Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بە شی دووەمی ڕاپۆرتی بەشداری هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٢ ھەمین کۆنگرەی ژنانی سوسیالیست ئێنتێرناسیۆناڵ

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-11-22
  • 16:48

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی و یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ٢٢ی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ بە وتەکانی خاتوو “وەفا حاجی” سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەکە و “پێدرؤ سانچێز” سەرۆک وەزیرانی سپانیا و سەرۆکی پارتی پێسۆیی سپانیا (پارتی سوسیالیستی کرێکاران) دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

هەردوو بەڕێزان لە وتەکانیاندا پێداگرییان لە سەر بردنە سەری ڕێژەی بەشداری ژنان لە پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا کرد و “پێدرۆ سانچێز” کابینەی دەوڵەتی سپانیای وەک نموونە هێنایەوە کە ٦٠ لەسەدی لە ژنان پێک هاتووە و ئەوەشی وەک دەسکەوتێکی گرینگی کابینەکەی باس کرد.

ڕۆژی یەکەمی کونگرە لە دوو پانێلی سەرەکی پێک هاتبوو.

پانێلی یەکەم سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ توندوتیژی ڕەگەزی بوو.

لەو پانێلەدا بەڕێزان “ئاندرێا فێرناندێز” لە لایەن حیزبی پێسۆیی سپانیا، “شانتال کامبیوا” جێگری سەرۆکی پێشووی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و سەرۆکی بەرەی دێموکراتیکی سوسیالیستی کامێرۆن و “هێلا بن یوسف” جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و نوێنەری بەرەی دێموکراتیکی کار و ئازادی توونێس و گوڵاڵە شەرەفکەندی لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ەوە بەشدار بوون.

هاوڕێ گۆڵاڵە شەرەفکەندی لە وتەکانیدا ئاماژەیەکی چڕ و پڕی بە چۆنیەتیی سەرهەڵدان و دروست بوونی شۆڕشی ژینا، سەرکوت و کۆشتاری خەڵک لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی یەوە کرد و داوای لە کۆڕ و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە پشتیوانیکردن لە کۆماری ئیسلامی و فشار هێنان بۆ ئەو ڕێژیمە و کۆتایی هێنان بە هەموو چەشنە دانوستان و هەروەها فرۆشتنی چەک بەو رێژیمە کرد.

خاتوو گۆڵاڵە باسەکەی خۆی بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی پێ هێنا و سەرجەم بەشدارانی کۆنگرە ئەو دروشمەیان بە هەر سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی دووپات کردەوە.

پانێلی دووهەمی یەکەم ڕۆژ تەرخان کرابوو بۆ باس لە سەر تەندروستی مافی کچان و ژنان لە تەواوی دەورانی باروەری لە هەموو وڵاتانی جیهان و ئەو مافانەی کە دەتوانێ لە باری یاساییەوە یارمەتیدەری ژنان بێت و دەرفەتی دەست پێڕاگەیشتنی ژنان بە کەرەستەی پێویست و سیستەمی تەندروستی لەو بوارەدا دەستەبەر بکات.

لەو پانێلەدا “ژانێت کامیلۆ” وەزیری پێشووی ژنان لە کۆماری دۆمێنیکەن و سەرۆکی نوێی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ ئاماژەی بە ئەزموونەکانی وڵاتەکەی خۆی کرد وهێندێک لێکۆڵینەوە و ئاماری نێودەوڵەتی لەو پێوەندییەدا پێشکەش کرد.

لەو پانێلەدا هەروەها “کریستی مورئال” جێگری سەرۆکی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و جێگری سەرۆکی حیزبی سوسیالیستی بلژیک و “لائورا بێریا” وتەبێژی گرووپی سوسیالیستی پارلمانی سپانیا باسەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو باسانە لە دوو لایەنی یاسایی و تەندروستی یەوە تاوتوێ دەکران و وڵاتە جیاوازەکان ئەزموونەکانی خۆیان لەگەڵ یەکتر دابەش دەکرد. پێویست بە ئاماژەیە کە لە لایەن هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانەوە وێنەی “ژینا” کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە چەند زمانی زیندوو نەخشێندرابوو لە بەرۆکی بەشدار بووان و بە تایبەتی سەرۆک وەزیرانی سپانیا “پێدرۆ سانچێز” درا. لە کۆتا بەشی کردنەوەی کۆنگرە لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە، هەموو بەشدار بووان بە بەرز کردنەوەی پۆستەری “ژینا” کە لە لایەن هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانەوە بە سەر بەشداربوواندا دابەش کرابوو و گرتنی وێنەی بە کۆمەڵ پشتیوانی خۆیان لە شۆڕشی نوێی گەلانی ئێران دەربڕی

بابەتی هاوشێوە

برگزاری کنفرانس سالانه اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان

2026-08-10

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ”

2026-08-10

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10
ئاڵمان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا

٢٥ مرداد؛سالروز تأسیس حزب دموکرات کردستان ایران هشت دهه پایداری در راه آزادی، دموکراسی و حقوق ملت کرد

حضور اعضای اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان در مراسم گرامیداشت بە شهادت رسیدن ۱۰ پیشمرگه کومه‌له

بەشداریکردنی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ١٠ پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە

ژن، ژیان، ئازادی!

مەترسیی ژەهری «گوڵ» لەسەر تاک و کۆمەڵگە

بە شی دووەمی ڕاپۆرتی بەشداری هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٢ ھەمین کۆنگرەی ژنانی سوسیالیست ئێنتێرناسیۆناڵ

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2022-11-22
  • 16:48

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی و یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ٢٢ی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ بە وتەکانی خاتوو “وەفا حاجی” سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوەکە و “پێدرؤ سانچێز” سەرۆک وەزیرانی سپانیا و سەرۆکی پارتی پێسۆیی سپانیا (پارتی سوسیالیستی کرێکاران) دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

هەردوو بەڕێزان لە وتەکانیاندا پێداگرییان لە سەر بردنە سەری ڕێژەی بەشداری ژنان لە پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا کرد و “پێدرۆ سانچێز” کابینەی دەوڵەتی سپانیای وەک نموونە هێنایەوە کە ٦٠ لەسەدی لە ژنان پێک هاتووە و ئەوەشی وەک دەسکەوتێکی گرینگی کابینەکەی باس کرد.

ڕۆژی یەکەمی کونگرە لە دوو پانێلی سەرەکی پێک هاتبوو.

پانێلی یەکەم سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ توندوتیژی ڕەگەزی بوو.

لەو پانێلەدا بەڕێزان “ئاندرێا فێرناندێز” لە لایەن حیزبی پێسۆیی سپانیا، “شانتال کامبیوا” جێگری سەرۆکی پێشووی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و سەرۆکی بەرەی دێموکراتیکی سوسیالیستی کامێرۆن و “هێلا بن یوسف” جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و نوێنەری بەرەی دێموکراتیکی کار و ئازادی توونێس و گوڵاڵە شەرەفکەندی لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ەوە بەشدار بوون.

هاوڕێ گۆڵاڵە شەرەفکەندی لە وتەکانیدا ئاماژەیەکی چڕ و پڕی بە چۆنیەتیی سەرهەڵدان و دروست بوونی شۆڕشی ژینا، سەرکوت و کۆشتاری خەڵک لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی یەوە کرد و داوای لە کۆڕ و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە پشتیوانیکردن لە کۆماری ئیسلامی و فشار هێنان بۆ ئەو ڕێژیمە و کۆتایی هێنان بە هەموو چەشنە دانوستان و هەروەها فرۆشتنی چەک بەو رێژیمە کرد.

خاتوو گۆڵاڵە باسەکەی خۆی بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی پێ هێنا و سەرجەم بەشدارانی کۆنگرە ئەو دروشمەیان بە هەر سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی دووپات کردەوە.

پانێلی دووهەمی یەکەم ڕۆژ تەرخان کرابوو بۆ باس لە سەر تەندروستی مافی کچان و ژنان لە تەواوی دەورانی باروەری لە هەموو وڵاتانی جیهان و ئەو مافانەی کە دەتوانێ لە باری یاساییەوە یارمەتیدەری ژنان بێت و دەرفەتی دەست پێڕاگەیشتنی ژنان بە کەرەستەی پێویست و سیستەمی تەندروستی لەو بوارەدا دەستەبەر بکات.

لەو پانێلەدا “ژانێت کامیلۆ” وەزیری پێشووی ژنان لە کۆماری دۆمێنیکەن و سەرۆکی نوێی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ ئاماژەی بە ئەزموونەکانی وڵاتەکەی خۆی کرد وهێندێک لێکۆڵینەوە و ئاماری نێودەوڵەتی لەو پێوەندییەدا پێشکەش کرد.

لەو پانێلەدا هەروەها “کریستی مورئال” جێگری سەرۆکی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و جێگری سەرۆکی حیزبی سوسیالیستی بلژیک و “لائورا بێریا” وتەبێژی گرووپی سوسیالیستی پارلمانی سپانیا باسەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو باسانە لە دوو لایەنی یاسایی و تەندروستی یەوە تاوتوێ دەکران و وڵاتە جیاوازەکان ئەزموونەکانی خۆیان لەگەڵ یەکتر دابەش دەکرد. پێویست بە ئاماژەیە کە لە لایەن هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانەوە وێنەی “ژینا” کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە چەند زمانی زیندوو نەخشێندرابوو لە بەرۆکی بەشدار بووان و بە تایبەتی سەرۆک وەزیرانی سپانیا “پێدرۆ سانچێز” درا. لە کۆتا بەشی کردنەوەی کۆنگرە لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە، هەموو بەشدار بووان بە بەرز کردنەوەی پۆستەری “ژینا” کە لە لایەن هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانەوە بە سەر بەشداربوواندا دابەش کرابوو و گرتنی وێنەی بە کۆمەڵ پشتیوانی خۆیان لە شۆڕشی نوێی گەلانی ئێران دەربڕی

بابەتی هاوشێوە

برگزاری کنفرانس سالانه اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان

2026-08-10

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ”

2026-08-10

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی