بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندانێک لە کلن بەڕێوە چوو

٣٧
بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندانێک لە کلن بەڕێوە چوو
ئاڵمان‹بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندانێک لە کلن بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی، بەرانبەر بە ١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ی زایینی، بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، خۆپیشاندانێک لە شاری کلن بەڕێوە چوو.
ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن «یەکگرتوویی بۆ کۆماریخوازى و دێموکراسی لە ئێران» ڕێکخرا بوو.
ئەم بەرنامەیە بە بەشداریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبە کوردییەکانی دیکە، هەروەها ژمارەیەک لە ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان و کۆمەڵێک ڕێکخراو و دامەزراوەی دیکە بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای بەرنامەکەدا، پەیام و وتارەکانی ژمارەیەک لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان خوێندرایەوە. دواتر، بەشداربووان دەستیان بە ڕێپێوان کرد و بە درێژایی شەقامەکانی کلن ڕێپێوانیان کرد.
لەو بەرنامەیەدا، ئەندامانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران (کۆمیتەی ئالمان )بەشدارییان کرد.
هەروەها شەهین مورەتەزادە، ئەندامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی ژنانی ڕۆژهەڵات لە دیاسپۆرا، پەیامێکی پێشکەش کرد. ئەو لە پەیامەکەیدا، بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ژینا ئەمینی، باس لە بوێری و خۆڕاگریی ژنان و ئیرادەی ئەوان بۆ بەردەوامبوون لە خەبات کرد.