Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

توندوتیژیی سیستماتیک و ڕووبەڕووبوونەوەی/ لە پەراوێزی جێبەجێ‌کردنی سزای ٧٤ قامچی لە ڕۆیا حیشمەتی

  • نووسەر: شەونم هەمزەیی
  • بڵاوکردنەوە: 2024-01-08
  • 15:12

شەونم هەمزەیی

جێبەجێ‌کردنی سزای لێدانی ٧٤ زەربەی قامچیی ڕۆیا حیشمەتی لە لقی یەکی خانەی دادی ناوچەی ٧ی تاران کە بەهاری ئەمساڵ لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی بێ‌حیجابی زۆرەملێ لە جووتسایدی کشاوەرزی تاران، سزای ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو، لێدانی ٧٤ زەربەی قامچی و سێ ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لەوڵاتی بەسەردا سەپێندرا، بۆ جارێکی دیکە پرسی توندوتیژیی دژی ژنانی بە ڕۆژەڤ کردەوە و لەملا و ئەولا بە تایبەت سۆشیال میدیادا باسی زۆری لێ کەوتەوە.

هەر وەک هەموومان ئاگادارین، پێگەی ژنان لە کۆمەڵگە جیاوازە مرۆییەکاندا بە گشتی خوارتر و کەمتر لە پێگەی پیاوانە و هەڵاواردنی ڕەگەزی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بۆ ژنان و پارێزەرانی مافی ئەم ڕەگەزە بابەتێکی جێی نیگەرانییە. بەڵام هەر ئەم هەڵاواردنانەش ڕێژەییە و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە. توندوتیژییەکان زۆرن بەڵام ئەوەی من زیاترە مەبەستمە تیشکی بخەمە سەر توندوتیژیی سیستماتیکە.

توندوتیژیی سیستماتیک جۆرێک لە توندوتیژییە کە بکەری ئەم جۆرە لە توندوتیژی لە، سیستم، پێکهاتە یان ناوەندێکی دەسەڵاتە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش یەک لەو وڵاتانەیە کە بە شێوەی سیستماتیک توندوتیژی دەنوێنێ.

بۆ زیاتر نواندنی ئەم هەڵاواردنە سیستماتیکە –چونکە ئاگامەندانە بەڕێوە دەچێ- هەر قەناعەت دێنین بە ئاماژەدان بە بەشێکی بەرچاو لە پێشێلکردنی مافی ژنان لە چاو پیاوان لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامییدا، کە یاسایەکی پێش‌مۆدێرنە و لەگەڵ سەرەکیترین بنەماکانی مافە مرۆییەکان وەک ئەسڵی بەرامبەری و یەکسانیی مرۆڤەکان لە دژایەتیی‌دایە.

مافە سزاییەکان کە بریتین لە تەمەنی بەرپرسایەتیی سزایی (بۆ کچان/ژنان ٩ ساڵ)، دییە (نیوەی پیاوان)، پێگەی شایەدیی ژنان (لێرەشدا نیوەی پیاوانە)، حیجابی زۆرەملی (کە بۆ ژنان هەموو لەش بێجگە لە دەموچاو و دەست و پێ دەگرێتەوە و بەڕێوەنەبردنی سزای ٧٤ قامچیی لەسەرە) و …

مافە خێزانییەکان: پێکهێنانی ژیانی هاوبەش (بۆ کچان لە ٩ ساڵی کۆچی مانگی کە بەرامبەرە لەگەڵ ٨ ساڵ و ٩ مانگی هەتاوی، دەست پێدەکا)، ئازادی لە بڕیاری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش (بەندە بە ڕەزایەتی باوک و سەرپەرستەوە)، فرە ژنی، واجب بوونی فەرمانەکانی پیاو لەسەر ژن (لە بەرامبەر پێدانی مارەیی و دابینکردنی نەفەقەدا)، مافی چوونە دەرەوە لە وڵات (بەبێ ڕەزایەتی پیاو ناکرێ)، مافی کارکردن (هەر بەندە بە ویستی پیاوەوە)، مافی جیابوونەوە (لە چەند حاڵەتێکی تایبەتدا نەبێ ئەم مافە لەدەست پیاودایە)، مافی سەرپەرستیی منداڵ (سەرپەرستیی منداڵ لە ئەگەری جیا بوونەوەی ژن و مێرد دەدرێ بە پیاو)، میرات (نیوەی پیاوان داندراوە). بێجگە لەمانەی کە باس کرا هەندێک لە مافە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان هەیە کە تەنیا لە پاوانی پیاوان‌دایە و ژنان بۆیان نییە لەو بەشانەدا هیچ چالاکییەکیان هەبێ،…

دەسەڵات بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ژنان دەچەوسێنێتەوە، بەم شێوەیە وەک دەبینین و لە سەرتریشەوە گوترا، ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا سیستماتیک دەچەوسێنرێنەوە و وەک کاڵایەک لە ئیختیاری چێژ و حەسانەوەی پیاوان‌دان و، بەتەواوی یاسا لە پشت پیاو و لە دژایەتی لەگەڵ ژن‌دایە.

پرسی توندوتیژیی سیستماتیک، پرسێکی تازە نییە، بەڵام بە کوژرانی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقزی ڕژهەڵاتی کوردستان کە بە بیانووی نەگونجاوی حیجابەکەی لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی کۆماری ئیسلامی و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، گیانی لەدەست دا، زیاتر بۆتە پرسی ڕۆژ. لێکەوتەکانی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی گەلێ پرس و بابەتی گرینگی بە شوێن خۆیدا هێنا و بوو بە شۆڕشێکی سەرتاسەری و بابەتێکی جیهانی. لەگەڵ ئەوەی شۆڕشی ژینا گەلێ ڕەهەندی جیاوازیی هەبوو، بەڵام پرسی حیجاب و توندوتیژیی دژی ژنان بە بیانووی حیجاب زیاتر بوو بە پرسێکی جیهانی و دەنگدانەوەی جیهانیی لێکەوتەوە.

بابەتی گرینگی ئەم دیوی شۆڕشەکە، دژایەتیی لەگەڵ یاسا داسەپاوەکانی کۆماری ئیسلامی بوو. هەر زۆر زوو بینیمان کە ژنان بە فڕێدانی سەرپۆشەکانیان دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە و خۆڕاگرانە لە بەرامبەر هێزە سەرکوتەکانی ئەو ڕێژیمە وەستانەوە. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ زیاتر سەپاندنی یاسا زۆرەملێیەکانی و ئەوەی توانای نەمابوو بە بڕیار و یاسا ڕووبەڕووی خەڵک ببێتەوە، هێزە سەرکوتەکانی لەم پێوەندییەدا زیاتر بکا.

ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی گەلاڵەیەکی نوێدا کە لەژێر ناوی پاراستنی کولتووری عیفاف و حیجاب ئامادە کراوە، باسی لەوە کردووە کە ڕەچاونەکردنی حیجاب لەلایەن ئەو کارمەندە ژنانەوە کە لە ناوەندە ئیدارییەکاندا کار دەکەن، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مووچەکانیان و لە ئەگەری بەردەوامبووندا، جیا لە بڕینی مووچە، دەبێتە هۆی دەرکرانیشیان لە کارەکانیان.

هەر لەم پێوەندییەدا پارێزگاری قوم بە دەرکردنی بەخشنامەیەک داوای لە ژنان کردووە کە بە چارشێو و بە بێ جوانکاری بچنە سەر کارەکانیان. هەروەها ئەحمەد عەلەمولهودا، نوێنەری خامنەیی لە خوراسانی ڕەزەوی، ڕەچاونەکردنی حیجابی بە تاوانی سیاسی ناو بردووە و تەنانەت چەندین ناوەند و دووکانیش بە هۆی ڕەچاو نەکردنی  حیجابەوە بە یەکجاری داخراون. هەروەها لە لایکی دیکەوە “حەسەن بەهرام نیا” پارێزگاری ئیلام وتی: “دەبێ لە بواری عیفاف و حیجابەوە فەرهەنگسازی بکرێت و دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم لەو پەیوەندییەدا ڕۆڵی بنەڕەتی و کاریگەر بگێڕێت. هەروەها حیجابی بە پارێزەری شەرەف و نامووس ناوبرد و وتی هەموو ژنان دەبێ حیجاب بپۆشن. هەروەها ئەرکی ئێمەیە وەکوو بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتی ئیسلامی بە پەرۆشەوە گرینگی بەو بایەخە بدەین”.

بەڵام وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، لایەنی گرینگ و جێی باس، هەڵوێست و وەستانەوە دژی یاسا زۆرەملێکانی ئەم سیستمە بوو. جیا لە شۆڕشی ژینا کە نیشانەکانی لە دژایەتی لەگەڵ ئەم سیستمە باشتر خۆیان نیشاندا و کاریگەرییەکانی بە سەر کۆمەڵگەدا دەرکەوت. جێی خۆیەتی نموونەی چەند ژنێکی بوێر باس بکرێ کە بوونە بابەتی ڕۆژ و کاردانەوەی زۆریان بە دوای خۆیاندا هێنا، یەک لەوان نازیلا مەعرووفیان ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران بوو کە بە بڕیاری دادسەرای ئیرشاد (ئەمنییەتی ئەخلاقی) بە تۆمەتی “پەرەدان بە گرینگینەدان بە ڕێوشوێنی ئایینی”، دەسبەسەر کرا کە بە گوتەی ئەوان جلوبەرگی نازیلا لە شوێنی گشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی بووە. بەڵام نازیلا چوار جار دوای ئازادیی کاتی، وێنەی خۆی بێ لەبەرچاوگرتنی حیجابی زۆرەملێ و بەرزکردنەوەی دەستی بە مانای سەرکەوتن”، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەگەر چەند جاری دیکەش دەسبەسەر بکرێمەوە ناچمە ژێر باری یاسا داسەپاوەکانەوە. هەروەها نێرگس محەممەدی ژنە چالاکوانێکی مافی مرۆڤ و زیندانیی سیاسی کە ماوەی چەند ساڵە لە چاڵەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیدایە، ئامادە نەبوو لە کاتی دادگاییکردنیدا لە بەردەم دادوەر و لە دادگا حیجاب بپۆشی و چەندین جار ئەو بابەتەی ڕەتکردووەتەوە.

تازەترین نموونەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسا زۆرەملێ داسەپاوە، ڕۆیا حیشمەتییە کە وەک خۆی باسی کردووە، فەرمانبەری لقی جێبەجێکرانی سزاکان بەهۆی لابردنی لەچکە، هەڕەشەیان لێکردووە کە توندتر قامچی لێبدرێت و داوایان لێکردووە حیجابەکەی  بپۆشی، بەڵام  ئەو کە دژی حیجابی زۆرەملێیە، داواکەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێ ” قامچییەکانم نەدەبژارد، لەژێر لێو دەمخوێند، بەناوی ژن بەناوی ئازادی، جلی کۆیلەیەتی دڕا، شەوی تاری ئێمە بەسەر دێت، هەموو قامچییەکان دەبن بە تەور.”

لە کۆتاییدا خاڵێکی گرینگ کە پێویستە لەم پێوەندییەدا ئاماژەی پێ بکرێ ئەوەیە کە، پێویستە کولتووری توندوتیژی بە توندی مەحکووم بکرێ. کۆمەڵگەی تووڕە ئاکاری توندوتیژانە لە خۆی نیشان دەدا، پێویستە لەسەر تاک بە تاکی ئێمە لە پێشدا لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین و کولتووری خۆمان لە توندوتیژی بسڕینەوە، بۆ پێشگرتن بەوەی کە وردە وردە ئەگەری ئەوەی هەیە ئاسایی ببێتەوە و لەگەڵ هەواڵێک هیچ جیاوازییەکی نەمێنێ.

بابەتی هاوشێوە

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

مبارزه برای حق سیاسی زنان: از غرب تا کردستان ایران؛ مسیری پرچالش در مسیر برابری

2025-05-25
سیاسی

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20
ئاڵمان

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-16
کاروچالاکی

کۆبوونەوەی وەرزانەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-12

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

کۆبوونەوەی وەرزانەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سێمیناری “ئەزموونی ژن سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی لە پارلەمانی سوئێد”

ڕوانینی تایبەت!

بەشداری هەیئەتێکی یەكیەتیی ژنان لە كۆبونەوەیەكی تەندرووستی !

“بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی ناساندنی کتێبی بیرەوەریەکانی نەمر کاک هاشم کەریمی”

بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

خۆپیشاندان لە شاری شتوتگارت بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی “نا بۆ سزای لەسێدارەدان”.

بەرێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لە لایەن یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی نۆڕوێژ

توندوتیژیی سیستماتیک و ڕووبەڕووبوونەوەی/ لە پەراوێزی جێبەجێ‌کردنی سزای ٧٤ قامچی لە ڕۆیا حیشمەتی

  • شەونم هەمزەیی
  • بڵاوکردنەوە: 2024-01-08
  • 15:12

شەونم هەمزەیی

جێبەجێ‌کردنی سزای لێدانی ٧٤ زەربەی قامچیی ڕۆیا حیشمەتی لە لقی یەکی خانەی دادی ناوچەی ٧ی تاران کە بەهاری ئەمساڵ لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی بێ‌حیجابی زۆرەملێ لە جووتسایدی کشاوەرزی تاران، سزای ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو، لێدانی ٧٤ زەربەی قامچی و سێ ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لەوڵاتی بەسەردا سەپێندرا، بۆ جارێکی دیکە پرسی توندوتیژیی دژی ژنانی بە ڕۆژەڤ کردەوە و لەملا و ئەولا بە تایبەت سۆشیال میدیادا باسی زۆری لێ کەوتەوە.

هەر وەک هەموومان ئاگادارین، پێگەی ژنان لە کۆمەڵگە جیاوازە مرۆییەکاندا بە گشتی خوارتر و کەمتر لە پێگەی پیاوانە و هەڵاواردنی ڕەگەزی لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بۆ ژنان و پارێزەرانی مافی ئەم ڕەگەزە بابەتێکی جێی نیگەرانییە. بەڵام هەر ئەم هەڵاواردنانەش ڕێژەییە و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە. توندوتیژییەکان زۆرن بەڵام ئەوەی من زیاترە مەبەستمە تیشکی بخەمە سەر توندوتیژیی سیستماتیکە.

توندوتیژیی سیستماتیک جۆرێک لە توندوتیژییە کە بکەری ئەم جۆرە لە توندوتیژی لە، سیستم، پێکهاتە یان ناوەندێکی دەسەڵاتە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش یەک لەو وڵاتانەیە کە بە شێوەی سیستماتیک توندوتیژی دەنوێنێ.

بۆ زیاتر نواندنی ئەم هەڵاواردنە سیستماتیکە –چونکە ئاگامەندانە بەڕێوە دەچێ- هەر قەناعەت دێنین بە ئاماژەدان بە بەشێکی بەرچاو لە پێشێلکردنی مافی ژنان لە چاو پیاوان لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامییدا، کە یاسایەکی پێش‌مۆدێرنە و لەگەڵ سەرەکیترین بنەماکانی مافە مرۆییەکان وەک ئەسڵی بەرامبەری و یەکسانیی مرۆڤەکان لە دژایەتیی‌دایە.

مافە سزاییەکان کە بریتین لە تەمەنی بەرپرسایەتیی سزایی (بۆ کچان/ژنان ٩ ساڵ)، دییە (نیوەی پیاوان)، پێگەی شایەدیی ژنان (لێرەشدا نیوەی پیاوانە)، حیجابی زۆرەملی (کە بۆ ژنان هەموو لەش بێجگە لە دەموچاو و دەست و پێ دەگرێتەوە و بەڕێوەنەبردنی سزای ٧٤ قامچیی لەسەرە) و …

