لە ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول ٢٠٢٥، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی شتوتگارت و فرانکفۆرت، بە هاوبەشی و تێکەڵاوی لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، پاک، پەژاک و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری فرانکفۆرت خۆپیشاندانیان ڕێکخست.
ئەم خۆپیشاندانە بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بەڕێوەچوو. لەنێو خۆپیشاندانەکەدا، پەیامی هاوبەشی ئەو حیزبانە بە زمانی کوردی، فارسی و ئەڵمانی خوێندراوە و هەوڵ درا پەیامەکە لەنێو خۆپیشاندانەوە بگەیەنرێت بە گوێی خەڵکی ئەڵمان و ڕێکخراوە مرۆڤایەتییەکان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوچەی شتوتگارت
٣٠ی ئەیلول ٢٠٢٥




