Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

جانتای هیوا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-09
  • 20:53

ئاسۆ مینبەری

١٢ ڕۆژە کە شەڕە ١٢ ڕۆژەکەی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ڕاگیراوە، بەڵام هاوکات سەرکوتکارییەکان و پێشێلکردنی بەرچاوی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێ کردوە.

جیا لەوەی کە لە ماوەی ١٢ ڕۆژەکەدا، سێ کەس لە لایەن ئەم ڕێژیمەوە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیلیان درایە پاڵ و لە سێدارە دران، ڕێک ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، کۆماری ئیسلامی ڕووی لە کوردستان کردەوە و سێ بەندکراوی کوردی هەر دیسان بەو تۆمەتە لە سێدارە دان و ئەمە بوو بە دەسپێکی دۆخێکی مەترسیدار کە هەر لە کاتی شەڕەکەشدا زۆر کەس لەمبارەوە هۆشدارییان دابوو و بەپێی ئاگاداربوون لە چییەتیی کۆماری ئیسلامی دەیانزانی کە وەک هەمیشە بۆ تۆڵەی شکستەکەی خۆی سەرکوتی خەڵکی بێتاوان دەست پێ دەکات.

هاوکات لەگەڵ ئەمەش ئەگەرچی پێشتریش دۆخی مافی مرۆڤ بەتایبەت لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ڕەچاو نەدەکرا و پێشێلکارییەکی ڕەها دەبینرا، بەڵام ئەم پێشێلکارییەش سەرباری هەموو تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق خەڵکی سەرکوتکراو، چووەتە فازێکی نوێوە.

ئەگەر پێشتر ڕێژیم کۆمەڵێک لە بەندکراوانی زیاتر ئازار دەدان و لە هەموو مافێک بێبەریی دەکردن، ئەوە ئێستا بیانوویەکی باشتریشی دەست کەوتووە و زیاتر لە پێش لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەرییان دەکات. نموونەی ئەم حاڵەتە، بێبەریکرانی ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوانی خەڵی سنەیە کە هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی سەرکوتکارییەکانی ڕێژیم، هەر ئێستا لە بەندیخانەی سنە لە دۆخێکی خراپدایە و لە مافەکانی خۆی بێبەری کراوە.

٨ مانگ پێش ئێستا ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە شۆڕشی ژینا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا. ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا نووسیبووی: “ئەمڕۆ ئەچمە بەندیخانەیەک کە پەراوێزخستن و هەڵاوارادن لەوێ سێ قاتە. بەندیخانەی ژنانی سنە. پەراوێزخستن و هەڵاواردنی ڕەگەزی، چینایەتی و نەتەوایەتی. بەم حاڵەوە کاتێک کە کەلوپەلەکانم بۆ بەندیخانە ئامادە دەکرد پێش هەموو شتێک هیوام خستە جانتاکەمەوە. من بە هیواوە ئەچمە ئەوێ.”

ئێستا کە زیاتر لە ٨ مانگ بەسەر چوونی ژینا بۆ بەندیخانە تێدەپەرێت، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی ژینا بۆ کەڵکوەرگرتن لە مافی مەرەخەسی، تەنیا یەک جار و ئەویش بۆ ماوەی دوو حەفتە لە مانگی بانەمەڕدا نێردراوەتە مەرەخەسی و داوکاریی ئازادکرانی بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکیش ڕەت کراوەتەوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئیتلاعاتی سنە پێشی بە قەبووڵکردنی ئەم داواکارییە گرتووە و بە سەرنجدان بەوەی کە ژینا نیوەی ماوەی سزاکەی تێپەڕاندووە، مافی بێئەملا و ئەولای خۆیەتی کە لەم مافانە کەڵک وەربگرێت.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ژینا مودەڕس گورجی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئیتلاعاتی سنە دەستی بە ئامادەکردنی دێکۆمێنتارێکی ئەمنییەتی کردووە کە ئامانجەکەی زەربەلێدان لە بەندکراوانی سیاسیی و چالاکانی کوردە کە ژینا مودەڕس گورجی یەکێک لەوانە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، بەندیخانەی ژنانی سنە هیچ بەندێکی تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی و ئیمکاناتی تێدا نییە. ژنان لەم بەندیخانەیەدا لە پێوەندی لەگەڵ پێوەندیی تلفۆنی و کاتی پشوو سنووردارن و نزیکەی ٥٠ ژن لەم بەندیخانەیەدا ڕاگیراون. هەروەها ژنانی بەندکراوی سیاسی زیاتر لەژێر کۆنتڕۆڵدان و وتووێژە تلفۆنییەکانیشیان لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دەبیسترێت.

ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ڕێک لەم کاتەدا و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەی، دەستی بە ڕەشبگیر کردوە و هاوکاتیش گوشارەکانی بۆ سەر بەندکراوان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوون و حوکم دراون زیاتر کردووە، نیشاندەری یەک ڕاستییە، ئەویش ترسی ڕێژیم لە ئاڵوگۆڕێکی خێرا و یەکجارییە کە ببێتە هەوێنی سەرهەڵدانێکی نوێ و تەوژمی سەرهەڵدانەکە، کۆشکی دەسەڵاتەکەی بڕووخێنێ، بەتایبەت کە ئەوە سەرهەڵدانە لە بەندیخانەشەوە دەست پێ بکات.

سەرکوتی ئازادیخوازان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە بەندیخانەکاندان، بە مەبەستی بێدەنگکردنی دەنگی مافخوازیی ئەم کەسانەیە و ڕێژیم بە سەختکردنەوەی دۆخەکە لە بەندیخانەکان و پێنەدانی ئینکانات و سنووردارکردنەوەی ئەم کەسانە هەوڵ دەدات بە شتە بچاوکەکانەوە سەرقاڵیان بکات تاکوو واز لە ویستە گەورەکانیان بێنن. بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە بەتایبەت بۆ تاکی کورد، بەندیخانە قەت مانای بەندیخانەی نەبووە و هەمیشە وەک سەنگەرێک بۆ بەرخودان چاوی لێ کراوە، بەتایبەت لە دۆخی ئێستادا ئەگەر بەندکراوەکە ژنیش بێت و قۆناغە جیاوازەکانی ناڕەزایەتییەکان و بەتایبەت ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی ژینا و جۆری سەرکوتکارییەکانیشی دیتبێ، بێگومان ئەو بەندیخانەیە قایمترین سەنگەر بۆ بەگژداچوونەوەی دەسەڵاتە.

ئەگەرچی دۆخی ئێستای ژینا باش نیە و بەرەوڕووی سەرکوتی چەند قاتی سیستماتیک بووەتەوە بەڵام وەک خۆی وتی کاتێک کە کەلوپەلەکانی بۆ بەندیخانە ئامادە کردووە پێش هەموو شتێک هیوای خستووەتە جانتاکەیەوە و ئەمە بەهێزترین پەیامی ژینایە کە بە گوێمان دەگات و دڵنیامان دەگاتەوە کە ژینا وەک نموونەی ژنی کورد، زیندانبەزێنێکی بەتەواو مانایە

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

جانتای هیوا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-09
  • 20:53

ئاسۆ مینبەری

١٢ ڕۆژە کە شەڕە ١٢ ڕۆژەکەی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ڕاگیراوە، بەڵام هاوکات سەرکوتکارییەکان و پێشێلکردنی بەرچاوی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێ کردوە.

جیا لەوەی کە لە ماوەی ١٢ ڕۆژەکەدا، سێ کەس لە لایەن ئەم ڕێژیمەوە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیلیان درایە پاڵ و لە سێدارە دران، ڕێک ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، کۆماری ئیسلامی ڕووی لە کوردستان کردەوە و سێ بەندکراوی کوردی هەر دیسان بەو تۆمەتە لە سێدارە دان و ئەمە بوو بە دەسپێکی دۆخێکی مەترسیدار کە هەر لە کاتی شەڕەکەشدا زۆر کەس لەمبارەوە هۆشدارییان دابوو و بەپێی ئاگاداربوون لە چییەتیی کۆماری ئیسلامی دەیانزانی کە وەک هەمیشە بۆ تۆڵەی شکستەکەی خۆی سەرکوتی خەڵکی بێتاوان دەست پێ دەکات.

هاوکات لەگەڵ ئەمەش ئەگەرچی پێشتریش دۆخی مافی مرۆڤ بەتایبەت لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ڕەچاو نەدەکرا و پێشێلکارییەکی ڕەها دەبینرا، بەڵام ئەم پێشێلکارییەش سەرباری هەموو تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق خەڵکی سەرکوتکراو، چووەتە فازێکی نوێوە.

ئەگەر پێشتر ڕێژیم کۆمەڵێک لە بەندکراوانی زیاتر ئازار دەدان و لە هەموو مافێک بێبەریی دەکردن، ئەوە ئێستا بیانوویەکی باشتریشی دەست کەوتووە و زیاتر لە پێش لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەرییان دەکات. نموونەی ئەم حاڵەتە، بێبەریکرانی ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوانی خەڵی سنەیە کە هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی سەرکوتکارییەکانی ڕێژیم، هەر ئێستا لە بەندیخانەی سنە لە دۆخێکی خراپدایە و لە مافەکانی خۆی بێبەری کراوە.

٨ مانگ پێش ئێستا ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە شۆڕشی ژینا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا. ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا نووسیبووی: “ئەمڕۆ ئەچمە بەندیخانەیەک کە پەراوێزخستن و هەڵاوارادن لەوێ سێ قاتە. بەندیخانەی ژنانی سنە. پەراوێزخستن و هەڵاواردنی ڕەگەزی، چینایەتی و نەتەوایەتی. بەم حاڵەوە کاتێک کە کەلوپەلەکانم بۆ بەندیخانە ئامادە دەکرد پێش هەموو شتێک هیوام خستە جانتاکەمەوە. من بە هیواوە ئەچمە ئەوێ.”

ئێستا کە زیاتر لە ٨ مانگ بەسەر چوونی ژینا بۆ بەندیخانە تێدەپەرێت، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی ژینا بۆ کەڵکوەرگرتن لە مافی مەرەخەسی، تەنیا یەک جار و ئەویش بۆ ماوەی دوو حەفتە لە مانگی بانەمەڕدا نێردراوەتە مەرەخەسی و داوکاریی ئازادکرانی بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکیش ڕەت کراوەتەوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئیتلاعاتی سنە پێشی بە قەبووڵکردنی ئەم داواکارییە گرتووە و بە سەرنجدان بەوەی کە ژینا نیوەی ماوەی سزاکەی تێپەڕاندووە، مافی بێئەملا و ئەولای خۆیەتی کە لەم مافانە کەڵک وەربگرێت.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ژینا مودەڕس گورجی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئیتلاعاتی سنە دەستی بە ئامادەکردنی دێکۆمێنتارێکی ئەمنییەتی کردووە کە ئامانجەکەی زەربەلێدان لە بەندکراوانی سیاسیی و چالاکانی کوردە کە ژینا مودەڕس گورجی یەکێک لەوانە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، بەندیخانەی ژنانی سنە هیچ بەندێکی تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی و ئیمکاناتی تێدا نییە. ژنان لەم بەندیخانەیەدا لە پێوەندی لەگەڵ پێوەندیی تلفۆنی و کاتی پشوو سنووردارن و نزیکەی ٥٠ ژن لەم بەندیخانەیەدا ڕاگیراون. هەروەها ژنانی بەندکراوی سیاسی زیاتر لەژێر کۆنتڕۆڵدان و وتووێژە تلفۆنییەکانیشیان لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دەبیسترێت.

ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ڕێک لەم کاتەدا و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەی، دەستی بە ڕەشبگیر کردوە و هاوکاتیش گوشارەکانی بۆ سەر بەندکراوان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوون و حوکم دراون زیاتر کردووە، نیشاندەری یەک ڕاستییە، ئەویش ترسی ڕێژیم لە ئاڵوگۆڕێکی خێرا و یەکجارییە کە ببێتە هەوێنی سەرهەڵدانێکی نوێ و تەوژمی سەرهەڵدانەکە، کۆشکی دەسەڵاتەکەی بڕووخێنێ، بەتایبەت کە ئەوە سەرهەڵدانە لە بەندیخانەشەوە دەست پێ بکات.

سەرکوتی ئازادیخوازان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە بەندیخانەکاندان، بە مەبەستی بێدەنگکردنی دەنگی مافخوازیی ئەم کەسانەیە و ڕێژیم بە سەختکردنەوەی دۆخەکە لە بەندیخانەکان و پێنەدانی ئینکانات و سنووردارکردنەوەی ئەم کەسانە هەوڵ دەدات بە شتە بچاوکەکانەوە سەرقاڵیان بکات تاکوو واز لە ویستە گەورەکانیان بێنن. بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە بەتایبەت بۆ تاکی کورد، بەندیخانە قەت مانای بەندیخانەی نەبووە و هەمیشە وەک سەنگەرێک بۆ بەرخودان چاوی لێ کراوە، بەتایبەت لە دۆخی ئێستادا ئەگەر بەندکراوەکە ژنیش بێت و قۆناغە جیاوازەکانی ناڕەزایەتییەکان و بەتایبەت ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی ژینا و جۆری سەرکوتکارییەکانیشی دیتبێ، بێگومان ئەو بەندیخانەیە قایمترین سەنگەر بۆ بەگژداچوونەوەی دەسەڵاتە.

ئەگەرچی دۆخی ئێستای ژینا باش نیە و بەرەوڕووی سەرکوتی چەند قاتی سیستماتیک بووەتەوە بەڵام وەک خۆی وتی کاتێک کە کەلوپەلەکانی بۆ بەندیخانە ئامادە کردووە پێش هەموو شتێک هیوای خستووەتە جانتاکەیەوە و ئەمە بەهێزترین پەیامی ژینایە کە بە گوێمان دەگات و دڵنیامان دەگاتەوە کە ژینا وەک نموونەی ژنی کورد، زیندانبەزێنێکی بەتەواو مانایە

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی