ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ، کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە بەڕێوەبرد.
کۆنفڕانس کاتژمێر ٨ی ئێوارە، به چەن ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و خاتوو نەرمین عوسمانی بە بەخێر هاتنی خاتوو کەژال نەفشبەندی وخاتوو نەمام زەرینفام (ئەندامانی بەڕێوەبەری دەرەوەی وڵات)، ناوندی هەڵبژاردن ، نۆێنەری کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات کومیتەی ئالمان و هەموو ئەو ئەندامانەی بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون دەستی پێکرد.
لە دەستپێکدا کاک تاهێر قادرپوور بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات-کۆمیتەی ئاڵمان پاش پیرۆزبایی لە گرتنی کۆنفڕانس باسی لە کار و چالاکی و تێکۆشانی دەستەی بەڕێوەبەری پێشوو کرد و ئامادەیی هاوکاری و پشتگیری حیزب کۆمێتەی ئاڵمان بۆ کۆمیتەی نۆی ڕاگەیاند.
پاشان ڕاپۆرتی کار وچالاکییەکانی کۆمیتەی ئاڵمان هەمووبەشەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بەڕیزان ئێلهام چایچی، شەهین مورتزازادە، نەرمین عوسمانی و ڕێژان مینبەری پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
پاشان لە لایەن ناوەندی هەڵبژاردن خاتوو کەنێر مێهفەر سەبارەت به چۆنیەتی دەنگدان و بەڕێوەبردنی کاری هەڵبژاردن چەندین تێبینی خستە بەرباس .
لە بەشی کۆتایی چەندین کەس خۆیان بۆ بەڕێوەبەری نوێ کۆمیتەی ئاڵمان بەربژێر کرد و پاش دەنگدان بەڕێزان خاتوو سەحەر خاڵ ئاقایی ، شەۆبۆ فەلاحی، سۆعدا حەسەنزادە، ئانیتا فارابی و مریەم مەسعوودی بۆ کار و چالاکی داهاتووی کۆمیتە هەڵبژێردران و پاش زیاتر لە ٣ کاتژمێر کۆنفڕانسی ساڵی ٢٠٢٦ به سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.




