لە کوریادی خزمەتێک بە بارستایی تەمەن زۆر بەڕيز مامۆستا عەبدولا حەسەنزادە لە دەڤەری واشنگتون
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە واشنگتۆن (مێراو)، لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا، بۆ ڕێزگرتن لە تەمەنێک خزمەتی پڕ لە شانازی مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە، کۆڕێک لەژێر سەردێڕی: “خزمەتێک بە بارستایی تەمەن” بە بەشداری سیما ناسراوەکانی بواری ئەدەب و سیاسەتی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەرێوەیبرد و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەریوەبردنی ئەم کوریادە بەشدار بوون
بەشداربوانی یەکیەتیی ژنان بریتی بوون لە سەیران شەرفی -محبوبە حسینی نیا -و نسرین کریمی
کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران.
واشینگتون
15نۆڤامبری 2025






