Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-11-28
  • 07:17

ئێران ڕەشیدی

ڕۆژی جیهانیی ٢٥ی نۆڤامبر لە ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩١ لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە واژۆ کرا.

ئەویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کوژرانی سێ خوشک، بەناوی خوشکانی میراباڵ، سێ چالاکی سیاسیی کە لە ڕێی چالاکی دژی سیاسەتی ئەو سەردەمە لە وڵاتی کۆماری دۆمینیکان بە دەستی حکوومەتی دیکتاتۆریی تراخیلۆ ناجوامێرانە تیرۆر کران.

لەو کاتەوە هەموو ساڵێک لە هەموو وڵاتانی دنیا، چالاکییە سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان لە ماوەی ١٦ ڕۆژی پڕتەقاڵیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، یادی ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن. لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکاندا چالاکی دەکەن و خەباتی خوشکانی میراباڵ بووەتە سیمبۆلی جیهانی دژی زوڵم و نادادپەروەریی سیستماتیکی حکوومەت.

ئەرکی ڕێکخراوەکان، بەتایبەت ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەوەیە داکۆکی لە مافی ژنان بکەن.

هۆشیارکردنەوە و ئاگاییپێدانی ژنان لە هەموو بوارەکاندایە. ئەگەر ژنان هەوڵ بدەن بۆ ئاشنابوون بە مافە ڕەواکانی خۆیان، ئەوا دەتوانن بە باوەڕبەخۆبوونەوە سەربەخۆیی فیکری بەدەست بێنن و تەواوی کۆسپەکانی سەر ڕێیان تێپەڕێنن و بێنە نێو گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە. ئەوکاتە هەوڵ بدەن بۆ پەروەردە و خوێندن کە مافی خۆیانە و هەروەها کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خێزانی و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لەنێو کۆمەڵگەدا دابنێن.

پەروەردە پلیکانی ڕزگاری و بەهێزکردنی ژنانە.

٢٥ی نۆڤامبری هەموو ساڵێک دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا و وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییە تاڵەیە کە توندوتیژی دژی ژنان هێشتا یەکێکە لە بەربڵاوترین و شاراوەترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا.

ئەم ڕۆژە تەنیا بۆنەیەکی ساڵنامەیی نییە، بەڵکوو بانگەوازێکی جدییە بۆ هەموومان کە هەنگاو بنێین بەرەو بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی سەڵامەتتر و یەکسانتر و مرۆڤدۆستتر.

توندوتیژی دژی ژنان تەنیا بە مانای زیانگەیاندن بە جەستە نییە، هەروەها توندوتیژیی دەروونی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوری لە خۆ دەگرێت. ئەو ئەزموونانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی زۆرێک لە ژنان دەبنەوە، کاریگەرییەکی بێدەنگ بەڵام قووڵیان لەسەر ژیانی تاک و خێزان و کۆمەڵگەش هەیە.

لەم جۆرە هەلومەرجەدا ئەرکی ئێمە ـ وەک تاکی کۆمەڵگە و بەتایبەتی دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ـ ئەوەیە کە دەنگی ئەو ژنانە بین کە دەرفەتی دەربڕینی ئازارەکانیان نییە، بۆ ئەوانەی بە هیوای ئاسایش و دادپەروەری بە بێدەنگی دەژین.

هەر تاکێک مافی سروشتیی خۆیەتی بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووتر.

ڕۆڵی ژنانی کورد لە بزووتنەوەی ژینا و لەژێر دروشمی ژن_ژیان_ئازادی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا:

ژنان بە باوەڕمەندییەکی قووڵ و هۆشیاریی سیاسییەوە کۆت و زنجیری ستەم و مافە زەوتکراوەکانیان پچڕاند.

ژنانی کورد چ لە سەردەمی پاشایەتیی پەهلەوی و چ لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵ حوکمڕانیی کۆماری بەناو ئیسلامیی کۆنەپەرست و جینایەتکاردا، سەلماندیان کە بێدەنگ نابن.

بە هێز و یەکگرتوویی توانیان کۆمەڵگەی جیهانی بهەژێنن و درێژەدەری ڕێی ژنانی ئازادیخواز بن کە ئازایانە و بوێرانە بۆ بەدەستهێنانی مافە سروشتییەکانی خۆیان و مافە نەتەوایەتییەکانیان بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبوون و لەم ڕێیەشدا قوربانییان داوە.

ژنانی تێگەیشتوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بۆ پێگەیاندنی خۆیان لە ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا چالاکتر دەبن و خاوەندارێتی لە کەرامەتی مرۆیی و دادپەروەری دەکەن.

٢٥ی نۆڤامبر بیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییەیە کە ئاشتی و ئاسایش و کەرامەتی ژنان مەرجی بنەڕەتین بۆ پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەکە.

با پێکەوە کار بکەین و هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی جیهان ببێتە شوێنێکی سەلامەتتر و گەشاوەتر بۆ ژنان و لە ئەنجامدا بۆ هەموو مرۆڤەکان.

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی هۆکار و ڕێگاکانی خۆپارێزی

2026-07-16

ژنی کورد لەنێوان خەبات و سەرکردایەتی؛ پێویستییەکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەت

2026-07-16
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-18
کۆمەڵایەتی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٧ـەمین تاڵیادی تێرۆری د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە پاریس

قرائت پیام مشترک سازمان‌های مدنی کردستان ایران در٣٧مین سالگرد ترور دکتر قاسملو و یارانش در گورستان پرلاشز توسط نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه

خوێندەوەی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ڕۆژهەڵات کوردستان، لە ٣٧مین ساڵوەگەری تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەپێرلاشێز لەلایەن نوینەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فرانسە

پیام «اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران» به مناسبت سی و هفتمین سالگرد ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو و یارانش در وین

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-11-28
  • 07:17

ئێران ڕەشیدی

ڕۆژی جیهانیی ٢٥ی نۆڤامبر لە ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩١ لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە واژۆ کرا.

ئەویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کوژرانی سێ خوشک، بەناوی خوشکانی میراباڵ، سێ چالاکی سیاسیی کە لە ڕێی چالاکی دژی سیاسەتی ئەو سەردەمە لە وڵاتی کۆماری دۆمینیکان بە دەستی حکوومەتی دیکتاتۆریی تراخیلۆ ناجوامێرانە تیرۆر کران.

لەو کاتەوە هەموو ساڵێک لە هەموو وڵاتانی دنیا، چالاکییە سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان لە ماوەی ١٦ ڕۆژی پڕتەقاڵیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، یادی ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن. لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکاندا چالاکی دەکەن و خەباتی خوشکانی میراباڵ بووەتە سیمبۆلی جیهانی دژی زوڵم و نادادپەروەریی سیستماتیکی حکوومەت.

ئەرکی ڕێکخراوەکان، بەتایبەت ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەوەیە داکۆکی لە مافی ژنان بکەن.

هۆشیارکردنەوە و ئاگاییپێدانی ژنان لە هەموو بوارەکاندایە. ئەگەر ژنان هەوڵ بدەن بۆ ئاشنابوون بە مافە ڕەواکانی خۆیان، ئەوا دەتوانن بە باوەڕبەخۆبوونەوە سەربەخۆیی فیکری بەدەست بێنن و تەواوی کۆسپەکانی سەر ڕێیان تێپەڕێنن و بێنە نێو گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە. ئەوکاتە هەوڵ بدەن بۆ پەروەردە و خوێندن کە مافی خۆیانە و هەروەها کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خێزانی و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لەنێو کۆمەڵگەدا دابنێن.

پەروەردە پلیکانی ڕزگاری و بەهێزکردنی ژنانە.

٢٥ی نۆڤامبری هەموو ساڵێک دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا و وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییە تاڵەیە کە توندوتیژی دژی ژنان هێشتا یەکێکە لە بەربڵاوترین و شاراوەترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا.

ئەم ڕۆژە تەنیا بۆنەیەکی ساڵنامەیی نییە، بەڵکوو بانگەوازێکی جدییە بۆ هەموومان کە هەنگاو بنێین بەرەو بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی سەڵامەتتر و یەکسانتر و مرۆڤدۆستتر.

توندوتیژی دژی ژنان تەنیا بە مانای زیانگەیاندن بە جەستە نییە، هەروەها توندوتیژیی دەروونی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوری لە خۆ دەگرێت. ئەو ئەزموونانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی زۆرێک لە ژنان دەبنەوە، کاریگەرییەکی بێدەنگ بەڵام قووڵیان لەسەر ژیانی تاک و خێزان و کۆمەڵگەش هەیە.

لەم جۆرە هەلومەرجەدا ئەرکی ئێمە ـ وەک تاکی کۆمەڵگە و بەتایبەتی دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ـ ئەوەیە کە دەنگی ئەو ژنانە بین کە دەرفەتی دەربڕینی ئازارەکانیان نییە، بۆ ئەوانەی بە هیوای ئاسایش و دادپەروەری بە بێدەنگی دەژین.

هەر تاکێک مافی سروشتیی خۆیەتی بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووتر.

ڕۆڵی ژنانی کورد لە بزووتنەوەی ژینا و لەژێر دروشمی ژن_ژیان_ئازادی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا:

ژنان بە باوەڕمەندییەکی قووڵ و هۆشیاریی سیاسییەوە کۆت و زنجیری ستەم و مافە زەوتکراوەکانیان پچڕاند.

ژنانی کورد چ لە سەردەمی پاشایەتیی پەهلەوی و چ لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵ حوکمڕانیی کۆماری بەناو ئیسلامیی کۆنەپەرست و جینایەتکاردا، سەلماندیان کە بێدەنگ نابن.

بە هێز و یەکگرتوویی توانیان کۆمەڵگەی جیهانی بهەژێنن و درێژەدەری ڕێی ژنانی ئازادیخواز بن کە ئازایانە و بوێرانە بۆ بەدەستهێنانی مافە سروشتییەکانی خۆیان و مافە نەتەوایەتییەکانیان بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبوون و لەم ڕێیەشدا قوربانییان داوە.

ژنانی تێگەیشتوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بۆ پێگەیاندنی خۆیان لە ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا چالاکتر دەبن و خاوەندارێتی لە کەرامەتی مرۆیی و دادپەروەری دەکەن.

٢٥ی نۆڤامبر بیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییەیە کە ئاشتی و ئاسایش و کەرامەتی ژنان مەرجی بنەڕەتین بۆ پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەکە.

با پێکەوە کار بکەین و هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی جیهان ببێتە شوێنێکی سەلامەتتر و گەشاوەتر بۆ ژنان و لە ئەنجامدا بۆ هەموو مرۆڤەکان.

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی هۆکار و ڕێگاکانی خۆپارێزی

2026-07-16

ژنی کورد لەنێوان خەبات و سەرکردایەتی؛ پێویستییەکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەت

2026-07-16

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی