بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان

٣٢
دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان
ئاڵمان‹دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ ؛ نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کودرستانی ئێران خاتوو نەرمین عوسمانی لەسەر داوای فەرمیی SPD (پارتی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان) ، لە پارلەمانی دوسێلدۆرف “نۆردڕاین وێستفالێن” لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتە کۆ بووەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە به بەشداری ئەندامان و بەرپرسانی SPD و نوێنەری یەکیەتیی ژنان و نوێنەری حیزبی دێموکرات (بەڕێز سوڵتان گوڵاوی ) لە کاتژمێر١٣:٣٠ دوانیوەڕۆ دەستی پێکرد.
نوێنەری یەکیەتیی ژنان لەم کۆبوونەوەیە باسی لە باروودۆخی ئێستەی کورد به گشتی و باروودۆخی ژنان و منداڵان به تایبەتی ، لەم کاتە دژوار و ناخۆشەدا کرد و هەروەها جەختی کردەوە که هێرشە مووشەکی و درۆنیەکانی ئەم دوایانەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات جگه لە زیانی گیان و مادی ، بووەتە هوێ ئەوەی کە ژنان و منداڵان لە باری ڕۆحی و ڕەوانی لە ئاستێکی زۆر خراپ بەسەر بەرن .
خاتوو نەرمین بە وردی باسی لە پێگەی و ئەرکی ژنان به گشتی و ژنانی پێشمەرگە لە هەرچوارپارچەی کوردستان به تایبەتی ، کرد. هەروەها داوای لە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە کرد که ژنان و منداڵانی بێ دەسەڵاتی هەرچوارپارچە به تاێبەتی ژنان و منداڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بیر نەکەن با چیتر ژنان و منداڵان قوربانی نەبن .