مافە خێزانییەکان: پێکهێنانی ژیانی هاوبەش (بۆ کچان لە ٩ ساڵی کۆچی مانگی کە بەرامبەرە لەگەڵ ٨ ساڵ و ٩ مانگی هەتاوی، دەست پێدەکا)، ئازادی لە بڕیاری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش (بەندە بە ڕەزایەتی باوک و سەرپەرستەوە)، فرە ژنی، واجب بوونی فەرمانەکانی پیاو لەسەر ژن (لە بەرامبەر پێدانی مارەیی و دابینکردنی نەفەقەدا)، مافی چوونە دەرەوە لە وڵات (بەبێ ڕەزایەتی پیاو ناکرێ)، مافی کارکردن (هەر بەندە بە ویستی پیاوەوە)، مافی جیابوونەوە (لە چەند حاڵەتێکی تایبەتدا نەبێ ئەم مافە لەدەست پیاودایە)، مافی سەرپەرستیی منداڵ (سەرپەرستیی منداڵ لە ئەگەری جیا بوونەوەی ژن و مێرد دەدرێ بە پیاو)، میرات (نیوەی پیاوان داندراوە). بێجگە لەمانەی کە باس کرا هەندێک لە مافە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان هەیە کە تەنیا لە پاوانی پیاوان‌دایە و ژنان بۆیان نییە لەو بەشانەدا هیچ چالاکییەکیان هەبێ،…

دەسەڵات بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ژنان دەچەوسێنێتەوە، بەم شێوەیە وەک دەبینین و لە سەرتریشەوە گوترا، ژنان لە کۆمەڵگەی ئێراندا سیستماتیک دەچەوسێنرێنەوە و وەک کاڵایەک لە ئیختیاری چێژ و حەسانەوەی پیاوان‌دان و، بەتەواوی یاسا لە پشت پیاو و لە دژایەتی لەگەڵ ژن‌دایە.

پرسی توندوتیژیی سیستماتیک، پرسێکی تازە نییە، بەڵام بە کوژرانی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقزی ڕژهەڵاتی کوردستان کە بە بیانووی نەگونجاوی حیجابەکەی لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی کۆماری ئیسلامی و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، گیانی لەدەست دا، زیاتر بۆتە پرسی ڕۆژ. لێکەوتەکانی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی گەلێ پرس و بابەتی گرینگی بە شوێن خۆیدا هێنا و بوو بە شۆڕشێکی سەرتاسەری و بابەتێکی جیهانی. لەگەڵ ئەوەی شۆڕشی ژینا گەلێ ڕەهەندی جیاوازیی هەبوو، بەڵام پرسی حیجاب و توندوتیژیی دژی ژنان بە بیانووی حیجاب زیاتر بوو بە پرسێکی جیهانی و دەنگدانەوەی جیهانیی لێکەوتەوە.

بابەتی گرینگی ئەم دیوی شۆڕشەکە، دژایەتیی لەگەڵ یاسا داسەپاوەکانی کۆماری ئیسلامی بوو. هەر زۆر زوو بینیمان کە ژنان بە فڕێدانی سەرپۆشەکانیان دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە و خۆڕاگرانە لە بەرامبەر هێزە سەرکوتەکانی ئەو ڕێژیمە وەستانەوە. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ زیاتر سەپاندنی یاسا زۆرەملێیەکانی و ئەوەی توانای نەمابوو بە بڕیار و یاسا ڕووبەڕووی خەڵک ببێتەوە، هێزە سەرکوتەکانی لەم پێوەندییەدا زیاتر بکا.

ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی گەلاڵەیەکی نوێدا کە لەژێر ناوی پاراستنی کولتووری عیفاف و حیجاب ئامادە کراوە، باسی لەوە کردووە کە ڕەچاونەکردنی حیجاب لەلایەن ئەو کارمەندە ژنانەوە کە لە ناوەندە ئیدارییەکاندا کار دەکەن، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مووچەکانیان و لە ئەگەری بەردەوامبووندا، جیا لە بڕینی مووچە، دەبێتە هۆی دەرکرانیشیان لە کارەکانیان.

هەر لەم پێوەندییەدا پارێزگاری قوم بە دەرکردنی بەخشنامەیەک داوای لە ژنان کردووە کە بە چارشێو و بە بێ جوانکاری بچنە سەر کارەکانیان. هەروەها ئەحمەد عەلەمولهودا، نوێنەری خامنەیی لە خوراسانی ڕەزەوی، ڕەچاونەکردنی حیجابی بە تاوانی سیاسی ناو بردووە و تەنانەت چەندین ناوەند و دووکانیش بە هۆی ڕەچاو نەکردنی  حیجابەوە بە یەکجاری داخراون. هەروەها لە لایکی دیکەوە “حەسەن بەهرام نیا” پارێزگاری ئیلام وتی: “دەبێ لە بواری عیفاف و حیجابەوە فەرهەنگسازی بکرێت و دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم لەو پەیوەندییەدا ڕۆڵی بنەڕەتی و کاریگەر بگێڕێت. هەروەها حیجابی بە پارێزەری شەرەف و نامووس ناوبرد و وتی هەموو ژنان دەبێ حیجاب بپۆشن. هەروەها ئەرکی ئێمەیە وەکوو بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتی ئیسلامی بە پەرۆشەوە گرینگی بەو بایەخە بدەین”.

بەڵام وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، لایەنی گرینگ و جێی باس، هەڵوێست و وەستانەوە دژی یاسا زۆرەملێکانی ئەم سیستمە بوو. جیا لە شۆڕشی ژینا کە نیشانەکانی لە دژایەتی لەگەڵ ئەم سیستمە باشتر خۆیان نیشاندا و کاریگەرییەکانی بە سەر کۆمەڵگەدا دەرکەوت. جێی خۆیەتی نموونەی چەند ژنێکی بوێر باس بکرێ کە بوونە بابەتی ڕۆژ و کاردانەوەی زۆریان بە دوای خۆیاندا هێنا، یەک لەوان نازیلا مەعرووفیان ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران بوو کە بە بڕیاری دادسەرای ئیرشاد (ئەمنییەتی ئەخلاقی) بە تۆمەتی “پەرەدان بە گرینگینەدان بە ڕێوشوێنی ئایینی”، دەسبەسەر کرا کە بە گوتەی ئەوان جلوبەرگی نازیلا لە شوێنی گشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی بووە. بەڵام نازیلا چوار جار دوای ئازادیی کاتی، وێنەی خۆی بێ لەبەرچاوگرتنی حیجابی زۆرەملێ و بەرزکردنەوەی دەستی بە مانای سەرکەوتن”، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەگەر چەند جاری دیکەش دەسبەسەر بکرێمەوە ناچمە ژێر باری یاسا داسەپاوەکانەوە. هەروەها نێرگس محەممەدی ژنە چالاکوانێکی مافی مرۆڤ و زیندانیی سیاسی کە ماوەی چەند ساڵە لە چاڵەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیدایە، ئامادە نەبوو لە کاتی دادگاییکردنیدا لە بەردەم دادوەر و لە دادگا حیجاب بپۆشی و چەندین جار ئەو بابەتەی ڕەتکردووەتەوە.

تازەترین نموونەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسا زۆرەملێ داسەپاوە، ڕۆیا حیشمەتییە کە وەک خۆی باسی کردووە، فەرمانبەری لقی جێبەجێکرانی سزاکان بەهۆی لابردنی لەچکە، هەڕەشەیان لێکردووە کە توندتر قامچی لێبدرێت و داوایان لێکردووە حیجابەکەی  بپۆشی، بەڵام  ئەو کە دژی حیجابی زۆرەملێیە، داواکەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێ ” قامچییەکانم نەدەبژارد، لەژێر لێو دەمخوێند، بەناوی ژن بەناوی ئازادی، جلی کۆیلەیەتی دڕا، شەوی تاری ئێمە بەسەر دێت، هەموو قامچییەکان دەبن بە تەور.”

لە کۆتاییدا خاڵێکی گرینگ کە پێویستە لەم پێوەندییەدا ئاماژەی پێ بکرێ ئەوەیە کە، پێویستە کولتووری توندوتیژی بە توندی مەحکووم بکرێ. کۆمەڵگەی تووڕە ئاکاری توندوتیژانە لە خۆی نیشان دەدا، پێویستە لەسەر تاک بە تاکی ئێمە لە پێشدا لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین و کولتووری خۆمان لە توندوتیژی بسڕینەوە، بۆ پێشگرتن بەوەی کە وردە وردە ئەگەری ئەوەی هەیە ئاسایی ببێتەوە و لەگەڵ هەواڵێک هیچ جیاوازییەکی نەمێنێ.

بابەتی هاوشێوە

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

مبارزه برای حق سیاسی زنان: از غرب تا کردستان ایران؛ مسیری پرچالش در مسیر برابری

2025-05-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی