Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

جامانەی خەباتگێڕان و جامانەی مرۆکوژان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 17:13

ڕەسووڵ سوڵتانی

خەباتی بندەستان لە ڕەوتی بەردەوامی و بەرەپێشچوونی خۆیدا مۆرکی خۆی لەسەر کۆمەڵێک دیاردە بەجێ دێڵێ و دەیانکاتە هێما. ئەو هێمایانە وردە وردە لە نێو خەڵکدا دەناسرێن و شەقڵی ئەو خەباتەیان لێ دەدرێ و بایەخێکی تایبەتی وەردەگرن کە بەبێ ئەو شەقڵ و مۆرکە وەکوو هەموو کەلوپەل و شتەکانی دیکەی ئەم جیهانە شتێکی ئاسایی دەبوون. یەکێک لەو شتانەی لە سەدەیەک خەباتی کورددا ئەم شەقڵ و مۆرکەی گرتووە، جامانە یان ئاغابانووی کوردەوارییە.
جامانە وەکوو هێمای پێشمەرگە و خەباتی پێشمەرگانە ناسراوە. لە کوێوە و چۆن ئەو هێمایە دیاری کراوە و کێ بڕیاری لەسەر داوە؟ ئەوەی لە کەس ڕوون نییە. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە هێماکان بە بڕیار دروست نابن و بە بڕیار نابنە هێما بەڵکوو لە ڕەوتی ڕووداوەکاندا دروست دەبن. وەختێک پێشمەرگە بەتایبەتی جامانە لەسەری دەبەستێ و لە ملی خۆی دەکا و دوور پێشمەرگە بەو جامانەیەوە دەناسرێتەوە بەتایبەتیتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پیاوانی موکریان جاری جاران پێچ و کڵاویان لەسەر دەکرد و لە ناوچەی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێچی پیاوان وەکوو ئەوەی ئێستاش لە مەریوان و هەورامان ماوە قوماشێکی تایبەتە، بەڵام جامانە لەو نێوەدا دەبێتە هێمایەک. هێمای خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی. ئاواڵی سەر و مل و شانی پێشمەرگە.
لە هەر وڵاتێک خەباتێک بۆ ڕزگاری لە بندەستی هەڵگیرسابێ ئەو خەباتە هێمای خۆی بەرهەم هێناوە و لایەنگرانی خەبات و خەباتگێڕان ئەو هێمایانەیان بۆ ناسینەوەی یەکتر و ڕەمزی دژایەتیی داگیرکەر بەکار هێناوە، شان بە شانی ئەوانیش نیشتمانفرۆش و خۆفرۆش و خیانەتکاران هەم دژی ئەو هێمایانە وەستاونەوە و بەگژیاندا چوونەتەوە هەمیش ویستوویانە بەکاریان بێنن. بۆ نموونە جاشەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەختێک زانییان ناوی پێشمەرگە لەنێو خەڵکدا بووەتە ناوێکی پیرۆز، وێرای ئەوەی شان بەشانی دوژمنانی کورد شەڕی پێشمەرگەیان دەکرد و بە شەهیدکردنی پێشمەرگە هەمیشە شەڕگەیەک لە پێش داگیرکەرانەوە بوون کەچی ئەم ناوەیان قۆستەوە و بە پاشگرێکەوە بەخۆیانەوە نا و ناوی خۆیان نا (پێشمەرگەی مسوڵمان) بەڵام لە نێو خەڵکدا هەر بە جا پشمەرگەی مسوڵمان ناوبانگیان ڕۆیشت و ناوی پێشمەرگە فریای ناوەرۆکی ڕیسوای نیشتمانفرۆشان نەکەوت.
لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەم نوێنەرانی ڕێژیم بۆ مەجلیسی کۆماری سێدارەی ئیسلامی، دیتمان کۆمەڵێک لەو خۆفرۆشانە جامانەیان کردبووە ملی خۆیان. ئاخر ئەوان دەزانن خەڵکی کوردستان جامانەی وەکوو هێمای خەبات هەڵبژاردووە، هەڵبەت خەبات دژی ڕێژیمی سێدارەی ئیسلامی، هەر بۆیە ئەو هێمایە تەنیا لە مل و ئەستۆی دژبەرانی ئەو ڕێژیمەدا واتا و هێما پیرۆزەکەی دەمێنێتەوە و لە مل و سەری شۆڕی لایەنگرانی ڕێژیمدا دەسبەجێ ڕەنگ و بۆن و مانای ئەو سێدارە و قەمچی و فیشەکانە دەگرێتە خۆی کە جەللادە دژەمرۆڤەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کوشتنی ئازادیخوازان بەکاریان دێنن. کەوابوو هەر ئەو هێمایەی لە شوێنێک پیرۆزە دەکرێ لە شوێنێکی دیکە تەواو مانایەکی پێچەوانەی هەبێ لەبەر ئەوەی مانای جەوهەریی هێماکە بەستراوەتەوە بەو ئاکام و ئامانجەی بەکارهێنەر و هەڵگری هێماکە بۆی تێ دەکۆشی. ئەوانەی خۆیان پاڵاوتووە بۆ ئەوەی ببنە نوێنەری خامنەیی لە مەجلیسی تاران، جامانە لە ملیاندا لە هەموو هێمایەکی مرۆیی بەتاڵ دەبێتەوە و دەبێتە هێمای سێدارە. ئاخر ئەوان خۆیان پاڵاوتووە تا لە تاران ببنە نوێنەری بیری مرۆکوژانەی خامنەیی. جامانە ئەو بایەخەی لە خەبات و خەباتکاران و لایەنگرانی خەباتی ڕزگاریخوازی وەرگرتووە و تەنیا لەلای ئەوانیش هەڵگری ئەو بایەخ و مانایە دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

جامانەی خەباتگێڕان و جامانەی مرۆکوژان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 17:13

ڕەسووڵ سوڵتانی

خەباتی بندەستان لە ڕەوتی بەردەوامی و بەرەپێشچوونی خۆیدا مۆرکی خۆی لەسەر کۆمەڵێک دیاردە بەجێ دێڵێ و دەیانکاتە هێما. ئەو هێمایانە وردە وردە لە نێو خەڵکدا دەناسرێن و شەقڵی ئەو خەباتەیان لێ دەدرێ و بایەخێکی تایبەتی وەردەگرن کە بەبێ ئەو شەقڵ و مۆرکە وەکوو هەموو کەلوپەل و شتەکانی دیکەی ئەم جیهانە شتێکی ئاسایی دەبوون. یەکێک لەو شتانەی لە سەدەیەک خەباتی کورددا ئەم شەقڵ و مۆرکەی گرتووە، جامانە یان ئاغابانووی کوردەوارییە.
جامانە وەکوو هێمای پێشمەرگە و خەباتی پێشمەرگانە ناسراوە. لە کوێوە و چۆن ئەو هێمایە دیاری کراوە و کێ بڕیاری لەسەر داوە؟ ئەوەی لە کەس ڕوون نییە. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە هێماکان بە بڕیار دروست نابن و بە بڕیار نابنە هێما بەڵکوو لە ڕەوتی ڕووداوەکاندا دروست دەبن. وەختێک پێشمەرگە بەتایبەتی جامانە لەسەری دەبەستێ و لە ملی خۆی دەکا و دوور پێشمەرگە بەو جامانەیەوە دەناسرێتەوە بەتایبەتیتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پیاوانی موکریان جاری جاران پێچ و کڵاویان لەسەر دەکرد و لە ناوچەی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێچی پیاوان وەکوو ئەوەی ئێستاش لە مەریوان و هەورامان ماوە قوماشێکی تایبەتە، بەڵام جامانە لەو نێوەدا دەبێتە هێمایەک. هێمای خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی. ئاواڵی سەر و مل و شانی پێشمەرگە.
لە هەر وڵاتێک خەباتێک بۆ ڕزگاری لە بندەستی هەڵگیرسابێ ئەو خەباتە هێمای خۆی بەرهەم هێناوە و لایەنگرانی خەبات و خەباتگێڕان ئەو هێمایانەیان بۆ ناسینەوەی یەکتر و ڕەمزی دژایەتیی داگیرکەر بەکار هێناوە، شان بە شانی ئەوانیش نیشتمانفرۆش و خۆفرۆش و خیانەتکاران هەم دژی ئەو هێمایانە وەستاونەوە و بەگژیاندا چوونەتەوە هەمیش ویستوویانە بەکاریان بێنن. بۆ نموونە جاشەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەختێک زانییان ناوی پێشمەرگە لەنێو خەڵکدا بووەتە ناوێکی پیرۆز، وێرای ئەوەی شان بەشانی دوژمنانی کورد شەڕی پێشمەرگەیان دەکرد و بە شەهیدکردنی پێشمەرگە هەمیشە شەڕگەیەک لە پێش داگیرکەرانەوە بوون کەچی ئەم ناوەیان قۆستەوە و بە پاشگرێکەوە بەخۆیانەوە نا و ناوی خۆیان نا (پێشمەرگەی مسوڵمان) بەڵام لە نێو خەڵکدا هەر بە جا پشمەرگەی مسوڵمان ناوبانگیان ڕۆیشت و ناوی پێشمەرگە فریای ناوەرۆکی ڕیسوای نیشتمانفرۆشان نەکەوت.
لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەم نوێنەرانی ڕێژیم بۆ مەجلیسی کۆماری سێدارەی ئیسلامی، دیتمان کۆمەڵێک لەو خۆفرۆشانە جامانەیان کردبووە ملی خۆیان. ئاخر ئەوان دەزانن خەڵکی کوردستان جامانەی وەکوو هێمای خەبات هەڵبژاردووە، هەڵبەت خەبات دژی ڕێژیمی سێدارەی ئیسلامی، هەر بۆیە ئەو هێمایە تەنیا لە مل و ئەستۆی دژبەرانی ئەو ڕێژیمەدا واتا و هێما پیرۆزەکەی دەمێنێتەوە و لە مل و سەری شۆڕی لایەنگرانی ڕێژیمدا دەسبەجێ ڕەنگ و بۆن و مانای ئەو سێدارە و قەمچی و فیشەکانە دەگرێتە خۆی کە جەللادە دژەمرۆڤەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کوشتنی ئازادیخوازان بەکاریان دێنن. کەوابوو هەر ئەو هێمایەی لە شوێنێک پیرۆزە دەکرێ لە شوێنێکی دیکە تەواو مانایەکی پێچەوانەی هەبێ لەبەر ئەوەی مانای جەوهەریی هێماکە بەستراوەتەوە بەو ئاکام و ئامانجەی بەکارهێنەر و هەڵگری هێماکە بۆی تێ دەکۆشی. ئەوانەی خۆیان پاڵاوتووە بۆ ئەوەی ببنە نوێنەری خامنەیی لە مەجلیسی تاران، جامانە لە ملیاندا لە هەموو هێمایەکی مرۆیی بەتاڵ دەبێتەوە و دەبێتە هێمای سێدارە. ئاخر ئەوان خۆیان پاڵاوتووە تا لە تاران ببنە نوێنەری بیری مرۆکوژانەی خامنەیی. جامانە ئەو بایەخەی لە خەبات و خەباتکاران و لایەنگرانی خەباتی ڕزگاریخوازی وەرگرتووە و تەنیا لەلای ئەوانیش هەڵگری ئەو بایەخ و مانایە دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی