بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

توماج صالحی دەنگی شۆڕشی ژینایە. با نەهێڵین هاوار شۆڕشگێڕی بێدەنگ کرێ

٨٦
توماج صالحی دەنگی شۆڕشی ژینایە. با نەهێڵین هاوار شۆڕشگێڕی بێدەنگ کرێ
هەواڵ‹توماج صالحی دەنگی شۆڕشی ژینایە. با نەهێڵین هاوار شۆڕشگێڕی بێدەنگ کرێ

بەشی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری ئیسفەهان بۆ توماج صالحی، گۆرانیبێژی ” ڕاپی” بەرهەڵستکار، لە بابەت حوکمی لە سيدارە دانی پێداوە.
ئەوە شتێک نیە جیا لە ترسی حکومەتی مەلایان لە شۆڕشی ژینا کە بە تووند وتیژی و سەرکووت کردن ئەشکەنجە و حوکمی دژە مرۆڤی لە سێدارە دان بۆ ترساندن و نائۆمێدکردن لە مێشک و دڵی خەلک دەهاوێت.

ناڕەزایەتیەکان و مانگرتنە سەراسەریەکانی ئێران و جیهان، دوای شەهید کردنی “ژینا ئەمینی” بوو بە هۆی  ترسی نیزامی منداڵکووژ و
پڕیشکی  ئەو ترسە گەیشتە هەموو بەشەکانی ئەو حکومەتە کە خۆی لە لێواری مەرگە،
خۆڕاگری و نەترسی خەلک و لە سەرەوە هەمویان کچان و ژنان سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوت و ئەشکەنجەیە کە شەقامەکانتان چول نەکرد وتا کۆتایی هێنان بەو حکومەتە بەردەوام دەبێ

ڕاگەیەندراوی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حوکمی لە سێدارە دانی توماج ساڵحی ئیدانە دەکات و ئەو بڕیارە بە دژکردەویەکی مافی مرۆڤ پێناسە دەکات،

لە هەموو سازمان و پێکهاتەکانی جیهانی، حیزب و ڕێکخراوەکانی سیاسی کوردستان و ئێرانی داواکارین هەموو هەولێک بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمە نا عادلە لە سەر توماج سالێحی هەڵبوەشێتەوە و بە بێ هیچ مەرجێک ئازاد بکرێ

کاتی ئەوەیە کە لە هەموو ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و مرۆڤ دۆست
داوا کەین بۆ ڕزگار کردنی تۆماج سالێحی و پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی لە گەڵ ئەو ڕەوت و تێکۆشانە  بکەون.

تۆماج دەنگی شۆڕشی ژینا بو و با ئێمەش یەکگرتوو دەنگی تۆماج بین

لە لایەن ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران

٩ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی