بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خاک لە گۆوەندی خاک پۆشاندا

کوێستان عومەرزادە ٨٧
خاک لە گۆوەندی خاک پۆشاندا
ئەدەبی‹خاک لە گۆوەندی خاک پۆشاندا

کوێستان عومەرزادە

‎خەڵکی ئێمە خاک دەپۆشێ
‎خۆیان دەبنەقوربانی خاک
‎ڕۆژی خاک پۆشانە ئەمرۆ
‎ڕەشبەڵەکی گرتوە
‎لاوی خوێن گەرمی وڵاتە
‎گرتویە دەسرەو جامانە
‎یادگاری کۆمارە
‎بۆتە
‎ڕەمزی ئەم ئاڵاو ڕەنگانە!!!
‎بیری ڕونی پێشەوایە
‎تین و تەوژمی هیوایە
‎دەگێرن دەسرەی نەسرەوتن
‎بانگی ئازادی نیشتوە!!
‎یادگاری چوارچرایە
‎واگڕی گرتۆتەوە!!!
‎دێنە مەیدان دەبنە قوربانی نیشتیمان
‎لەوچیاو دۆلانەوە،
‎رەنگی هەرمان دەردەکا نەورۆزی
‎خاک پۆشانی من
‎بەیادی کۆمارەوە.

‎بەیانی رزگاری خاکمە
‎من رۆلەی ئەو گەلەم
‎پێشەوا سەرقافڵەمە.
‎چۆن نەمرم بەم شاخانەوە!!!
‎جامانەی خوێنی شەهیدم
‎تاجی سەرمە،،
‎چۆن نەبن بە خاکی ژێر پێی
‎نیشتیمانی زامدارمەوە.

‎تۆ بەتاسەی سەرکەوتنی ،
‎بۆ چۆڕێ خاکی ئازادیت
‎سەدان لاوت بوون بە
‎قوربان
‎بەو دەشتو کێوانەوە
‎بونەهێمای بەرخودانت
‎من چۆن نەبم بە قوربانی
‎بستێ خاکی خاک پۆشانت،،
‎گۆوەندی ئەم ساڵەی خاک پۆشان
‎لەگەروی نەرۆز دا دەلەرێ
‎خاکی باب و باپیرانم،
‎نەورۆزی سەرکەوتن
‎دەگێرێ.
‎من دەبمە فیدای خاک پۆشانی خاک پارێزانی نیشتیمان
‎مەشخەڵی دەستم بەتینە بۆ نەیارو
‎نەحەزان.
‎من ڕۆڵەی ئەو خاک و ئاوەم
‎ پێشمەرگە تاجی سەرمە!!
‎کواسڵدەکەم لە دوژمن و نەیارانی
‎خاک خۆران.
‎هەستە رابە
‎شارو گوندی رۆژ هەلاتت
‎بە دەنگی دلێری پێشمەرگە،
‎شاگەشکەکرد.
‎بەڵێن دەدەم تاکو ماوم
‎ببمە رەمزی خاک پارێزانی وڵات!!
‎تا وەدیدێ ئازادی خاک
‎هەر دەجەنگم نابەزم
‎من جامانەی خاک پۆشانم
‎کردۆتە رەمزی ئەم وەرزە
‎لەگەل بیری پێشمەرگەدا
‎من پی دەگرم
‎من پێدەگەم بەسەرکەوتنی ئەو گەلەم
‎

کوێستان عومەرزادە