Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

دایکێک بۆ نیشتمانی پێشمەرگە

  • نووسەر: مینا سوڵتانزادە
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-23
  • 20:55

باس لەسەر ژنێک، دایکێک، خوشکێک، توانایەکی لە ڕادەبەدەری دەوێ، جا بەتایبەت ئەو ژنە، ئەو دایکە شەهیدیش بێ. هەر کە وشەی شەهید دێتە مێشکمەوە بۆ ماوەیەکی کورت سڕ دەبم، فرمێسک لە چاوەکانم قەتیس دەبن و دڵم دەکوڵێ، ئاخر ئەو شەهیدە دایکمە.

ئەو ڕۆژەی ئەو ڕووداوە تاڵە ڕوودای، لەسەر کار بووم، چاوەڕێی پەیامی یەکێک لە هاوکارەکانم بووم تا بڵێ کەی دێ بۆ گۆڕینی شیفتی کاری، کە دیتم زۆر لە هاوڕێیانم زەنگیان لێداوە و پێیانوابوو کە زانیومە دایکم شەهید بووە، یەکێک لە هاوڕێکانم نووسیبووی) خەبەرت هەیە دیسان لە قەڵایان داوە؟ هێز لە ئەژنۆمدا نەما و یەکەم کەس کە زەنگم بۆ لێدا شەهید هاجەر بوو، بەڵام وڵامی نەبوو، دواتر پێدا هاتم و زەنگم بۆ زۆر لەو کەسانە لێدا کە لەوێ پێوەندیم لەگەڵیان هەبوو، یەکێک لەوان نووشین بوو، دەگریا و دەیگوت دیسان مووشەکبارانیان کردین، گوتم خەبەری باجە هاجەرت هەیە، گوتی ناوەڵا دایە هاجەر لە بەیانییەوە دیار نییە، کەس نازانێ لە کوێیە. منیش یەکسەر زەنگم بۆ کاک سەید برایم لێدا و گوتی من باشم، گوتم باجە هاجەر لە کوێیە؟ بە دەم گریانەوە گوتی شەهید بووە، ئیتر نەمزانی لە کوێیم. وامدەزانی دەخنکێم، وامدەزانی ڕوحم دەردەچێ، هێز نەما لە ئەژنۆم، هاوارم دەکرد و هەستم دەکرد دەنگم بە هیچ کوێ ناگا، بەرەو ماڵێ هەڵدەهاتم و هەرچیم دەکرد نەدەگەیشتمەوە، ڕێگەم لێ ببوو بە ڕێگەی هات و نەهات، لەو کاتانەدا مرۆڤ هەست دەکا ئێستا ڕوحی دەردەچێ و پێی سەیرە کە هەر لەسەر پێیە. شەهید هاجەر بۆ من لە ساڵی ١٣٧٩ کە هاتمە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بوو بە دایکێکی میهرەبان و نەیهێشت لەو تەمەنە کە تەنیا ١٥ساڵ بووم، هەست بە نەبوونی دایکم بکەم کە مرۆڤ و بەتایبەتی کچ لەو تەمەنەدا زیاتر لە هەموو شتێک پێوستی بە بوونی دایکێکی دڵسۆز هەیە، ئەو پەنای منی دا، ماڵەکەی ماڵی باوانم بوو، میهرەبانییەکەی، دڵسۆزییەکەی بۆ من گەورەترین دڵگەرمی بوو.

کچە جوانەکەم، کچە دڵسۆزەکەم، دایکەکەم و زۆر وشەی دیکەی لەو چەشنە کە تەنیا دایکێک دەتوانێ ئەوەندە میهرەبان بدوێ، ئەو جگە لە من دایک و خوشک و پشت و پەنای زۆر لەو کیژو کوڕانە بوو کە بەهۆی پێشمەرگەبوونیان و دوور کەوتنەوە لە کەسوکاریان بێبەش ببوون لە نێعمەتی دایک، ئەو ژنە دڵسۆزە، ئەو میهرەبانە دڵی هێندەی دەریایەک گەورە بوو، تەنانەت دڵسۆزی بۆ گیاندارەکانیش دەکرد، خواردنی خۆی بۆ دەبردنە بەر دەرگا و نەیدەهێشت برسی و تینوو بن.

مرۆڤ بە مانای وشە یانی شەهید هاجەر، ئەو غەدری لە خۆی دەکرد، بەڵام دڵی کەسی زوێر نەدەکرد، بۆ منداڵان وەک نەنکێکی میهرەبان بوو، هەر منداڵێک هاتووچۆی کردبایە سەرسام دەبوو بە میهرەبانی ئەو ژنە دڵسۆزە. ئەمن و دڵنیام هەموو ئەو کەسانەی شەهید هاجەری دایکم دەناسن و لە نزیکەوە لەگەڵی ئاشنا بوون و تەنانەت ئەو کەسانەی ڕەنگە بۆ جارێکیش ئەویان ناسیبێ یاد و ناوی هەر بە زیندوویی ڕادەگرن و لەبیر ناکرێ.

دایکە گیان، یاد و ناوت هەرمانە، لەگەڵماندا دەژی و لە بیر و دڵی من و نارین و هەموو ئەو کەسانەی تۆیان خۆش دەوێ بە زیندوویی دەمێنییەوە.

بابەتی هاوشێوە

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

2026-09-12

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09

هانا؛ قوربانییەکی دیکەی سیستەمی پیاوسالاری

2026-09-01

سەربەخۆیی ئابووری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەری ئەو سەربەخۆییە لەسەر گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەکان

2026-08-15
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

دایکێک بۆ نیشتمانی پێشمەرگە

  • مینا سوڵتانزادە
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-23
  • 20:55

باس لەسەر ژنێک، دایکێک، خوشکێک، توانایەکی لە ڕادەبەدەری دەوێ، جا بەتایبەت ئەو ژنە، ئەو دایکە شەهیدیش بێ. هەر کە وشەی شەهید دێتە مێشکمەوە بۆ ماوەیەکی کورت سڕ دەبم، فرمێسک لە چاوەکانم قەتیس دەبن و دڵم دەکوڵێ، ئاخر ئەو شەهیدە دایکمە.

ئەو ڕۆژەی ئەو ڕووداوە تاڵە ڕوودای، لەسەر کار بووم، چاوەڕێی پەیامی یەکێک لە هاوکارەکانم بووم تا بڵێ کەی دێ بۆ گۆڕینی شیفتی کاری، کە دیتم زۆر لە هاوڕێیانم زەنگیان لێداوە و پێیانوابوو کە زانیومە دایکم شەهید بووە، یەکێک لە هاوڕێکانم نووسیبووی) خەبەرت هەیە دیسان لە قەڵایان داوە؟ هێز لە ئەژنۆمدا نەما و یەکەم کەس کە زەنگم بۆ لێدا شەهید هاجەر بوو، بەڵام وڵامی نەبوو، دواتر پێدا هاتم و زەنگم بۆ زۆر لەو کەسانە لێدا کە لەوێ پێوەندیم لەگەڵیان هەبوو، یەکێک لەوان نووشین بوو، دەگریا و دەیگوت دیسان مووشەکبارانیان کردین، گوتم خەبەری باجە هاجەرت هەیە، گوتی ناوەڵا دایە هاجەر لە بەیانییەوە دیار نییە، کەس نازانێ لە کوێیە. منیش یەکسەر زەنگم بۆ کاک سەید برایم لێدا و گوتی من باشم، گوتم باجە هاجەر لە کوێیە؟ بە دەم گریانەوە گوتی شەهید بووە، ئیتر نەمزانی لە کوێیم. وامدەزانی دەخنکێم، وامدەزانی ڕوحم دەردەچێ، هێز نەما لە ئەژنۆم، هاوارم دەکرد و هەستم دەکرد دەنگم بە هیچ کوێ ناگا، بەرەو ماڵێ هەڵدەهاتم و هەرچیم دەکرد نەدەگەیشتمەوە، ڕێگەم لێ ببوو بە ڕێگەی هات و نەهات، لەو کاتانەدا مرۆڤ هەست دەکا ئێستا ڕوحی دەردەچێ و پێی سەیرە کە هەر لەسەر پێیە. شەهید هاجەر بۆ من لە ساڵی ١٣٧٩ کە هاتمە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بوو بە دایکێکی میهرەبان و نەیهێشت لەو تەمەنە کە تەنیا ١٥ساڵ بووم، هەست بە نەبوونی دایکم بکەم کە مرۆڤ و بەتایبەتی کچ لەو تەمەنەدا زیاتر لە هەموو شتێک پێوستی بە بوونی دایکێکی دڵسۆز هەیە، ئەو پەنای منی دا، ماڵەکەی ماڵی باوانم بوو، میهرەبانییەکەی، دڵسۆزییەکەی بۆ من گەورەترین دڵگەرمی بوو.

کچە جوانەکەم، کچە دڵسۆزەکەم، دایکەکەم و زۆر وشەی دیکەی لەو چەشنە کە تەنیا دایکێک دەتوانێ ئەوەندە میهرەبان بدوێ، ئەو جگە لە من دایک و خوشک و پشت و پەنای زۆر لەو کیژو کوڕانە بوو کە بەهۆی پێشمەرگەبوونیان و دوور کەوتنەوە لە کەسوکاریان بێبەش ببوون لە نێعمەتی دایک، ئەو ژنە دڵسۆزە، ئەو میهرەبانە دڵی هێندەی دەریایەک گەورە بوو، تەنانەت دڵسۆزی بۆ گیاندارەکانیش دەکرد، خواردنی خۆی بۆ دەبردنە بەر دەرگا و نەیدەهێشت برسی و تینوو بن.

مرۆڤ بە مانای وشە یانی شەهید هاجەر، ئەو غەدری لە خۆی دەکرد، بەڵام دڵی کەسی زوێر نەدەکرد، بۆ منداڵان وەک نەنکێکی میهرەبان بوو، هەر منداڵێک هاتووچۆی کردبایە سەرسام دەبوو بە میهرەبانی ئەو ژنە دڵسۆزە. ئەمن و دڵنیام هەموو ئەو کەسانەی شەهید هاجەری دایکم دەناسن و لە نزیکەوە لەگەڵی ئاشنا بوون و تەنانەت ئەو کەسانەی ڕەنگە بۆ جارێکیش ئەویان ناسیبێ یاد و ناوی هەر بە زیندوویی ڕادەگرن و لەبیر ناکرێ.

دایکە گیان، یاد و ناوت هەرمانە، لەگەڵماندا دەژی و لە بیر و دڵی من و نارین و هەموو ئەو کەسانەی تۆیان خۆش دەوێ بە زیندوویی دەمێنییەوە.

بابەتی هاوشێوە

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

2026-09-12

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09

هانا؛ قوربانییەکی دیکەی سیستەمی پیاوسالاری

2026-09-01

سەربەخۆیی ئابووری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەری ئەو سەربەخۆییە لەسەر گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەکان

2026-08-15

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی