Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوە چوونی سێمینارێکی تایبەت لە سەر مافی مرۆڤ لە کتێبخانەی لیللەستڕۆم

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-10-25
  • 20:11

بەڕێوە چوونی سێمینارێکی تایبەت لە سەر مافی مرۆڤ لە ڕۆژی ٢٤.١٠.٢٠٢٤ لە کتێبخانەی لیللەستڕۆم لە وڵاتی نۆڕوێژ، ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٤ی ئۆکتوبەر ڕۆژی نەتەوەیەکگرتەوەکانە.
سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە،خاتوو کامیلا شلێتبەرک” وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان ، باسێکی لە سەر چۆنیەتی دامەزرانی ڕێکخراوەی نەتەویەکگرتووەکان و کاری ئەم ڕێکخراوەیە پێشکەش کرد. لە بەشێك لە باسەکەیدا وتی:  ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ کار بۆ مافی مڕۆڤ، مافی ژنان و ئاسایش دەکات.
دوواتر خاتوو ئێللا ئینگەبۆرگ باسێکی لە سەر مافی ژنان و کارکردنی ژنان پێشکەش کرد و وتی : بە دەیان و هەزاران ژنمان هەیە کە بێبەشن لە مافی ئینسانی و لە مافی کارکرد، هەروەها باسی کرد کە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتوەکان چۆن و بە چ شێوەیەک کار بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن، دواتر باسی لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ئەفعانستان کرد، ئازادی تاک و ژنان لەم دوو وڵاتە زۆر کەم دەبیندرێ.
هەر بە دوای باسکەی خاتوو ئێللا” بەڕێز کاک عەبدوڵا حیجاب” باسێکی لە سەر وەزعی کورد لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشێک لە باسەکەیدا وتی: لە چوارچێوەی سیستەمی نێونەتەوەییدا زۆر بەڵگە و ڕێککەوتننامە هەن کە پێداگری لە سەر «مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ گەلان» دەکەن. هەر لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بگرە تا ڕاگەیاندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ پەسند کراوی ساڵی ١٩٤٨ و کۆنوانسیۆنەکانی مافە مەدەنی و سیاسیەکان ، و مافە ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتیەکان و زۆر بەڵگەنامەی دیکە، هەمووی ئەمانە کۆمەڵە مافێک بۆ نەتەوەکان دەستنیشان دەکەن و داوای پاراستنیان دەکەن.
دواتر وتی: بەڵام کێ دیاری دەکا کە نەتەوە چ کۆمەڵە خەڵکێکە ، کێ بڕیار دەدا ئەو کۆمەڵە خەڵکە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەیە یا نە، ئەوانە پرسیارگەلێکن کە نەتەوە یەکگرتووەکان نە وەڵامی بۆی هەیە و نە خۆی لە وڵامەکەی دەدا.
گەل و نەتەوەی کورد، گەلانی تامیل، ئویگور، فەلەستین و  لە کوێی سیستەمی نێونەتەوەییدا جێیان دەبێ؟ ئەوەش پرسیارێکی بێ وڵامە.
بەڵام کورد بۆ خۆی، خۆی بە نەتەوە دەزانێ و بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی و سیاسی خۆی تێدەکۆشێ. لە بەرامبەر ئەو داخوازە ڕەوایەدا، هەموو مافە نەتەوەیی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نەتەوەی کورد بە تووندی پێشێل
دەکرێن، گوندنشینە هەژارەکانی هەرێمە سنوورییەکان کە بۆ بژێویی ژیانی خۆیان ناچارن لەم دیو و لەو دیوی سنوور کۆڵبەری بکەن، لە لایەن پاسدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە وەبەر دەستڕێژی فیشەک دەدرێن. گرینگ نییە کە ژمارەی  قوربانییەکان کەم بێ یا زۆر ، گرینگ ئەوەیە کە هەموو ساڵێک بە سەدان کەس لەو ڕێگایەدا دەبنە قوربانی، بە بێ ئەوەی سیستەمی نێونەتەوەیی سنوورێک بۆ ئەو جینایەتانەی ئێران دابنێت.
ئێستا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نێو قەیراندا دەکوڵێ و ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکان بۆ هێورکردنەوەی ئەو قەیران و شەڕ و شوورە هیچ کارێکیان لە دەست نایە، لە هەمان کاتدا نابێ لە بیری بکەین کە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەنیا فەلەستین و ئیسرائیل نییە، پرسی کوردستان، پرسێکی گرینگی نێونەتەوەییە. شەڕی تورکیە لە دژی نەتەوەی کورد، کەمتر لە شەڕی ئیسرائیل لە غەزە و لوبنان نییە. بەڵام بێدەنگی جیهان لە بەرامبەر ئەو شەڕەدا جێی تێڕامانە.
دواتر خاتوو ماریە هیتێل باسێکی لەسەر یونیسێف و مافی منداڵ پێشکەش کرد.
خاتوو ماریە باسی لە برسییایەتی و بێ بەشی مندال کرد و وتی: لە هەژمار نایە کە چەند منداڵ لە دونیادا برسین، ڕووتن، شوێنی مانەوەیان نییە و بێبەشن لە چوونە قوتابخانە . یونیسێف ئەوەندی لە توانایدایە، هەوڵ دەدا کە مافی منداڵ بپارێزرێ و کار بۆ نەمانی برسییایەتی و دابین کردنی قوتابخانە و شوێنی مانەوە بۆ ئەو منداڵانە بکات کە بوونەوتە قوربانی شەڕی ناعادڵانەی جیهان .
شایەنی باسە” بۆ دانی زانیاری لە سەر بارودۆخ و شێوەی کاری ڕێکخراوەکان” هەر لە شوێنی سێمینارەکە جێیەک دەستنیشان کرابوو  بۆ کۆمیتەکانی دەرەوە و نۆروێژی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، تا بتوانن زانیاری لە سەر ڕێکخراوەکە بە بەشدار بووان و بەتایبەت نۆروێژەیەکان بدەن.

  سێمینارەکە لە کتێبخانەی لیللەستڕۆم بە هاوکاری و هاوفکری لە گەڵ ڕێکخراوەی لێبوردیی نێودەوڵەتی ، یەكیەتی ژنانی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران کومیتەی دەرەوە و هەر وەها کومیتەی نۆڕوێژ ،  کۆمەڵەی خێزانی سوودان  ، کۆمەڵەی ژنانی ئەفغانستان، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری سووریا، بەڕێوەیان برد .
‎

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

بەڕێوە چوونی سێمینارێکی تایبەت لە سەر مافی مرۆڤ لە کتێبخانەی لیللەستڕۆم

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-10-25
  • 20:11

بەڕێوە چوونی سێمینارێکی تایبەت لە سەر مافی مرۆڤ لە ڕۆژی ٢٤.١٠.٢٠٢٤ لە کتێبخانەی لیللەستڕۆم لە وڵاتی نۆڕوێژ، ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٤ی ئۆکتوبەر ڕۆژی نەتەوەیەکگرتەوەکانە.
سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامە،خاتوو کامیلا شلێتبەرک” وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان ، باسێکی لە سەر چۆنیەتی دامەزرانی ڕێکخراوەی نەتەویەکگرتووەکان و کاری ئەم ڕێکخراوەیە پێشکەش کرد. لە بەشێك لە باسەکەیدا وتی:  ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ کار بۆ مافی مڕۆڤ، مافی ژنان و ئاسایش دەکات.
دوواتر خاتوو ئێللا ئینگەبۆرگ باسێکی لە سەر مافی ژنان و کارکردنی ژنان پێشکەش کرد و وتی : بە دەیان و هەزاران ژنمان هەیە کە بێبەشن لە مافی ئینسانی و لە مافی کارکرد، هەروەها باسی کرد کە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتوەکان چۆن و بە چ شێوەیەک کار بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن، دواتر باسی لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ئەفعانستان کرد، ئازادی تاک و ژنان لەم دوو وڵاتە زۆر کەم دەبیندرێ.
هەر بە دوای باسکەی خاتوو ئێللا” بەڕێز کاک عەبدوڵا حیجاب” باسێکی لە سەر وەزعی کورد لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشێک لە باسەکەیدا وتی: لە چوارچێوەی سیستەمی نێونەتەوەییدا زۆر بەڵگە و ڕێککەوتننامە هەن کە پێداگری لە سەر «مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ گەلان» دەکەن. هەر لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بگرە تا ڕاگەیاندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ پەسند کراوی ساڵی ١٩٤٨ و کۆنوانسیۆنەکانی مافە مەدەنی و سیاسیەکان ، و مافە ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتیەکان و زۆر بەڵگەنامەی دیکە، هەمووی ئەمانە کۆمەڵە مافێک بۆ نەتەوەکان دەستنیشان دەکەن و داوای پاراستنیان دەکەن.
دواتر وتی: بەڵام کێ دیاری دەکا کە نەتەوە چ کۆمەڵە خەڵکێکە ، کێ بڕیار دەدا ئەو کۆمەڵە خەڵکە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەیە یا نە، ئەوانە پرسیارگەلێکن کە نەتەوە یەکگرتووەکان نە وەڵامی بۆی هەیە و نە خۆی لە وڵامەکەی دەدا.
گەل و نەتەوەی کورد، گەلانی تامیل، ئویگور، فەلەستین و  لە کوێی سیستەمی نێونەتەوەییدا جێیان دەبێ؟ ئەوەش پرسیارێکی بێ وڵامە.
بەڵام کورد بۆ خۆی، خۆی بە نەتەوە دەزانێ و بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی و سیاسی خۆی تێدەکۆشێ. لە بەرامبەر ئەو داخوازە ڕەوایەدا، هەموو مافە نەتەوەیی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نەتەوەی کورد بە تووندی پێشێل
دەکرێن، گوندنشینە هەژارەکانی هەرێمە سنوورییەکان کە بۆ بژێویی ژیانی خۆیان ناچارن لەم دیو و لەو دیوی سنوور کۆڵبەری بکەن، لە لایەن پاسدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە وەبەر دەستڕێژی فیشەک دەدرێن. گرینگ نییە کە ژمارەی  قوربانییەکان کەم بێ یا زۆر ، گرینگ ئەوەیە کە هەموو ساڵێک بە سەدان کەس لەو ڕێگایەدا دەبنە قوربانی، بە بێ ئەوەی سیستەمی نێونەتەوەیی سنوورێک بۆ ئەو جینایەتانەی ئێران دابنێت.
ئێستا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نێو قەیراندا دەکوڵێ و ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکان بۆ هێورکردنەوەی ئەو قەیران و شەڕ و شوورە هیچ کارێکیان لە دەست نایە، لە هەمان کاتدا نابێ لە بیری بکەین کە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەنیا فەلەستین و ئیسرائیل نییە، پرسی کوردستان، پرسێکی گرینگی نێونەتەوەییە. شەڕی تورکیە لە دژی نەتەوەی کورد، کەمتر لە شەڕی ئیسرائیل لە غەزە و لوبنان نییە. بەڵام بێدەنگی جیهان لە بەرامبەر ئەو شەڕەدا جێی تێڕامانە.
دواتر خاتوو ماریە هیتێل باسێکی لەسەر یونیسێف و مافی منداڵ پێشکەش کرد.
خاتوو ماریە باسی لە برسییایەتی و بێ بەشی مندال کرد و وتی: لە هەژمار نایە کە چەند منداڵ لە دونیادا برسین، ڕووتن، شوێنی مانەوەیان نییە و بێبەشن لە چوونە قوتابخانە . یونیسێف ئەوەندی لە توانایدایە، هەوڵ دەدا کە مافی منداڵ بپارێزرێ و کار بۆ نەمانی برسییایەتی و دابین کردنی قوتابخانە و شوێنی مانەوە بۆ ئەو منداڵانە بکات کە بوونەوتە قوربانی شەڕی ناعادڵانەی جیهان .
شایەنی باسە” بۆ دانی زانیاری لە سەر بارودۆخ و شێوەی کاری ڕێکخراوەکان” هەر لە شوێنی سێمینارەکە جێیەک دەستنیشان کرابوو  بۆ کۆمیتەکانی دەرەوە و نۆروێژی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، تا بتوانن زانیاری لە سەر ڕێکخراوەکە بە بەشدار بووان و بەتایبەت نۆروێژەیەکان بدەن.

  سێمینارەکە لە کتێبخانەی لیللەستڕۆم بە هاوکاری و هاوفکری لە گەڵ ڕێکخراوەی لێبوردیی نێودەوڵەتی ، یەكیەتی ژنانی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران کومیتەی دەرەوە و هەر وەها کومیتەی نۆڕوێژ ،  کۆمەڵەی خێزانی سوودان  ، کۆمەڵەی ژنانی ئەفغانستان، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری سووریا، بەڕێوەیان برد .
‎

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی