Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

حیجابی زۆرەملێ و دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژیک

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-01-06
  • 21:25

لەیلا قادری

لە سیستەمە ئایدۆلۆژییەکاندا، کۆنترۆڵی جەستەی هاووڵاتی بە تایبەت جەستەی ژنان یەکێک لە کاراترین ئامرازەکانی هێزی سیاسییە. دەکرێ بوترێ حیجابی زۆرە ملێ لە سیستەمی دیکتاتۆڕی ئێراندا تەنیا جەبری ئایینی نییە بەڵکو وەک میکانیزمێک بۆ سەپاندنی هێزی داپڵۆسێنەری خۆی لە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیاندا بەکاردێنێت. ڕێژیم لە ڕێی گرێدانی پۆششی ژن بە ئەخلاق و ئاسایش و ناسنامەی نەتەوەییەوە، جەستەی ژنی کردووەتە گۆڕەپانی دەستوەردانی دەسەڵاتی خۆی و هەر بە دەستدرێژی بۆ سەر ژیانی کۆمەڵایەتی نەوەستاوە و هەوڵی داوە دەست بەسەر روح و ڕەوانی هاووڵاتیانیشدا بگرە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرەنگاربوونەوە حیجابی زۆرەملێ بە ناچاریش بێ مانایەکی زیاتر لە هەڵبژاردنی تاک وەردەگرێت و دەبێتە کردارێکی سیاسی کە بەرەنگاری سیستەمی یاسایی و ئایدیۆلۆژی زاڵ دەبێتەوە.

مانای ئەم بەرهەڵستکاری و بەرەنگارییە کاتێک قووڵتر دەبێت کە لە بەستێنی پەراوێزخراوی خاکی کوردستاندا ڕوودەدات؛ ناوچەیەک کە جەستەی ژن تەنها شوێنی دەسەڵاتی جێندەر نییە، بەڵکو گۆڕەپانی شوناس و ململانێی سیاسیشە.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: یەکتربڕی چەوساندنەوەی ڕەگەزی و چەوساندنەوەی نەتەوەیی

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دێر زەمانەوە بۆ حکوومەتی ناوەندی هەلومەرجێکی جیاوازی بووە؛

هەمیشە وەک ناوچەیەکی مێلیتاریزە، سەربازی و ئەمنی مامەڵەی لەگەڵ کراوە و هەوڵ دراوە لەڕوی کلتوورییەو لەگەڵ ناوەند هاوتا بکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا، سیاسەتی کۆنترۆڵگەرای حکومەت نەک تەنها بۆ ڕێکخستنی سیاسیی بەڵکو هەوڵی داوە بەوپەڕی هێزییەوە لە رووی زمانەوانی و کەلتووری و کۆمەڵایەتیشەوە کۆنتڕۆڵی بکات.

جا لەم بەستێنەدا، جەستەی ژنی کورد هەڵگری چەند توێژێکی گرنگە: ژن بوون، کوردبوون و گەلێک جار سیکۆلار و نەگونجاو لەگەڵ نۆرمی فەرمی دەسەڵات و ئاییندا.

بۆیە هەوڵدان بۆ سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بەسەر ژنانی کورد دا بەشێکی فراوانترە لە پڕۆژەی کۆنتڕۆڵ و یەکخستن. ئەم سیاسەتی هاوتاکردنە هەر لە زووەوە  لەگەڵ دژایەتی کۆمەڵگای کوردستان بەرەوڕوو بووەتەوە و تا ئەم ساتە ئاکامی پێچەوانەی بۆ ڕێژیم بووە.

ژنی کورد و خوێندنەوەی نوێ بۆ چالاکی سیاسیی

بە پێچەوانەی ئەو چیرۆکە باوانەی کە زۆرجار ژن لە ناوچە پەراوێزخراوەکان وەک قوربانییەکی بێدەنگ یان سیمبولی ڕۆمانسی لە ئازار وێنا دەکرێت. ئەزموونی ژنانی کورد لە بەرەنگاربوونەوەی حیجابی زۆرەملێ هەوڵی هۆشیارانە و ورە و وزەی بەردەوامیان دەردەخات.

ئەم چالاکییە مەرج نییە لە شێوەی خۆپیشاندانی ڕێکخراو یان لێدوانی سیاسی دەربکەوێت، بەڵکو زۆرجار لە کرداری بەرهەڵستکارانەی ڕۆژانەدا، هەڵبژاردنی جلوبەرگ، ئامادەبوون لە شوێنە گشتییەکان و خوێندنەوی نوێ بۆ نۆرمە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت.

هەموو ئەو کار و چالاکییە هونەری و ژینگەپارێزی و فێربوونی زمانی کوردی و چالاکی وەرزشی کە بە شێوەی زۆر سەردەمیانە بەڕێوەدەچن لەو نمونە بەرچاوانەن.

لەم ڕوانگەیەوە، نەچوونە ژێر باری حیجابی زۆرملێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێ وەک جۆرێک لە نافەرمانی مەدەنی خوێندنەوەی بۆ بکرێت کە بە کردار ئەو یاسایانە لە ژیانی ڕۆژانەدا ناکاریگەر دەکات.

ئەم جۆرە بەرهەڵستکارییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهێز و پتەو و ڕێشەدارە توانای ئەوەی بووە ببێتە نۆرمی کۆمەڵایەتی و کاریگەری ئامرازەکانی سەرکوتی حکوومەتی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

لە ژن ژیان ئازادی یەوە تا سیستەمی کۆمەڵایەتی نوێ

درۆشمی” ژن، ژیان، ئازادی» كە ڕێشەی لە خەباتی دوور و درێژی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە لە بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» دا گۆڕا بۆ گوتارێکی جیهانی بەرفراوان و مانادار. ئەم گوتارە، بە گرێدانی ئازادی ژن بە ژیانی کۆمەڵایەتی و شەرەف و کەرامەتی مرۆڤەوە، چوارچێوەیەکی ئازادیخوازانەی وەگرت کە بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە هەموو چین و توێژێکەوە بەرەنگاری دیکتاتۆڕی ئایدیۆلۆژی بوووە و مێژوویەکی دروست کرد کە جیهان بۆی هەستا سەر پێ.  بۆیە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ڕوانگەیەوە زۆر لەپێشترە و هەر بەم هۆیەشەوە لە کوردستان حیجابی زۆرەملێ خێراتر و بەرفراوانتر لە هەموو ناوچەکانی دیکەی ئێران ڕەتکرایەوە. لەم بەستێنەدا، ئەوەی شکڵی گرت تەنیا زنجیرەیەک لە دەربڕینی ناڕەزایەتی نەبوو، بەڵکو شۆڕشێک بوو دژی سیستەمی سیاسیی و کۆمەڵایەتی داسەپاو کە تێیدا مەرجی پۆشینی حیجاب کاریگەری خۆی لەدەستدا.

بێ دەرەوەستی ڕێژیم لە گەڕاندنەوەی دۆخی پێشوو، سەرەڕای پەنابردن بۆ تووند و تیژی و زیندانیکردن و لەسێداردان و شەهیدکردنی هاووڵاتیانی کورد، کەلێنێکی قووڵ لە نێوان سیستەمی یاسایی فەرمی و واقیعی کۆمەڵایەتیدا دروست کردووە.

لێکۆڵینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی حیجاب

زۆرەملێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریدەخات کە ئەم دیاردەیە تەنیا لە چوارچێوەی ململانێیەکی ئایینی یان ئەخلاقیدا شی ناکرێتەوە،

ئەم تێکۆشانە بەشێکە لە پرۆسەیەکی گەلێک فراوانتر کە تیایدا ژنان، بەتایبەتی ژنانی کورد، ئیتر خۆیان دەسەڵاتداری جەستە و ناسنامەیانن و دەتوان پێگە و شوێنی خۆیان لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی پێناسە بکەنەوە، هەر بۆیە حیجابی زۆرەملێ وەک یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی دەسەڵاتی ڕێژیم ئیتر کاریگەری خۆی لەدەستداوە و بۆتە خاڵێکی لاواز لە سیستەمی ئایدۆلۆژیای فەرمانڕەوادا.

بابەتی هاوشێوە

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

2026-04-23

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران Apr 19, 2026 at 20:33]یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە کۆبوونەوەی «هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز» لە بارسێلۆنا بەشداری کرد

2026-04-19

خۆپێشاندانێکی کوردانی سویس لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئیدانەکردنی تێرۆر و بۆردمان

2026-04-19
created by Polish

ڕاگەیندراوی یەکیەتیی ژنان دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشە مووشەکی و درۆنیەکانی ڕێژیمی ئێران

2026-04-17
کاروچالاکی

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفراسێکی دیاسپۆرای کوردی فەرانسە لە شاری بۆردۆ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-14
کاروچالاکی

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەرەوەی وڵات لە سی و حەوتومین دانیشتنی گشتی تۆری جیهانی بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و بیروبڕوا لە ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-12
کاروچالاکی

دیداری بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ خاتوو کریستین واگنێر رئیسی شورای شار و رئیسی پارلمان شاری نۆیئیزنبورگ.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-11

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەرەوەی وڵات لە سی و حەوتومین دانیشتنی گشتی تۆری جیهانی بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و بیروبڕوا لە ئێران

دیداری بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ خاتوو کریستین واگنێر رئیسی شورای شار و رئیسی پارلمان شاری نۆیئیزنبورگ.

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە سەر یەکسانی

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ، ئەندامێکی یەکیەتیی ژنانی لە ئاڵمان وەکوو بەرپرسی ژنانی ڕۆژهەڵات هەڵبژارد.

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی ستۆکهۆڵم-سوئێد”

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوەکان بە بۆنەی دامەزرانی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – ژینا

ڕاگەیاندراوی ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_ژینا

ڕێژیمی ئێران؛ بەردەوامیی گرتنی سەرەڕۆیانەی ژنانی کورد و بێسەروشوێنکردنیان

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سویس لە ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە شەهیدانی سەربەستی نیشتمان.

حیجابی زۆرەملێ و دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژیک

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-01-06
  • 21:25

لەیلا قادری

لە سیستەمە ئایدۆلۆژییەکاندا، کۆنترۆڵی جەستەی هاووڵاتی بە تایبەت جەستەی ژنان یەکێک لە کاراترین ئامرازەکانی هێزی سیاسییە. دەکرێ بوترێ حیجابی زۆرە ملێ لە سیستەمی دیکتاتۆڕی ئێراندا تەنیا جەبری ئایینی نییە بەڵکو وەک میکانیزمێک بۆ سەپاندنی هێزی داپڵۆسێنەری خۆی لە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیاندا بەکاردێنێت. ڕێژیم لە ڕێی گرێدانی پۆششی ژن بە ئەخلاق و ئاسایش و ناسنامەی نەتەوەییەوە، جەستەی ژنی کردووەتە گۆڕەپانی دەستوەردانی دەسەڵاتی خۆی و هەر بە دەستدرێژی بۆ سەر ژیانی کۆمەڵایەتی نەوەستاوە و هەوڵی داوە دەست بەسەر روح و ڕەوانی هاووڵاتیانیشدا بگرە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرەنگاربوونەوە حیجابی زۆرەملێ بە ناچاریش بێ مانایەکی زیاتر لە هەڵبژاردنی تاک وەردەگرێت و دەبێتە کردارێکی سیاسی کە بەرەنگاری سیستەمی یاسایی و ئایدیۆلۆژی زاڵ دەبێتەوە.

مانای ئەم بەرهەڵستکاری و بەرەنگارییە کاتێک قووڵتر دەبێت کە لە بەستێنی پەراوێزخراوی خاکی کوردستاندا ڕوودەدات؛ ناوچەیەک کە جەستەی ژن تەنها شوێنی دەسەڵاتی جێندەر نییە، بەڵکو گۆڕەپانی شوناس و ململانێی سیاسیشە.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: یەکتربڕی چەوساندنەوەی ڕەگەزی و چەوساندنەوەی نەتەوەیی

ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دێر زەمانەوە بۆ حکوومەتی ناوەندی هەلومەرجێکی جیاوازی بووە؛

هەمیشە وەک ناوچەیەکی مێلیتاریزە، سەربازی و ئەمنی مامەڵەی لەگەڵ کراوە و هەوڵ دراوە لەڕوی کلتوورییەو لەگەڵ ناوەند هاوتا بکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا، سیاسەتی کۆنترۆڵگەرای حکومەت نەک تەنها بۆ ڕێکخستنی سیاسیی بەڵکو هەوڵی داوە بەوپەڕی هێزییەوە لە رووی زمانەوانی و کەلتووری و کۆمەڵایەتیشەوە کۆنتڕۆڵی بکات.

جا لەم بەستێنەدا، جەستەی ژنی کورد هەڵگری چەند توێژێکی گرنگە: ژن بوون، کوردبوون و گەلێک جار سیکۆلار و نەگونجاو لەگەڵ نۆرمی فەرمی دەسەڵات و ئاییندا.

بۆیە هەوڵدان بۆ سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بەسەر ژنانی کورد دا بەشێکی فراوانترە لە پڕۆژەی کۆنتڕۆڵ و یەکخستن. ئەم سیاسەتی هاوتاکردنە هەر لە زووەوە  لەگەڵ دژایەتی کۆمەڵگای کوردستان بەرەوڕوو بووەتەوە و تا ئەم ساتە ئاکامی پێچەوانەی بۆ ڕێژیم بووە.

ژنی کورد و خوێندنەوەی نوێ بۆ چالاکی سیاسیی

بە پێچەوانەی ئەو چیرۆکە باوانەی کە زۆرجار ژن لە ناوچە پەراوێزخراوەکان وەک قوربانییەکی بێدەنگ یان سیمبولی ڕۆمانسی لە ئازار وێنا دەکرێت. ئەزموونی ژنانی کورد لە بەرەنگاربوونەوەی حیجابی زۆرەملێ هەوڵی هۆشیارانە و ورە و وزەی بەردەوامیان دەردەخات.

ئەم چالاکییە مەرج نییە لە شێوەی خۆپیشاندانی ڕێکخراو یان لێدوانی سیاسی دەربکەوێت، بەڵکو زۆرجار لە کرداری بەرهەڵستکارانەی ڕۆژانەدا، هەڵبژاردنی جلوبەرگ، ئامادەبوون لە شوێنە گشتییەکان و خوێندنەوی نوێ بۆ نۆرمە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت.

هەموو ئەو کار و چالاکییە هونەری و ژینگەپارێزی و فێربوونی زمانی کوردی و چالاکی وەرزشی کە بە شێوەی زۆر سەردەمیانە بەڕێوەدەچن لەو نمونە بەرچاوانەن.

لەم ڕوانگەیەوە، نەچوونە ژێر باری حیجابی زۆرملێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێ وەک جۆرێک لە نافەرمانی مەدەنی خوێندنەوەی بۆ بکرێت کە بە کردار ئەو یاسایانە لە ژیانی ڕۆژانەدا ناکاریگەر دەکات.

ئەم جۆرە بەرهەڵستکارییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەهێز و پتەو و ڕێشەدارە توانای ئەوەی بووە ببێتە نۆرمی کۆمەڵایەتی و کاریگەری ئامرازەکانی سەرکوتی حکوومەتی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

لە ژن ژیان ئازادی یەوە تا سیستەمی کۆمەڵایەتی نوێ

درۆشمی” ژن، ژیان، ئازادی» كە ڕێشەی لە خەباتی دوور و درێژی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە لە بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» دا گۆڕا بۆ گوتارێکی جیهانی بەرفراوان و مانادار. ئەم گوتارە، بە گرێدانی ئازادی ژن بە ژیانی کۆمەڵایەتی و شەرەف و کەرامەتی مرۆڤەوە، چوارچێوەیەکی ئازادیخوازانەی وەگرت کە بە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە هەموو چین و توێژێکەوە بەرەنگاری دیکتاتۆڕی ئایدیۆلۆژی بوووە و مێژوویەکی دروست کرد کە جیهان بۆی هەستا سەر پێ.  بۆیە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ڕوانگەیەوە زۆر لەپێشترە و هەر بەم هۆیەشەوە لە کوردستان حیجابی زۆرەملێ خێراتر و بەرفراوانتر لە هەموو ناوچەکانی دیکەی ئێران ڕەتکرایەوە. لەم بەستێنەدا، ئەوەی شکڵی گرت تەنیا زنجیرەیەک لە دەربڕینی ناڕەزایەتی نەبوو، بەڵکو شۆڕشێک بوو دژی سیستەمی سیاسیی و کۆمەڵایەتی داسەپاو کە تێیدا مەرجی پۆشینی حیجاب کاریگەری خۆی لەدەستدا.

بێ دەرەوەستی ڕێژیم لە گەڕاندنەوەی دۆخی پێشوو، سەرەڕای پەنابردن بۆ تووند و تیژی و زیندانیکردن و لەسێداردان و شەهیدکردنی هاووڵاتیانی کورد، کەلێنێکی قووڵ لە نێوان سیستەمی یاسایی فەرمی و واقیعی کۆمەڵایەتیدا دروست کردووە.

لێکۆڵینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی حیجاب

زۆرەملێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریدەخات کە ئەم دیاردەیە تەنیا لە چوارچێوەی ململانێیەکی ئایینی یان ئەخلاقیدا شی ناکرێتەوە،

ئەم تێکۆشانە بەشێکە لە پرۆسەیەکی گەلێک فراوانتر کە تیایدا ژنان، بەتایبەتی ژنانی کورد، ئیتر خۆیان دەسەڵاتداری جەستە و ناسنامەیانن و دەتوان پێگە و شوێنی خۆیان لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی پێناسە بکەنەوە، هەر بۆیە حیجابی زۆرەملێ وەک یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی دەسەڵاتی ڕێژیم ئیتر کاریگەری خۆی لەدەستداوە و بۆتە خاڵێکی لاواز لە سیستەمی ئایدۆلۆژیای فەرمانڕەوادا.

بابەتی هاوشێوە

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

2026-04-23

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران Apr 19, 2026 at 20:33]یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە کۆبوونەوەی «هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز» لە بارسێلۆنا بەشداری کرد

2026-04-19

خۆپێشاندانێکی کوردانی سویس لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئیدانەکردنی تێرۆر و بۆردمان

2026-04-19
created by Polish

ڕاگەیندراوی یەکیەتیی ژنان دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشە مووشەکی و درۆنیەکانی ڕێژیمی ئێران

2026-04-17

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی