Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی” شۆرشی ژینا ڕەمزی هاودەنگی و یەکگرتویی گەلانی ئێران” لەلایەن یەکیەتیی ژنان لە نۆروێژ

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-08-20
  • 16:39

رۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی کۆنفراسێک لە ژێر ناوی ” شۆرشی ژینا ڕەمزی هاودەنگی و یەکگرتویی گەلانی ئێران” لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و حیزبە سیاسیەکان و ژنانی چالاکی کوردستانی و نەتەوەکانی ئێران، لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆنفراسەکە بە سرودی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن خاتوو “مەحبوب ڕەحیمی” بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانەوە پێشکەش کرا کە لە قسەکانیدا ئاماژەی بە پێویستی وگرینگی رۆڵی ژنان لە تاراوگە کرد و لەو پێوەندییەشدا ئاماژەی بە کارەکانی یەکیەتیی ژنان کرد کە دواتر هەمان ئەو پەیامە بە زمانی فارسی لە لایەن خاتوو “نەمام زەرینفام” بەرپرسی کومیتەی نۆروێژی یەکیەتیی ژنان، پێشکەش کرا.

دواتر پەیامی کردنەوەی کۆنفرانس بە شێوەی ئۆنڵاین لە لایەن خاتوو “شنە درودگەر” سکرتێری یەکیەتیی ژنانەوە پێشکەش کرا، بەڕێزیان لەو پەیامەدا ئاماژەی بە ئامانجەکانی کۆنفرانس کە دروستکردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ ژنانی نەتەوەکانی ئێران بۆ کاریگەری زیاتر لەسەر شۆرشی ژینایە و ڕۆڵی ژنان لە داهاتووی ئێران کرد کە بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی مسەوگەر دەبێ.(دەقی ئەو پەیامە لەلایەن خاتوو جەمیلە حەسەن خاڵی بۆ زمانی فارسی وەرگێردرا)

پانێلی یەکەمی کۆنفرانس لە ژێرناوی ” رۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان لە بەردەوامی شۆرشی ژینا” بە بەڕێوەبەری خاتوو “جەمیلە حەسەن خاڵی” و د. “سۆزان فەتحی” بەڕێوەچوو. سەرەتا خاتوو” موژگان عەلیپور” بەشێوەی ئۆنلاین باسێکی لەسەرڕۆڵی ژنان لە شۆرشی ژینادا لە ئێران و کوردستان بە تایبەتی کرد و پێیوابوو کە بناغەی ئەو شۆرشە لە کوردستان بۆ گرینگیدانی کۆماری کوردستان بە پرسی ژنان و دامەزرانی ڕیکخراوی تایبەت بە ژنان دەگەرێتەوە کە لە شۆرشی ژینا بوو بە ئۆلگو بۆ هەموو ئێران ، بەڵام بۆ بەردەوامی ئەو شۆرشە و گەیشتن بە وڵاتێکی دێموکراتیک پیویستمان بە یەکگرتوویی هەموو ژنانی ئێران هەیە کە بە خۆشییەوە ئەو زەمینە هەیە.
پاشان خاتوو “زیبا بەختیاری” باسێکی پێشکەش کرد کە تێیدا هاتبووکە شۆرشی ژینا تێیدا داوای ماف سیاسی و کۆمەڵاتی کرا کە دەسەڵاتی ئێرانی خستە ژێرپرسیار.پاشان ئاماژەی بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: لە داهاتووی ئێران ژنان دەبێ لە نوسیبەوەی یاساکاندا ڕۆڵی بەرچاو بگێرن.

خاتوو “فەیزا یونس ” یەکێکی دیکە لە بەشدارانی پانێلی یەکەم، باسێکی لە پێوەندیی لەگەڵ شۆرشی ژن ژیان ئازادی و ڕەهەندەکانی کرد وتی:مافی نەتەوایەتی لە داواکارییە بەرچاوەکان و پەیامەکانی ئەو شۆرشە بوون.

کۆتا بەشداربووی پانێلی یەکەم خاتوو “یوسراخەلیل “بوو کە ئاماژەی بە پێشێلکارییەکان بەرانبەر بە ژنانی کورد لە هەر چوارپارچە و بەتایبەت ژنانی ئیزەدی لەلایەن داعش کرد، بەڵام وێڕای ئەوانە ژنانی کورد هەمیشە لە مەیدانی خەباتدا بوون و روبەرووی ئەو زولم وزۆرانە بوونەوە.

پانێلی دووهەمی لەژیرناوی “رۆڵی ئەحزاب لە بەرەوپێشچوونی شۆرشی ژینا”بەرێوەچوو کە سەرەتا
د. “کوێستان گادانی” بەرپرسی هەیئەتی بەڕێوەبەری دەەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باسێکی تێروتەسەلی لەو پێوەندییە پێشکەش کرد کە سەرەتا پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ و یەکسالەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان کرد و دواتر باسی ڕۆڵی حیزب لە شۆرشی ژینا و پێگەی حیزبی دێموکرات لەناو کۆمەلگەی کوردستان و ئەرکەکانی داهاتووش کرد.

پاشان خاتوو “ئیراندووخت ئەنساری” باسی خۆی لەو پێوەندییە پێشکەش کرد کە تێیدا هاتبوو، ئەحزاب لە ئێران ساڵانێکە ڕوبەرووی ئەو ڕێژیمە دەبنەوە بەڵام ئێستا دەزانین کە بە پێکەوە وبە یەکگرتووی دەتوانین سەرکەوتووبین و ئاماژەی بە گرینگی ڕۆڵی ژنان لە ڕێبەرایەتی ئەحزاب کرد.

خاتوو “تاهیرە سادقی” کۆرگێری دواتری پانلی دووهەم باسەکەی تەرخان کردبوو بە یەکگرتووی ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و چاوەروانی ئەو ئەحزابە لە حیزبی دێموکرات کە دەبێ بەو ئەزمونە لە بەربەرەکانی لەگەڵ ڕیژیمە دیکتاتۆرەکان دەبێ دەستپیشخەربێ بۆ کۆکردنەوە و هەماهەنگی ئەحزابی ئێرانی بۆ ڕوبەروبونەوەی رژیمی ئێران.

پاشان خاتوو “فەریبا بۆرهانزهی” باسێکی لەڕۆلی حیزبەکان لە ئێراندا کرد و پێیوابوو کە شۆرشی ژینا دەرەنجامی مانەوەی ئەحزاب وڕۆڵی ئەوان لەناو کۆمەڵگە بووە کە هەر ئەو ئەحزابەش ئێستا دەبێ لە بونیاتنانی ئێرانێکی دێموکراتیک یەکگرتووبن.


‌ ‌ پانێلی سێهەمی کۆنفرانس لە ژێرناوی “گرینگی پشتیوانی کۆمەڵگەی جیهانی لە شۆرشی ژینا” بەرێوەچوو کە خاتوو “گوڵالە شەرەفکەندی” جێگری سکرتێری ژنان لە ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست، یەکەم باسی پێشکەش کرد کە بەرێزیان باسی لە گرینگی نەخشی ژن لە کاری سیاسیدا کرد کە ئەگەر بێنە مەیدان گوێیان لێدەگیرێ و دەبینرێن و ڕەمزی سەرکەوتنی ئەو شۆرشەش بەردەوامی و لە مەیداندابوونی خەڵک لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵاتە.

دواترخاتوو “ژانێت کامێلۆ” بەرپرسی سوسیالیست ئینترنشناڵ بە شێوەی ئۆنڵاین باسێکی لە ڕوانینی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ خەباتی ژنان و گرینگی بەشداری ژنان لە شۆرش ژینادا کرد.

پاشان خاتوو “فەختەلۆنا زەمانی”، بە گرینگییەوە باسی یەکگرتویی ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کرد تا بتوانن سەرەنجی کۆمەلگەی جیهانی راکێشن وئاماژەشی بەوەدا کە نایەکگرتووی ئەحزاب لەساڵی ڕابردوو مەیدانی بۆ بەشێک چۆڵ کرد کە بۆ دێموکراسی لە ئێران تێناکۆشن.

لەکۆتایی پانێلی سێهەم خاتوو “نینا لانگفید” باسێکی پێشکەش کرد کە تێێدا هاتبوو، بەرێوەبەری ژنان لە پرۆسەی دێموکراسی وڵاتدا زۆر گرینگە کە ژنان لە ئێراندا نیشانیانداوە دەتوانن ڕۆڵی گرینگ بگێرن.

پانێلی چوارەم لە ژێرناوی” خەسارناسییەک بۆ شۆرشی ژینا” بەرێوەچوو کە د. “کۆچەر وەلەدبێگی” باسێکی لەسەر جیاوازی ئەو شۆرشە لەگەڵ بزوتنەوەکانی پێشوو لە ئێران پێشکەش کرد وباسی لە گرینگی لێکگرێدانی ئەو خواست و ویستانەی گەلانی ئێران کرد.

دواتر خاتوو “سپیدە سادقی” بە کورتی ئاماژەی بە ژنانی بەلوچستان و زولم و زۆرەکان و هەروەها ئیدامەی شۆرشی ژینا بە شکلی جیاواز لە بەلوچستان کردو ووتی ئەو هەوڵ وتێکۆشانانە پێویستە کانالیزە بکرێن و بە یەکگرتوویی کار بۆ نەمانی رژیمی ئێران بکەین.

خاتوو “سەیران مەعروفی” کۆتاکەس لە پانێلی چوارەم بوو کە لە باسەکەی ئاماژەی بە ڕۆلی گەلی کورد لەو شۆرشەدا کرد کە دواتر لەلایەن ناوەندگەراوە هەوڵی بەلارێدا بردنی درا و بۆ ڕوبەروبونەوە لەگەڵ ئەوانەش پێویستە ئەحزابی دێموکراسیخواز یەکگرتوو ولە مەیداندا دابن هەرەوها ئاوڕێکی کورتی لە بەشداری لاوان لە شۆرشی ژینا لە دەرەوەی وڵات کرد وپێیوابوو کە ڕۆڵێکی کەمڕەنگ بووە وپێویستە لاوان زیاتر لە مەیداندا بن.

جێی ئاماژەیە کە لەکۆتایی هەر پانێلێک پرسیاروسەرەنجی بەشداربووان لەلایەن کۆرگێران وڵام درانەوە.

@etehadie_zanan

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی” شۆرشی ژینا ڕەمزی هاودەنگی و یەکگرتویی گەلانی ئێران” لەلایەن یەکیەتیی ژنان لە نۆروێژ

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-08-20
  • 16:39

رۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی کۆنفراسێک لە ژێر ناوی ” شۆرشی ژینا ڕەمزی هاودەنگی و یەکگرتویی گەلانی ئێران” لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و حیزبە سیاسیەکان و ژنانی چالاکی کوردستانی و نەتەوەکانی ئێران، لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆنفراسەکە بە سرودی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن خاتوو “مەحبوب ڕەحیمی” بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانەوە پێشکەش کرا کە لە قسەکانیدا ئاماژەی بە پێویستی وگرینگی رۆڵی ژنان لە تاراوگە کرد و لەو پێوەندییەشدا ئاماژەی بە کارەکانی یەکیەتیی ژنان کرد کە دواتر هەمان ئەو پەیامە بە زمانی فارسی لە لایەن خاتوو “نەمام زەرینفام” بەرپرسی کومیتەی نۆروێژی یەکیەتیی ژنان، پێشکەش کرا.

دواتر پەیامی کردنەوەی کۆنفرانس بە شێوەی ئۆنڵاین لە لایەن خاتوو “شنە درودگەر” سکرتێری یەکیەتیی ژنانەوە پێشکەش کرا، بەڕێزیان لەو پەیامەدا ئاماژەی بە ئامانجەکانی کۆنفرانس کە دروستکردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ ژنانی نەتەوەکانی ئێران بۆ کاریگەری زیاتر لەسەر شۆرشی ژینایە و ڕۆڵی ژنان لە داهاتووی ئێران کرد کە بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی مسەوگەر دەبێ.(دەقی ئەو پەیامە لەلایەن خاتوو جەمیلە حەسەن خاڵی بۆ زمانی فارسی وەرگێردرا)

پانێلی یەکەمی کۆنفرانس لە ژێرناوی ” رۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان لە بەردەوامی شۆرشی ژینا” بە بەڕێوەبەری خاتوو “جەمیلە حەسەن خاڵی” و د. “سۆزان فەتحی” بەڕێوەچوو. سەرەتا خاتوو” موژگان عەلیپور” بەشێوەی ئۆنلاین باسێکی لەسەرڕۆڵی ژنان لە شۆرشی ژینادا لە ئێران و کوردستان بە تایبەتی کرد و پێیوابوو کە بناغەی ئەو شۆرشە لە کوردستان بۆ گرینگیدانی کۆماری کوردستان بە پرسی ژنان و دامەزرانی ڕیکخراوی تایبەت بە ژنان دەگەرێتەوە کە لە شۆرشی ژینا بوو بە ئۆلگو بۆ هەموو ئێران ، بەڵام بۆ بەردەوامی ئەو شۆرشە و گەیشتن بە وڵاتێکی دێموکراتیک پیویستمان بە یەکگرتوویی هەموو ژنانی ئێران هەیە کە بە خۆشییەوە ئەو زەمینە هەیە.
پاشان خاتوو “زیبا بەختیاری” باسێکی پێشکەش کرد کە تێیدا هاتبووکە شۆرشی ژینا تێیدا داوای ماف سیاسی و کۆمەڵاتی کرا کە دەسەڵاتی ئێرانی خستە ژێرپرسیار.پاشان ئاماژەی بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: لە داهاتووی ئێران ژنان دەبێ لە نوسیبەوەی یاساکاندا ڕۆڵی بەرچاو بگێرن.

خاتوو “فەیزا یونس ” یەکێکی دیکە لە بەشدارانی پانێلی یەکەم، باسێکی لە پێوەندیی لەگەڵ شۆرشی ژن ژیان ئازادی و ڕەهەندەکانی کرد وتی:مافی نەتەوایەتی لە داواکارییە بەرچاوەکان و پەیامەکانی ئەو شۆرشە بوون.

کۆتا بەشداربووی پانێلی یەکەم خاتوو “یوسراخەلیل “بوو کە ئاماژەی بە پێشێلکارییەکان بەرانبەر بە ژنانی کورد لە هەر چوارپارچە و بەتایبەت ژنانی ئیزەدی لەلایەن داعش کرد، بەڵام وێڕای ئەوانە ژنانی کورد هەمیشە لە مەیدانی خەباتدا بوون و روبەرووی ئەو زولم وزۆرانە بوونەوە.

پانێلی دووهەمی لەژیرناوی “رۆڵی ئەحزاب لە بەرەوپێشچوونی شۆرشی ژینا”بەرێوەچوو کە سەرەتا
د. “کوێستان گادانی” بەرپرسی هەیئەتی بەڕێوەبەری دەەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باسێکی تێروتەسەلی لەو پێوەندییە پێشکەش کرد کە سەرەتا پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ و یەکسالەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان کرد و دواتر باسی ڕۆڵی حیزب لە شۆرشی ژینا و پێگەی حیزبی دێموکرات لەناو کۆمەلگەی کوردستان و ئەرکەکانی داهاتووش کرد.

پاشان خاتوو “ئیراندووخت ئەنساری” باسی خۆی لەو پێوەندییە پێشکەش کرد کە تێیدا هاتبوو، ئەحزاب لە ئێران ساڵانێکە ڕوبەرووی ئەو ڕێژیمە دەبنەوە بەڵام ئێستا دەزانین کە بە پێکەوە وبە یەکگرتووی دەتوانین سەرکەوتووبین و ئاماژەی بە گرینگی ڕۆڵی ژنان لە ڕێبەرایەتی ئەحزاب کرد.

خاتوو “تاهیرە سادقی” کۆرگێری دواتری پانلی دووهەم باسەکەی تەرخان کردبوو بە یەکگرتووی ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و چاوەروانی ئەو ئەحزابە لە حیزبی دێموکرات کە دەبێ بەو ئەزمونە لە بەربەرەکانی لەگەڵ ڕیژیمە دیکتاتۆرەکان دەبێ دەستپیشخەربێ بۆ کۆکردنەوە و هەماهەنگی ئەحزابی ئێرانی بۆ ڕوبەروبونەوەی رژیمی ئێران.

پاشان خاتوو “فەریبا بۆرهانزهی” باسێکی لەڕۆلی حیزبەکان لە ئێراندا کرد و پێیوابوو کە شۆرشی ژینا دەرەنجامی مانەوەی ئەحزاب وڕۆڵی ئەوان لەناو کۆمەڵگە بووە کە هەر ئەو ئەحزابەش ئێستا دەبێ لە بونیاتنانی ئێرانێکی دێموکراتیک یەکگرتووبن.


‌ ‌ پانێلی سێهەمی کۆنفرانس لە ژێرناوی “گرینگی پشتیوانی کۆمەڵگەی جیهانی لە شۆرشی ژینا” بەرێوەچوو کە خاتوو “گوڵالە شەرەفکەندی” جێگری سکرتێری ژنان لە ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست، یەکەم باسی پێشکەش کرد کە بەرێزیان باسی لە گرینگی نەخشی ژن لە کاری سیاسیدا کرد کە ئەگەر بێنە مەیدان گوێیان لێدەگیرێ و دەبینرێن و ڕەمزی سەرکەوتنی ئەو شۆرشەش بەردەوامی و لە مەیداندابوونی خەڵک لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵاتە.

دواترخاتوو “ژانێت کامێلۆ” بەرپرسی سوسیالیست ئینترنشناڵ بە شێوەی ئۆنڵاین باسێکی لە ڕوانینی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ خەباتی ژنان و گرینگی بەشداری ژنان لە شۆرش ژینادا کرد.

پاشان خاتوو “فەختەلۆنا زەمانی”، بە گرینگییەوە باسی یەکگرتویی ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کرد تا بتوانن سەرەنجی کۆمەلگەی جیهانی راکێشن وئاماژەشی بەوەدا کە نایەکگرتووی ئەحزاب لەساڵی ڕابردوو مەیدانی بۆ بەشێک چۆڵ کرد کە بۆ دێموکراسی لە ئێران تێناکۆشن.

لەکۆتایی پانێلی سێهەم خاتوو “نینا لانگفید” باسێکی پێشکەش کرد کە تێێدا هاتبوو، بەرێوەبەری ژنان لە پرۆسەی دێموکراسی وڵاتدا زۆر گرینگە کە ژنان لە ئێراندا نیشانیانداوە دەتوانن ڕۆڵی گرینگ بگێرن.

پانێلی چوارەم لە ژێرناوی” خەسارناسییەک بۆ شۆرشی ژینا” بەرێوەچوو کە د. “کۆچەر وەلەدبێگی” باسێکی لەسەر جیاوازی ئەو شۆرشە لەگەڵ بزوتنەوەکانی پێشوو لە ئێران پێشکەش کرد وباسی لە گرینگی لێکگرێدانی ئەو خواست و ویستانەی گەلانی ئێران کرد.

دواتر خاتوو “سپیدە سادقی” بە کورتی ئاماژەی بە ژنانی بەلوچستان و زولم و زۆرەکان و هەروەها ئیدامەی شۆرشی ژینا بە شکلی جیاواز لە بەلوچستان کردو ووتی ئەو هەوڵ وتێکۆشانانە پێویستە کانالیزە بکرێن و بە یەکگرتوویی کار بۆ نەمانی رژیمی ئێران بکەین.

خاتوو “سەیران مەعروفی” کۆتاکەس لە پانێلی چوارەم بوو کە لە باسەکەی ئاماژەی بە ڕۆلی گەلی کورد لەو شۆرشەدا کرد کە دواتر لەلایەن ناوەندگەراوە هەوڵی بەلارێدا بردنی درا و بۆ ڕوبەروبونەوە لەگەڵ ئەوانەش پێویستە ئەحزابی دێموکراسیخواز یەکگرتوو ولە مەیداندا دابن هەرەوها ئاوڕێکی کورتی لە بەشداری لاوان لە شۆرشی ژینا لە دەرەوەی وڵات کرد وپێیوابوو کە ڕۆڵێکی کەمڕەنگ بووە وپێویستە لاوان زیاتر لە مەیداندا بن.

جێی ئاماژەیە کە لەکۆتایی هەر پانێلێک پرسیاروسەرەنجی بەشداربووان لەلایەن کۆرگێران وڵام درانەوە.

@etehadie_zanan

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی