Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لیخنە!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-06-23
  • 16:16

نەسرین یوسف‌زادە

ژن، ژیان، ئازادی دروشمێکە کە لە سێ وشەی سەرەکی پێک هاتووە، یەکەمیان وشەی ژنە، نە وەک مێینە و ڕەگەز بەڵکوو چەمکێکی مەفهوومیی کۆمەڵگەیەکی زوڵملێکراو و چەوساوەیە و ناکرێ لێرەدا وشەی ژن تەنیا وەک ڕەگەز ببینینەوە، بەڵکوو وشەی ژن نوێنەرایەتیی توێژی ژێردەست و چەوساوەی کۆمەڵگە دەکات و هێما و نموونەیەکە لە کۆمەڵگەی چەوساوەی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی سەدەیەکە لەژێر دەسەڵاتی دوو حکوومەتی فاشیست و دژەمرۆیی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامیدا ماوەتەوە.

وشەی “ژیان”، لە ڕاستیدا مانای ئەم وشەیە لانیکەم بۆ ئێمەی کورد، هەر ئەو ژیانە ئاساییە نییە کە بەردەوام باسی لێوە دەکرێ، بەڵکوو ئەو ژیانە هێمای ڕاستەقینەی ویستێکی ڕەوایە کە کۆمەڵگەیەکی وەک کۆمەڵگەی ئێران باسی دەکا. ویستی ئازادی و سەربەخۆیی کە لە وشەی ئازادی دوای وشەی “ژیان”دا دێ و درووشمی “ژن، ژیان ئازادی” تەکمیل دەکا.

ئازادی لە ڕوانگەی ئەو دروشمەوە چییە و چۆن مانا دەکرێ؟ لە ڕوانگەی زۆرێک لە خەڵکەوە و بە تایبەت ئەوانەی کە وەک کورد و نەتەوەکانی دیکەی ژێرچەپۆکەی نەتەوەی باڵادەست پەیڕەوی ئایینی باڵادەست نین، ویستیان بۆ ئازادی و ژیانێکی ئازاد جیاوازە. لە بەرابەر پەیڕەوانی ئایینە باڵادەستەکان و نەتەوەی باڵادەست واتە فارسەکان ویستی ئازادی بۆ نەتەوە و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزاکانی دیکەی کۆمەڵگە جیایە و هەر کامیان بە شێوازێک باس لە ویستی خۆیان دەکەن.

لە بەلووچستان کە باوەڕی ئایینی سونییان هەیە خەڵک لەژیر گوشارێکی زۆری ئابووری و کۆمەڵایەتیدان و ناچار بە کاری قاچاغی سووتەمەنین. لە کوردستان لەبەر نەبوونی کاری پیوێست و سیستمی خراپی ئابووری خەڵک ناچار بە کۆڵبەری یان کۆچکردن بۆ شارە گەورەکان و کار کردن لەو شارانەن. عەرەبەکانی ئەهواز و ئابادانیش لەگەڵ ئەوەی کە هێشتا ئاسەواری وێرانیی شەڕی هەشت ساڵەی دوو دەسەڵاتی بەعس و خومەینی لەنێو شارەکەیاندا ماوە، لەبواری ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە هەر لەژێر فشاردان.

لە تارانی گەورەش بەشێک لە شار هەیە بە ناوی تەنەکەئاوا کە وەک ئەوە وایە لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتبێتن و ئەوێ لەچاو نێوەڕاستی شار جیهانێکی دیکەیە. ئەوە دەبێ لە خۆمان بپرسین کە ئەو ئازادی و ژیانە ئازادەی ئەوان دەیانهەوێ و کچێکی جوانی ڕازاوەی خەڵکی باڵاشاری تارانی لەسەر پەیجی ئینستاکەی داوای دەکا یەک ئازادی و ژیانی ئازادە یان؟

ئازادی و ژیانی ئازاد بۆ هەر یەک لەوانە مانایەکی جیاوازی هەیە، هەر کام لەوانە ئازادییان بە شێوەیەک مانا کردووە و ژیانی ئازادیان بە جۆرێکی تایبەت بە ویستی خۆیان پێناسە کردووە بۆیە لەم دروشمەدا وشەی ژن وەک باسمان کرد هەمان وشەی کۆمەڵگە دەگرێتەوە.

نەواڵ سەعداوی لە کتێبی “ژن و مافەکانی ژن لە مێژوودا تا ئێستا”دا دەڵێ: “کۆنترین چین کە بووەتە ژێردەست و بەردەوام لەژێر گوشاردایە ژنە”.

لەو کاتەوە کە ژنان لە ماڵ کران و پێیان لە دەرەوەی ماڵ بڕدرا و دەبوو ژن پاکیزە و دووشیزە بێ بۆ ئەوەی کە لە خزمەتی پیاو و پەرستگەکاندا بێ، ئەوە بوو بەهۆی ئەوەی کە ژنان لە کۆمەڵگە دابڕێن و ژن لە بواری ئابوورییەوە سەربەخۆیی لەدەست بدا و بەردەوام بۆ هەر ویست و پێداویستییەک چاوی لەدەستی پیاو بێ و ئەوە بوو بە هۆکاری بەستراوەبوونی ژن بە پیاو و هەتا ئێستاش بەردەوامە.

نموونەیەک کە دەکرێ هاوشێوەی ئەوە بیهێنینەوە کۆمەڵگەی ئێرانە، کە دەوڵەتەکەی هەتا توانیوییەتی بەسەریدا زاڵ بووە و ژێرچەپۆکەی خۆی کردووە و هەم لە بواری ئازادی و سەربەخۆیی و هەم ئابووریشەوە چەوساندوویەتیەوە.

لە نموونەیەکی دیکەدا کە دەکرێ باسی بکەین و لەگەڵ یەک بەراوردی بکەین کە چ لێکچوونێک لە نێوان ژن لە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و کۆمەڵگەی ئێراندایە و دەکرێ دەرک بەوە بکرێ ئەو وشەیە لەنێو ئەو دروشمەدا تەنیا مانای ڕەگەزی مێ ناگرێتەوە و باس لە کۆمەڵگەیەکی چەوساوە دەکا، مەسەلەی ئایینییە.

لە ئایینەکاندا هاتوون ژنیان وەک هاوڕێی شیتان ناساندووە کە بە خواردنی سێوێک کارێکی کردووە خودا، ئینسان یان بڵێین ئادەم لە بەهەشت دەر بکا و لە هەموو ئایین و ئایینزاکاندا ژن وەک چینی دووهەم و چەندەم ناسراوە و لە ئێرانیش بێجگە لە ئایینزای شیعە کە ئەویش شیعەی دوازدە ئیمامییە، ئایین و ئایینزاکانی دیکە بە دووهەم و سێهەم و چەندەم ئەژمار کراون و مافی هاووڵاتی بوونیان بە نیوە و زۆر جار زۆر کەمتر لە ئایینزای سەروەر دراوە.

نموونەیەکی دیکە لەوەیکە بێسەلمێنین وشەی ژن لە دروشمی ژن، ژیان، ئازادیدا هەمان مانای مرۆڤ لە کۆمەڵگەی ژێردەسەڵاتی ئێرانی کۆماری ئیسلامییە، بواری ئابوورییە، کە کۆمەڵگەی چەوساوە و ژێردەست ڕێک وەک ژن کە چاوی لەدەستی پیاوە بۆ ئەوەیکە لە بواری ئابووری تەئمین بکرێ، کۆمەڵگەیەکی وەک کۆمەڵگەی ئێران چاوی لە ڕێژیم و نەتەوەی باڵادەستە.

کاتێک مامۆستا هێمن لە شێعری یادگاری شیریندا دەڵێ “تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لیخنە” مەبەستی لەوەیە کە سەرچاوەی ژین، ژنە و ئەگەر ژن بەستراوە و ژیرچەپۆکە بێ ئەوە کۆمەڵگەیەکی ژێردەستمان دەبێ.

ئەو بابەتە لە ژومارە ٦١ی گۆڤاری “ژنان” بڵاو بووەتەوە

بابەتی هاوشێوە

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29
سیاسی

هێمای ئیدئۆلۆژیک

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-07
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لیخنە!

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-06-23
  • 16:16

نەسرین یوسف‌زادە

ژن، ژیان، ئازادی دروشمێکە کە لە سێ وشەی سەرەکی پێک هاتووە، یەکەمیان وشەی ژنە، نە وەک مێینە و ڕەگەز بەڵکوو چەمکێکی مەفهوومیی کۆمەڵگەیەکی زوڵملێکراو و چەوساوەیە و ناکرێ لێرەدا وشەی ژن تەنیا وەک ڕەگەز ببینینەوە، بەڵکوو وشەی ژن نوێنەرایەتیی توێژی ژێردەست و چەوساوەی کۆمەڵگە دەکات و هێما و نموونەیەکە لە کۆمەڵگەی چەوساوەی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی سەدەیەکە لەژێر دەسەڵاتی دوو حکوومەتی فاشیست و دژەمرۆیی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامیدا ماوەتەوە.

وشەی “ژیان”، لە ڕاستیدا مانای ئەم وشەیە لانیکەم بۆ ئێمەی کورد، هەر ئەو ژیانە ئاساییە نییە کە بەردەوام باسی لێوە دەکرێ، بەڵکوو ئەو ژیانە هێمای ڕاستەقینەی ویستێکی ڕەوایە کە کۆمەڵگەیەکی وەک کۆمەڵگەی ئێران باسی دەکا. ویستی ئازادی و سەربەخۆیی کە لە وشەی ئازادی دوای وشەی “ژیان”دا دێ و درووشمی “ژن، ژیان ئازادی” تەکمیل دەکا.

ئازادی لە ڕوانگەی ئەو دروشمەوە چییە و چۆن مانا دەکرێ؟ لە ڕوانگەی زۆرێک لە خەڵکەوە و بە تایبەت ئەوانەی کە وەک کورد و نەتەوەکانی دیکەی ژێرچەپۆکەی نەتەوەی باڵادەست پەیڕەوی ئایینی باڵادەست نین، ویستیان بۆ ئازادی و ژیانێکی ئازاد جیاوازە. لە بەرابەر پەیڕەوانی ئایینە باڵادەستەکان و نەتەوەی باڵادەست واتە فارسەکان ویستی ئازادی بۆ نەتەوە و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزاکانی دیکەی کۆمەڵگە جیایە و هەر کامیان بە شێوازێک باس لە ویستی خۆیان دەکەن.

لە بەلووچستان کە باوەڕی ئایینی سونییان هەیە خەڵک لەژیر گوشارێکی زۆری ئابووری و کۆمەڵایەتیدان و ناچار بە کاری قاچاغی سووتەمەنین. لە کوردستان لەبەر نەبوونی کاری پیوێست و سیستمی خراپی ئابووری خەڵک ناچار بە کۆڵبەری یان کۆچکردن بۆ شارە گەورەکان و کار کردن لەو شارانەن. عەرەبەکانی ئەهواز و ئابادانیش لەگەڵ ئەوەی کە هێشتا ئاسەواری وێرانیی شەڕی هەشت ساڵەی دوو دەسەڵاتی بەعس و خومەینی لەنێو شارەکەیاندا ماوە، لەبواری ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە هەر لەژێر فشاردان.

لە تارانی گەورەش بەشێک لە شار هەیە بە ناوی تەنەکەئاوا کە وەک ئەوە وایە لە هەسارەیەکی دیکەوە هاتبێتن و ئەوێ لەچاو نێوەڕاستی شار جیهانێکی دیکەیە. ئەوە دەبێ لە خۆمان بپرسین کە ئەو ئازادی و ژیانە ئازادەی ئەوان دەیانهەوێ و کچێکی جوانی ڕازاوەی خەڵکی باڵاشاری تارانی لەسەر پەیجی ئینستاکەی داوای دەکا یەک ئازادی و ژیانی ئازادە یان؟

ئازادی و ژیانی ئازاد بۆ هەر یەک لەوانە مانایەکی جیاوازی هەیە، هەر کام لەوانە ئازادییان بە شێوەیەک مانا کردووە و ژیانی ئازادیان بە جۆرێکی تایبەت بە ویستی خۆیان پێناسە کردووە بۆیە لەم دروشمەدا وشەی ژن وەک باسمان کرد هەمان وشەی کۆمەڵگە دەگرێتەوە.

نەواڵ سەعداوی لە کتێبی “ژن و مافەکانی ژن لە مێژوودا تا ئێستا”دا دەڵێ: “کۆنترین چین کە بووەتە ژێردەست و بەردەوام لەژێر گوشاردایە ژنە”.

لەو کاتەوە کە ژنان لە ماڵ کران و پێیان لە دەرەوەی ماڵ بڕدرا و دەبوو ژن پاکیزە و دووشیزە بێ بۆ ئەوەی کە لە خزمەتی پیاو و پەرستگەکاندا بێ، ئەوە بوو بەهۆی ئەوەی کە ژنان لە کۆمەڵگە دابڕێن و ژن لە بواری ئابوورییەوە سەربەخۆیی لەدەست بدا و بەردەوام بۆ هەر ویست و پێداویستییەک چاوی لەدەستی پیاو بێ و ئەوە بوو بە هۆکاری بەستراوەبوونی ژن بە پیاو و هەتا ئێستاش بەردەوامە.

نموونەیەک کە دەکرێ هاوشێوەی ئەوە بیهێنینەوە کۆمەڵگەی ئێرانە، کە دەوڵەتەکەی هەتا توانیوییەتی بەسەریدا زاڵ بووە و ژێرچەپۆکەی خۆی کردووە و هەم لە بواری ئازادی و سەربەخۆیی و هەم ئابووریشەوە چەوساندوویەتیەوە.

لە نموونەیەکی دیکەدا کە دەکرێ باسی بکەین و لەگەڵ یەک بەراوردی بکەین کە چ لێکچوونێک لە نێوان ژن لە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و کۆمەڵگەی ئێراندایە و دەکرێ دەرک بەوە بکرێ ئەو وشەیە لەنێو ئەو دروشمەدا تەنیا مانای ڕەگەزی مێ ناگرێتەوە و باس لە کۆمەڵگەیەکی چەوساوە دەکا، مەسەلەی ئایینییە.

لە ئایینەکاندا هاتوون ژنیان وەک هاوڕێی شیتان ناساندووە کە بە خواردنی سێوێک کارێکی کردووە خودا، ئینسان یان بڵێین ئادەم لە بەهەشت دەر بکا و لە هەموو ئایین و ئایینزاکاندا ژن وەک چینی دووهەم و چەندەم ناسراوە و لە ئێرانیش بێجگە لە ئایینزای شیعە کە ئەویش شیعەی دوازدە ئیمامییە، ئایین و ئایینزاکانی دیکە بە دووهەم و سێهەم و چەندەم ئەژمار کراون و مافی هاووڵاتی بوونیان بە نیوە و زۆر جار زۆر کەمتر لە ئایینزای سەروەر دراوە.

نموونەیەکی دیکە لەوەیکە بێسەلمێنین وشەی ژن لە دروشمی ژن، ژیان، ئازادیدا هەمان مانای مرۆڤ لە کۆمەڵگەی ژێردەسەڵاتی ئێرانی کۆماری ئیسلامییە، بواری ئابوورییە، کە کۆمەڵگەی چەوساوە و ژێردەست ڕێک وەک ژن کە چاوی لەدەستی پیاوە بۆ ئەوەیکە لە بواری ئابووری تەئمین بکرێ، کۆمەڵگەیەکی وەک کۆمەڵگەی ئێران چاوی لە ڕێژیم و نەتەوەی باڵادەستە.

کاتێک مامۆستا هێمن لە شێعری یادگاری شیریندا دەڵێ “تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لیخنە” مەبەستی لەوەیە کە سەرچاوەی ژین، ژنە و ئەگەر ژن بەستراوە و ژیرچەپۆکە بێ ئەوە کۆمەڵگەیەکی ژێردەستمان دەبێ.

ئەو بابەتە لە ژومارە ٦١ی گۆڤاری “ژنان” بڵاو بووەتەوە

بابەتی هاوشێوە

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی