Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

توندوتیژی دژ بە ژنان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-12-28
  • 18:34

ژوان

توندوتیژی دژ بە ژنان بریتییە لە وشە و نێوەڕۆکێک کە شێوازێکی بەربڵاوی هەیە و هەموو توندوتیژی کەلامی، دەروونی، ترس، ئازار و دەستدرێژی لەخۆ دەگرێتەوە. توندوتیژی بەم شێوازە بەپێی ڕەگەز دەکرێت و لەم تاریفەدا قوربانی، ژنە و بەپێی واتا هەر چەشنە کردەوەیەک کە توندوتیژیی ڕەگەزی بێت یان تەنانەت بیرکردنەوە لە توندوتیژیکردن دژ بە کەسێک وەک هەڕەشە، لێدان و… دەخرێتە ئەو بازنەیەوە. توندوتیژی دژ بە کچان و ژنان، یەکێکە لە گەورەترین و بڵاوترین پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا کە ڕۆژانە و بەردەوام چەندبارە دەبێتەوە.
بەپێی چەند ئامارێک، لە هەر سێ ژن ژنێک ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە. ئەم ئامارە سەرنجڕاکێش و جێی سەرسامییە؛ ئەم توندوتیژییانە و جۆرەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە نالەبارەی کۆمەڵگەی تێیدا دەژی، لە ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری، ڕۆشنبیری و تێگەیشتنی هەڵە لە ئایین و باری دەروونیی تاک و کەسایەتییەکان. توندوتیژی دژی ژنان، ئەو کردەوانە دەگرێتەوە کە ئامانجیان زیانگەیاندنە بە ژن، بە شێوەیەکی گشتی؛ هەم لە ڕووی جەستەییەوە و هەم لە ڕووی دەروونییەوە. هەندێک جار توندوتیژیی جەستەیی دەبێتە هۆی زامداربوونی مەترسیدار و ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ مردن. کەم ژن هەیە لەلایەن کەسێکەوە لە قۆناغێکی ژیانیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی نەبووبێتەوە.
توندوتیژی دژ بە ژنان، یان توندوتیژیی ڕەگەزیی بریتییە لەو کردەوە توندوتیژییانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی دژی ژنان و کچان ئەنجام دەدرێت؛ توندوتیژییەکانی دژی ژن مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، ڕووداو و ڕادەی توندێتیی کردەکان لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر و لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تریش دەگۆڕدرێت.
ئەم کردە توندوتیژییە بە ڕێکار و شێوازێکی چەوسانەوە و داپلۆسینی ژن دادەنرێت، چ لە کۆمەڵگە، چ لە پەیوەندیی تاکەکەسیدا بێت و دەکرێت ھۆکارەکەشی بگەڕێتەوە بۆ هەستی خاوەندارێتیی باڵادەستی، سرووشتێکی دەروونیی توندوتیژانە و کینەیەکی زکماکی بەرانبەر بە ژن لەلایەن کەسی توندوتیژەوە، وەک ئەو باوک و برایانەی کچی خۆیان دەکوژن بە پاساوی نامووس یان ئەو پیاوانەی بە پاساوی شەڕەف ژنی خۆیان دەکوژن یان دەیچەوسێننەوە بە دانانی سنوورگەلێک وەک بەزۆری بەشوودان، بەرگری لە مافی خوێنەواری یان تەنانەت جلوبەرگی دڵخواز لەبەرکردن و…
ڕاگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت «توندوتیژی دژی ژنان بریتییە لە بەرجەستەبوونی پەیوەندییە مێژووییە نایەکسانەکانی نێوان ژن و پیاو. توندوتیژی دژی ژنان یەکێکە لە ڕێکار و شێوازە سەرەکییەکان کە ژنان بەزۆر و ناچاری دەخرێنە ئاستێکی نزمتر و کەمتر بە بەراورد لەگەڵ پیاوان».
کۆفی ئەنان، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە ئابوونەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند: توندوتیژی دژی کچان و ژنان کێشەیەکی گشتگیرە لە جیهاندا، بەلایەنی کەمەوە لە هەر سێ ژن، دانەیەکیان ڕووبەڕووی لێدان، جنسی زۆرەملێ، یان دەستدرێژی بووەتەوە لە خاڵێک لە خاڵەکانی ژیانیدا کە زۆر جاران کەسی دەسدرێژیکەر کەسی ناسراوی ژنەکان بووە.
توندوتیژی دژی ژنان دەچێتە خانەی چەند پۆل و بوارێکەوە
توندوتیژی لەلایەن تاکەکەس و دەوڵەتیشەوە ئەنجام دەدرێت، هەندێک لە جۆرەکان کە لەلایەن تاکەکەسەوە ئەنجام دەدرێت وەک، توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژیی جنسی، منداڵخستنەوەی زۆرمڵێ، کوشتنی کچە ساواکان، دیاریکردنی ڕەگەز پێش لەدایکبوون و توندوتیژی پێش لەدایکبوون و ھەروەھا کردە باو و نەریتییەکان وەک، کوشتن بە پاساوی نامووس، توندوتیژی لە کاتی دەستگیرانیدا، خەتەنەکردنی کچان، ھاوسەرگیری لەڕێی ڕفڕاندن و ھاوسەرگیریی زۆرەملێ کە بۆ هەموو ئەمانە نموونەگەلی زۆرمان لەم ساڵانەدا بەچاو دیتووە چ لە کوردستان و چ لە نەتەوەکانیتردا. ئەو توندوتیژییانەی لەلایەن هەندێک لە دەوڵەتانەوە ئەنجام دەدرێت، توندوتیژیی جنسی و کۆیلەکردنی جنسی لەکاتی ناکۆکییەکاندا، نەزۆککردنی زۆرەملێ، منداڵ‌لەباربردنی زۆرەملێ، پێشگریی لە پشکنین پێش منداڵبوون، توندوتیژی لەلایەن پۆلیس یان کەسانی دەسەڵاتدار، بەردبەبارانکردن و…
دیاره‌ فێمێنیزم وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی خاوه‌ن په‌یكه‌ر و به‌ها و مێژوو به‌ چه‌ندان شه‌پۆل و قۆناغ و ده‌رگه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ و هه‌ر قۆناغ و شه‌پۆلێكیش نوێنه‌رایه‌تیی دۆخێكی تایبه‌تی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری ده‌كه‌ن و گوزارشت له‌ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ زمانی سه‌رده‌م و ئه‌و چركه‌ساته‌ش قسه‌ ده‌كه‌ن. بەپێی ئەم ئاماژەیە کە بەڕێز «پەیڕەو ئەنوەر» لە وتاری «فمێنیزم و جێندەر» کردوویەتی، نووسیویەتی: فێمێنیزم سێ شه‌پۆلی بنه‌ڕه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت:

شه‌پۆلی یه‌كه‌م:

مێری ئاستیل (١٦٦٦-١٧٣١)، نووسه‌ری به‌ریتانی کە به‌ یه‌كێک له‌ نووسه‌ر و چالاكە سه‌ره‌تاكانی شه‌پۆلی یه‌كه‌م داده‌نرێت؛ چالاكییه‌كانی له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی ژنانی ده‌كرد خۆیان بنیات بنێن و گرنگی به‌لایه‌نی زانستی و هزریی خۆیان بده‌ن. ئه‌م شه‌پۆله‌ زیاتر گوزارشت له‌ ڕیفۆرمی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنان ده‌كات، به‌تایبه‌ت مافی خوێندن و په‌روه‌رده‌ و ده‌نگدان.
به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆتاییەكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ و سه‌رهه‌ڵدانی لیبراڵیزم، سۆسیالیزم و ماركسیست فێمێنیسته‌كان. ئه‌م قۆناغه‌ هەتا سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌ ده‌خایه‌نێت. داواكاریی فێمێنیسته‌كان له‌م قۆناغه‌دا، به‌شداریی سیاسیی ژنان، بوونی ڕێكخراوەی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌ ژنان، به‌شداریی له‌ بیرۆكراتی و مافی خوێندن و میرات و داهاتی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینێته‌وه‌.
دواتر له‌ دوای شۆڕشی فەڕەنسا و له‌ دوای په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی ئەو وڵاتە، مافی ژنان به‌فه‌رمی ناسێنرا و چوارچێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌رگرت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌رچه‌رخانێک بوو له‌ مێژووی خه‌بات و به‌رخۆدان و ئه‌ده‌بیاتی ژناندا چونكه‌ پرسی ژن زیاتر به‌ ده‌زگا‌یی و یاسایی كرا و له‌ ڕێی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه‌ پایه‌كانی داڕێژرا. دواتر هه‌ر له‌م شه‌پۆل و قۆناغه‌وه‌ سه‌ره‌تای ئاراسته‌ فكری و ئایدیۆلۆژییه‌كانی وه‌ک لیبراڵ ـ فێمێنیزم، ماركسیست – فێمێنیزم و فێمێنیزمی كۆمۆنیستی له‌دایک بوون.

شه‌پۆلی دووهه‌م:
سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغی دووهەم له‌ ساڵانی ١٩٦٠ دروست بووە و به‌هۆی گه‌شه‌كردنی فێمێنیسته‌ ڕادیكاڵه‌كانه‌وه‌. ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌لایه‌ن «مارشا لییه‌ر» سه‌ره‌تاكانی بنیاتنرا و له‌دایک بوو. ئه‌م شه‌پۆله‌ زیاتر وه‌ک په‌رچه‌كردار و كۆتایی هێنهان بوو به‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌م و تازه‌بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی فێمێنیزم. داواكاری و ویست و خه‌ونی سه‌ره‌كیی ئه‌م شه‌پۆله‌ مووچه‌ی یه‌كسان بۆ ژنان، كاری هاوشێوه‌ی پیاو، مافی له‌باربردنی منداڵ و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژیی ڕه‌گه‌زی و كاركردن له‌ بازاڕی كار و پرسی یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاو و پێدانی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ ژنان، له‌خۆ ده‌گرت.
«سیمۆن دووبوار»، به‌ ڕێبه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت كاتێک له‌ كتێبی «ڕه‌گه‌زی دووهه‌م»دا نووسیویەتی: «هیچ كه‌س وه‌ک ژن له‌دایک نابێت به‌ڵكو ده‌بێته‌ ژن». سیمای سه‌ره‌كیی ئه‌م شه‌پۆله‌ بانگه‌شه‌ بوو بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی پرسی «سه‌ڵتبوون» و هاوسه‌رگیری نه‌كردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ داڕشتنی دامه‌زراوه‌ی خێزان.
له‌ ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ و یاسا و ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پایه‌ و داخوازییه‌كانی ئه‌م شه‌پۆله‌ی به‌هێزتر و پته‌وتر كرد. به‌تایبه‌ت جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ساڵی ١٩٤٨ ڕێككه‌وتننامه‌ی مافه‌ سیاسییه‌كانی ژنان له‌ ساڵی ١٩٥٢ ڕێككه‌وتننامه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی جیاكاری له‌ دژی ژنان كه‌ به‌ «سیداو» ناسراوه‌ له‌ ساڵی ١٩٧٩ و چه‌ند بڕیار و ڕێككه‌وتننامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تر. به‌گشتیی ئه‌م شه‌پۆله‌ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی تازه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و دنیایه‌كی یه‌كسان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كێشه‌ی ژن هه‌ر به‌ته‌نیا كێشه‌ی ژنانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ نییه‌ به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌موو ئه‌كته‌ر و پێكهاته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ و حكوومه‌ت و سیستەمی حوكمڕانییه‌ و هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كان به‌رپرسیارن له‌ دابینكردنی ماف و داخوازییه‌كانی ژن و ده‌بێت به‌ میكانیزمی جیاوازیش پرسی ژنان چاره‌سه‌ر بكرێت.

شه‌پۆلی سێیه‌م:
ئه‌م شه‌پۆله‌ كه‌ به‌ پۆست – مۆدێڕنه‌كان ناسراون، له‌ دوای كۆتاهاتنی شەڕی سارد و دوای ساڵانی ١٩٩٢ ز. سه‌رهه‌ڵ ده‌دات و گه‌شه‌ ده‌كات. ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌پاڵ گرنگیدان به‌ پرس و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژن، گرنگی به‌ نه‌هێشتنی جیاكاریی ئیتنیكی و ڕه‌گه‌زیی و نایه‌كسانیی ئابووری ده‌دات. دیاره‌ گه‌شه‌ی خێرای ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌هۆی هه‌ندێک كار و كرده‌وه‌ی شه‌پۆلی دووهەمه‌وه‌ له‌دایک بووە. ئه‌م شه‌پۆله‌ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ئارگیۆمێنته‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیی ڕه‌گه‌زی ژن و پیاوی دابه‌شكردووه‌ و جیای كردووه‌ته‌وه‌ بۆ دوو به‌ش. به‌شه‌ نه‌رێنییه‌كه‌ی داوه‌ به‌ ژن و به‌شه‌ ئه‌رێنی و باشه‌كه‌شی داوه‌ به‌ پیاو.
له‌م شه‌پۆله‌دا ژنانی نێو كه‌مینه‌كانیش ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و داوای مافه‌ سرووشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت فێمێنیسته‌ ڕه‌شپێسته‌كان كه‌ ڕۆڵێكی کاریگەریان له‌م بواره‌دا بینی و كاریان بۆ پاراستنی ناسنامه‌ و به‌هاكانیان ده‌كرد. داخوازیی سه‌ره‌كیی ئه‌م شه‌پۆله‌ بریتی بوو له‌ هه‌وڵدان بۆ ڕزگابوون له‌و سیستەم و كولتووره‌ پیاوسالار و نادادپه‌روه‌ره‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرابوو، دواجاریش ببووه‌ هۆی پەڕاوێزخستن و تێكشكاندنی ژنان و ویسته‌كانیان. بەڵێ، بەپێی ئەم سەرچاوانە دیارە فێمێنیسته‌ پۆست -مۆدێڕنه‌كان خێزان و منداڵ و بنه‌ماڵه‌ به‌پێویستییه‌كی سه‌ره‌كیی ژیان و ژنان داده‌نێن؛ له‌كاتێكدا فێمێنیسته‌ ڕادیكاڵه‌كان دژی ئه‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ بوون، به‌تایبه‌ت خێزان. بۆیە دوو جۆر توندوتیژی هەن کە زۆرترین خەساری لەسەر تاکی ژن هەیە و لە کۆمەڵگەدا زیاتر بەرچاوە؛ وەکو لە سەرەوە ئاماژەمان کرد، توندوتیژیی جەستەیی و توندوتیژیی دەروونییە.

توندوتیژیی جەستەیی، بە هەر جووڵەیەک دەوترێت کە بەشێوازی فیزیکی کاریگەریی هەیە لەسەر بەرانبەر، وەک لێدان و شکاندنی شوێنێکی جەستە، برینداربوون بەهەر شێوازێک. لەم جۆرەدا ئاسەواری توندوتیژی بەتەواوەتی دیارە و ئەو کەسەی ڕووبەڕووی ئەم کردەوە دەبێتەوە، دەتوانێت سکاڵا دژ بە کەس یان گرووپی توندوتیژکەر بکات. توندوتیژیی دەروونی، بەڕواڵەت هیچ نیشانەیەکی نییە، وەک سووکایەتیکردن و جنێودان؛ ئەم جۆرە توندوتیژییە کاریگەریی قووڵی هەیە لەسەر دەروونی بەرانبەر، بۆ نموونە وەک ژنێک کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بۆ پێوەندییەکی ژن و مێردایەتی سووکایەتی پێدەکرێت، لە کاتێکدا حەز بەو پێوەندییە ناکات و ئامادە نییە جا بەهەر هۆکارێک بێت بەڵام بە شەڕ و لێدان و قسەی سووک، ڕەوانی بریندار دەکرێت. ئەم جۆرە توندوتیژییە گەرچی ناسەلمێندرێت بەڵام ئاسەواری قووڵ و خەساری زۆری لەسەر دەروون و ژیانی بەرانبەر هەیە.

هۆکارەکانی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان:
دەتوانین بڵێین کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی لەپشتە وەک سیستەمی باوکسالار و کولتووری بەرهەمهاتووی ئەم سیستەمە کە لە زۆرینەی وڵاتەکاندا یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانە. هۆکارێکی تر ئایینە، کە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان پێوەندیی دوولایەنەی هەیە لەگەڵ کولتوور و هەندێک لە وتە ئایینییەکان کە هۆکارێکە بۆ ڕەواییدان به توندوتیژی دژ بە ژنان. دەکرێت یاسا بە هۆکارێکی تری توندوتیژی بزانین، لە بەشێک لە وڵاتان و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا وەک ئێران، یاسا دواکەوتووەکان بەرچاون و لە ڕێگەی یاساوە ڕێگە دراوە بە توندوتیژی دژ بە ژنان، هەروەک هەر دوو ژن بە پیاوێک لە هەمبەر یاسادا لەقەڵەم دەدرێن، شایەتیی ژن قەبووڵ ناکرێت، ژن بۆی نییە زۆرینەی پۆست و پلە باڵای دەسەڵاتی ئێران لە کۆمەڵگەدا وەرگرێت، ڕێگەدان بە پیاو بۆ خواستنی ژنی دووهەم، بەهەر بیانوویەک.
بەپێی ئامار بڵاوکراوەکان: ٣٠٪ی ژنانی جیهان لە پێوەندیی سۆزداریدا بوون کە تووشی توندوتیژی بوون لە لایەن ئەو کەسەی خۆشیان ویستووە، جا چ دەروونی بووبێت یان جەستەیی. هەروەها ٣٨٪ی ژنانی جیهان کە کوژراون، بەدەست خۆشەویستەکانیان بووە یان ئەو کەسەی پێوەندیی دڵدارییان لەگەڵی بووە و ٧٪یش لە ژنان بەهۆی دەستدرێژیی کەسێکی نەناسراو و دوور لە پێوەندی کوژراون. هەرچەند ئەم ئامارانە زۆر کەمترن لە ڕاستییەکانن و تەنیا بەشێک لەو ڕاستییە تاڵانە نیشان ئەدەن. خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، سەرئێشە، هۆگربوون بە ئەلکول و جگەرە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پێوەندیی جنسیی مەترسیدار لە داهاتوودا لە ژنانێک کە توندوتیژیان لەسەر کراوە، بینراوە.
یەکێک لە باوترین جۆری توندوتیژی، توندوتیژیی خێزانییە کە زۆرینەی ژنان لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، وەک باوک، هاوسەر، برا، تەنانەت مامۆ و خاڵۆیانەوە یان کەسانێکەی بنەماڵەی ژنەکەن کە ژنان زۆرتر لەم جۆرەدا بێدەنگی هەڵدەبژێرن چونکە خێزان بەچوارچێوەیەکی پیرۆز دادەنرێت و هیچ سڕێک نابێت لێیەوە درز بکاتە دەرەوەی بنەماڵەکە، پیاویش بەڕێوبەری ماڵە و بە جۆرێک دیکتاتۆرانە لەگەڵ خێزان هەڵسوکەوت دەکات. شەرم و ترس لە زۆربەی ژنان دەبێتە هۆکارێک کە دژ بەم توندوتیژیانە سکاڵا ناکەن بۆیە ئەرکی سەرجەم کۆمەڵگە و بەتایبەت چالاکە کۆمەڵایەتییەکانی دژ بە توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان ڕاوەستن. هەموو تاکێک لە کۆمەڵگەدا مافی ئەوەی هەیە ئاسوودە بژی و دڵنیا بێت و لەباری جەستەیی و دەروونییەوە پارێزراو بێت، بەدڵنیایییەوە لە کۆمەڵگەیەکی وا پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و زانستی خێراتر و مرۆڤی ئاسوودە و ئارامتر و لێهاتووتر زیاتر دەبێت. بەڵام بەسەر هەموو ئەمانەدا و لە دنیای پڕ هەرا و هوریای ئەمڕۆدا ژنان نە کۆڵ دەدەن و نە لە چالاکی ڕادەوەستن، بەرخۆدان بۆ گەیشتن بە مافەکان بەردەوامە و هەموو هەوڵێکیان ئەخەنە گڕ تاکو بگەن بەو جێگەیەی شایانی بوونیان ببێت. هەروەها بە درووستبوونی گرووپگەلێک کە بریتییە لە کەسانی دڵسۆز و خۆبەخش بەتەمای یارمەتیدانی کۆمەڵێک کەس کە کێشەیان هەیە ڕێککەوتوون بۆ ڕاوێژکردن و چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکانی ژنان تەنانەت گەر بیانەوێ نەناسراو بمێنن. هەموو ئەمانە هەنگاوی پیرۆزن بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی یەکسان و بەختەوەر و ئارامتر و پەروەردەی مرۆڤی لێهاتوو و ڕەنگە سەلامەتر.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

توندوتیژی دژ بە ژنان

  • یەکیەتیی ژنان

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی