بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تاسە‎

١١٢
تاسە‎
ئەدەبی‹تاسە‎


‎نەرم نەرم من بە تاسەی فڕینەوە
‎بەسەر گۆنای ئێوارەدا
‎شوێن پێکانی با
‎هەڵدەگرم
‎تنۆک تنۆک
‎دەکەویتە ناو توێی
‎دیدەمەوە
‎تۆ
‎ ڕوحسووک ڕوحسووک
‎ وەک تاسەیەکی
‎گەرم و خۆشی
‎نیشتیمان
‎من لەگەل خۆت لەتوێی شێعرێکی
‎سەوزا
‎دەهۆنیەوە
‎تاسەی من
‎هەروەک فەقیانە جێماوەکەی
‎نەنکم و
‎وەک پێکەنینە پڕ ترسەکەی
‎دایکم
‎ماونەتەوە
‎وشک وشک بوونەتەوە
‎لە حەسرەتا!!!
‎لێرە ژنێک
‎ژنێک لێرە
‎بە مشتی ڕەنگ و
‎جانتایە لە وردە چیرۆکی
‎نەبیسراو
‎تاک و تەنها
‎بیری خۆی و نیشتیمانی
‎قەف قەف کردوە
‎بەسەر پەنجەرەی پر لە تاسەی
‎ئازادیدا
‎خەوی قووڵ و خەیاڵی جوان
‎دەیباتەوە.
‎ژنێک لێرە
‎خەمی خۆی و خەمی خاک و
‎خەمی خەندەو
‎خەمی هەمووان
‎دەچنێتەوە
‎ژنیک لەنیشتیمانی
‎پر لە گونا‌هـ و ترسدا
‎دەسنوێژی
‎ژیان هەڵدەگرێ
‎کەچی ئەوان لەدوای
‎فەرزی نوێژدا
‎دەیشۆنەوە.

کوێستان عومەرزادە