ئەندامان کومیتەی تازە هەڵبژێردرا.
لە کۆتایی هەڵبژاردن خاتوو چیمەن بارام میرزا، خاتوو شایستە وەتمانی و خاتوو کەوسەر ئیسماعیل نژاد وەک ئەندامانی تازەی کومیتەی سویس هەڵبژێردران. دواتر خاتوو شایستە وەتمانی وەک بەرپرسی تازەی کومیتە هەڵبژێردرا.









