لە رۆژی دووشەمە ،برواری ۱۱/٥/۲٠۲٦
خاتوو کەژاڵ نەقشبەندی بەرپرسی یەکیەتی ژنان لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ بەڕێزان خاتوو واگنێر و بەڕێز الکساندرگریشتنبێرگ بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی و تێکەڵبوونەکان ،کۆبوونەوە ، ئەم کۆبوونەوە لە سەر بانگهێشتی بەڕێز واکنێر پێکهات بۆ زانینی زانیاری لە سەر باردۆخی خەڵک لە ئێران بە تایبەت ڕۆژهەڵات کە پێشتر لە لایەن خاتوو کەژاڵەوە ئاگاداری بارودۆخ و بوردمان کردنی کەمپەکانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان لە لایەن ئێرانەوەکرابووە .
دیدارەکە زیاتر لە کاتژمێرونێوی خایاند و باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە بارودۆخی ئستای ئێران بە گشتی و رۆژهەڵات بە تایبەتی کرا .
تەوەرەی سەرەکی دیدارەکە تەرخان کرا بۆ باس لە سەر ژیانی نالەبار و پڕ لە مەترسی پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان.
لەم پەیوەندییەدا بارودۆخی ئەمنیەتی بنەماڵەکان لە ژێر هێرشە بەردەوامە موشەکی و درۆنییەکانی سوپای پاسداران و هەڕەشە ئەمنییەتیەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر کەمپەکان و زیانی ماددی و گیانی
بە وردی باسی لێوەکرا.
وێڕای پیشوازی گەرمی هەردوو ئەو بەڕێزانە لە باس و پیشنیارەکان لە لایەن بەرپرسی یەکیەتی ژنان لە دەرەوە ،
بەشی کۆتایی دیدارەکە تەرخان کرا بۆ دارشتنی بەرنامە بۆ دوو چالاکی گەورە کە یەکیان کولتوری یەک سمینارێک لە سەر بارودۆخی ژنان لە ئێران و هەروەها بنەماڵەکان لە کەمپەکاندا داڕێژرا ، و هەر وەها ناساندنی چەند ڕێکخراوێکی ئاڵمانی و نەتەوەی جیاواز لە لایەن بەڕێز کریستۆفرەوە بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش لە داهاتوودا .
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات
11.05.2026




