Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

تەنیا بە عیشقی پێشمەرگە دەکرێ

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 17:07

ڕەسووڵ سوڵتانی

پێشمەرگایەتی جوانترین و پیرۆزترین هەڵبژاردنی تاکی کوردە، ئەو کاتەی نیشتمانەکەی پێخوستی پۆستاڵی دوژمن دەبێ و میللەتەکەی لە بندەستیدا دەکەوێتە بەر هەڕەشەی نەمان و توانەوە. لە دەمەدا ئەو مرۆڤانەی هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن و ویژدانیان زیندووە و دەماری غیرەتیان نەمردووە، ناتوانن دانیشن و سەیری زوڵمی زۆردار و هێرش و کوشتاری داگیرکەر و مەرگی هاونیشتمانەکانیان بکەن. ئەوانە سوور دەزانن پێ دەنێنە ڕێگەی بێ گەڕانەوە بەڵام بە عیشقەوە ئەو ڕێگەیە هەڵدەبژێرن و سەر بە نیشتمان دەسپێرن.
سۆما ناسری، لە نێو کاروانی شۆڕشگێڕان و تێکۆشەرانی دێموکراتدا ئیدی ناوێکی دیار و ناسراوە، جیا لە وەرگێڕانی ڕۆمانێکی بەرز و شیرین بە ناوی «کابووس» و نووسینی کۆمەڵێک دەقی زۆر جوانی ئەدەبی کە بەداخەوە بڵاوی نەکردوونەوە، پاش ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ژن ژیان ئازادی، سۆما هەوڵی دا بەشێک، یان بڵێین گۆشەیەک لە جەنایەتەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناوی «سوورخەڵاتان» کۆ بکاتەوە و بەڵگەمەندی بکات کە ئەو کتێبە ئێستا بووەتە دوو بەرگ و چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
بەر لەوەی بچمە سەر زەحمەتەکانی ئەو کارە، بە پێویستی دەزانم ئاوڕێک لە گرینگییەکانی بدەمەوە.
هەر قۆناغێک بە ڕووداوەکانییەوە دواتر دەبێتە هەوێنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئاکادیمی. بۆ نموونە ڕاپەڕینەکەی ساڵانی چلوشەش چلوحەوت، یان جەنایەتەکانی ڕێژیم لە قاڕنێ و قەڵاتان و بە گشتی لە هەموو کوردستاندا، ئێستا نامەی ماستەر و دکتۆرایان لەسەر وەردەگیرێ و هەوێنی لێکۆڵینەوەن. لەوانەیە لەبەر چاوی ئەو کەسانەی کە هەر سروشتیان وایە گەوهەر و گرینگیی هیچ کارێک نەبینن یان ئەگەر دیتیشیان بەکەمی بگرن و بە سووک لێی بڕوانن، ئەو کارەی سۆما شتێکی ئەوتۆ نەبێ بەڵام لەبەرچاوی ئەوانەی دەزانن دیکۆمێنتی سات و قۆناغە گرینگەکان چەندە پڕ بایەخ دەبن، گرینگی و بایەخی ئەو کارە، لە ڕادە بەدەرە.
لەلایەکی دیکەشەوە بەسەرکردنەوەی ئەو بنەماڵانەیە کە یەکێک لە ئازیزە هەرە ئازیزەکانی خۆیان لە پێناوی ئازادیدا لە دەست داوە و ڕێزگرتنەوەشە لەو مەزنە مرۆڤانەی گیانی شیرینیان واتە بەرزترین سەرمایەی ژیانیان پێشکەشی بارەگای نیشتمان و ئازادی کردووە. سەرەڕای ئەوانەش ئەم کتێبە ناهێڵێ تۆزی ڕۆژگار لەو ئاوێنەیە بنیشێ کە ڕوخساری دزێو و قێزەونی ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئیسلامی نیشان دەدا و بەڵگەیەکی هەمیشە زیندووە بۆ نەوەکانی داهاتووی گەل.
ئەم کارە ڕەنجی فەرهادی دەوێ و تەنیا عیشقی شیرینی پێشمەرگە باشاری دەکا. لە نێو ئەو هەمووە دڵەڕاوکێ و مەترسییەدا، لە نێو ئەو هەمووە کاروچالاکییەدا و لەوپەڕی بێ دەرەتانی و نەبوونی و بێ ئیمکاناتیدا تەنیا ئەڤینی پێشمەرگانە دەتوانێ تینوگوڕی وەها کارێکت پێ ببەخشێ کە هیچ پاداشتێکی ماددیشی لێ ناکەوێتەوە. لەلایەکی دیکەوە داواکردن لەم و لەو بۆ ناردنی دیکۆمێنتی باوەڕپێکراو و وردبینانە و تایپکردنەوە و یەکدەستکردنەوەی ڕێنووس و ڕێزمان و زمان و دیزاین و بەرگ و ئەوجار مشووری چاپکردن و تێچووی چاپ، هەموو ئەوانە چۆن دەکرێن ئەگەر عیشقێکی پیرۆز نەبێ؟
لێرەدایە شاعیر دەڵێ:
لە فەرهادێ مەپرسن چۆن دەکا باشاری بەردی شاخ
ئەڤینی شیرنە دەتکێ لە بەرد و دارەکەی بێستوون

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

تەنیا بە عیشقی پێشمەرگە دەکرێ

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 17:07

ڕەسووڵ سوڵتانی

پێشمەرگایەتی جوانترین و پیرۆزترین هەڵبژاردنی تاکی کوردە، ئەو کاتەی نیشتمانەکەی پێخوستی پۆستاڵی دوژمن دەبێ و میللەتەکەی لە بندەستیدا دەکەوێتە بەر هەڕەشەی نەمان و توانەوە. لە دەمەدا ئەو مرۆڤانەی هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن و ویژدانیان زیندووە و دەماری غیرەتیان نەمردووە، ناتوانن دانیشن و سەیری زوڵمی زۆردار و هێرش و کوشتاری داگیرکەر و مەرگی هاونیشتمانەکانیان بکەن. ئەوانە سوور دەزانن پێ دەنێنە ڕێگەی بێ گەڕانەوە بەڵام بە عیشقەوە ئەو ڕێگەیە هەڵدەبژێرن و سەر بە نیشتمان دەسپێرن.
سۆما ناسری، لە نێو کاروانی شۆڕشگێڕان و تێکۆشەرانی دێموکراتدا ئیدی ناوێکی دیار و ناسراوە، جیا لە وەرگێڕانی ڕۆمانێکی بەرز و شیرین بە ناوی «کابووس» و نووسینی کۆمەڵێک دەقی زۆر جوانی ئەدەبی کە بەداخەوە بڵاوی نەکردوونەوە، پاش ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ژن ژیان ئازادی، سۆما هەوڵی دا بەشێک، یان بڵێین گۆشەیەک لە جەنایەتەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناوی «سوورخەڵاتان» کۆ بکاتەوە و بەڵگەمەندی بکات کە ئەو کتێبە ئێستا بووەتە دوو بەرگ و چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
بەر لەوەی بچمە سەر زەحمەتەکانی ئەو کارە، بە پێویستی دەزانم ئاوڕێک لە گرینگییەکانی بدەمەوە.
هەر قۆناغێک بە ڕووداوەکانییەوە دواتر دەبێتە هەوێنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئاکادیمی. بۆ نموونە ڕاپەڕینەکەی ساڵانی چلوشەش چلوحەوت، یان جەنایەتەکانی ڕێژیم لە قاڕنێ و قەڵاتان و بە گشتی لە هەموو کوردستاندا، ئێستا نامەی ماستەر و دکتۆرایان لەسەر وەردەگیرێ و هەوێنی لێکۆڵینەوەن. لەوانەیە لەبەر چاوی ئەو کەسانەی کە هەر سروشتیان وایە گەوهەر و گرینگیی هیچ کارێک نەبینن یان ئەگەر دیتیشیان بەکەمی بگرن و بە سووک لێی بڕوانن، ئەو کارەی سۆما شتێکی ئەوتۆ نەبێ بەڵام لەبەرچاوی ئەوانەی دەزانن دیکۆمێنتی سات و قۆناغە گرینگەکان چەندە پڕ بایەخ دەبن، گرینگی و بایەخی ئەو کارە، لە ڕادە بەدەرە.
لەلایەکی دیکەشەوە بەسەرکردنەوەی ئەو بنەماڵانەیە کە یەکێک لە ئازیزە هەرە ئازیزەکانی خۆیان لە پێناوی ئازادیدا لە دەست داوە و ڕێزگرتنەوەشە لەو مەزنە مرۆڤانەی گیانی شیرینیان واتە بەرزترین سەرمایەی ژیانیان پێشکەشی بارەگای نیشتمان و ئازادی کردووە. سەرەڕای ئەوانەش ئەم کتێبە ناهێڵێ تۆزی ڕۆژگار لەو ئاوێنەیە بنیشێ کە ڕوخساری دزێو و قێزەونی ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئیسلامی نیشان دەدا و بەڵگەیەکی هەمیشە زیندووە بۆ نەوەکانی داهاتووی گەل.
ئەم کارە ڕەنجی فەرهادی دەوێ و تەنیا عیشقی شیرینی پێشمەرگە باشاری دەکا. لە نێو ئەو هەمووە دڵەڕاوکێ و مەترسییەدا، لە نێو ئەو هەمووە کاروچالاکییەدا و لەوپەڕی بێ دەرەتانی و نەبوونی و بێ ئیمکاناتیدا تەنیا ئەڤینی پێشمەرگانە دەتوانێ تینوگوڕی وەها کارێکت پێ ببەخشێ کە هیچ پاداشتێکی ماددیشی لێ ناکەوێتەوە. لەلایەکی دیکەوە داواکردن لەم و لەو بۆ ناردنی دیکۆمێنتی باوەڕپێکراو و وردبینانە و تایپکردنەوە و یەکدەستکردنەوەی ڕێنووس و ڕێزمان و زمان و دیزاین و بەرگ و ئەوجار مشووری چاپکردن و تێچووی چاپ، هەموو ئەوانە چۆن دەکرێن ئەگەر عیشقێکی پیرۆز نەبێ؟
لێرەدایە شاعیر دەڵێ:
لە فەرهادێ مەپرسن چۆن دەکا باشاری بەردی شاخ
ئەڤینی شیرنە دەتکێ لە بەرد و دارەکەی بێستوون

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی