جیهان بێتووشی
ڕێحانە
ڕێحانە چییە گوڵە یان سەوزە؟
تەنیا بۆنی خۆشە یان دەخورێت ؟
با باسێک لە ڕووەکی ڕیحانە بکەین ڕاستە لە زۆربەی وڵاتان ڕەیحانە بە کار دەهێن بۆ خواردن و بەرهەمی جوانکاری بەڵام نیشتمانی ڕیحانە هیندستانە، لای هیندییەکان زۆر گرنگە و لە زۆر بواری خواردن و جوانکاریدا بەکاری دەهێنن روەکی ریحانە لای خۆشمان وەکو ڕوەکێکی بەسوود و بۆن خۆش بەکارهاتووە.
جا با من باسی هەندێ سوودی ڕێحانەتان بۆ بکەم تا ئێوەش سوودی لێ ببینن:_
١_ خواردنی ڕیحانە لەگەڵ سەوزەکانی تر لەسەر سفرە و خوانەکان یارمەتیمان دەدا کێشەی هەرسکردنمان کەم بێتەوەو خواردنەکان ئاسان هەرس ببن.
٢_ دەتواندرێ لە زەیتی ڕێحانە شێدارکەرەوە و کرێم دروست بکرێت و سوودێکی زۆر بە پێست دەگەێنێت تا جوانتر دەرکەویت و هەمیشە بە گەنجی بمێنیتەوە.
٣_ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وا باشترە ڕیحانە بجوون تا بەردەوام شەکرەکەیان لە کۆنترۆڵدا بێت.
٤_ ڕیحانە وشک بکەرەوە و وەکوو بەهارات بیکەرە خواردنەکانت تا بۆن و تامێکی خۆش بدەی بە خوارنەکانت وە هەموو کەسێک ببێ بە میوانی سفرە و خوانت.
٥_ ڕێحانە زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن بە بەردەوامی بۆنی دەمیان دێ وا باشترە کە بەردەوام ڕیحانە بجوون .
٦_ڕێحانە لە ئاودا بکوڵێنە و ئاوەکەی بخۆرەوە سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵامەتیان هەیە و لە زستاندا سیستەمی بەرگری دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەهێز دەکات.
بەڵام لە بیرتان بێت نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکرێت چونکە هەر شتێک ئەگەر زۆریش بەسوود بێت زۆر زیادە ڕووی لە بەکارهێنانی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە لەش بەڵام هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو کەسانەی کە دوو گیانن یاخود شیر دەدەن ڕیحانە سوودێکی زۆر باشی بۆیان هەیە و زیانیان پێ ناگەیەنێت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سۆیای یان گۆشتەوشکە؟
زۆر جار بەرگوێمان کەوتووە کە بە سۆیا وتراوە گۆشتە وشکە، بەڵام سۆیا یەکێکە لە ڕووەکە بەسوودەکان و سوود و بەرهەمێکی زۆری هەیە و ڕووەکێکی هاوینە و تایبەت و گرنگە سۆیا سەر بە پاقلەمەنییەکانە و بەرهەمی جۆراوجۆری لێ دروست دەکرێت لە هەموو جیهاندا بەکارهێنەری هەیە و جووتیارەکان بە ڕێژێکی زۆر دایدەچێنن دوای ئەوەی پێ دەگات و دەگاتە وەرزی دروێنە
دروێنە دەکرێت و لە کارگەکان دەنکەکەی جیا دەکرێتەوە کە وەکو خواردن بە کار دەهێنرێت یا دەهاردرێت و بەرهەمی شیرەمەنی لێدروست دەکرێت وەک شیر و پەنیر کە لەوانەیە بەلاتەوە سەیر بێ کە بەرهەمی شیر و ڕووەک؟ بەڵێ ئەوە سوودێکی هەرە گەورەی ڕووەکی سۆیایە و ئەوەی کە لە دوای هاڕینی دەنکەکەشی لە کارگەکاندا دەمێنێتەوە دەکرێتە ئالیک یان (خواردن) بۆ ئاژەڵان وە هەروا بەرهەمێکی تری ڕووەکی سۆیە بریتییە لە ڕۆن و ڕۆنی لێ بەرهەم دەهێنرێ و سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و دەتواندرێ لە خواردنەکاندا بە کار بهێندرێ بۆچی زۆر کەس پێی دەڵێن گۆشتە وشکە؟
چونکە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە و کە دەگات بە سوودەکانی گۆشت بۆیەش زۆر کەس بە گۆشت ناوی دەبەن هەموو کەس دەتوانێ سۆیا بخوات چونکە شەکری تێدا نییە بەڵام لەجیاتی ئەوە چەوری بەسوودی تێدایە کە بەسوودە بۆ لەش و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش ڕووەکێکی گرنگە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان یان کەم کردنەوەی چالاکییان بۆیە سۆیا بخۆ و تەندروست بژی.