Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید!

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-02-05
  • 06:57
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی فێوریەی ٢٠٢٢ی زایینی بەرانبەر بە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، له‌ژێر ناوی “زارا، زمان، زیندان ” بە ئامادە بوونی میوانان و بەشێکی زۆر لە ئەندامان و بەرپرسانی ڕێکخراوەکە بە شێوەی سەرهێڵ (ئانڵاین) بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆنفرانس بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و پاشان ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان خاتوو “هانا وریا” بەڕێوەبەری کۆنفرانس، پاش ئاماژە بەوەی کە کۆنفرانسەکەمان لە کاتێكدا دەبەسترێ کە لە سێ بۆنەی گرینگی ٢١ی فێوریە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، ٨ی مارس و ٢٤ی ڕەشەمە دوو بۆنەی گرینگی تایبەت بە ژنان و ڕێکخراوەکەمان نێزیک دەبینەوە، بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی کۆنفڕانسی کرد و پاشانیش کۆنفڕانس بە فەرمی لە لایەن خاتوو “ماپارە قەرەگۆلی” به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌یامێك كرایەوە.
بەڕێزیان لە پەیامەکەیدا پاش ئاماژە دان بەوەی کە کۆنفڕانسی ئەمجارەمان هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاری و پێشهاتی نوێ لە جیهان بە گشتی و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی، باسی لەوە کرد کە ژنانی ئێمە وەک ئەکتەرێکی دیار و خاوەن ڕۆڵی سەر سەکۆی ڕووداوە سیاسییەکانی کوردستان، چ لە ڕابردوودا و چ لە ئێستادا و لە هەر دوو بواری خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی دا، جێ پەنجەی خۆیان بەجێهێشتوە و ئەوەش وای کردوە کە ئاستی چاوەڕوانی کۆمەڵگا و بەتایبەت ژنان لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەڵچووندا بێت و بێگومان ئێمەش وەک ڕێکخراوێکی لە مێژینە و دیار لەو بوارەدا ئەرکی زیاترمان دەکەوێتە ئەستۆ و چاوەڕوانی زیاترمان لێ دەکرێ. بۆیە پێویست و بەجێیە کە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگادا و نوێنەری ڕاستەقینەی ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوەکەمان بین.
پاش کردنەوەی کۆنفرانس بە فەرمی، دەنگ بۆ هەموو بەشەکانی کۆنفرانس وەرگیرا و بە تێکڕای دەنگ لە لایەن بەشداربووانەوە پەسند کران و کۆنفرانس دەستی بە کارەکانی کرد.
لە یەکەم بڕگەی کاری کۆنفرانسدا پەیامی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە لایەن خاتوو “سۆزان فەتحی” یەوە پێشکەش کرا. ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە سیاسەتی زۆردارانە و بێ بەزەییانەی کۆماری ئیسلامی کرد و بوونی بزووتنەوەیەکی نەتەوایەتی ڕەوا و لە سەرێ بوونی ئاستی وشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستانی بە هۆیەکی سەرەکی بۆ زیاتر چەوساندنەوە و هەڵاواردنی گەلی کورد ناو برد.
لە درێژەی وتەکانیدا خاتوو سۆزان ئاماژەی بە خەباتی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ژنانی بە هێزێکی دیار و شوێندانەر لە ڕەوتی خەباتی مەدەنی دا زانی و وەک نموونەیەکی بەرچاو، ئاماژەی بە خاتوو ” زارا محەمەدی” وەک سیمبولی داکۆکی کردن لە زمان و ناسنامەی کوردی کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو “مەحبووبە ڕەحیمی” یەوە پێشکەش کرا.
خاتوو مەحبووبە پاش پیرۆزبایی گرتنی کۆنفرانس، هەوڵەکانی کۆمیتەی سویدی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە کاریگەری خەباتی سیاسی و سەرهەڵدانەوەی حیزب و لایەنەکان لە پاش رووخانی ڕێژیمی پاشایەتی، لەسەر خەباتی ژنان کرد و کاریگەری حیزبی دێموکراتی لەو بوارەدا بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبوو کە پرسی ژن، پرسێکی جیهانی یە و تەنیا تایبەت بە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە. بەڵام هەروەک ئاگادارین ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەش و هەوایەکدا دەژین، کە لە لایەکەوە سیستمێکی ‏حکوومەتی دژی ژن و دژی یەکسانی رەگەزی وەک یاسا و لە لایەکی دیکەشەوە فەرهەنگی پیاوسالاری و کولتووری خێلەکی زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا، ڕێگای خەباتی بۆ ژنان دژوار و ئەستەم کردووە، هەر بۆیە لەو خەباتەدا پێویستمان بە هەوڵ و تێکۆشانی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و یەکسانیخواز هەیە.
لە بڕگەی دووهەمی کۆنفرانسدا، ڕاپۆڕتی کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە مەودای دوو کۆنفڕانسدا لە لایەن خاتوو “له‌تیفه‌ جه‌باری” بەرپرسی کۆمیتە و هەروەها ڕاپۆرتی ماڵی لە لایەن خاتوو “كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی” هاوکاری به‌شی ماڵی یەوە پێشکەش کرا و دواتر لەلایەن بەشداربووانەوە خرایە بەر باس و پێداچوونەوە و پاشان بە زۆرینەی دەنگ په‌سه‌ند كران.
بەشێکی دیکەی کۆنفڕانس تەرخان کرابوو بۆ باس لەسەر بەرنامە و پەیرەوی نێوخۆیی، کە پاش وەرگرتنی ڕا و بۆچوونەکانی ئەندامانی کۆنفرانس لەو بارەوە، دەستەی پێداچوونەوە ئەرکی ئاڵوگۆڕەکانی کەوتە ئەستۆ.
لە بەشی كۆتایی كۆنفرانسدا خۆ بەربژێر کردنی ئەندامان بۆ کار لە کۆمیتەی داهاتوودا و هەڵبژاردنی چاودێری ماڵی و دەستەی ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسی داهاتوو به‌ڕێوه‌ چوو و ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ، پێكهاتوو له‌ حەوت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئەندامی جێگر، بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی كۆمیته‌ی داهاتوو هەڵبژێردران.
کۆنفڕانس پاش زیاتر لە حەوت کاتژمێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

بابەتی هاوشێوە

خۆپیشاندانی کوردستانییان، ئێرانییەکان و سەندیکا فەرانسەییەکان دژی سەرکوتی خوێناویی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

2026-01-19

پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنان

2026-01-17

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی “ژینا-مهسا ئەمینی” لە شاری فرانکفۆرت

2026-01-06

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان، لە چالاکی ڕێکخراوی ژن،ژیان،ئازادی، لە کۆتا شەممەی ساڵ لە وڵاتی ئاڵمان

2025-12-30
کاروچالاکی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان

بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-01-16

پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنان

بیانیه مشترک سازمان صدای زنان اهواز،اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

لە نێو شۆڕشەوە بۆ لووتکەی زانست؛ (چیرۆکی کۆڵنەدانی کچێکی بنەماڵەی حیزب)

وردەکاریی تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زاری دایکی شەهید ڕۆبینا ئەمینییانەوە

دەنگی کۆمەڵگە لە نێوان قەیران و داواکاری

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

پیام سپاسگزاری پنج سازمان زنان شرق کردستان در ارتباط با استقبال از اعتصاب سرتاسری ۱٨ دی ماە

پەیامی سوپاس و پێزانینی پێنج ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆڵی پێشەنگانەی ژن لە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی – سیاسی

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید!

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-02-05
  • 06:57
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی فێوریەی ٢٠٢٢ی زایینی بەرانبەر بە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، له‌ژێر ناوی “زارا، زمان، زیندان ” بە ئامادە بوونی میوانان و بەشێکی زۆر لە ئەندامان و بەرپرسانی ڕێکخراوەکە بە شێوەی سەرهێڵ (ئانڵاین) بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆنفرانس بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و پاشان ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان خاتوو “هانا وریا” بەڕێوەبەری کۆنفرانس، پاش ئاماژە بەوەی کە کۆنفرانسەکەمان لە کاتێكدا دەبەسترێ کە لە سێ بۆنەی گرینگی ٢١ی فێوریە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، ٨ی مارس و ٢٤ی ڕەشەمە دوو بۆنەی گرینگی تایبەت بە ژنان و ڕێکخراوەکەمان نێزیک دەبینەوە، بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربووانی کۆنفڕانسی کرد و پاشانیش کۆنفڕانس بە فەرمی لە لایەن خاتوو “ماپارە قەرەگۆلی” به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌یامێك كرایەوە.
بەڕێزیان لە پەیامەکەیدا پاش ئاماژە دان بەوەی کە کۆنفڕانسی ئەمجارەمان هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاری و پێشهاتی نوێ لە جیهان بە گشتی و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی، باسی لەوە کرد کە ژنانی ئێمە وەک ئەکتەرێکی دیار و خاوەن ڕۆڵی سەر سەکۆی ڕووداوە سیاسییەکانی کوردستان، چ لە ڕابردوودا و چ لە ئێستادا و لە هەر دوو بواری خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی دا، جێ پەنجەی خۆیان بەجێهێشتوە و ئەوەش وای کردوە کە ئاستی چاوەڕوانی کۆمەڵگا و بەتایبەت ژنان لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەڵچووندا بێت و بێگومان ئێمەش وەک ڕێکخراوێکی لە مێژینە و دیار لەو بوارەدا ئەرکی زیاترمان دەکەوێتە ئەستۆ و چاوەڕوانی زیاترمان لێ دەکرێ. بۆیە پێویست و بەجێیە کە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگادا و نوێنەری ڕاستەقینەی ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوەکەمان بین.
پاش کردنەوەی کۆنفرانس بە فەرمی، دەنگ بۆ هەموو بەشەکانی کۆنفرانس وەرگیرا و بە تێکڕای دەنگ لە لایەن بەشداربووانەوە پەسند کران و کۆنفرانس دەستی بە کارەکانی کرد.
لە یەکەم بڕگەی کاری کۆنفرانسدا پەیامی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە لایەن خاتوو “سۆزان فەتحی” یەوە پێشکەش کرا. ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە سیاسەتی زۆردارانە و بێ بەزەییانەی کۆماری ئیسلامی کرد و بوونی بزووتنەوەیەکی نەتەوایەتی ڕەوا و لە سەرێ بوونی ئاستی وشیاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستانی بە هۆیەکی سەرەکی بۆ زیاتر چەوساندنەوە و هەڵاواردنی گەلی کورد ناو برد.
لە درێژەی وتەکانیدا خاتوو سۆزان ئاماژەی بە خەباتی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ژنانی بە هێزێکی دیار و شوێندانەر لە ڕەوتی خەباتی مەدەنی دا زانی و وەک نموونەیەکی بەرچاو، ئاماژەی بە خاتوو ” زارا محەمەدی” وەک سیمبولی داکۆکی کردن لە زمان و ناسنامەی کوردی کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو “مەحبووبە ڕەحیمی” یەوە پێشکەش کرا.
خاتوو مەحبووبە پاش پیرۆزبایی گرتنی کۆنفرانس، هەوڵەکانی کۆمیتەی سویدی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە کاریگەری خەباتی سیاسی و سەرهەڵدانەوەی حیزب و لایەنەکان لە پاش رووخانی ڕێژیمی پاشایەتی، لەسەر خەباتی ژنان کرد و کاریگەری حیزبی دێموکراتی لەو بوارەدا بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبوو کە پرسی ژن، پرسێکی جیهانی یە و تەنیا تایبەت بە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە. بەڵام هەروەک ئاگادارین ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەش و هەوایەکدا دەژین، کە لە لایەکەوە سیستمێکی ‏حکوومەتی دژی ژن و دژی یەکسانی رەگەزی وەک یاسا و لە لایەکی دیکەشەوە فەرهەنگی پیاوسالاری و کولتووری خێلەکی زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا، ڕێگای خەباتی بۆ ژنان دژوار و ئەستەم کردووە، هەر بۆیە لەو خەباتەدا پێویستمان بە هەوڵ و تێکۆشانی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و یەکسانیخواز هەیە.
لە بڕگەی دووهەمی کۆنفرانسدا، ڕاپۆڕتی کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی سویدی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە مەودای دوو کۆنفڕانسدا لە لایەن خاتوو “له‌تیفه‌ جه‌باری” بەرپرسی کۆمیتە و هەروەها ڕاپۆرتی ماڵی لە لایەن خاتوو “كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی” هاوکاری به‌شی ماڵی یەوە پێشکەش کرا و دواتر لەلایەن بەشداربووانەوە خرایە بەر باس و پێداچوونەوە و پاشان بە زۆرینەی دەنگ په‌سه‌ند كران.
بەشێکی دیکەی کۆنفڕانس تەرخان کرابوو بۆ باس لەسەر بەرنامە و پەیرەوی نێوخۆیی، کە پاش وەرگرتنی ڕا و بۆچوونەکانی ئەندامانی کۆنفرانس لەو بارەوە، دەستەی پێداچوونەوە ئەرکی ئاڵوگۆڕەکانی کەوتە ئەستۆ.
لە بەشی كۆتایی كۆنفرانسدا خۆ بەربژێر کردنی ئەندامان بۆ کار لە کۆمیتەی داهاتوودا و هەڵبژاردنی چاودێری ماڵی و دەستەی ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسی داهاتوو به‌ڕێوه‌ چوو و ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ، پێكهاتوو له‌ حەوت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئەندامی جێگر، بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی كۆمیته‌ی داهاتوو هەڵبژێردران.
کۆنفڕانس پاش زیاتر لە حەوت کاتژمێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

بابەتی هاوشێوە

خۆپیشاندانی کوردستانییان، ئێرانییەکان و سەندیکا فەرانسەییەکان دژی سەرکوتی خوێناویی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

2026-01-19

پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنان

2026-01-17

خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی “ژینا-مهسا ئەمینی” لە شاری فرانکفۆرت

2026-01-06

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان، لە چالاکی ڕێکخراوی ژن،ژیان،ئازادی، لە کۆتا شەممەی ساڵ لە وڵاتی ئاڵمان

2025-12-30

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی