ڕێکەوتی ۱٥ی ئاگوستی ٢٠٢٦، یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی ڤێسترۆس بە هاوکاری کۆمیتەی حدکا بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، بەرنامەیەکی خۆماڵی، لە سەیرانگای “یەکنەبەری” شاری ڤێسترۆس، بۆ ئەندامان و بنەماڵەکانیان بەڕێوە برد.
بەرنامەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد دواتر کاک ڕەحمان نستانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری حیزب لە شاری ڤێسترۆس بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد و داوای لە خاتوو “ناهید حوسێنی” ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب کرد، تا لەسەر ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ باسەکەی پێشکەش بکات.
خاتوو ناهید پاش پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، بەکورتی ئاماژەی بە دەستکەوتە مێژووییەکانی دوای دامەزرانی حیزب و ئەو خاڵانەی کە مایەی شانازی و سەروەری گەل بوون کرد، هەروەها ئەرکی ڕێڕەوانی ئەوڕۆی لەمەو بەدوا و پێگەیاندنی سەردەمیانەی نەسڵی داهاتوو بۆ خەباتێکی شیاو لە پێناو وەدەست هێنانی ئامانجەکانی ئەو شۆڕشە دا کرد کە بوو بە جێگای سرنجی بەشداربووان.
بەرنامەکە دوای ٤ کاتژمێر لە ناو ڕەزامەندی بەشداراندا کۆتایی پێهات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ڤێسترۆس
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ڤێسترۆس
١٥-٠٨-٢٠٢٦




