Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

خاک مەیلبڕ نییە

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-07-26
  • 12:28

نەسرین یوسف‌زادە

چیرۆکی ئەشقی و خۆشەویستی دوو پێشمەرگە لە نێو حیزبی دیموکرات دا هەمیشە یەکیک لە جوانترین و خۆشترین چیرۆکەکان بووە و هەیە یەکێک لەو چیرۆکانە چیرۆکی خۆشەویستی و عەشقی مەنسور خوسرەوی و سۆهەیلا قادرییە.
بۆ ئەم جارە و لەو ژومارەیەی گۆڤارەکەماندا بە پێویستم زانی ئاوڕێک لە یەکێک لە سەبوورترین و دڵدارترین پیاوەکان بدەمەوە و یادی دڵداری کاک مەنسوور خوسرەوی و سوهەیلا قادری بکەم.
کاک مەنسوور خوسرەوی هاوژیان و هاوسەنگەر و هاوڕێ و ئاشق و دڵداری سوهەیلای شەهید و باوکی دوو ڕۆڵەکەی نەمام و ئارامە. بە قسەی خودی شەهید سوهیلا و هەموو ئەوانەی لە نیزیکەوە دەیانناسین ئەو دوو کەسە لە یەکەم ڕۆژی ژیانیانەوە بە ئەو پەڕی دڵداری و خۆشەویستییەوە بەیەکەوە ژیانیان دەست پێکرد و هەتا دوای شەهید بوونی شەهید سوهەیلاش دڵدارانە لە پەنای یەک ژیان و کاک مەنسوور بەوپەڕی وەفاداری و ئەڤینەوە دوای شەهیدبوونی دڵدارەکەی لە هەموو شوێن و جێگەیەک یادی کردووەتەوە.
مەنسورخوسرەوی پێشمەرگەی لاو و خوێگەرمی پەلی ڕادیۆ ڕادیۆ دەنگی کوردستان و سوهیلای قادری کچێک لە بنەماڵەیەکی پێشمەرگە و کچە پێشمەرگە لە بنکەکانی حیزبی دێموکورات لە بناری هەڵگورد و گەورە دێیە و ئەو دوانە دەبنە عاشق و دڵداری یەک و خۆشەویستیان دەست پێدەکا مەنسور و سۆهەیلا دوو عاشق و دڵدار کە چیرۆکی عەشقیان هەتا هەتایە لە دڵی خۆشەویستانیان دا دەمێنێتەوە.
هێرشی هاژەکی کۆماری ئیسلامی لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی کە بۆ یەکەم جار بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێران کار، ڕوداێکی مێژووییە کە هەتاهەتایە ناوی کۆماری ئیسلامی بە ڕەشترین و ناشیرینترین جەوهەر لە مێژوودا تۆمار کردووە.
هێرشی هاژەکی کۆماری ئیسلامی لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی نە یەکەم کاری دڕندانەی ئەو حکوومەتە دژە مرۆڤە بووە و نە کۆتا کاریشی لە شێوەیە دەبێ و نموونەکەی دەتوانین باس لە سێ جاری دیکە هێرشی مووشەکی لە ٦ی ڕەزبەر و ٢٣ و ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بکەین کە لە ئاکامی بزوتنەوەی ژینا ڕق و کینەی خۆی بۆ جارێکی دیکە بەسەر حیزبی دێموکرات داڕشت و بە هاویشتنی هاژەک و دڕۆن و شەهید و بریندار کردنی چەندین کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ئەو حیزبە و حیزبەکانی دیکە و دانانەوەی بۆمب لە شەوی یەڵدای ١٣٩٥ و تێرۆری چەندین کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ئەو حیزبە لەو چەند ساڵەدا بە تایبەت لەسەر کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هەتا ئێستا زیاترین خەساری گیانی لەو حیزبە کەوتووە.
ئەو رۆژەش وەک هەموو ئەو جارانەی کە ڕێژیمی خوێنخۆری کۆماری ئیسلامی ئێران ئیشتیای خوێن دەکا بە هاویشتنی هاژەک بۆسەر قەڵا و فێرگەی دێموکرات لە کۆیەی دڵان ئەو شارەی شەهیدی سەرکردە، خاتوونە روحسووک و دلۆڤانەکەی دێموکرات، سوهەیلا قادری بە ڕادەی زێدی خۆی ئاشقی بوو و خۆشی دەویست، خوێنی شازدە گوڵاڵە سوورەی ئەو حیزبەی بە ناحەق ڕشت کە شەهید سوهەیلا قادری و شەهید نەسرین حەداد دوو کەس لەو شەهیدانە بوون.
هەر ئەو ڕۆژە کاک محەممەد حەسەنپوور هاوژین و هاوسەنگەری شەهید نەسرینیش شەهید بوو و بۆ هەتاهەتایە چرای ماڵیان کوژایەوە و ئەوەی بۆ هاوسەنگەران و خۆشەویستانیان مایەوە یاد و بیرەوەرییان و درێژەدانی ڕێباز و ڕێگایان بوو.
گوڵبارانکردنی گڵکۆی پیرۆزی دڵدارەکەی لە ڕۆژی خۆشەویستی دا و بە بەردەوامی دانیشتن بە دیار گڵکۆکەی و ڕوانین لە خاکێکی سارد دەیسەلمێنی کە نەوەک خاک مەیلبڕ نییە بەڵکوو تەنانەت ئەوەندەی دیکە دوو دڵدار و خۆشەویست لێک نیزیک دەکاتەوە.
کاک مەنسوور خوسرەوی بە پێچەوانەی شەهید سوهەیلا کە کەسایەتییەکی شۆخ و شەنگ و پڕ لە وزەی هەبوو و هەردەم بۆ کادر و پیشمەرگە و بەتایبەت ژنانی حیزب و تەنانەت ژنانی ڕۆژهەڵاتیش نموونەی وزە و شۆخ و شەنگی بوو، کەسێکی ئارام و بێدەنگ بوو.
لەو ڕۆژەدا یانی ١٧ خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لە قەڵای دێموکرات کۆبوونەوەی وەرزانەی کۆمیتەی ناوەندی بوو بۆیە وەک ئەوەی کاک مەنسوور خوسرەوی باسی دەکا ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژەکانی دیکە دێن بۆ قەڵا و کاک مەنسوور بەرەو ئورگانی خۆی وە ڕێ دەکەوێ و شەهید سوهیلا بەرەو شوێنی کاری خۆی یانی «یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان» کە ئەو کاتی سکرتێری ئەم ڕێکخراوەیە بوو، دەڕوا.
وەک ئەوەی کە کاک مەنسوور باسی دەکا تا ئەو کاتەی کە زرمەیەکی سامناک دێ و هەموو ئەوانەی کە لە قەڵا و دەوروبەری قەڵا دەبێ دەهاژێنێ ئەویش وەک هەموو دانیشتوانی قەڵا سەرقاڵی کاری خۆی دەبێ کە دەنگێکی ناخەژێن و دڵهەژێنی کە لە ئاکامی کەوتنی هاژەک بە سەر قەڵای دیموکرات و شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕێبەری دا دەبێ کە ئەو کات دەبێ بڵێین لە یەکیەتیی ژنانەوە کە قاتی سەری سکرتاریا و شوێنی کۆبوونەوەکە لە ساختمانەکەی قەڵا دا دەبێ، دەبێتە ئاکامی شەهیدبوونی چەندین ڕۆڵەی لێهاتوو و کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری ئەو حیزبە و شەهید سوهەیلا یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەو ڕووداوەدا گیانی پاکی تێکەڵ بە ڕوحی نەمرانی ئەو حیزبە بوو و چەندین کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری یەکییەتیی ژنانیش کە لە ژومارەکانی پیشووی گۆڤاری ژناندا باسمان کردوون.
وەک ئەوەی ئاماژەم پیدا شەهید سوهیلا سکرتیری ڕێکخراوی یەکییەتی ژنان بوو و کاتێک وەک هەموو ڕۆژەکانی تر کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی دێت بۆ قەڵا لە کاک مەنسوور جیا دەبێتەوە و بەرە شوێنی کارەکەی دەچێ نیزیک بە بیست خولەک لەگەڵ هاوکارەکانی دادەنیشێ و گفتوگۆ دەکا و چەند خولەک پێش کاتژمێر نۆ ماڵاواییان لێ دەکا و بەرەو سکرتاریا و ساڵۆنی کۆبوونەوەکە دەچی و ئەوە ئاخر دیداری لەگەڵ کاک مەنسوور و هەموو هاوکارەکانی دەبێ
وەک کاک منسوور و هەموو ئەوانەی بینیبوویان باس لەوە دەکەن کە ئەو ڕۆژە بە دڵێکی خۆش بە هیوایەکی زۆرەوە و بە ورەیەکی وەک هەمیشەی پۆلاین بەرەو شوێنی کاری خۆی دەچێ و بە بیر و هزری پێشکەوتن و سەرکەوتنی حیزبەکەی و بە تایبەت ژنانی کۆمەڵگەکەیەتی لە مێشک و دڵ و هزری ئەو خاتوونەدا پنگ دەخواتەوە ئەو ڕۆژە دەست پیدەکا بەڵام دەستی ڕەشی تێرۆر و کوشتنی کۆماری ئیسلامی بۆ هەتاهەتایە لە حیزب و خۆشەویستانی دەستێنی و ڕێگا و ڕێبازی بۆ خۆشەویستانی بە میرات بەجێ دەهێڵی.

دەفتەری ژین

گەربڕوانی لە دوو توێی دەفتەری ژیان
ئەو ژیانەی پڕە لە کارەسات و مەرگ
باش دەبینی کە لە دوو توێی
ئەم بیرەواریانەدا
جگە لە دڵێکی شکاو
هەستێکی زۆر، زۆر بریندارە
بەدی ناکەی
منی خاوەنی درد و ژان
کۆشکم بەرزترین باڵای بوو لەحەزیندا
چاوەکانم بەڕەوتترین ڕووبار
سەر لێشێواو، وەک باسڕەکەی پاییزی و
سەری ڕەشی لاویم، بووە ڕەنگی خولە مێشی
ئەمانە هەموو لە تاو خاکی پیرۆزی کوردستان
یەکێک لە هۆندراوەکانی شەهید سوهەیلا قادر لە کۆتا یادگارییەکەی (گوڵی وڵاتی بەفر)

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

خاک مەیلبڕ نییە

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-07-26
  • 12:28

نەسرین یوسف‌زادە

چیرۆکی ئەشقی و خۆشەویستی دوو پێشمەرگە لە نێو حیزبی دیموکرات دا هەمیشە یەکیک لە جوانترین و خۆشترین چیرۆکەکان بووە و هەیە یەکێک لەو چیرۆکانە چیرۆکی خۆشەویستی و عەشقی مەنسور خوسرەوی و سۆهەیلا قادرییە.
بۆ ئەم جارە و لەو ژومارەیەی گۆڤارەکەماندا بە پێویستم زانی ئاوڕێک لە یەکێک لە سەبوورترین و دڵدارترین پیاوەکان بدەمەوە و یادی دڵداری کاک مەنسوور خوسرەوی و سوهەیلا قادری بکەم.
کاک مەنسوور خوسرەوی هاوژیان و هاوسەنگەر و هاوڕێ و ئاشق و دڵداری سوهەیلای شەهید و باوکی دوو ڕۆڵەکەی نەمام و ئارامە. بە قسەی خودی شەهید سوهیلا و هەموو ئەوانەی لە نیزیکەوە دەیانناسین ئەو دوو کەسە لە یەکەم ڕۆژی ژیانیانەوە بە ئەو پەڕی دڵداری و خۆشەویستییەوە بەیەکەوە ژیانیان دەست پێکرد و هەتا دوای شەهید بوونی شەهید سوهەیلاش دڵدارانە لە پەنای یەک ژیان و کاک مەنسوور بەوپەڕی وەفاداری و ئەڤینەوە دوای شەهیدبوونی دڵدارەکەی لە هەموو شوێن و جێگەیەک یادی کردووەتەوە.
مەنسورخوسرەوی پێشمەرگەی لاو و خوێگەرمی پەلی ڕادیۆ ڕادیۆ دەنگی کوردستان و سوهیلای قادری کچێک لە بنەماڵەیەکی پێشمەرگە و کچە پێشمەرگە لە بنکەکانی حیزبی دێموکورات لە بناری هەڵگورد و گەورە دێیە و ئەو دوانە دەبنە عاشق و دڵداری یەک و خۆشەویستیان دەست پێدەکا مەنسور و سۆهەیلا دوو عاشق و دڵدار کە چیرۆکی عەشقیان هەتا هەتایە لە دڵی خۆشەویستانیان دا دەمێنێتەوە.
هێرشی هاژەکی کۆماری ئیسلامی لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی کە بۆ یەکەم جار بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێران کار، ڕوداێکی مێژووییە کە هەتاهەتایە ناوی کۆماری ئیسلامی بە ڕەشترین و ناشیرینترین جەوهەر لە مێژوودا تۆمار کردووە.
هێرشی هاژەکی کۆماری ئیسلامی لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی نە یەکەم کاری دڕندانەی ئەو حکوومەتە دژە مرۆڤە بووە و نە کۆتا کاریشی لە شێوەیە دەبێ و نموونەکەی دەتوانین باس لە سێ جاری دیکە هێرشی مووشەکی لە ٦ی ڕەزبەر و ٢٣ و ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بکەین کە لە ئاکامی بزوتنەوەی ژینا ڕق و کینەی خۆی بۆ جارێکی دیکە بەسەر حیزبی دێموکرات داڕشت و بە هاویشتنی هاژەک و دڕۆن و شەهید و بریندار کردنی چەندین کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ئەو حیزبە و حیزبەکانی دیکە و دانانەوەی بۆمب لە شەوی یەڵدای ١٣٩٥ و تێرۆری چەندین کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ئەو حیزبە لەو چەند ساڵەدا بە تایبەت لەسەر کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هەتا ئێستا زیاترین خەساری گیانی لەو حیزبە کەوتووە.
ئەو رۆژەش وەک هەموو ئەو جارانەی کە ڕێژیمی خوێنخۆری کۆماری ئیسلامی ئێران ئیشتیای خوێن دەکا بە هاویشتنی هاژەک بۆسەر قەڵا و فێرگەی دێموکرات لە کۆیەی دڵان ئەو شارەی شەهیدی سەرکردە، خاتوونە روحسووک و دلۆڤانەکەی دێموکرات، سوهەیلا قادری بە ڕادەی زێدی خۆی ئاشقی بوو و خۆشی دەویست، خوێنی شازدە گوڵاڵە سوورەی ئەو حیزبەی بە ناحەق ڕشت کە شەهید سوهەیلا قادری و شەهید نەسرین حەداد دوو کەس لەو شەهیدانە بوون.
هەر ئەو ڕۆژە کاک محەممەد حەسەنپوور هاوژین و هاوسەنگەری شەهید نەسرینیش شەهید بوو و بۆ هەتاهەتایە چرای ماڵیان کوژایەوە و ئەوەی بۆ هاوسەنگەران و خۆشەویستانیان مایەوە یاد و بیرەوەرییان و درێژەدانی ڕێباز و ڕێگایان بوو.
گوڵبارانکردنی گڵکۆی پیرۆزی دڵدارەکەی لە ڕۆژی خۆشەویستی دا و بە بەردەوامی دانیشتن بە دیار گڵکۆکەی و ڕوانین لە خاکێکی سارد دەیسەلمێنی کە نەوەک خاک مەیلبڕ نییە بەڵکوو تەنانەت ئەوەندەی دیکە دوو دڵدار و خۆشەویست لێک نیزیک دەکاتەوە.
کاک مەنسوور خوسرەوی بە پێچەوانەی شەهید سوهەیلا کە کەسایەتییەکی شۆخ و شەنگ و پڕ لە وزەی هەبوو و هەردەم بۆ کادر و پیشمەرگە و بەتایبەت ژنانی حیزب و تەنانەت ژنانی ڕۆژهەڵاتیش نموونەی وزە و شۆخ و شەنگی بوو، کەسێکی ئارام و بێدەنگ بوو.
لەو ڕۆژەدا یانی ١٧ خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لە قەڵای دێموکرات کۆبوونەوەی وەرزانەی کۆمیتەی ناوەندی بوو بۆیە وەک ئەوەی کاک مەنسوور خوسرەوی باسی دەکا ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژەکانی دیکە دێن بۆ قەڵا و کاک مەنسوور بەرەو ئورگانی خۆی وە ڕێ دەکەوێ و شەهید سوهیلا بەرەو شوێنی کاری خۆی یانی «یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان» کە ئەو کاتی سکرتێری ئەم ڕێکخراوەیە بوو، دەڕوا.
وەک ئەوەی کە کاک مەنسوور باسی دەکا تا ئەو کاتەی کە زرمەیەکی سامناک دێ و هەموو ئەوانەی کە لە قەڵا و دەوروبەری قەڵا دەبێ دەهاژێنێ ئەویش وەک هەموو دانیشتوانی قەڵا سەرقاڵی کاری خۆی دەبێ کە دەنگێکی ناخەژێن و دڵهەژێنی کە لە ئاکامی کەوتنی هاژەک بە سەر قەڵای دیموکرات و شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕێبەری دا دەبێ کە ئەو کات دەبێ بڵێین لە یەکیەتیی ژنانەوە کە قاتی سەری سکرتاریا و شوێنی کۆبوونەوەکە لە ساختمانەکەی قەڵا دا دەبێ، دەبێتە ئاکامی شەهیدبوونی چەندین ڕۆڵەی لێهاتوو و کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری ئەو حیزبە و شەهید سوهەیلا یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەو ڕووداوەدا گیانی پاکی تێکەڵ بە ڕوحی نەمرانی ئەو حیزبە بوو و چەندین کادر و پێشمەرگە و ئەندامی ڕێبەری یەکییەتیی ژنانیش کە لە ژومارەکانی پیشووی گۆڤاری ژناندا باسمان کردوون.
وەک ئەوەی ئاماژەم پیدا شەهید سوهیلا سکرتیری ڕێکخراوی یەکییەتی ژنان بوو و کاتێک وەک هەموو ڕۆژەکانی تر کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی دێت بۆ قەڵا لە کاک مەنسوور جیا دەبێتەوە و بەرە شوێنی کارەکەی دەچێ نیزیک بە بیست خولەک لەگەڵ هاوکارەکانی دادەنیشێ و گفتوگۆ دەکا و چەند خولەک پێش کاتژمێر نۆ ماڵاواییان لێ دەکا و بەرەو سکرتاریا و ساڵۆنی کۆبوونەوەکە دەچی و ئەوە ئاخر دیداری لەگەڵ کاک مەنسوور و هەموو هاوکارەکانی دەبێ
وەک کاک منسوور و هەموو ئەوانەی بینیبوویان باس لەوە دەکەن کە ئەو ڕۆژە بە دڵێکی خۆش بە هیوایەکی زۆرەوە و بە ورەیەکی وەک هەمیشەی پۆلاین بەرەو شوێنی کاری خۆی دەچێ و بە بیر و هزری پێشکەوتن و سەرکەوتنی حیزبەکەی و بە تایبەت ژنانی کۆمەڵگەکەیەتی لە مێشک و دڵ و هزری ئەو خاتوونەدا پنگ دەخواتەوە ئەو ڕۆژە دەست پیدەکا بەڵام دەستی ڕەشی تێرۆر و کوشتنی کۆماری ئیسلامی بۆ هەتاهەتایە لە حیزب و خۆشەویستانی دەستێنی و ڕێگا و ڕێبازی بۆ خۆشەویستانی بە میرات بەجێ دەهێڵی.

دەفتەری ژین

گەربڕوانی لە دوو توێی دەفتەری ژیان
ئەو ژیانەی پڕە لە کارەسات و مەرگ
باش دەبینی کە لە دوو توێی
ئەم بیرەواریانەدا
جگە لە دڵێکی شکاو
هەستێکی زۆر، زۆر بریندارە
بەدی ناکەی
منی خاوەنی درد و ژان
کۆشکم بەرزترین باڵای بوو لەحەزیندا
چاوەکانم بەڕەوتترین ڕووبار
سەر لێشێواو، وەک باسڕەکەی پاییزی و
سەری ڕەشی لاویم، بووە ڕەنگی خولە مێشی
ئەمانە هەموو لە تاو خاکی پیرۆزی کوردستان
یەکێک لە هۆندراوەکانی شەهید سوهەیلا قادر لە کۆتا یادگارییەکەی (گوڵی وڵاتی بەفر)

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی