جیهان بێتووشی
گوڵ بە واتای جوانی و ناسکی دێت ئەی ئەگەر بمانهەوێ باسی کەسێک بکەین و جوانتر لە جوانی وەسفی بکەین بێگومان لە وەسفێکدا بەرابەری دەکەین بە گوڵی وەنەوشە هەر لەگەڵ نوێبونەوەی ساڵ و سەرەتای وەرزی جوانی بەهار گوڵە وەنەوشە دەردەکەوێت شاعیرانی کورد لە شێعرە وەسفیەکانیاندا باسی گوڵە وەنەوشە دەکەن
بێسارانی دەڵێت.
چراغ وەنەوشە و چنوور خەتی گوڵ
سەودای دیدەنی تۆیان کەوتە بەر دڵ
زۆرمان بیستوە لە شێعر و گۆرانی ئەی تا ئێستا باسی گوڵە وەنەوشەیتان بیستوە لە تەندروستدا؟
بەڵێ وەنەوشە یەکێکە لەو گوڵانەی کە سودێکی یەکجار زۆری هەیە با من بۆتان باس بکەم تا تۆش بۆت گرینگ بێت.
١- گوڵە وەنەوشە ئارام کەرەوەیە و دەتوانیت وەکو چا کەڵکی لێ وەرگرن و لەکاتی سەرئێشەدا سودی هەبێت بۆتان.
٢- لە وەرزی بەهاردا مێش و مەگەز زۆرە و زۆرجار دەبنە هۆی پێوەدانمان و هەڵئاوساون وسوربوونەوە لە کاتەدا زەیتی وەنەوشە دەتوانێت کاریگەری باشی هەبێت بۆ ئارمکەرەوە.
٣- هەموومان حەزدەکەین بۆنمان خۆش بێ و گرینگی زۆری پێدەدرێ لەلایەن خانمان و پیاوانەوە بۆنی وەنەوشە بۆنێکی ئارام و خۆشی هەیە و دەتوانێ بۆ ماوەیەکی باش بمێنێتەوە.
٤- ئێمەی خانمان هەمیشە گرینگی زۆر بە پێست و روخسارمان دەدەین و ئاوی گوڵی وەنەوشە بۆ تۆی خانم گرینگە و بەسودە بۆ نەهێشتنی زیبکە و رەونەقدارکردنی پێست.
٥- پاکەرەوەیەکی نایاب دەبێت بۆ میزڵدان ئەگەر وەکوچای دەم بکرێ و بخورێتەوە
لەگەڵ هەموو ئەو سودانەشدا بەڵام زیادەرۆی لە بەکارهێناندا بێگومان زیانی دەبێت.
زیانەکەنی چای سەوز
لە جیهانی گوڵەکاندا ئێمە باسی گەڵە بەیبوون و گوڵی هێرۆ وگوڵی وەنەوشەمان کرد
کە هەندێک لەو گوڵانە دەتوانرێ وەکو چای سەوز بەکاربێ و بخورێتەوە بێگومان ئێمە هەمیشە لە بارەی سودەکانی چای سەوزەوە بیستومانە و خوێندومانەتەوە بەڵام من لێرە دەمەوێ باس لە زیانەکانی چای سەوز بکەم ئەمەش لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی دەبێت.
١-کاتێک چای سەوز ئامادە دەکەین ئەوە دەبەت زوو بخورەتەوە نابەت ئەوەندە دابنرێ کە رەنگەکەت بگۆرێ .
٢- نابێ راستەوخۆ دوای نان خواردن بخورێتەوە چونکە باری ئاسای هەرس تێکدەدەت.
٣- پێویستە ئافرەتانی دووگیان چای سەوز نەخۆنەوە بەهۆی بەرزی ڕێژەی کافاین و هەندێ ماددەی تر لە چای سەوزدا کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دایکە و کۆرپەلە
٤- زۆر خواردنەوەی چای سەوز ئەگەری هەیە زیان بە جومگەکان بگەیەنێت و ببێتە هۆی پوکانەوەی ئێسکەکان.
٥- ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە نابێت چای سەوز بخۆنەوە چونکە کاریگەری ئەو دەرمانەی بۆ ئەو نەخۆشیە بەکاردێت لاوازدەکات.
٦- ئەو کەسانەی کە کەم خوێن و ماددەی ئاسن لە لەشیان کەمە پێویستە لە خواردنەوەی چای سەوز خۆیان بەدووربگرن.
کەواتا لە بەرانبەر سودەکانی چای سەوزدا کە لە ئێستادا لە هەموو جیهاندا گرنگی تایبەت بەخۆی هەیە و بەکاەهێنەری زۆرە بەڵام واباشە کە زیانەکانیشی بزانین بۆ ئەوەی لە زۆر بەکارهێنانی دوربکەوینەوە