Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

تەوارەکانی ڕێبازی ئەوین و ئاشتی

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-01-10
  • 16:30

نەسرین یوسف‌زادە

کچانی پێشمەرگە وەک هێزێکی شەڕوانی کورد ڕۆڵی گرنگیان لە بزووتنەوە و خەباتی نەتەوەی کورد دا هەبووە لە مێژووی شەڕەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە یەکسانەکانیان جگە لە شەڕ لەگەڵ زوڵم و بێدادی و دوژمنی کورد شەڕیان لەگەڵ نەریتی پیاوسالاری زاڵ بەسەر کۆمەڵگەی کوردەواریدا کردووە.
لەو نێوانەدا، کچە پێشمەرگەکان شوێنی تایبەتییان لە دڵ و هزری خەڵکی کۆمەڵگە هەیە و هەبووە، چونکە ئامادەبوونیان نەک تەنها وەک شەڕکەرێکی دژ بە زوڵم و بیدادی، بەڵکو وەک نیشانی بەشداری جیاوازەی ژنانیش لە کۆمەڵگەی کوردیدا دەسەلمیندرێ. کچانی پێشمەرگە لە سەنگەری ڕاستی و ژیاندا کچانە شان بە شانی برا و باوکەکانیان دەجەنگن و دایکانە برینەکانیان ساڕێژ دەکەن و بوێرانە وتاری سەربەخۆیی و سەرفەرازی گەلەکەیان بە گوێچکەی جیهانیان دادەدەن.
لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی کوردانەوە، ژنان لەگەڵ پیاواندا بەرەو پێش چوون و بە دڵەوانی دژی ڕژیمە زۆردارەکان ڕاوەستان. کچە پێشمەرگەکان نەک تەنها وەکو هێزی سەربازی، بەڵکو وەک نیشانەی خۆنەویستی و فیداکاری ناسراون. ئەوان لە دەسەڵاتی جۆگرافیایی و سیاسیدا، بە باوەڕ بە ئەرمانە ئازادی و دادپەروەریەکان، شان بەشانی پیاوان شەڕیان کردووە.
ژیانی پێشمەرگایەتی بە تایبەتی بۆ کچەکان، پڕبووە لە زەحمەت. لە جێهێشتنی ماڵ و خێزانەوە تا ڕووبەڕووبوون لەگەڵ مەترسی شەڕ، بەرەنگاربوونی دوژمن هەتا شەهیدبوون هیچ کام کارێکی نەکردووە ئەو کچانە لەوەی بڕیاریان بۆ داوە واتە ئازادی گەلەکەیان پاشگەز بنەوە. کچە پێشمەرگەکان بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕووحێکی بەرز، لەم بوارانەدا ئازار و زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە و کاریان کردووە و بۆنەتە کەسایەتی جیهانی و ناویان لە هەموو جیهان بە شانازی دەهێندرێ.
ئامادەبوونی کچە پێشمەرگەکان زۆر زیاتر لە مەیدانی شەڕە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کچان و ژنانی پێشمەرگە بە تایبەت لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لە زۆربەی ئۆرگانەکانی وەک نەخۆشخانە و ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان و زۆربەی ئۆرگانەکان ڕۆڵ و نەقشیان هەیە. ئەوان بە ڕاوەستان لە بەرامبەر زوڵم و هەوڵدان بۆ ئازادی، کارێکی گرنگیان کردووە لە بەرز ڕاگرتنی شوێنی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا. ئەم ژنانە نیشانیان داوە کە ژنان دەتوانن ئەرکە قورسەکان بە باشترین شیوە بەڕێوە ببەن و شەڕ بکەن و بەرگری لە نرخی مرۆڤ بوونی خۆیان بکەن.
ئامادەبوونی کچە پێشمەرگەکان لە هێڵی پێشەوەی شەڕەکان، پەیامێکی ڕوونە بۆ جیهان. شەڕ بۆ ئازادی، ئەوان بە دڵەوانییانەوە بۆ جیهانیان سەلماند کە ژنان نەک تەنها قوربانی جنگن، بەڵکو دەتوانن لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مافە خۆیان جەنگیش بکەن.
ڕۆڵ و شێوەی کاری کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە مێژووی شەڕ و پاراستنی کوردستان دا دیار و بەرچاوە. بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لەنێو ڕۆژە تایبەتەکاندا کە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە ناوی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵا ڕووداوێکی مێژووییە.

لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم کچە پێشمەرگەکان نیشانی دڵەوانی، بەرزبوونەوە و ئەرمان‌خوازیین. ئەوان بە فیداکاریی خۆیان، نەک تەنها لە مێژوودا ناوی کچی کوردیان بەرزتر کردووە، بەڵکو بۆ جیهانیان سەلماند کە ئەوان تەوارەکانی ڕێبازی ئەوین و ئاشتین. ئامادەبوونی ئەو کچانە لە ڕیزی پێشمەرگەدا یادەوەری ئەمەیە کە لە ڕێگەی دادپەروەری و ئازادی، هیچ بەربەستێک نەتوانێ پێش بە هەوڵە مرۆییەکان بۆ وەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و یەکسانی بۆ هەموو چینیکی کۆمەڵگە بگرێ.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

تەوارەکانی ڕێبازی ئەوین و ئاشتی

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-01-10
  • 16:30

نەسرین یوسف‌زادە

کچانی پێشمەرگە وەک هێزێکی شەڕوانی کورد ڕۆڵی گرنگیان لە بزووتنەوە و خەباتی نەتەوەی کورد دا هەبووە لە مێژووی شەڕەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە یەکسانەکانیان جگە لە شەڕ لەگەڵ زوڵم و بێدادی و دوژمنی کورد شەڕیان لەگەڵ نەریتی پیاوسالاری زاڵ بەسەر کۆمەڵگەی کوردەواریدا کردووە.
لەو نێوانەدا، کچە پێشمەرگەکان شوێنی تایبەتییان لە دڵ و هزری خەڵکی کۆمەڵگە هەیە و هەبووە، چونکە ئامادەبوونیان نەک تەنها وەک شەڕکەرێکی دژ بە زوڵم و بیدادی، بەڵکو وەک نیشانی بەشداری جیاوازەی ژنانیش لە کۆمەڵگەی کوردیدا دەسەلمیندرێ. کچانی پێشمەرگە لە سەنگەری ڕاستی و ژیاندا کچانە شان بە شانی برا و باوکەکانیان دەجەنگن و دایکانە برینەکانیان ساڕێژ دەکەن و بوێرانە وتاری سەربەخۆیی و سەرفەرازی گەلەکەیان بە گوێچکەی جیهانیان دادەدەن.
لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی کوردانەوە، ژنان لەگەڵ پیاواندا بەرەو پێش چوون و بە دڵەوانی دژی ڕژیمە زۆردارەکان ڕاوەستان. کچە پێشمەرگەکان نەک تەنها وەکو هێزی سەربازی، بەڵکو وەک نیشانەی خۆنەویستی و فیداکاری ناسراون. ئەوان لە دەسەڵاتی جۆگرافیایی و سیاسیدا، بە باوەڕ بە ئەرمانە ئازادی و دادپەروەریەکان، شان بەشانی پیاوان شەڕیان کردووە.
ژیانی پێشمەرگایەتی بە تایبەتی بۆ کچەکان، پڕبووە لە زەحمەت. لە جێهێشتنی ماڵ و خێزانەوە تا ڕووبەڕووبوون لەگەڵ مەترسی شەڕ، بەرەنگاربوونی دوژمن هەتا شەهیدبوون هیچ کام کارێکی نەکردووە ئەو کچانە لەوەی بڕیاریان بۆ داوە واتە ئازادی گەلەکەیان پاشگەز بنەوە. کچە پێشمەرگەکان بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕووحێکی بەرز، لەم بوارانەدا ئازار و زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە و کاریان کردووە و بۆنەتە کەسایەتی جیهانی و ناویان لە هەموو جیهان بە شانازی دەهێندرێ.
ئامادەبوونی کچە پێشمەرگەکان زۆر زیاتر لە مەیدانی شەڕە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کچان و ژنانی پێشمەرگە بە تایبەت لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لە زۆربەی ئۆرگانەکانی وەک نەخۆشخانە و ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان و زۆربەی ئۆرگانەکان ڕۆڵ و نەقشیان هەیە. ئەوان بە ڕاوەستان لە بەرامبەر زوڵم و هەوڵدان بۆ ئازادی، کارێکی گرنگیان کردووە لە بەرز ڕاگرتنی شوێنی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا. ئەم ژنانە نیشانیان داوە کە ژنان دەتوانن ئەرکە قورسەکان بە باشترین شیوە بەڕێوە ببەن و شەڕ بکەن و بەرگری لە نرخی مرۆڤ بوونی خۆیان بکەن.
ئامادەبوونی کچە پێشمەرگەکان لە هێڵی پێشەوەی شەڕەکان، پەیامێکی ڕوونە بۆ جیهان. شەڕ بۆ ئازادی، ئەوان بە دڵەوانییانەوە بۆ جیهانیان سەلماند کە ژنان نەک تەنها قوربانی جنگن، بەڵکو دەتوانن لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مافە خۆیان جەنگیش بکەن.
ڕۆڵ و شێوەی کاری کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە مێژووی شەڕ و پاراستنی کوردستان دا دیار و بەرچاوە. بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لەنێو ڕۆژە تایبەتەکاندا کە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە ناوی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵا ڕووداوێکی مێژووییە.

لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم کچە پێشمەرگەکان نیشانی دڵەوانی، بەرزبوونەوە و ئەرمان‌خوازیین. ئەوان بە فیداکاریی خۆیان، نەک تەنها لە مێژوودا ناوی کچی کوردیان بەرزتر کردووە، بەڵکو بۆ جیهانیان سەلماند کە ئەوان تەوارەکانی ڕێبازی ئەوین و ئاشتین. ئامادەبوونی ئەو کچانە لە ڕیزی پێشمەرگەدا یادەوەری ئەمەیە کە لە ڕێگەی دادپەروەری و ئازادی، هیچ بەربەستێک نەتوانێ پێش بە هەوڵە مرۆییەکان بۆ وەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و یەکسانی بۆ هەموو چینیکی کۆمەڵگە بگرێ.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی