Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی

  • نووسەر: ئێران ڕەشیدی
  • بڵاوکردنەوە: 2023-04-21
  • 20:00

ئێران رەشیدی

پێش ئەوەی باسی ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی ژینادا بکەین، بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە مێژووی گەلی کورد، دەبینین ژنان لە هەموو شۆڕشەکانی کورددا ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە و لە بڕیاردانی سیاسی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی دا شوێن پەنجەیان دیارە، تەنانەت چەکی ئازادیخوازی لەشانکردووە و بەرانبەر بە داگیرکارانی کوردستان و دوژمنانی کورد شەڕیان کردووە و لەم پێناوەدا گیانیان بەخشیوە و شەهیدبوون. لەم پێوەندی‌یەدا شێرە ژنان و کچانی کوردستان بێ‌چاوەڕوانی و خۆنەویستانە خزمەتیان کردووە، بەڵام بەداخەوە زۆربەیان بە نادیاری ماونەوە و لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا تۆمارنەکراون.

بەهۆی زوڵم و زۆری و بێدادی‌یەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵاواردنی ڕەگەزی، توند و تیژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە گشتیی و ئۆرگانە سەرکوتکەرەکانی وەک گەشتی ئیرشاد و حیجابی زۆرەملێ بەتایبەتیی بەدژی کچان و ژنان، کاسەی سەبری ژنان و کچان پڕبووە و لەهەر دەرفەتێکی گونجاو کەڵک وەردەگرن. مەرگی ژینا ئەمینی، بەهۆی ئەشکەنجەی گەشتی ئیرشادەوە بوو بە دەسپێکی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خەڵکی شاری سەقز و خەڵکی ئەم شارە لە کاتی بەخاکسپاردنی ژینادا بۆ نیشاندانی ناڕەزایی خۆیان بەم تاوانەی کۆماری ئیسلامی هاتنە سەر شەقام و بەشداریان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ژینادا کرد. بەم شێوەیە شۆڕشی ژینا لە شاری سەقزەوە بە دروشمی “ژن، ژیان ئازادی” دەستیپێکرد، سەرەتا کوردستان و دواتریش هەموو ئێرانی گرتنەوە.
بەهۆی ئەوەی کە ئەم شۆڕشە مۆرکێکی ژنانەی بەخۆیەوە گرت، هەر زوو پشتیوانی ژنانی گەلانی دیکەی دنیای بەدوای خۆیدا هێنا، زۆر کەسایەتیی ناسراو و نێوەنەتەوەیی و ئەندامانی پارلەمانی وڵاتانی ئوروپایی بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بۆ کوشتنی ژینا پرچەکانی خۆیان بڕی و بەم هۆیەوە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم شۆڕشە و بۆ ژنانی کوردستان و ئێران دەربڕی. ئەم شۆڕشە هەر زوو پشتیوانی هێزە سیاسی‌یە کوردی‌یەکان و دواتریش لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی بەدەستهێنا.
ئەم شۆڕشە لە کوردستانەوە دەستی پێکرد و بەهۆی ڕوڵی بەرچاو و پێشەنگایەتیی ژنانی مافخواز وئازادیخواز، سەرەتا بە لابردنی کەچکە و سەرپۆشەکانیان و سوتاندنیان لە مەیدانی ئەسڵی شارەکان دەستیان کرد بەڕاپەڕین و پێشەنگدارەتی ئەم شۆڕشەیان کرد. شۆڕشی ژینا زۆر زوو پەرەی ئەستاند، گەنجان و پیاوانی ئازیخواز بۆ پشتیوانی لە ژنان و کچانی نیشتیمان هاتنە دەنگ و بەدەستی بەتاڵ بەرەنگای سوپای داگیرکار، چەکدار و تەیار بە کەرەستەی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی بوونەوە. پڕشنگی ئەم شۆڕشە هەموو ئێرانی گرتەوە و پشتیوانی زۆری خەڵکی دنیای بەدوای خۆیدا هێنا. دامودەزگا سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی بێ بەزەییانە بەگژ خەڵکی وەزاڵەهاتوودا چوونەوە و لە هیچ تاوانێک نەپرینگانەوە، سەدان کەس لەم شۆڕشەدا سینگی خۆیان کردە قەڵغان و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. و لەم ڕێگایەشدا ژنان و کچان بە دەڕەندەترین ونامڕۆڤانەترین شێوە بەدەستی جەللادانی ڕژیم دەستبەسەر کران ولە ژێر ئەشکەنجە و تەنانەت دەستدرێژی جنسیی‌دا گیانیان لە دەست دا.

شۆڕشی ژینا هەوراز و نشێوەکانی تێدەپەڕێنێ و بە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سەردەکەوێ، هەر ئەوەش ترس و لەرزی خستۆتە نێو دڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و زۆر بێ‌بەزەییانە بەرەنگاری شۆڕشگێران دەبنەوە.
ئەم شۆڕشە شۆڕشێکی کۆلکەزێڕینەیە بۆ ئازادی هەموو گەلانی ئێران. بەڵام ژنانی کوردستان حەفتاوحەوت ساڵە بۆ ئازادی و یەکسانی خەبات دەکەن، ئێستا هەموو ژنانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بوونە هاوخەباتیان بۆ ئازادی، یەکسانی و دادپەرەوەری کۆمەڵایەتیی. بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن لە وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتی دا پێکەوە بژین.

دیاردەیەکی بەرچاوی ئەم شۆڕشە ئەوەیە، کە دایکان و خوشکان، باوک و کەس و کاری شەهیدانی ئەم ڕاپەڕینە لە کاتی ناشتنی ئازیزانیان دا، بەڵێن بۆ بەردەوامی ئەم شۆڕشە دووبارە دەکەنەوە، خەڵکی بەشدار لەم مەراسیمانەدا بە دروشم دان و بەڵێنی بەردەوامی ئەم شۆڕشە سەرەخۆشی لەیەکدی دەکەن. کەس و کاری شەهیدانی ئەم ڕاپەڕینە لەکاتی بەخاکسپاردنی ئازیزانیان وانەکانی نیشتیمان پەروەری و خۆشەویستی نیشتیمان دەڵێنەوە. سروودی نیشتیمانی دەڵێنەوە و ئاڵای کوردستان دەشەکێننەوە، چۆپی سوری دەستی دایکان و جامانەی ملیان و جل‌وبەرگی لەجامانە دروستکراویان کە هێمان بۆ پێشمەرگە بوونە هێمای خۆڕاگری و یەکیەتیی نەتەوەیی و ئازادیخوازی، دژی زوڵم و ناکسانییە.

بەهیوای سەرکەوتنی شۆڕشی ژینا

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی

  • ئێران ڕەشیدی
  • بڵاوکردنەوە: 2023-04-21
  • 20:00

ئێران رەشیدی

پێش ئەوەی باسی ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی ژینادا بکەین، بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە مێژووی گەلی کورد، دەبینین ژنان لە هەموو شۆڕشەکانی کورددا ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە و لە بڕیاردانی سیاسی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی دا شوێن پەنجەیان دیارە، تەنانەت چەکی ئازادیخوازی لەشانکردووە و بەرانبەر بە داگیرکارانی کوردستان و دوژمنانی کورد شەڕیان کردووە و لەم پێناوەدا گیانیان بەخشیوە و شەهیدبوون. لەم پێوەندی‌یەدا شێرە ژنان و کچانی کوردستان بێ‌چاوەڕوانی و خۆنەویستانە خزمەتیان کردووە، بەڵام بەداخەوە زۆربەیان بە نادیاری ماونەوە و لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا تۆمارنەکراون.

بەهۆی زوڵم و زۆری و بێدادی‌یەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵاواردنی ڕەگەزی، توند و تیژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە گشتیی و ئۆرگانە سەرکوتکەرەکانی وەک گەشتی ئیرشاد و حیجابی زۆرەملێ بەتایبەتیی بەدژی کچان و ژنان، کاسەی سەبری ژنان و کچان پڕبووە و لەهەر دەرفەتێکی گونجاو کەڵک وەردەگرن. مەرگی ژینا ئەمینی، بەهۆی ئەشکەنجەی گەشتی ئیرشادەوە بوو بە دەسپێکی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خەڵکی شاری سەقز و خەڵکی ئەم شارە لە کاتی بەخاکسپاردنی ژینادا بۆ نیشاندانی ناڕەزایی خۆیان بەم تاوانەی کۆماری ئیسلامی هاتنە سەر شەقام و بەشداریان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ژینادا کرد. بەم شێوەیە شۆڕشی ژینا لە شاری سەقزەوە بە دروشمی “ژن، ژیان ئازادی” دەستیپێکرد، سەرەتا کوردستان و دواتریش هەموو ئێرانی گرتنەوە.
بەهۆی ئەوەی کە ئەم شۆڕشە مۆرکێکی ژنانەی بەخۆیەوە گرت، هەر زوو پشتیوانی ژنانی گەلانی دیکەی دنیای بەدوای خۆیدا هێنا، زۆر کەسایەتیی ناسراو و نێوەنەتەوەیی و ئەندامانی پارلەمانی وڵاتانی ئوروپایی بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بۆ کوشتنی ژینا پرچەکانی خۆیان بڕی و بەم هۆیەوە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم شۆڕشە و بۆ ژنانی کوردستان و ئێران دەربڕی. ئەم شۆڕشە هەر زوو پشتیوانی هێزە سیاسی‌یە کوردی‌یەکان و دواتریش لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی بەدەستهێنا.
ئەم شۆڕشە لە کوردستانەوە دەستی پێکرد و بەهۆی ڕوڵی بەرچاو و پێشەنگایەتیی ژنانی مافخواز وئازادیخواز، سەرەتا بە لابردنی کەچکە و سەرپۆشەکانیان و سوتاندنیان لە مەیدانی ئەسڵی شارەکان دەستیان کرد بەڕاپەڕین و پێشەنگدارەتی ئەم شۆڕشەیان کرد. شۆڕشی ژینا زۆر زوو پەرەی ئەستاند، گەنجان و پیاوانی ئازیخواز بۆ پشتیوانی لە ژنان و کچانی نیشتیمان هاتنە دەنگ و بەدەستی بەتاڵ بەرەنگای سوپای داگیرکار، چەکدار و تەیار بە کەرەستەی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی بوونەوە. پڕشنگی ئەم شۆڕشە هەموو ئێرانی گرتەوە و پشتیوانی زۆری خەڵکی دنیای بەدوای خۆیدا هێنا. دامودەزگا سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی بێ بەزەییانە بەگژ خەڵکی وەزاڵەهاتوودا چوونەوە و لە هیچ تاوانێک نەپرینگانەوە، سەدان کەس لەم شۆڕشەدا سینگی خۆیان کردە قەڵغان و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. و لەم ڕێگایەشدا ژنان و کچان بە دەڕەندەترین ونامڕۆڤانەترین شێوە بەدەستی جەللادانی ڕژیم دەستبەسەر کران ولە ژێر ئەشکەنجە و تەنانەت دەستدرێژی جنسیی‌دا گیانیان لە دەست دا.

شۆڕشی ژینا هەوراز و نشێوەکانی تێدەپەڕێنێ و بە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سەردەکەوێ، هەر ئەوەش ترس و لەرزی خستۆتە نێو دڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و زۆر بێ‌بەزەییانە بەرەنگاری شۆڕشگێران دەبنەوە.
ئەم شۆڕشە شۆڕشێکی کۆلکەزێڕینەیە بۆ ئازادی هەموو گەلانی ئێران. بەڵام ژنانی کوردستان حەفتاوحەوت ساڵە بۆ ئازادی و یەکسانی خەبات دەکەن، ئێستا هەموو ژنانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بوونە هاوخەباتیان بۆ ئازادی، یەکسانی و دادپەرەوەری کۆمەڵایەتیی. بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن لە وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتی دا پێکەوە بژین.

دیاردەیەکی بەرچاوی ئەم شۆڕشە ئەوەیە، کە دایکان و خوشکان، باوک و کەس و کاری شەهیدانی ئەم ڕاپەڕینە لە کاتی ناشتنی ئازیزانیان دا، بەڵێن بۆ بەردەوامی ئەم شۆڕشە دووبارە دەکەنەوە، خەڵکی بەشدار لەم مەراسیمانەدا بە دروشم دان و بەڵێنی بەردەوامی ئەم شۆڕشە سەرەخۆشی لەیەکدی دەکەن. کەس و کاری شەهیدانی ئەم ڕاپەڕینە لەکاتی بەخاکسپاردنی ئازیزانیان وانەکانی نیشتیمان پەروەری و خۆشەویستی نیشتیمان دەڵێنەوە. سروودی نیشتیمانی دەڵێنەوە و ئاڵای کوردستان دەشەکێننەوە، چۆپی سوری دەستی دایکان و جامانەی ملیان و جل‌وبەرگی لەجامانە دروستکراویان کە هێمان بۆ پێشمەرگە بوونە هێمای خۆڕاگری و یەکیەتیی نەتەوەیی و ئازادیخوازی، دژی زوڵم و ناکسانییە.

بەهیوای سەرکەوتنی شۆڕشی ژینا

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی