Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-07-18
  • 08:58

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیاندنی دۆسیەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆژی هەینی ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی کاری و دیپلۆماسی لە نێوان خاتوو شەیدا ویجدانی، نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە و خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە، لە پەرلەمانی فەڕانسە لە پاریس بەڕێوەچوو.

١. پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی یاسایی لەسەر دۆخی زیندانیانی سیاسیی ژن

لە سەرەتای دیدارەکەدا، نوێنەری یەکیەتیی ژنان چەند ڕاپۆرتێکی یاسایی و مافی مرۆڤی بە زمانی فەڕەنسی پێشکەش کرد، بە مەبەستی گەیاندنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی فەڕانسە.

ڕاپۆرتەکان تیشکیان خستە سەر پێشێلکاریی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ، دۆخی بەندکراوانی سیاسی و توندوتیژیی دەوڵەتی دژ بە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەروەها هۆشدارییان لەسەر مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی هەندێک لە زیندانیانی سیاسیی ژنی کورد دا، لەوانە:

* وریشە مورادی، کە سەرەڕای ئەوەی حوکمی سێدارەی بەسەردا سپێنراوە، لە مافە بنەڕەتییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
* پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی، کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
* زەینەب جەلالیان، کۆنترین زیندانیی سیاسیی ژن لە ئێران، کە هێشتا لەژێر گوشاردا دەژی و تەنانەت لە مافی چارەسەری پزیشکیی گونجاو بێبەشە.

١. دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان لە دژی ژنان لە دوای ڕاپەڕینەکان

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مافی مرۆڤ دوای خۆپیشاندانەکان تەرخان کرا. لەو چوارچێوەیەدا باس لە دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ژنان، ڕاگرتنیان لە ناوەندە نالەبارەکانی دەستبەسەرکردن و هەروەها پێشێلکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کرا.

١. هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی بنەماڵەی پێشمەرگە

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگا و کەمپەکانی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی پێشمەرگە کرا.

نوێنەری یەکیەتیی ژنان ئاماژەی بەوە کرد کە بە ئامانجگیرانی شوێنە مەدەنییەکان، وەک قوتابخانە و ناوەندە تەندروستییەکان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی هەیە. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی ئاوارەبوونەوەی ژنان و منداڵان و لێکەوتنەوەی خەساری گەورەی مرۆیی.

١. پێشکەشکردنی پڕۆژەی هاوبەشی «ژن، ژیان، ئازادی»

لە بەشی کۆتایی دیدارەکەدا، خاتوو شەیدا ویجدانی پرۆژەیەکی هاوبەشی لە ژێر دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» پێشکەش کرد.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە پتەوکردنی هاوکاریی نێوان یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و ئەندامانی پەرلەمانی فەڕانسە، و دروستکردنی میکانیزمێکی بەردەوام بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردستان و دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بۆ ناوەندە بڕیاردەرە نێودەوڵەتییەکانە.

کۆتایی دیدار

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، خاتوو ئایدا هادی‌زادە پشتیوانیی خۆی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە دەربڕی.

پاشان، لەگەڵ خاتوو شەیدا ویجدانی گەشتێکی کارییان لە هۆڵەکانی پەرلەمانی فەڕانسە ئەنجامدا و سەردانی پەیکەری ژینا ئەمینییان کرد، کە وەک هێمایەک بۆ بزوتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە داندراوە.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران /دەرەوەی وڵات
۱۷/۷/۲٠۲٦

بابەتی هاوشێوە

برگزاری کنفرانس سالانه اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان

2026-08-10

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ”

2026-08-10

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10
ئاڵمان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا

٢٥ مرداد؛سالروز تأسیس حزب دموکرات کردستان ایران هشت دهه پایداری در راه آزادی، دموکراسی و حقوق ملت کرد

حضور اعضای اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان در مراسم گرامیداشت بە شهادت رسیدن ۱۰ پیشمرگه کومه‌له

بەشداریکردنی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ١٠ پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە

ژن، ژیان، ئازادی!

مەترسیی ژەهری «گوڵ» لەسەر تاک و کۆمەڵگە

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-07-18
  • 08:58

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیاندنی دۆسیەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆژی هەینی ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیەکی کاری و دیپلۆماسی لە نێوان خاتوو شەیدا ویجدانی، نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە و خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە، لە پەرلەمانی فەڕانسە لە پاریس بەڕێوەچوو.

١. پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی یاسایی لەسەر دۆخی زیندانیانی سیاسیی ژن

لە سەرەتای دیدارەکەدا، نوێنەری یەکیەتیی ژنان چەند ڕاپۆرتێکی یاسایی و مافی مرۆڤی بە زمانی فەڕەنسی پێشکەش کرد، بە مەبەستی گەیاندنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی فەڕانسە.

ڕاپۆرتەکان تیشکیان خستە سەر پێشێلکاریی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ، دۆخی بەندکراوانی سیاسی و توندوتیژیی دەوڵەتی دژ بە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەروەها هۆشدارییان لەسەر مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی هەندێک لە زیندانیانی سیاسیی ژنی کورد دا، لەوانە:

* وریشە مورادی، کە سەرەڕای ئەوەی حوکمی سێدارەی بەسەردا سپێنراوە، لە مافە بنەڕەتییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
* پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی، کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
* زەینەب جەلالیان، کۆنترین زیندانیی سیاسیی ژن لە ئێران، کە هێشتا لەژێر گوشاردا دەژی و تەنانەت لە مافی چارەسەری پزیشکیی گونجاو بێبەشە.

١. دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان لە دژی ژنان لە دوای ڕاپەڕینەکان

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مافی مرۆڤ دوای خۆپیشاندانەکان تەرخان کرا. لەو چوارچێوەیەدا باس لە دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ژنان، ڕاگرتنیان لە ناوەندە نالەبارەکانی دەستبەسەرکردن و هەروەها پێشێلکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کرا.

١. هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی بنەماڵەی پێشمەرگە

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگا و کەمپەکانی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی پێشمەرگە کرا.

نوێنەری یەکیەتیی ژنان ئاماژەی بەوە کرد کە بە ئامانجگیرانی شوێنە مەدەنییەکان، وەک قوتابخانە و ناوەندە تەندروستییەکان لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی هەیە. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی ئاوارەبوونەوەی ژنان و منداڵان و لێکەوتنەوەی خەساری گەورەی مرۆیی.

١. پێشکەشکردنی پڕۆژەی هاوبەشی «ژن، ژیان، ئازادی»

لە بەشی کۆتایی دیدارەکەدا، خاتوو شەیدا ویجدانی پرۆژەیەکی هاوبەشی لە ژێر دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» پێشکەش کرد.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە پتەوکردنی هاوکاریی نێوان یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و ئەندامانی پەرلەمانی فەڕانسە، و دروستکردنی میکانیزمێکی بەردەوام بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردستان و دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بۆ ناوەندە بڕیاردەرە نێودەوڵەتییەکانە.

کۆتایی دیدار

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، خاتوو ئایدا هادی‌زادە پشتیوانیی خۆی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە دەربڕی.

پاشان، لەگەڵ خاتوو شەیدا ویجدانی گەشتێکی کارییان لە هۆڵەکانی پەرلەمانی فەڕانسە ئەنجامدا و سەردانی پەیکەری ژینا ئەمینییان کرد، کە وەک هێمایەک بۆ بزوتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە داندراوە.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران /دەرەوەی وڵات
۱۷/۷/۲٠۲٦

بابەتی هاوشێوە

برگزاری کنفرانس سالانه اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان

2026-08-10

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ”

2026-08-10

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی