Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوە چوونی کۆنفرانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ولاتی سوئێد

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-02-18
  • 08:53

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥-٠٢-٢٠٢٥ یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی لەژێر “ناوی بە یەکگرتوویی خەبات دەکەین بۆ کۆمەڵگەیەکی یەکسان” بەڕێوە برد.

كۆنفرانس بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و یەکسانی کوردستان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

لە لایەن ئاواز مەولانی، بەرێوەبەری کۆنفرانس و بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی بەرێوەبەری بەخێرهاتنی گشت لایەک کرا و دواتر بەرێزیان ڕێژەوی کارەکانی کۆنفرانسی پێشکەش کرد و دوایی پەسەند کردنی ڕێژەوەی کار، لە لایەن بەشداربووان دیوانی یەکەم بەڕێزان خاتوو نیشتمان دەروێشی و خاتوو سوهەیلا مەهدیزادە درێژەیان بە کاری کۆنفڕانس دا و داوایان لە خاتوو شوعلە قادری بەرپرسی پێشووی یەکیەتیی ژنان لە سوئێد و ئەندامی چالاک و دیاری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد کە بە ڕەسمی کۆنفرانس بکاتەوە.

خاتوو شوعلە وێڕای سوپاس و دەڕبڕینی خۆشحاڵی خۆیی بۆ گرتنی کۆنفڕانس لە پەیامێکی کورت دا گوتی:

ئێمە لە کاتێک دا کۆنفڕانسی رێکخراوەکەمان لە تاراوگە دەگرین کە کۆماری ئیسلامی ئێران ٤٦ ساڵە ‌”داعیش ئاسا” بەڵام بە شێوەی تایبەتی خۆی لە قۆناخەکانی داسەپاندنی دا، بزووتنەوەی ژنانی بۆ وەدستهێنانی داخوازە ڕەواکانیان سەرکوت کردوەو دەکا.

بەڵام بە لەخۆبوردوویی ژنان‌و کچان‌و تێکۆشانیان بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا، نەیانتوانیەوە سەرکەوتوو بن، هەروەک دیتمان لە جووڵانەوەی ژینا و پێشەنگ بوونی ژنان لەو جوڵانەوەیەداو هەروەها دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو بە ڕەمزی جووڵانەوەکە و ئامانجی دروشمەکە ئازادبوونی ژنە تا ئەو ئاستەی ژن باوەڕ بە هەبوونی خۆی بکات‌و بتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە بەڕێوەبەری لە بواری سیاسی،‌ کولتوور و کۆمەڵایەتی دا.

دوا وتەی خاتوو  شوعلە قادری داواکاری لە کچان و ژنانی پێگەیشتوو لە کۆنفڕانس دابوو کە بێنە مەیدان و شێوازی کاری نوێ و زانیاری خۆیان لە گەڵ ئەزموونی دایکەکان تێکەڵ بکەن و بەرپرسایەتی وەرگرن.

دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنان کۆمیتەی دەرەوەی وڵات لە لایەن خاتوو مەحبووبە ڕەحیمی پێشکەش کرا بەڕێزیان وێڕای ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و بارودۆخی ژنان لە کوردستان و بەگشتی لە ئێران گوتی:

ژمارەیەكی زۆر لە كچان و ژنانی كورد چوونە نێو رێزی ئەو حیزب و رێكخراوانەوە كە بانگەشەی ماف و ئازادییەكانی ژنانیان دەكرد بەڵام پرسی ژن لە پەراوێز و پاشكۆیی ئەو رێكخراوە و حیزبانەدا مایەوە.

لە درێژەی پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات دا هاتبوو کە:

ژنانی خەباتكاری کورد، لەگەڵ ئەوەی کە بە رێژەیەكی زۆر زیاتر بە نیسبەت ژنانی نەتەوەی فارس لە لایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامییەوە چەوساونەتەوە و فشاریان لەسەر بووە، بەڵام زۆر ئازایانە ئەو خەباتەیان بەروپێش بردوە و بەشێكی دانەبڕاو بوون لە خەباتی مافخوازانەی ژنانی ئێران.

خاتوو مەحبووبە گوتی: ئەوەتا هەر ئێشتا پەخشان عەزیزی و چەند کەسی تر لە ژنانی کورد چاوەڕوانی حوكمی لە سێدارەدانن، کە ئەمەش یەکێکی دیکە لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیە دژ بە ژنانی کورد و چالاکوانانی کوردە.

شۆڕشی ژن ژیان ئازادی درێژەی شۆڕشی ژنانی وەزاڵە هاتووی کورد بوو کە شۆڕشێکی بێ وێنە بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا و بەگشتی لە جیهاندا دەنگی دایەوە.

شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی، شۆرشی لەچک فرێدان، نەبوو بەڵکوو شۆرشێک بوو بۆ وەدەست هێنانی ئازادی بەیان، ئازادی نەتەوە و ئازادی تاک.

دواتر پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن هاوڕێی بەڕێز نەبەز عەلیدووست بەرپرسی کۆمیتەی سوئێد پێشکەش کرا.

لە پەیامەکە دا ئاماژە بە بارودۆخی ئێستای کوردستان و فشارە دەرەکی و نێوخۆیەکان کرابوو کە لە سەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ژنانی کورد لە ئارا دایە، هەروەها لە بەشێک لە پەیامەکەی دا پشتیوانی حیزب و کۆمیتەی سوئێدی بۆ ئەندامانی بەشدار لە کۆنفرانس دووپات کردوە و گووتی کە یەکیەتیی ژنان هەمیشە هەوڵی سەرەکی ئەوە بووە کە ژنانی یەکسانیخواز لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و کار بۆ کۆمەڵگایەکی یەکسان بکات.

دوای خوێندنەوەی پەیامەکان بڕگەی دووهەم کە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کار و چالاکی نێوان دوو کۆنفڕانس بوو لایەن خاتوو شلێر حەسەن‌پوور بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سوئێد پێشکەش کرا.

ڕاپۆرت پێک هاتبوو لە چۆنیەتی دابەش کردنی کارەکانی کۆمیتەی سوئێد و هەروەها کارو چالاکی کۆمیتەی بەرێوەبەری.

ڕاپۆرتی بەشی دارایی لە لایەن خاتوو مەستوورە سوڵتانی بەرپرسی بەشی داریی کۆمیتەی سوئێد پێشکەش کرا و بەرێزیان ئاماژەی بە داهات و دەرکەوتی ڕێکخراوەکە کرد و هاوکاتیش سوپاسی هاوکاری کۆمیتەی شارەکانی کرد و هەندێک زانیاری لە سەر بەشی دارایی پێشکەش بە بەشداران کرد.

دوای خوێندنەوەی هەر دوو ڕاپۆرت، بەرێز خاتوو لەتیفە جەبباری بەپێشکەش کردنی زانیاری ورد لە سەر بەشی دارایی ڕاپۆرتی چاوەدێری ماڵی خوێندەوە و تەئیدی هەر دوو ڕاپۆرتەکانی لەلایەن چاودێری ماڵی بە بەشدار بووان ڕاگەیاند.

لە بڕگەی دوایی دا کات دیاری کرابوو بۆ باس کردن لە سەر ھەر دوو ڕاپۆرت کە لەو بەشە دا ئەندامان بە تێبینی و پێشنیار ڕاپۆرتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد، ھەر لەو پێوەندیە دا شلێر حەسەن‌پوور وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.

ڕێزگرتن و سوپاس کردنی پۆلێک لە ئەندامانی تێکۆشەر و ھەروەھا بەشی زۆری ئەندامانی چالاکی یەکیەتیی ژنان کە ھاوکارو ھاوفکری نێزیکی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سوئێدن بەشێکی دیکە بوو لە کاری کۆنفڕانس، کە لەلایەن خاتوو خەجیج ڕۆستەمی بەرپرسی تەشکیلات و خاتوو مەستوورە سوڵتانی بەرپرسی بەشی ماڵی بە پێشکەش کردنی سوپاسنامە و دیارێکی سیمبۆلیک ڕێزیان لێ گیرا.

لە درێژە دا دیوانی دووهەم بەڕێزان کاک کەماڵ قازی و خاتوو فرشتە عەبباسی داوایان کرد لەو بڕگەیەش دا، ئەندامان تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان باس بکەن کە دواتر لە لایەن خاتوو کوێستان بابایی و خاتوو سۆزان فەتحی بە نوێنەرایەتیی لەلایەن هەیئەتی بەسەرداچوونەوەی پێڕەو (ستادگار) دوایی شی کردنەوە و خوێندنەوەی ئەو خاڵانەی زیاد یا ئاڵوگۆڕیان تێدا کرابوو لە لایەن ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانس بۆ کار پێکردن پەسەند کرایەوە.

دوای پەسەند کردنی ڕاپۆرتەکان و پێشنیارەکان و پێداچوونەوە بە پێرەوی نێوخۆ، لە لایەن لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس بەڕێزان: د. سۆزان فەتحی، کاک حەمەڕەسوڵ کەریمی و خاتوو کوێستان بابایی داوا لە ئەندامان کرا کە خۆیان بۆ کارکردن لە کۆمیتەی نوێ دا بەربژێر بکەن.

لەو بەشەدا پۆلێک خاتوونی چالاک بە هەست کردن بە کاری رێکخراوەیی ئامادەگی خۆیان بۆ کار کردن دەربڕی‌و لە ئاکام دا کۆمیتەی بەڕێوەبەریەکی نۆێی بۆ کارو چالاکی ساڵی ٢٠٢٥ هەڵبژێردرایەوە.

لە کۆتایی دا لەلایەن خاتوو کوێستان بابایی سوپاسی بەشداری ھەموو لایەک کراو بەو شێوەیە کوتایی کاری کۆنفرانس ڕاگەیندرا.

بەپێویستی دەزانین سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە بکەین کە بۆ باشتر بەڕێوچوونی کۆنفرانس ھاوکاریان کردین، سوپاسی تایبەتی بەرپرسی کۆڕ و سێمینار خاتوو پەروین حوسێنزادە و هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە هاکاری بەڕێزیان بوون و ئەرکی ئامادە کردنی خواردنی ئەو کۆنفرانسەیان وەئەستۆ گرت بوو.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد

١٥-٠٢-٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

بەڕێوە چوونی کۆنفرانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ولاتی سوئێد

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-02-18
  • 08:53

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥-٠٢-٢٠٢٥ یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی لەژێر “ناوی بە یەکگرتوویی خەبات دەکەین بۆ کۆمەڵگەیەکی یەکسان” بەڕێوە برد.

كۆنفرانس بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و یەکسانی کوردستان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

لە لایەن ئاواز مەولانی، بەرێوەبەری کۆنفرانس و بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی بەرێوەبەری بەخێرهاتنی گشت لایەک کرا و دواتر بەرێزیان ڕێژەوی کارەکانی کۆنفرانسی پێشکەش کرد و دوایی پەسەند کردنی ڕێژەوەی کار، لە لایەن بەشداربووان دیوانی یەکەم بەڕێزان خاتوو نیشتمان دەروێشی و خاتوو سوهەیلا مەهدیزادە درێژەیان بە کاری کۆنفڕانس دا و داوایان لە خاتوو شوعلە قادری بەرپرسی پێشووی یەکیەتیی ژنان لە سوئێد و ئەندامی چالاک و دیاری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد کە بە ڕەسمی کۆنفرانس بکاتەوە.

خاتوو شوعلە وێڕای سوپاس و دەڕبڕینی خۆشحاڵی خۆیی بۆ گرتنی کۆنفڕانس لە پەیامێکی کورت دا گوتی:

ئێمە لە کاتێک دا کۆنفڕانسی رێکخراوەکەمان لە تاراوگە دەگرین کە کۆماری ئیسلامی ئێران ٤٦ ساڵە ‌”داعیش ئاسا” بەڵام بە شێوەی تایبەتی خۆی لە قۆناخەکانی داسەپاندنی دا، بزووتنەوەی ژنانی بۆ وەدستهێنانی داخوازە ڕەواکانیان سەرکوت کردوەو دەکا.

بەڵام بە لەخۆبوردوویی ژنان‌و کچان‌و تێکۆشانیان بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا، نەیانتوانیەوە سەرکەوتوو بن، هەروەک دیتمان لە جووڵانەوەی ژینا و پێشەنگ بوونی ژنان لەو جوڵانەوەیەداو هەروەها دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو بە ڕەمزی جووڵانەوەکە و ئامانجی دروشمەکە ئازادبوونی ژنە تا ئەو ئاستەی ژن باوەڕ بە هەبوونی خۆی بکات‌و بتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە بەڕێوەبەری لە بواری سیاسی،‌ کولتوور و کۆمەڵایەتی دا.

دوا وتەی خاتوو  شوعلە قادری داواکاری لە کچان و ژنانی پێگەیشتوو لە کۆنفڕانس دابوو کە بێنە مەیدان و شێوازی کاری نوێ و زانیاری خۆیان لە گەڵ ئەزموونی دایکەکان تێکەڵ بکەن و بەرپرسایەتی وەرگرن.

دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنان کۆمیتەی دەرەوەی وڵات لە لایەن خاتوو مەحبووبە ڕەحیمی پێشکەش کرا بەڕێزیان وێڕای ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و بارودۆخی ژنان لە کوردستان و بەگشتی لە ئێران گوتی:

ژمارەیەكی زۆر لە كچان و ژنانی كورد چوونە نێو رێزی ئەو حیزب و رێكخراوانەوە كە بانگەشەی ماف و ئازادییەكانی ژنانیان دەكرد بەڵام پرسی ژن لە پەراوێز و پاشكۆیی ئەو رێكخراوە و حیزبانەدا مایەوە.

لە درێژەی پەیامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات دا هاتبوو کە:

ژنانی خەباتكاری کورد، لەگەڵ ئەوەی کە بە رێژەیەكی زۆر زیاتر بە نیسبەت ژنانی نەتەوەی فارس لە لایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامییەوە چەوساونەتەوە و فشاریان لەسەر بووە، بەڵام زۆر ئازایانە ئەو خەباتەیان بەروپێش بردوە و بەشێكی دانەبڕاو بوون لە خەباتی مافخوازانەی ژنانی ئێران.

خاتوو مەحبووبە گوتی: ئەوەتا هەر ئێشتا پەخشان عەزیزی و چەند کەسی تر لە ژنانی کورد چاوەڕوانی حوكمی لە سێدارەدانن، کە ئەمەش یەکێکی دیکە لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیە دژ بە ژنانی کورد و چالاکوانانی کوردە.

شۆڕشی ژن ژیان ئازادی درێژەی شۆڕشی ژنانی وەزاڵە هاتووی کورد بوو کە شۆڕشێکی بێ وێنە بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا و بەگشتی لە جیهاندا دەنگی دایەوە.

شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی، شۆرشی لەچک فرێدان، نەبوو بەڵکوو شۆرشێک بوو بۆ وەدەست هێنانی ئازادی بەیان، ئازادی نەتەوە و ئازادی تاک.

دواتر پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن هاوڕێی بەڕێز نەبەز عەلیدووست بەرپرسی کۆمیتەی سوئێد پێشکەش کرا.

لە پەیامەکە دا ئاماژە بە بارودۆخی ئێستای کوردستان و فشارە دەرەکی و نێوخۆیەکان کرابوو کە لە سەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ژنانی کورد لە ئارا دایە، هەروەها لە بەشێک لە پەیامەکەی دا پشتیوانی حیزب و کۆمیتەی سوئێدی بۆ ئەندامانی بەشدار لە کۆنفرانس دووپات کردوە و گووتی کە یەکیەتیی ژنان هەمیشە هەوڵی سەرەکی ئەوە بووە کە ژنانی یەکسانیخواز لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە و کار بۆ کۆمەڵگایەکی یەکسان بکات.

دوای خوێندنەوەی پەیامەکان بڕگەی دووهەم کە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کار و چالاکی نێوان دوو کۆنفڕانس بوو لایەن خاتوو شلێر حەسەن‌پوور بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سوئێد پێشکەش کرا.

ڕاپۆرت پێک هاتبوو لە چۆنیەتی دابەش کردنی کارەکانی کۆمیتەی سوئێد و هەروەها کارو چالاکی کۆمیتەی بەرێوەبەری.

ڕاپۆرتی بەشی دارایی لە لایەن خاتوو مەستوورە سوڵتانی بەرپرسی بەشی داریی کۆمیتەی سوئێد پێشکەش کرا و بەرێزیان ئاماژەی بە داهات و دەرکەوتی ڕێکخراوەکە کرد و هاوکاتیش سوپاسی هاوکاری کۆمیتەی شارەکانی کرد و هەندێک زانیاری لە سەر بەشی دارایی پێشکەش بە بەشداران کرد.

دوای خوێندنەوەی هەر دوو ڕاپۆرت، بەرێز خاتوو لەتیفە جەبباری بەپێشکەش کردنی زانیاری ورد لە سەر بەشی دارایی ڕاپۆرتی چاوەدێری ماڵی خوێندەوە و تەئیدی هەر دوو ڕاپۆرتەکانی لەلایەن چاودێری ماڵی بە بەشدار بووان ڕاگەیاند.

لە بڕگەی دوایی دا کات دیاری کرابوو بۆ باس کردن لە سەر ھەر دوو ڕاپۆرت کە لەو بەشە دا ئەندامان بە تێبینی و پێشنیار ڕاپۆرتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد، ھەر لەو پێوەندیە دا شلێر حەسەن‌پوور وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.

ڕێزگرتن و سوپاس کردنی پۆلێک لە ئەندامانی تێکۆشەر و ھەروەھا بەشی زۆری ئەندامانی چالاکی یەکیەتیی ژنان کە ھاوکارو ھاوفکری نێزیکی کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سوئێدن بەشێکی دیکە بوو لە کاری کۆنفڕانس، کە لەلایەن خاتوو خەجیج ڕۆستەمی بەرپرسی تەشکیلات و خاتوو مەستوورە سوڵتانی بەرپرسی بەشی ماڵی بە پێشکەش کردنی سوپاسنامە و دیارێکی سیمبۆلیک ڕێزیان لێ گیرا.

لە درێژە دا دیوانی دووهەم بەڕێزان کاک کەماڵ قازی و خاتوو فرشتە عەبباسی داوایان کرد لەو بڕگەیەش دا، ئەندامان تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان باس بکەن کە دواتر لە لایەن خاتوو کوێستان بابایی و خاتوو سۆزان فەتحی بە نوێنەرایەتیی لەلایەن هەیئەتی بەسەرداچوونەوەی پێڕەو (ستادگار) دوایی شی کردنەوە و خوێندنەوەی ئەو خاڵانەی زیاد یا ئاڵوگۆڕیان تێدا کرابوو لە لایەن ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانس بۆ کار پێکردن پەسەند کرایەوە.

دوای پەسەند کردنی ڕاپۆرتەکان و پێشنیارەکان و پێداچوونەوە بە پێرەوی نێوخۆ، لە لایەن لیژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس بەڕێزان: د. سۆزان فەتحی، کاک حەمەڕەسوڵ کەریمی و خاتوو کوێستان بابایی داوا لە ئەندامان کرا کە خۆیان بۆ کارکردن لە کۆمیتەی نوێ دا بەربژێر بکەن.

لەو بەشەدا پۆلێک خاتوونی چالاک بە هەست کردن بە کاری رێکخراوەیی ئامادەگی خۆیان بۆ کار کردن دەربڕی‌و لە ئاکام دا کۆمیتەی بەڕێوەبەریەکی نۆێی بۆ کارو چالاکی ساڵی ٢٠٢٥ هەڵبژێردرایەوە.

لە کۆتایی دا لەلایەن خاتوو کوێستان بابایی سوپاسی بەشداری ھەموو لایەک کراو بەو شێوەیە کوتایی کاری کۆنفرانس ڕاگەیندرا.

بەپێویستی دەزانین سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە بکەین کە بۆ باشتر بەڕێوچوونی کۆنفرانس ھاوکاریان کردین، سوپاسی تایبەتی بەرپرسی کۆڕ و سێمینار خاتوو پەروین حوسێنزادە و هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە هاکاری بەڕێزیان بوون و ئەرکی ئامادە کردنی خواردنی ئەو کۆنفرانسەیان وەئەستۆ گرت بوو.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد

١٥-٠٢-٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی