Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

خۆی نیشتمانە!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-28
  • 17:59

ئاسۆ مینبەری

ژن و نیشتمان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا دووانەیەکن کە وەک یەک گرینگی و بایەخیان هەیە، بایەخێک کە بە پێناسەکردنێکی ئاسایی و لە چوارچێوەی زنجیرە وشەیەکی ماناداریشدا بەتەواوەتی مانای خۆی ناگرێ و وەک هەستەکان، پێویستی بە تێگەیشتنێکی دەروونی هەیە.

نیشتمان وەک شوێنی لەدایکبوون و ژیان و پێگەیشتن، تێکەڵاوێک لە هەست و سۆز و هاوپێوەندیی تاکە لەگەڵ ژینگەی ژیانی و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گەشە و پەروەردە و چۆنییەتیی ژیانی تاک هەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە ژن لە ڕۆڵی دایکدا، هێمنترین و پارێزراوترین پەناگە بۆ داڵدەدانی منداڵ و پاراستنی لە هەموو چەشنە ئازارێکی دەرەکییە کە هیچ ڕۆڵێکی دیکە ناتوانێ جێگای پڕ بکاتەوە و لە نەبوونیدا بۆشاییەکی گەورە لە ژیانی مرۆڤدا هەستی پێ دەکرێ.

وێکچوونی نیشتمان و ژن ڕێک لێرەدایە، هەردووکیان باشترین پەناگە بۆ مرۆڤن کە بۆ ئارامگرتن و دووربوونەوە لە سەختی و هەوراز و نشێوەکانی ژیان، مرۆڤ پەنایان بۆ دەبات و لە ئامێزیاندا ئۆقرە دەگرێت، ئەم وێکچوونە وای کردووە کە زۆر جار لە کاتی باسکردن لە نیشتمان، بە دایک دەشوبهێندرێت و وەک دایک پێناسەی بۆ دەکرێت، ئەم پێناسەیە ئەتوانێ مانایەکی قووڵ و ڕەنگە جیاوازیشی بۆ هەر تاکێک هەبێت بەڵام لە یەک خاڵدا هاوبەشە، ئەویش پیرۆزبوونەکەیەتی!

ئەگەرچی بەپێی یاسای ژیان دایک ناتوانێ هەتا کۆتایی تەمەن لای منداڵەکەی بمێنێت و لە کاتی تەنگانەدا، ببێتە پەناگە بۆی بەڵام نیشتمان وەک جۆغرافیا و وەک بوونێکی مەعنەوی و هاوکات فیزیکی هەتا ئەو کاتەی کە مرۆڤ بیری لێ بکاتەوە، دەمێنێت، هەر بۆیە لە زۆر شوێنی جیهاندا ئەم نیشتمانە ئەبێتە ڕووگە و تاک ئامادەیە لەپێناو مانەوە و بەردەوامی و ئاوەدانی و سەربەستییەکەیدا، گیانیشی بدات.

بەڵام گرینگیی ژن و نیشتمان هەر لەمەدا کورت ناکرێتەوە و پێوەندیی نێوان ژنبوون و نیشتمانیش خۆی کۆمەڵێک بابەتی گرینگ لەخۆ دەگرێت کە پێویستە ڕاوەستەیان لەسەر بکرێت.

نیشتمان وەک بوونێکی مەعنەوی پێویستی بە پارێزگاریکردن هەیە، پێویستی بەوەیە کە خەمخۆری هەبێت و هەوڵ بۆ ئاوەدان‌هێشتنەوە و بەرەوپێشبردنی بدرێت، هاوکات دەبێ بایەخی پێ بدرێت تاکوو ببێتە شوێنێکی هێمن و پارێزراو بۆ ئەوەی مرۆڤەکان تێیدا هەست بە ئارامی بکەن و بتوانن لەو ئارامییەدا هەوڵی زیاتر بۆ پێشکەوتنی بدەن.

لێرەدایە کە ڕۆڵی ژنانیش بەرجەستە دەکرێتەوە، ژن هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە خۆی وەک نیشتمان پێناسە دەکرێت، بەڵام پاراستنی ئەم نیشتمانەی لا گرینگە، ڕەنگە ئەمە هەستێکی جیاواز بێت کە ژن جیاوازتر لە باقی تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگە هەستی پێ دەکات و باشتر دەتوانێ هەنگاوی بۆ هەڵ بگرێ.

بەم پێشەکییەوە کە باس لە هەبوونی جۆرێک هاوبەشی یان وێکچوون لە نێوان ژن و نیشتماندا دەکات، ئەچمە نێو باسی سەرەکیی ئەم وتارەوە کە چۆن ژن دەتوانێ بەم ڕوانینەوە لە مەیدانی سیاسەتدا هەنگاو بۆ گەشەی نیشتمان هەڵ بگرێ و چۆن دەتوانێ بە پلاندانانێکی نیشتمانی، سەرلەنوێ نیشتمان بونیات بنێتەوە؟

کاتێک باس لە پرسێکی وەک نیشتمان دەکرێت، بێگومان پرسی سەرەوەریی نەتەوەییش دێتە گۆڕێ و تاکی بیرمەند و بەئاوەز دەزانێ کە ئەم دوو بابەتە پێوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ یەکتر هەیە. تۆ ناتوانی بیر لە نیشتمانەکەت بکەیتەوە و خەم بۆ داهاتوو و چارەنووسەکەی بخۆی بەڵام پرسی سەرەوەریی نەتەوەییت لەلا گرینگ نەبێ، کەوابوو ئەتوانین بڵێن ئەم دوو بابەتە دووانەیەکی لێکدانەبڕاون کە باس کردن لە هەرکامەیان، ئەوی دیکەش دەورووژێنی و تاکی بەهەست و نیشتمانپەروەر دەزانێ کە کاتێ نیشتمانەکەی ئاوەدانە کە پرسی سەرەوەریی نەتەوایەتییەکەی مسۆگەر بووبێت، مسۆگەربوونی ئەم سەروەرییە، پرسێکی کورتخایەن نییە کە بە ڕۆژ و دوو ڕۆژ یان ساڵ و دوو ساڵ دەستەبەر بکرێ، بەڵکوو پڕۆژەیەکی درێژخایەنە کە زۆر جار پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی گرینگ لەوانە سیاسەت، دەسەڵاتی حاكم، ئابووری، پێوەندییە ناوچەییەکان و زۆر فاکتەری دیکەوە هەیە.

کەوایە بۆ گەیشتن بە سەرەوەری نەتەوەیی، تاک بیهەوێ یان نا، دەبێ تێکەڵ بە سیاسەت بێت، چونکە ئەوە سیاسەتە کە هێڵەکانی نیشتمانەکەی دیاری دەکات و لە ڕێگەی سیاسەتەوەیە کە دەتوانێ پێناسەی نیشتمانەکەی بکات.

لێرەدایە کە پرسی سیاسەت وەک پرسێکی گرینگ لە دنیای ئەمڕۆدا و بەتایبەت لای ژن بایەخ پەیدا دەکات و ژن کە لەگەڵ نیشتمان هەستی هاوبەشی هەیە، دەبێ بزانێ کە تێکەڵاوبوونی لەگەڵ سیاسەت و ڕۆڵگێرانی وەک بەشێکی بەرجاو لە کۆمەڵگە لە بابەتە سیاسییەکاندا چەندە دەتوانێ لەسەر داهاتووی نیشتمانەکەی کاریگەر بێت.

ئەگەرچی بەشداریی ژنان لە سیاسەتدا لە هەموو کۆمەڵگەکان و بەپێی زۆر فاکتەری جۆراوجۆر کەمڕەنگ بووە و ژنان بەو جۆرەی کە پێویست بووە نەیانتوانیوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە سیاسەتدا ڕۆڵ بگێڕن، بەڵام بێگومان بە شێوەی دیکە و بە ناڕاستەوخۆ لە سیاسەتدا ڕۆڵیان هەبووە.

نموونەی ئەم بەشدارییە ناڕاستەوخۆیە زۆرە و بەداخەوە ژنان زیاتر لە سەنگەری پشتەوەی ئەم خەباتەدا، ڕۆڵیان گێڕاوە و کەمتر دەرفەتیان پێ دراوە کە بێنە نێو مەیدانە سەرەکییە و بوون و کاریگەریی خۆیان لەسەر ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکان باس بکەن و پیشانی بدەن.

بەم حاڵەشەوە هەر لە چەکداربوونی ژنانەوە هەتا بەشدارییان لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکانی ناڕەزایەتییەکان و پێشەنگایەتییان لە بزووتنەوە جیاوازەکانی وەک بزووتنەوەی ژینا و پێشکەشکردنی گیانیان لەم پێناوەدا، هەموویان نموونەی بەشداریی چالاکانەی ژنان بۆ سەلماندنی بوون و گرینگیی ڕۆڵی خۆیان لە پرسە سیاسییەکانی کۆمەڵگەدا بووە.

پێشتر باسمان لە وێکچوونەکەی نێوان ژن و نیشتمان کرد، لێرە پێویستە زیاتر لەسەری ڕابوەستین.

ژن بوونەوەرێکی هەستیارە و زۆر جار دەوترێت کە تێگەیشتن لە ژنان لە قورسترین کارەکانە، ژن بە هۆکاری فیزیۆلۆژی زۆر هەستی جیاواز ئەزموون دەکات و ئەمەش وا دەکات کە ڕوانینی بۆ زۆر پرسی هەستیارتر و لە هەمان کاتدا جیاوازتر بێت، ئەم ڕوانینە بۆ پرسی نیشتمان کە وەک باسمان کرد هاوبەشییەکی لەگەڵ ژن هەیە، وا دەکات کە ژن زۆر جیاوازتر لە نیشتمان بڕوانێ، وەک چۆن خۆی هەستی دایکبوون دەناسێ و بە ڕەگ و پێست و خوێنەوە لێی تێدەگات، ڕەنگە جیاوازتر لە مرۆڤەکانی دیکە هەستی نیشتمانخۆشەویستی بناسێ و لێی تێبگات، بۆیە بە هەست بە بەرپرسایەتییەکی زۆرتریشەوە لە ڕاستای گەشەکردن و سەروەرییەکەشیدا هەنگاو هەڵ دەگرێت.

ژن بە تێکەڵبوون لەگەڵ کاروباری سیاسی، هاوکات لەگەڵ درکاندنی هەستی هاوبەش لەگەڵ نیشتمان، بە باوەرێکی قووڵەوە هەنگاو بۆ دەستەبەرکردنی داهاتووی گەشی نیشتمان هەڵ دەگرێ.

ئێستا کە کوردستانی ئێمە لەژێر چەپۆکی داگیرکەردایە، ڕەنگە ئەم بەشدارییەی ژنان لە سیاسەت بۆ پلاندانانی نیشتمانی، کاڵ دیار بێت و زۆر بایەخی پێ نەدرێت، بەڵام بێگومان لە داهاتووی ئەو نیشتمانەدا ئەتوانێ زۆر کاریگەر بێت.

لە ماوەی هەموو ساڵانی ڕابردوودا کە سەرەوەریی نەتەوەییمان لێ زەوت کراوە، ژنان لە بەرەی پێشەوی خەباتەکەدا بوون و خەباتیان کردووە جا ئەم خەباتە بە دەیان شێوەی جۆراوجۆری هەبووە کە ڕەنگە زۆر جار هەر بایەخیشیان پێ نەدرابێت.

لەو سەردەمەدا کە هیزی پێشمەرگە لە شارەکانی کوردستاندا ئامادە دەبوون و دەچوونەوە نێو خەڵکی خۆیان، ژنان وەک پەناگەیەکی قورس و قایم پاڵپشتییان دەکردن، لە بەرەی شەڕدا، لە کاروباری دەرمانی و ئامادەکردنی پێداویستی و خواردن و هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی و بە دەیان چالاکیی دیکەدا هەوڵیان دەدا ڕۆڵ بگێڕن و نەخشێکیان لە شۆڕشەکەدا هەبێ، هاوکات لە کاروباری تەشکیلاتی و تەبلیغاتیدا باشترین و ئازاترین کەسەکان بوون و جێ پەنجەیان دیار بوو. بە گۆڕانی وەرزەکانی خەبات، ژنانیش چالاکییەکانیان گۆڕانیان بەسەردا هات، ژمارەیەکی زۆریان درێژەیان بە خوێندن دا تاکوو بتوانن بونیاتنەری هزری داهاتووی نیشتمان بن و ژمارەیەکیان پەیوەستی خەبات بوون و پێناسەی پێشمەرگەی ژنیان خولقاند و زۆر جاریش بە دەستی بەتاڵ، لە ڕۆڵی خۆپیشاندەردا، بەرەوڕووی ‌هێزی پۆشتەی دوژمن دەبوونەوە، دەسبەسەر دەکران، ئازار و ئەشکەنجە و لە سێدارە دەدران بەلام کۆڵیان نەدەدا و تا دوایین هەناسەی ژیان بەرگرییان لە نیشتمانەکەیان دەکرد.

زۆربەی ئەو ژنانە بەوپەڕی بوێرییەوە، منداڵەکانیان وەک نەسڵی نوێی شۆڕش ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکرد و شانازییان بە جلوبەرگ و چەک و ڕەختی پێشمەرگەیانەوە دەکرد و تا دواهەناسە نزای سەرکەوتیان بۆ دەکردن.

هەموو ئەم قۆناغە جیاوازانە وایان کرد کە ژنان بگەنە ئەمڕۆ و لە گۆڕەپانی خەباتی ئێستادا، پێشەنگی نێو مەیدان بن و لە دوای شەهیدبوونی منداڵەکەیان بڵێن: کچی نیشتمان نەبن ئەگەر تۆڵەی نەستێنم!

ئەمە نیشانی دەدات کە لە سووڕی خەباتدا، نیشتمان خاڵی ناوەندییە کە هەموو شتێک بە دەوریدا دەسووڕێتەوە، خاڵی دەسپێک و کۆتایی لەسەر نیشتمان دەوەستێ و ئەوە تاکی وشیارە کە دەبێ بزانێ چۆن لەم سووڕانەوەیدا، ڕۆڵ دەگێڕی.

ئەمانە تەنیا نمومونەگەڵیک لە بەشداریی ژنان لە سیاستدا بوون، بەڵام زۆر کەسیش هەن کە بە شێوەی ئەمڕۆیی لە سیاسەتدا ڕۆڵ دەگێڕن و دەیانهەوێ بە بوونیان، ڕێگای ژنان بۆ هاتنە نێو بازنەکە ئاوەڵا بکەن، ئەم ژنانە ئەتوانن لە ڕۆڵی ڕۆژنامەوانێکدا خۆیان نیشان بدەن، یان لە ڕۆڵی ژنە هونەرمەندێکدا کە بە هونەرەکەی باس لە پیرۆزبوونی نیشتمان دەکات، یان ژنێکی سیاسەتمەدار یان ژنێکی مامۆستای زانکۆ و بە دەیان ژنی دیکە کە هەر کامەیان لە بوارێکدا لە پرسی نیشتمانسازیدا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

ئەوەی کە لە پلاندانانی نیشتمانیدا گرینگە، جیا لەو بابەتانەی کە باس کران و وەک پاشخانی مێژوویی بۆ بونیاتنانەوەی نیشتمان دەبێ بایەخیان پێ بدرێت، گرینگیدانی زیاتری ژنان بە خوێندن و گەشەی زانستییە.

کۆمەڵگەکان بەرەوپێش دەچن و زانست قسەی یەکەم دەکات، هەر بۆیە پێویستە لەم چوارچێوەیەدا و بۆ داڕشتنی پلانی کارا بۆ داهاتوو، ژنان بایەخێکی زیاتر بە خوێندن بدەن و لە بوارە جیاوازەکاندا خۆیان پێ بگەیێنن.

چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی وڵاتانی دیکەدا نیشانمان دەدات کە بەرپرسایەتیی ژنان لە پۆستە باڵاکانی دەسەڵاتدا و هەبوونیان لە ناوەندی بڕیاردا چەندە توانیویەتی کاریگەریی لەسەر گەشەی وڵاتان هەبێت.

 لە ڕاستیدا هاوبەشبوونی هەستی ژن و نیشتمان وا دەکات کە ژن خەمخۆرانەتر و بەرپرسیارانەتر و ئازایانەتر هەوڵ بۆ داڕشتنی سیاسەت بدات و بە پلاندانانی نیشتمانی، سەرلەنوێ نیشتمانەکەی بونیات بنێتەوە، نیشتمانێک کە وەک بوونی خۆی ئارام، لەسەرەخۆ و هێمن و هەروەها پەنایەک بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە بێت و وەک دایکێکی لەخۆبوردوو و میهرەبان لە ئامێزیان بگرێت.

بابەتی هاوشێوە

لابردنی پارێزراوی لە سزادان و دڵنیابوون لە پاراستن بۆ ژنان و کچان: کارنامەیەکی پراکتیکی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی لە کاتی جەنگدا

2025-12-16

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

2025-12-16

ژنە پێشمەرگە و ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی کوردستاندا

2025-12-14

مشکلات زنان کورد در ایران تحت ساختارها و سیاست های جمهوری اسلامی

2025-12-14
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سیاسی

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سوئێد

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-15

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

ژنە پێشمەرگە و ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی کوردستاندا

بەشداری کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز

مشکلات زنان کورد در ایران تحت ساختارها و سیاست های جمهوری اسلامی

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

خۆی نیشتمانە!

  • یەکیەتیی ژنان

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی