Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ترسی ڕێژیم لەسەرهەڵدانی شۆڕش

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-10-27
  • 17:29

شەهرام سوبحانی

ڕێژێمی کۆماری ئیسلامی لە دۆخێکی خراپی ئابووری و سیاسی دایە کە هەر ڕۆژ زیاتر لە دوێنێ ڕێژیمی تارانی ئاستەنگەتر کردووە. ئەم دۆخە هەنووکەی ئێستا کردەوەی نادروست و نامرۆڤانەی ٤٤ساڵ دەسەڵاتداری دەسەڵاتدارنی جەمارانە، کە ئەمڕۆکانە دەبینین دووکەڵەکەی تەواوی ئێرانی گرتۆتەوە، دووکەڵێک کە ڕووناکی لە هەموو شار و گوندێک بڕیوە و چارەنووسی خەڵکی ئێرانی بەرەو داهاتوویەکی نادیار و پڕ مەترسی هەدایەت کردووە.

 ڕەنگە پەلە قاژێیەکانی ڕێژیم لەم دوایانەدا لە باری دیپلۆماسی دا بتوانێ نەفەسێکی تر بە ڕێژیم بۆ مانەوە بدا، بەڵام لە ڕستییدا هیچکام لەمانە ناتوانێ پێش لە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بگرێ چوونکە کۆماری ئیسلامی لە لێواری نەمان دایە هەروەها ویست و داواخوازییەکانی خەڵکی ئێران هەر ماددی نییە، بەڵکوو کێشەی خەڵک لە سەر بوونی کۆماری ئیسلامییە، لە گەڵ مان و ماهییەتی ئەم ڕێژیمەیە. یانێ بەشی هەرە زۆری حەشیمەتی ئێران لە لاوەکان پێک دێت، لاوەکانی ئەم سەردەمەش وەکوو ساڵی٥٧ نین کە وێنەی خۆمەینی لە مانگ دا بووینن بەڵکوو جیلێکی چاوکراوەو و تێگەیشتوون ک بەدوای مافەکانی خۆیاندا دەگەڕێن. مافگەلێک کە ساڵەهای ساڵە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ بەزییانەترین شێوە زەوت دەکرێ. کەوابوو ئەم دۆخە پێمان دەڵی کە کۆماری ئیسلامی هیچ شەرعییەتێکی لە نێو خەڵک دا نەماوە و تەنیا بە زەبر سەرکوت و سێدارە خۆی ڕاگرتوووە.

ئەم ڕێژیمە ملهۆڕە بە سیاسەتە چەوتەکانی خۆی خەڵکی لە نالە بارترین دۆخی مومکین دا هێشتۆتەوە، خەڵکێک کە لە کڕینی سەرەتایی ترین پێداویستییەکانی ژیان دا ماونەتەوە، ئەم دۆخە نالەبارە هەر ڕۆژ زیاتر لە دوێنێ پەرە دەستێنێ و خەڵک بەرەو شۆڕشێکی بەرین و بەرفراوانتر وەگەڕ دەخات و لە لایەکی دیکەوە سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕێژیم لە هەمبەر پێشێلکردنی مافی ژنان، کوشتن و ئەشکەنجەدانیان لە شەقام و سیاچاڵەکانی ڕێژیم، ئەویش تەنیا بە تاوانی دیاربوونی چەن تاڵ قژ و لابردنی لەچک، بوەتە هۆی ڕق و کینەی زیاتری خەڵک لەم نیزامە ملهۆڕە، کە چیتر خەڵک توانای هەزمکردنی ئەم هەموو جینایەتەیان نەماوە، ساڵی ڕابردوو ژینا ئەمینی و ئەمساڵش ئارمیتا گەراوەند دوو قوربانی سەرەکی سیاسەتە دژە ژنەکانی ڕێژیم، کە هەر ڕۆژ بەڕۆکی لاوەکانمان دەگرنەوە. کەوا بوو لە ئارادا بوونی ئەم دوو ڕەوەتە لە نێوخۆیی وڵات دەرخەری ئەوەیە کە ئەگەری سەهەڵدانێکی دیکە لە ئارادایە کە نەمامی ترس و بێ هیوای لە دڵی دەسەڵاتدارانی جەماران دا چەقاندووە. شۆڕشێک کە چەخماخەکەی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییەوە لە ساڵی ڕابردوووەوە دەستی پێکرد کە هەموومان لە ساڵی رابردوودا بینیمان کە خەڵکی کوردستان و بە گشتیی ئێران بە کۆنەپەرەستانی تارانیان سەلماند کە خەڵکی کوردستان و ئێران چەنده سوورن لە سەر گەیشتن بە ئازادییە مرۆڤییەکانی خۆیان. شۆڕشێک کە لەسەر چەمکی ئازادی و پێکەوە ژیانی گەلانی ئێران هاتە گؤڕێ و شەقامەکانی کردە مەیدانی خەبات و تێکۆشان لە دژی هەر چەشنە زێهنییەتێکی  کۆنەپەرەستانەی جەماران، شۆڕشێک کە هەتا ئێستاشی لە گەڵ بێت بڵێسەو ئاسەوارەکانی لەشار و شەقامەکان دا زیاتر دەگەشێنەوە. ئەم شۆڕشە لاوازی رێژیمی بەنیسبەت بە ئیرادەی خەڵک نیشان دا و هەروەها بۆ ڕێژیم دەرکەوت کە ململانێ خەڵکی پێ ناکرێ چۆن هیچ هێزێکی نیزامی لە دنیادا ناتوانێ ئێرادەی میللەتێکی چەن مێلیونی بۆ گەیشتن بە ئازادی بشکێنێ. هەروەها مێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و بە ئەمنییەتی کردنی شار و و ناوەندەکان لە لایەن ڕێژیمەوە بۆ خۆی دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە بەرپرسانی جەماران دڵنیان کە دێر یا زوو خەڵک شۆڕشێکی بەریتر لەمجارە وەگەڕدەخاتەوە کە ئاکامەکەی ببێتە ڕووخانی یەکجاری دەسەڵاتدارانی ڕێژیم، جابۆیە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەهەوڵ دایە کە بە هەر شێوەیەک کە بۆی دەکڕێ پێش لەم شؤڕشە بگرێ. و لەم پێناوەش دا جموجۆڵەکانی خۆی وەگەڕ خستووە و دەستی لە دەیان تاوانی دژە مرۆڤی سوورە بووە. کە یەکێک لەوانە مێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و ئێرانە، بە تایبەت ئەو شارانەی کە پۆتانسیەلی وەگەڕخستنی شۆڕشیان زیاترە، وەکوو سنە، مەهاباد، سەقز، خوزستان و بەلوچستان، و ….هتد.  دووهەم چاوترسێنکردنی خەڵک بە مانۆڕە نیزامییەکان لە شارەکان، چوارەم، سێدارە و بێ سەروشوێنکردنی چالاکڤانانی بە هەڵوێست. پێنجەم، بە دیلگرتن و زیندانیکردنی ئەو کەسایەتییانەیە کە لەنێو خەڵک دا خۆشناوو و توانای ڕێبەری و ڕێکخستنی سەرهەڵدانەکانیان هەیە. ئەم ئاکارە دژە گەلییانەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە بەرامبەر خەڵک دا بۆ خۆی نیشانەی لاوازی و ترسی ڕێژیمە لە ئیرادەی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران، بەڵام لە ڕاستییدا دیسان دەیڵیمەوە هیچ هێزێکی نیزامی لە دنیا قەت ناتوانێ ئیرادەی خەڵکی ئازادیخواز بە دیل بگرێت یان زیندانی بکا، وەکوو مامۆستا قانع وتەنی: قۆڕ بەسەر ئەو دوژمنەی کە هیوای بە بەندیخانەیە.

بابەتی هاوشێوە

مبارزه برای حق سیاسی زنان: از غرب تا کردستان ایران؛ مسیری پرچالش در مسیر برابری

2025-05-25

گەڵاڵەی لاشەقام!

2025-05-25

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07
سوئێد

“بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی ناساندنی کتێبی بیرەوەریەکانی نەمر کاک هاشم کەریمی”

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-03
ئاڵمان

بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-02
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-01

بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

خۆپیشاندان لە شاری شتوتگارت بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی “نا بۆ سزای لەسێدارەدان”.

بەرێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لە لایەن یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی نۆڕوێژ

بەشداریی هەیئەتێكی كومیتەی ژنان (ئاڵمان) لە سێمینارێک لە سەنتەری ژنان لە شاری كۆڵن

مبارزه برای حق سیاسی زنان: از غرب تا کردستان ایران؛ مسیری پرچالش در مسیر برابری

گەڵاڵەی لاشەقام!

کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنان لە شاری ڤێسترۆس ڕێزیان لە ڕۆژی دایک گرت

بەشداری ژنان لە کۆبوونەوەی حیزبی سووسیالیستی چەپی نۆروێژی SV

ڕێز گرتن لە تێکۆشەری دێرین ئەمیری قازی

ترسی ڕێژیم لەسەرهەڵدانی شۆڕش

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-10-27
  • 17:29

شەهرام سوبحانی

ڕێژێمی کۆماری ئیسلامی لە دۆخێکی خراپی ئابووری و سیاسی دایە کە هەر ڕۆژ زیاتر لە دوێنێ ڕێژیمی تارانی ئاستەنگەتر کردووە. ئەم دۆخە هەنووکەی ئێستا کردەوەی نادروست و نامرۆڤانەی ٤٤ساڵ دەسەڵاتداری دەسەڵاتدارنی جەمارانە، کە ئەمڕۆکانە دەبینین دووکەڵەکەی تەواوی ئێرانی گرتۆتەوە، دووکەڵێک کە ڕووناکی لە هەموو شار و گوندێک بڕیوە و چارەنووسی خەڵکی ئێرانی بەرەو داهاتوویەکی نادیار و پڕ مەترسی هەدایەت کردووە.

 ڕەنگە پەلە قاژێیەکانی ڕێژیم لەم دوایانەدا لە باری دیپلۆماسی دا بتوانێ نەفەسێکی تر بە ڕێژیم بۆ مانەوە بدا، بەڵام لە ڕستییدا هیچکام لەمانە ناتوانێ پێش لە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بگرێ چوونکە کۆماری ئیسلامی لە لێواری نەمان دایە هەروەها ویست و داواخوازییەکانی خەڵکی ئێران هەر ماددی نییە، بەڵکوو کێشەی خەڵک لە سەر بوونی کۆماری ئیسلامییە، لە گەڵ مان و ماهییەتی ئەم ڕێژیمەیە. یانێ بەشی هەرە زۆری حەشیمەتی ئێران لە لاوەکان پێک دێت، لاوەکانی ئەم سەردەمەش وەکوو ساڵی٥٧ نین کە وێنەی خۆمەینی لە مانگ دا بووینن بەڵکوو جیلێکی چاوکراوەو و تێگەیشتوون ک بەدوای مافەکانی خۆیاندا دەگەڕێن. مافگەلێک کە ساڵەهای ساڵە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ بەزییانەترین شێوە زەوت دەکرێ. کەوابوو ئەم دۆخە پێمان دەڵی کە کۆماری ئیسلامی هیچ شەرعییەتێکی لە نێو خەڵک دا نەماوە و تەنیا بە زەبر سەرکوت و سێدارە خۆی ڕاگرتوووە.

ئەم ڕێژیمە ملهۆڕە بە سیاسەتە چەوتەکانی خۆی خەڵکی لە نالە بارترین دۆخی مومکین دا هێشتۆتەوە، خەڵکێک کە لە کڕینی سەرەتایی ترین پێداویستییەکانی ژیان دا ماونەتەوە، ئەم دۆخە نالەبارە هەر ڕۆژ زیاتر لە دوێنێ پەرە دەستێنێ و خەڵک بەرەو شۆڕشێکی بەرین و بەرفراوانتر وەگەڕ دەخات و لە لایەکی دیکەوە سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕێژیم لە هەمبەر پێشێلکردنی مافی ژنان، کوشتن و ئەشکەنجەدانیان لە شەقام و سیاچاڵەکانی ڕێژیم، ئەویش تەنیا بە تاوانی دیاربوونی چەن تاڵ قژ و لابردنی لەچک، بوەتە هۆی ڕق و کینەی زیاتری خەڵک لەم نیزامە ملهۆڕە، کە چیتر خەڵک توانای هەزمکردنی ئەم هەموو جینایەتەیان نەماوە، ساڵی ڕابردوو ژینا ئەمینی و ئەمساڵش ئارمیتا گەراوەند دوو قوربانی سەرەکی سیاسەتە دژە ژنەکانی ڕێژیم، کە هەر ڕۆژ بەڕۆکی لاوەکانمان دەگرنەوە. کەوا بوو لە ئارادا بوونی ئەم دوو ڕەوەتە لە نێوخۆیی وڵات دەرخەری ئەوەیە کە ئەگەری سەهەڵدانێکی دیکە لە ئارادایە کە نەمامی ترس و بێ هیوای لە دڵی دەسەڵاتدارانی جەماران دا چەقاندووە. شۆڕشێک کە چەخماخەکەی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییەوە لە ساڵی ڕابردوووەوە دەستی پێکرد کە هەموومان لە ساڵی رابردوودا بینیمان کە خەڵکی کوردستان و بە گشتیی ئێران بە کۆنەپەرەستانی تارانیان سەلماند کە خەڵکی کوردستان و ئێران چەنده سوورن لە سەر گەیشتن بە ئازادییە مرۆڤییەکانی خۆیان. شۆڕشێک کە لەسەر چەمکی ئازادی و پێکەوە ژیانی گەلانی ئێران هاتە گؤڕێ و شەقامەکانی کردە مەیدانی خەبات و تێکۆشان لە دژی هەر چەشنە زێهنییەتێکی  کۆنەپەرەستانەی جەماران، شۆڕشێک کە هەتا ئێستاشی لە گەڵ بێت بڵێسەو ئاسەوارەکانی لەشار و شەقامەکان دا زیاتر دەگەشێنەوە. ئەم شۆڕشە لاوازی رێژیمی بەنیسبەت بە ئیرادەی خەڵک نیشان دا و هەروەها بۆ ڕێژیم دەرکەوت کە ململانێ خەڵکی پێ ناکرێ چۆن هیچ هێزێکی نیزامی لە دنیادا ناتوانێ ئێرادەی میللەتێکی چەن مێلیونی بۆ گەیشتن بە ئازادی بشکێنێ. هەروەها مێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و بە ئەمنییەتی کردنی شار و و ناوەندەکان لە لایەن ڕێژیمەوە بۆ خۆی دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە بەرپرسانی جەماران دڵنیان کە دێر یا زوو خەڵک شۆڕشێکی بەریتر لەمجارە وەگەڕدەخاتەوە کە ئاکامەکەی ببێتە ڕووخانی یەکجاری دەسەڵاتدارانی ڕێژیم، جابۆیە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەهەوڵ دایە کە بە هەر شێوەیەک کە بۆی دەکڕێ پێش لەم شؤڕشە بگرێ. و لەم پێناوەش دا جموجۆڵەکانی خۆی وەگەڕ خستووە و دەستی لە دەیان تاوانی دژە مرۆڤی سوورە بووە. کە یەکێک لەوانە مێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و ئێرانە، بە تایبەت ئەو شارانەی کە پۆتانسیەلی وەگەڕخستنی شۆڕشیان زیاترە، وەکوو سنە، مەهاباد، سەقز، خوزستان و بەلوچستان، و ….هتد.  دووهەم چاوترسێنکردنی خەڵک بە مانۆڕە نیزامییەکان لە شارەکان، چوارەم، سێدارە و بێ سەروشوێنکردنی چالاکڤانانی بە هەڵوێست. پێنجەم، بە دیلگرتن و زیندانیکردنی ئەو کەسایەتییانەیە کە لەنێو خەڵک دا خۆشناوو و توانای ڕێبەری و ڕێکخستنی سەرهەڵدانەکانیان هەیە. ئەم ئاکارە دژە گەلییانەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە بەرامبەر خەڵک دا بۆ خۆی نیشانەی لاوازی و ترسی ڕێژیمە لە ئیرادەی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران، بەڵام لە ڕاستییدا دیسان دەیڵیمەوە هیچ هێزێکی نیزامی لە دنیا قەت ناتوانێ ئیرادەی خەڵکی ئازادیخواز بە دیل بگرێت یان زیندانی بکا، وەکوو مامۆستا قانع وتەنی: قۆڕ بەسەر ئەو دوژمنەی کە هیوای بە بەندیخانەیە.

بابەتی هاوشێوە

مبارزه برای حق سیاسی زنان: از غرب تا کردستان ایران؛ مسیری پرچالش در مسیر برابری

2025-05-25

گەڵاڵەی لاشەقام!

2025-05-25

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی