ڕۆژی یەکشەممە، ٣١/٨/٢٠٢٥ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ کۆنفرانسی خۆی بە ناوی نەجیبە هەمزەپوور بەڕێوەبرد. سەرەتا خاتوو نەمام خوسرەوی بڕگەکانی کۆنفرانسی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاند:
سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب
خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیان پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان
پاش بەخێرهێنانی بەشداران لەلایەن خاتوو پەخشان فەتاحی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنان، خاتوو ئایشێ عەبدوڵلازادەوە ڕاسپێردرا دوای کردنەوەی کۆنفرانس، مۆمی یادکردنەوە بۆ ڕێزگرتن لە ئەندامی تازە کۆچکردووی یەکیەتیی ژنان خوشکە “نەجیبە هەمزەپوور” داگیرسێنێ. جێی ئاماژەیە، خوشکە نەجیبە لە ڕێکەوتی ٢٩/٧/٢٠٢٥ لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.
بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانس، پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە، کاک عەباس نامی بوو کە بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرا.
دوای پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان بە شێوەی خوارەوە ڕاپۆرتی بەشەکانیان پێشکەش کرد:
خاتوو نەمام زەڕینفام، بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان
خاتوو بێری مەرەسەنە بەرپرسی بەشی ماڵی
خاتوو شایستە ڕەحمانی بەرپرسی بەشی تەشکیلات
خاتوو پەخشان فەتاحی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن
خاتوو تەوار ئەحمەدی بەرپرسی بەشی پێوەندی
بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانس تەرخان کرا بۆ سەرنج، پرسیار و ڕەخنەی بەشداران لە کاری دوو ساڵەی یەکیەتیی ژنان کە لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانەوە وەڵام درانەوە.
بڕگەی کۆتایی کۆنفرانس خۆپاڵاوتن و پاشان هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان بوو کە لە ئەنجامدا بەڕێزان:
رەعدە پاڵانی، نەمام زەڕینفام، شایستە ڕەحمانی، گەلاوێژ موحەممەدی بێری مەرەسەنە وەک ئەندامانی نوێی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان هەڵبژێردران.
جێی خۆیەتی سپاسی ئەم بەڕێزانە بکەین کە وەک دیوان و ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسیان لە ئەستۆ بوو. خاتوو گوڵان هیجری، شلێر باپیری، پەری ڕەشیدیان، نەمام خوسرەوی و هەروەها کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ.
٣١/٨/٢٠٢٥، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ

















