Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

داگیرکاری خاک و پرس و کێشەی ژنان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 18:47

ناسک نەسیری

باسكردن لە کێشە و پرسی ژنی کورد، ئەویش لە کات و زەمەنێکدا کە ژنی کورد بەهۆی خاک داگیرکراویەوە، دەستی بە هیچ شوێن و لایەنێک ڕاناگا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکەی و گەیاندنی هاواری زامەکەی، کارێکی ڕەوا و بەجێیە، بەڵام خودی ئەم باس لێوەکردنانە، چەند سەرنجێکیان لەسەرە، هەر بۆیەش توانیویانە کەمترین یارمەتی بە چارەسەریی کێشەی ژنی کورد بدەن. هەوڵدەدەم لێرە بە کورتیش بێ، تیشکێک بخەمە سەر چەند هۆكارێک:
یەک: پێناسەی توندوتیژی و کێشەی ژنی کورد: هەتا هەنووکەش، پێناسەکان لەمبارەوە، پێناسەی کلێشەیی، سوننەتی و بە قالب و پێناسەی ئایینین. تا ئێستاش نەکراوە پێناسەیەکی دروست لە کێشەکانی ژنی کورد بکەین و لەبری ئەمە لە چوارچێوەی وشەکاندا ماوینەتەوە. لەبری باسکردن لە کێشە سەرەکیەکان، بە هەندێک پرسی وەک خەتەنەکرانەوە نووساوین کە ئیتر باویشیان نەماوە و گەلێک کە من. لەبری باس کردن لە هۆکاری سەرەکیی دەستەمۆکرانی ژنی کورد کە لاموایە پرسی ئابووری و سەربەخۆ نەبوونی ئابووریە، باس لە فرەژنی دەکەین کە خۆی بەرکارە نەک هۆکار. پێدەچێ زۆربەی چالاکانی مافی ژنی کورد، ئەم بوارەیان بۆ دژایەتی لەتەک هەندێک ئایدیۆلۆژیا و بڕوا بینیبێتەوە و ببینن نەک هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنی کورد.
دوو: نەناساندنی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و یاساکانیان وەک هۆکاری سەرەکیی چەوساندنەوەی ژنی کورد و توندوتیژی: بەداخەوە، لە زۆربەی لێدوان و ڕوانینەکاندا، ئەوەی دەبیندرێ، غایب بوونی داگیرکەرانی کوردستان و یاساکانیان وەک هۆکاری سەپاندن و درێژەدان بە توندوتیژی لە دژی ژنی کوردستانە. ئەوەی کراوەتە تاوانبار، پیاوی کوردە و ئەوەی هێرشی دەکرێتە سەر خودی کوردستانە. لێرەدا گومانێک ساز دەبێت کە ئایا هەوڵی سەرەکی، لابردنی توندوتیژی و تاوانە لەسەر ژنی کورد، یان هێرش کردنە سەر خودی کورد؟
سێ: هەوڵدان بۆ لێکهەڵاواردن و جیا و تەرە کردنەوەی کۆمەڵگای کوردستان لەبری برەوپێدان بە پێکەوە ژیانە. بەداخەوە، ڕەوتی بەرباس و بەرچاو، ڕەوتێکی ڕادیکاڵە کە خۆی لە لێک هەڵاواردن و لێکتری جیاکردنەوە و درز خستنە ناو ژن و پیاوی کورد دا دەبینێتەوە نەک ڕەوتێک کە فێری کورد بە گشتی و پیاوی کورد بەتایبەتی بکات کە چلۆن بەیەکەوە بژیت. ئەمە هەم فێمینیزم لاڕێ دەکات و هەم دژبەری زۆرتری بۆ ساز دەکات و کۆسپ دەخاتە بەر دەمی. چوار: نادیار بوونی بەستێن، مەیدان و میکانیزمی کاری کردەیی بۆ لابردنی توندوتیژی لەسەر ژن و کۆمەڵگای کوردستان: ئەم خاڵە بەڕای من گرنگترین خاڵی ئەم باسەیە. ئێمە لە هەندەران کۆدەبینەوە، سیمینار دەبەستین و قسە لەسەر ژنی کورد و کێشەکانی دەکەین. بەڵام خودی ژنی کورد لە کوردستانە و کێشەکانی لەوێن، شوێنێک کە تێیدا ئێمە هیچ دەستمان بە یاساگۆڕین و کار لەم بوارەدا ڕاناگات. دەکرا و دەکرێ هەندێک هەوڵ درابایە کە لە ناوخۆ کار بکەین. وەک ئەوەی کە هەندێک (ئێن جی ئۆ )و ڕێکخراو بە هاوکاریی ئەو ژنانە دابمەزرێنین کە لەنێوخۆ چالاکن. واتا پەنا و پشتیان بووبایەن و ببین، هەم لە ڕووی دارایی و هەم لە ڕووی بیر و بیرۆکە و ئیتر لە خودی گۆڕەپانەکەدا کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین. سیمینار و کۆڕ و نووسراوە لە هەندەران، شتێک نییە من بێژم بێ بایەخە، نەخێر جێگای ڕێز و دەستخۆشیە بەڵام ئەمە لەگەڵ ئەوەدا کە زۆریش پێویستە بەڵام تەواو نییە. ئێمە دەبێ بگەڕێینەوە بۆ نێوخۆ. لەوێ کار بکەین. لەوێ نووسراوە و بڵاڤۆک بڵاو بکەینەوە، کۆڕ ساز بدەین و ڕێکخراو دروست بکەین. ڕاستە ئێمە لەوێ نین، بەڵام خۆ پردی پەیوەندیەکان لەگەڵ نێوخۆ نەپساون. یەکێک لە سەرەکیترین کێشە و بەربەستەکانی یەکیەتیی ژنانی حیزبەکانیش کە وایکردووە نەزۆک بن، هەر ئەو کار نەکردن لە نێوخۆ بووە و هەیە. ژنانی کورد لە هەنەدەران، ئەگەر ئازار و زامێکیان هەبێ کە هەیانە، ڕێکخراو و سازی هەیە و دەتوانن هاواری خۆیان بگەیێنن بەڵام ژنانی نێوخۆ، چ بکەن و هاواریان بەکوێ بگەیێنن؟ لەم ساڵانەی دواییدا، چەندە هەوڵ دراوە میدیایەک لەمبارەوە ساز بکرێت؟ چەندە بڵاڤۆکی تایبەت لەمبارەوە هەبووە؟ ژنانی چالاکوان بە بەشداربووانی ئەم کۆڕەشەوە، لە دوای کۆڕەکان، چەند لەگەڵ یەکتری تەبا بوون؟ چەند پێکەوە هاوکار بوون؟ بڕیار و پێشنیارەکان چەندە خراونەتە بواری جێ بە جێ کردنەوە؟ دەکرێ بێژم نزیک بە هیچ. ڕاستیەکی تاڵ هەیە ئەویش ئەوەیە کە تا خاک ئازاد نەبێ، مرۆڤ بە گشتی و ژن بەتایبەتی ئازاد نابێت. ئێمەی خاک داگیرکراو، توانایی نووسین و گۆڕینی یاسا و ڕێسا ئایین سالارە، نێرتەوەرەکانمان نییە. بەڵام ئەوە بەو واتایەش نییە کە دەشێ واز لە کێشە و پرسێکی ژنانی کورد بهێنین و وازی لێ بهێنین، ئیزن بدەین بیانچەوسێننەوە، بەڵام میکانیزمەکانمان هەتا بە ئێستاش هەڵەن، میکانیزمی هەڵەش، وڵام و دەستکەوتی هەڵەی دەبێ. ئێمە دەشێ پردەکانی پەیوەندیی و ڕایەڵەكانی خۆمان لەگەڵ ژنانی نێوخۆ ساز بکەینەوە، پتەویان بکەین و لەم بوارەشدا لە خەمی گیرفانی خۆماندا نەبین. ئێرەیی بخەینە لاوە و هاوکار و هاوهەنگاوی ژنانی وڵاتەکەمان بین.

بابەتی هاوشێوە

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29
سیاسی

هێمای ئیدئۆلۆژیک

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-07
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

داگیرکاری خاک و پرس و کێشەی ژنان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 18:47

ناسک نەسیری

باسكردن لە کێشە و پرسی ژنی کورد، ئەویش لە کات و زەمەنێکدا کە ژنی کورد بەهۆی خاک داگیرکراویەوە، دەستی بە هیچ شوێن و لایەنێک ڕاناگا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکەی و گەیاندنی هاواری زامەکەی، کارێکی ڕەوا و بەجێیە، بەڵام خودی ئەم باس لێوەکردنانە، چەند سەرنجێکیان لەسەرە، هەر بۆیەش توانیویانە کەمترین یارمەتی بە چارەسەریی کێشەی ژنی کورد بدەن. هەوڵدەدەم لێرە بە کورتیش بێ، تیشکێک بخەمە سەر چەند هۆكارێک:
یەک: پێناسەی توندوتیژی و کێشەی ژنی کورد: هەتا هەنووکەش، پێناسەکان لەمبارەوە، پێناسەی کلێشەیی، سوننەتی و بە قالب و پێناسەی ئایینین. تا ئێستاش نەکراوە پێناسەیەکی دروست لە کێشەکانی ژنی کورد بکەین و لەبری ئەمە لە چوارچێوەی وشەکاندا ماوینەتەوە. لەبری باسکردن لە کێشە سەرەکیەکان، بە هەندێک پرسی وەک خەتەنەکرانەوە نووساوین کە ئیتر باویشیان نەماوە و گەلێک کە من. لەبری باس کردن لە هۆکاری سەرەکیی دەستەمۆکرانی ژنی کورد کە لاموایە پرسی ئابووری و سەربەخۆ نەبوونی ئابووریە، باس لە فرەژنی دەکەین کە خۆی بەرکارە نەک هۆکار. پێدەچێ زۆربەی چالاکانی مافی ژنی کورد، ئەم بوارەیان بۆ دژایەتی لەتەک هەندێک ئایدیۆلۆژیا و بڕوا بینیبێتەوە و ببینن نەک هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنی کورد.
دوو: نەناساندنی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و یاساکانیان وەک هۆکاری سەرەکیی چەوساندنەوەی ژنی کورد و توندوتیژی: بەداخەوە، لە زۆربەی لێدوان و ڕوانینەکاندا، ئەوەی دەبیندرێ، غایب بوونی داگیرکەرانی کوردستان و یاساکانیان وەک هۆکاری سەپاندن و درێژەدان بە توندوتیژی لە دژی ژنی کوردستانە. ئەوەی کراوەتە تاوانبار، پیاوی کوردە و ئەوەی هێرشی دەکرێتە سەر خودی کوردستانە. لێرەدا گومانێک ساز دەبێت کە ئایا هەوڵی سەرەکی، لابردنی توندوتیژی و تاوانە لەسەر ژنی کورد، یان هێرش کردنە سەر خودی کورد؟
سێ: هەوڵدان بۆ لێکهەڵاواردن و جیا و تەرە کردنەوەی کۆمەڵگای کوردستان لەبری برەوپێدان بە پێکەوە ژیانە. بەداخەوە، ڕەوتی بەرباس و بەرچاو، ڕەوتێکی ڕادیکاڵە کە خۆی لە لێک هەڵاواردن و لێکتری جیاکردنەوە و درز خستنە ناو ژن و پیاوی کورد دا دەبینێتەوە نەک ڕەوتێک کە فێری کورد بە گشتی و پیاوی کورد بەتایبەتی بکات کە چلۆن بەیەکەوە بژیت. ئەمە هەم فێمینیزم لاڕێ دەکات و هەم دژبەری زۆرتری بۆ ساز دەکات و کۆسپ دەخاتە بەر دەمی. چوار: نادیار بوونی بەستێن، مەیدان و میکانیزمی کاری کردەیی بۆ لابردنی توندوتیژی لەسەر ژن و کۆمەڵگای کوردستان: ئەم خاڵە بەڕای من گرنگترین خاڵی ئەم باسەیە. ئێمە لە هەندەران کۆدەبینەوە، سیمینار دەبەستین و قسە لەسەر ژنی کورد و کێشەکانی دەکەین. بەڵام خودی ژنی کورد لە کوردستانە و کێشەکانی لەوێن، شوێنێک کە تێیدا ئێمە هیچ دەستمان بە یاساگۆڕین و کار لەم بوارەدا ڕاناگات. دەکرا و دەکرێ هەندێک هەوڵ درابایە کە لە ناوخۆ کار بکەین. وەک ئەوەی کە هەندێک (ئێن جی ئۆ )و ڕێکخراو بە هاوکاریی ئەو ژنانە دابمەزرێنین کە لەنێوخۆ چالاکن. واتا پەنا و پشتیان بووبایەن و ببین، هەم لە ڕووی دارایی و هەم لە ڕووی بیر و بیرۆکە و ئیتر لە خودی گۆڕەپانەکەدا کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین. سیمینار و کۆڕ و نووسراوە لە هەندەران، شتێک نییە من بێژم بێ بایەخە، نەخێر جێگای ڕێز و دەستخۆشیە بەڵام ئەمە لەگەڵ ئەوەدا کە زۆریش پێویستە بەڵام تەواو نییە. ئێمە دەبێ بگەڕێینەوە بۆ نێوخۆ. لەوێ کار بکەین. لەوێ نووسراوە و بڵاڤۆک بڵاو بکەینەوە، کۆڕ ساز بدەین و ڕێکخراو دروست بکەین. ڕاستە ئێمە لەوێ نین، بەڵام خۆ پردی پەیوەندیەکان لەگەڵ نێوخۆ نەپساون. یەکێک لە سەرەکیترین کێشە و بەربەستەکانی یەکیەتیی ژنانی حیزبەکانیش کە وایکردووە نەزۆک بن، هەر ئەو کار نەکردن لە نێوخۆ بووە و هەیە. ژنانی کورد لە هەنەدەران، ئەگەر ئازار و زامێکیان هەبێ کە هەیانە، ڕێکخراو و سازی هەیە و دەتوانن هاواری خۆیان بگەیێنن بەڵام ژنانی نێوخۆ، چ بکەن و هاواریان بەکوێ بگەیێنن؟ لەم ساڵانەی دواییدا، چەندە هەوڵ دراوە میدیایەک لەمبارەوە ساز بکرێت؟ چەندە بڵاڤۆکی تایبەت لەمبارەوە هەبووە؟ ژنانی چالاکوان بە بەشداربووانی ئەم کۆڕەشەوە، لە دوای کۆڕەکان، چەند لەگەڵ یەکتری تەبا بوون؟ چەند پێکەوە هاوکار بوون؟ بڕیار و پێشنیارەکان چەندە خراونەتە بواری جێ بە جێ کردنەوە؟ دەکرێ بێژم نزیک بە هیچ. ڕاستیەکی تاڵ هەیە ئەویش ئەوەیە کە تا خاک ئازاد نەبێ، مرۆڤ بە گشتی و ژن بەتایبەتی ئازاد نابێت. ئێمەی خاک داگیرکراو، توانایی نووسین و گۆڕینی یاسا و ڕێسا ئایین سالارە، نێرتەوەرەکانمان نییە. بەڵام ئەوە بەو واتایەش نییە کە دەشێ واز لە کێشە و پرسێکی ژنانی کورد بهێنین و وازی لێ بهێنین، ئیزن بدەین بیانچەوسێننەوە، بەڵام میکانیزمەکانمان هەتا بە ئێستاش هەڵەن، میکانیزمی هەڵەش، وڵام و دەستکەوتی هەڵەی دەبێ. ئێمە دەشێ پردەکانی پەیوەندیی و ڕایەڵەكانی خۆمان لەگەڵ ژنانی نێوخۆ ساز بکەینەوە، پتەویان بکەین و لەم بوارەشدا لە خەمی گیرفانی خۆماندا نەبین. ئێرەیی بخەینە لاوە و هاوکار و هاوهەنگاوی ژنانی وڵاتەکەمان بین.

بابەتی هاوشێوە

فراموشی سازمان‌یافته: سرشدگی جمعی در سایه‌ی جمهوری اسلامی

2025-05-11

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی