Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

سوورخەڵاتان لە شەقامی خۆر

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-10-07
  • 19:43

لەیلا قادری

شۆڕشی سەردەمیانەی ژینا، وێنایەکی جیاوازی لە هەموو بزووتنەوەیەکی دیکەی کە تا ئێستا لە مێژوودا خوێندوومانەوە یان بیستوومانە پێشانی جیهان دا، دیارە هەرگیز مەبەستمان نییە و بۆمان نییە لە گەورەیی شۆڕش و بەرخۆدانەکانی ڕابردوو کەم بکەینەوە و حاشای لێ ناکرێ کە شۆڕشی ژینا بە شێوەیەکی تەواو جیاوازتر درێژکراوەی بەرگری و خۆڕاگری و نەچوونە ژێرباری داگیرکاری و خۆسەپێنیی ڕێژیمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێرانە؛ هەر لە قاجار و پەهلەوییەوە تا دەگاتە ڕێژیمی ئاخوندی. دروشمی ژن ژیان ئازادی، لەسەر گڵکۆی ژینای کوردان وتراوە، مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێ سەرەڕای هەوڵی لەپسان‌نەهاتووی ڕێژیمی سێدارە بۆ پەراوێزخستنی ژن و ڕۆڵی ژن لە ئێران کە گومانی تێدا نییە ئەو هەوڵانەی لە کوردستانی داگیرکراومان چەند قاتە، ئەمە پێگەیشتوویی شعووری نەتەوەیەکە کە سەرەڕای ئەو هەمووە غەدرە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەی دەستیان خستووەتە قوڕقوڕاگەیەوە، ئەو باوەڕە لە هەست و نەستیەوە لە دروشمی ژن ژیان ئازادیدا خۆی دەنوێنێ.
مرۆڤ کە دەڕوانێتە هەڵوێستی بوێرانەی دایک و باوکی ژینای شەهید کە چۆن سەریان بە بەڵێنە بۆشەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێناو کپکردنی دەنگیان شۆڕ کرد و چۆکیان بە توندترین هەڕەشە و گوشارەکانیش دادا و کۆڵیان نەدا، شانازی بە كوردبوونتەوە دەكەی، وەختێك بە دوای ئەوانیشدا دایك و باوكی شەهیدەكانی ئەو شۆڕشە بوێرانە لەسەر گۆڕی پیرۆزی جگەرگۆشەكانیان بەگژ كوردكوژان و داگیركەراندا چوونەوە. پیاوان شانبەشانی ژنانی ئازادیخواز، ئاڵاهەڵگری دروشمی ژن ژیان ئازادین، گیانی خۆیان بەختی شۆڕشێکی ژنانە دەکەن. چۆن دنیای مۆدێڕن و پێشکەوتووی ڕۆژئاوا و ئەمریکا چاوی بە مۆڵەق ناوەستێ، لەکاتێکدا لە هیچ شۆڕشێکی فێمینیستیدا، هاوشێوەی شۆڕشی ژینا پیاوان هاوشان و پشتیوانی ژنان نەبوون. چۆن مرۆڤ سەری سوورنامێنێ کە هەر ڕۆژێک چاوی هەڵدێنی شاهیدی جلوەیەکی بێوێنەی دیکەیە لە جوانییەکانی ئەم شۆڕشە. دایکانی شەهید مانیفێستی خۆڕاگری و بەردەوامیی ئەو شۆڕشەن؛ ئەوان بەڵێن نوێ دەکەنەوە درێژدەری ڕێگەی ڕۆڵەکانیان بن و دێنە شەقام و بە هەڵوێستی داهێنەرانە ناهێڵن ئەو شۆڕشە ڕوو لە کزی بدات. ئەوە دەبێ چ سەربەرزییەک بێ بۆ ئەو حیزبانەی ئاڵاهەڵگرێ داکۆکیی نەتەوەیەکی تا ئەو ڕادەیە پێگەیشتوون. کاتێک دوژمن قێزەونترین سێناریۆکانی خۆی لەکار دەکرد، ژووری فکر و عەمەلیاتی پێک دەهێنا بۆ لەباربردنی شۆڕشی هەڵگیرساوی ژینا، دەستوداوێنی قێزەونترین درۆکان دەبێ، دەیهەوێ چنگی چەپەڵ و خوێناویی خۆی بە کراسی چەواشە بسڕێ، ئەوە نییە لەدوای شەهیدکردنی هەر ڕۆڵەیەکی بەوەفای ئەو گەلە ماشێنی درۆ و چەواشەی دەخاتە گەڕ و دەڵێ دەستی چەکداری نەناسراو لەنێو خەڵک دایە، ئاواش هەمیسان نائومێدانە لەشکرکێشی دەکاتە سەر شەقام و کۆڵانەکانی کوردستان. ئەو ڕۆژانەی چرکە چرکە لەگەڵ بینینی هەر گرتە ڤیدیۆیەک کە لە حەماسەخوڵقێنەرانی ڕۆڵەکانی کوردستانی خێرلەخۆ نەدیوم دەبینی هەناسە لە سینگمدا دەوەستا، فرمێسک لەچاومدا بێ ئامان ڕیزی دەبەست و دڵم دەگوشڕا، خۆ ئەوانە هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ منداڵەکانی خۆم، ئەوانی سینگیان دەکردە قەڵغانی گوللەی دوژمن، لەو ڕۆژانەدا کە هەواڵدەرییەکانی سپای پاسداران و ئەوانە سەر بەوانن، وێنە و ڤیدیۆی ترووسکەی کچمیان بڵاو دەکردەوە و زەبوونانە هەڕەشەی ڕفاندن و کوشتنیان لێ دەکرد، ئەویش تەنیا بەهۆی ئەوەی بوێرانە هەواڵەکانی ئەو شۆڕشەی دەگواستەوە. لەو دەم و وەختەدا پەیامێکم پێ گەیشت لە خاتوو سۆما ناسرییەوە و گفتوگۆیەکی پڕ لە تاسە و داخ و هیوادار بە دواڕۆژ، سۆما خانم دەڵێ دەستم داوەتە پرۆژەیەک بۆ دیکۆمێنتی ژیانی شەهیدانی شۆڕشی ژینا. دەتوانی هاوکارمان بی؟ دەکرێ پێشوازی لە هەنگاوێکی نیشتمانی نەکەی کە لەخزمەت تۆماری ژیانی سوورخەڵاتەکانی شەقامی ڕۆژهەڵاتە؟ بەدڵ و گیان قەبووڵم کرد و شانم دایە بەر ئەو ئەرکە پیرۆزە. سۆما خانمی دڵفڕاون داوای لێ کردم هەر کەسی دیکەش کە ئامادەیی هەیە دەتوانی پێشنیاری ئەو ئەرکە نیشتمانییەی پێ بکەی. لەو کاتەدا لە ناسر دڵسۆزتر و تینووی ئەوین و تاسەی نووسینی دەقی شۆڕشگێڕانەم بە مێشکدا نەهات، لەگەڵ ناسری هاوژینم بەشانازییەوە شانمان دایە بەر ئەو ئەرکە و بەختەوەرانە بووین بە بەشێک لە ستافی بەرهەمهێنانی بەرنامەی سوورخەڵاتان. لە ماوەی نووسین و گەڕان بەدوای تابلۆ نەمرەکانی ئەو شەهیدانەدا زۆرمان فرمێسک ڕشت؛ زمان و پێنووسی کڵۆڵ لەبەردەم شکۆی شەهیدانمان خستە گەڕ. نووسین بۆ شەهیدانی شۆڕشی ژینا فەخرێکی گەورەییە لەکاتێکدا هەست دەکرا جیلی نوێی و سوشیاڵ میدیا باوەڕی نیشتمانی لاوازە، بەپێچەوانەوە دەبینین هۆشیاری ئەوەندە بەرزە کە ئایدۆلۆژی چەقبەستوو و بیردۆزە کۆنەکان ڕەت دەکاتەوە و لە گەلەکۆمەكی و هاشاوڵ و شاڵاوی عەقڵیەتی چەقبەستوو یاخی دەبێ و جیاواز لە هەموو ئەو جیاوازییانەی تا ئێستا بینراوە دێتە مەیدان.
چیرۆکی ژیانی هەر کام لەو شەهیدانە لێوانلێوە لە فیداکاری و خۆڕاگری و مردنیان پێ لە ژیانی دیلی خۆشترە.
ئەوڕۆ کە بەهیمەتی هاوڕێیانی کوردکاناڵ توانراوە ژیانی پەنجا شەهیدی سوورخەڵات دیکۆمێنت بکرێ و دواتر لە تۆیی کتێبێکدا چاپ بکرێ، جێی خۆیەتی و هەڵدەگرێ ژیانی هەر کام لەو قارەمانانەی شەقام وەک فیلمی «پیانۆژەن» کە لەسەر بنەمای ژیانی ڕاستەقینەی ڤادیسواڤ شپیلمانی پیانۆژەنی پۆڵەندیی بەڕەگەز جوو لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانیدا بەرهەم هات، بکرێتە فیلمی سینەمایی و بەشداریی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی پێ بکرێ کە ئەوان شەهیدان سەر بە ڕەگەزی خۆر و ڕووناکین. لەکۆتاییدا دەڵێم ئاماژەکان پێمان دەڵێن شۆڕشی ژینا هەر ئەو شۆڕشەیە کە جیهان چاوەڕێیەتی و دەتوانێ ئەو دادپەروەری و یەکسانی و ئازادیی بیروڕا و نەهێشتنی هەڵاواردنە بێت کە بە خوێنی سوورخەڵاتان بەدی دێت و تا گەیشتن بە بەرەبەیانی ئازادی بەردەوام دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

2026-06-06

قطعی اینترنت؛ جنگ جمهوری اسلامی علیه آزادی و استقلال جامعه، مخصوصا زنان

2026-05-20

زنان پیشمرگ؛ مبارزه در دو جبهه هویت ملی و برابری جنسیتی

2026-05-15

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

2026-04-23
کاروچالاکی

ئەندامێکی یەکیەتیی ژنان وەک ڕۆژنامەنووسێکی کوردی تاراوگە، بۆ «کۆڕبەندی جیهانیی میدیای ٢٠٢٦»-ی دویچە ولە بانگهێشت کرا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-06-07
کۆمەڵایەتی

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-06-06
ئاڵمان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-31

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

قطعی اینترنت؛ جنگ جمهوری اسلامی علیه آزادی و استقلال جامعه، مخصوصا زنان

دیدار نماینده «اتحادیه زنان» با مسئولان «حزب سوسیال دموکرات آلمان»

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان

برگزاری تظاهرات اعتراضی توسط اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در آلمان

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە لایەن ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ئاڵمان

زنان پیشمرگ؛ مبارزه در دو جبهه هویت ملی و برابری جنسیتی

بوردو میزبان نشست مهم دیاسپورای کورد؛ تأکید بر نقش زنان در آینده سیاسی کوردها

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفراسێکی دیاسپۆرای کوردی فەرانسە لە شاری بۆردۆ

سوورخەڵاتان لە شەقامی خۆر

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-10-07
  • 19:43

لەیلا قادری

شۆڕشی سەردەمیانەی ژینا، وێنایەکی جیاوازی لە هەموو بزووتنەوەیەکی دیکەی کە تا ئێستا لە مێژوودا خوێندوومانەوە یان بیستوومانە پێشانی جیهان دا، دیارە هەرگیز مەبەستمان نییە و بۆمان نییە لە گەورەیی شۆڕش و بەرخۆدانەکانی ڕابردوو کەم بکەینەوە و حاشای لێ ناکرێ کە شۆڕشی ژینا بە شێوەیەکی تەواو جیاوازتر درێژکراوەی بەرگری و خۆڕاگری و نەچوونە ژێرباری داگیرکاری و خۆسەپێنیی ڕێژیمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێرانە؛ هەر لە قاجار و پەهلەوییەوە تا دەگاتە ڕێژیمی ئاخوندی. دروشمی ژن ژیان ئازادی، لەسەر گڵکۆی ژینای کوردان وتراوە، مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێ سەرەڕای هەوڵی لەپسان‌نەهاتووی ڕێژیمی سێدارە بۆ پەراوێزخستنی ژن و ڕۆڵی ژن لە ئێران کە گومانی تێدا نییە ئەو هەوڵانەی لە کوردستانی داگیرکراومان چەند قاتە، ئەمە پێگەیشتوویی شعووری نەتەوەیەکە کە سەرەڕای ئەو هەمووە غەدرە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەی دەستیان خستووەتە قوڕقوڕاگەیەوە، ئەو باوەڕە لە هەست و نەستیەوە لە دروشمی ژن ژیان ئازادیدا خۆی دەنوێنێ.
مرۆڤ کە دەڕوانێتە هەڵوێستی بوێرانەی دایک و باوکی ژینای شەهید کە چۆن سەریان بە بەڵێنە بۆشەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێناو کپکردنی دەنگیان شۆڕ کرد و چۆکیان بە توندترین هەڕەشە و گوشارەکانیش دادا و کۆڵیان نەدا، شانازی بە كوردبوونتەوە دەكەی، وەختێك بە دوای ئەوانیشدا دایك و باوكی شەهیدەكانی ئەو شۆڕشە بوێرانە لەسەر گۆڕی پیرۆزی جگەرگۆشەكانیان بەگژ كوردكوژان و داگیركەراندا چوونەوە. پیاوان شانبەشانی ژنانی ئازادیخواز، ئاڵاهەڵگری دروشمی ژن ژیان ئازادین، گیانی خۆیان بەختی شۆڕشێکی ژنانە دەکەن. چۆن دنیای مۆدێڕن و پێشکەوتووی ڕۆژئاوا و ئەمریکا چاوی بە مۆڵەق ناوەستێ، لەکاتێکدا لە هیچ شۆڕشێکی فێمینیستیدا، هاوشێوەی شۆڕشی ژینا پیاوان هاوشان و پشتیوانی ژنان نەبوون. چۆن مرۆڤ سەری سوورنامێنێ کە هەر ڕۆژێک چاوی هەڵدێنی شاهیدی جلوەیەکی بێوێنەی دیکەیە لە جوانییەکانی ئەم شۆڕشە. دایکانی شەهید مانیفێستی خۆڕاگری و بەردەوامیی ئەو شۆڕشەن؛ ئەوان بەڵێن نوێ دەکەنەوە درێژدەری ڕێگەی ڕۆڵەکانیان بن و دێنە شەقام و بە هەڵوێستی داهێنەرانە ناهێڵن ئەو شۆڕشە ڕوو لە کزی بدات. ئەوە دەبێ چ سەربەرزییەک بێ بۆ ئەو حیزبانەی ئاڵاهەڵگرێ داکۆکیی نەتەوەیەکی تا ئەو ڕادەیە پێگەیشتوون. کاتێک دوژمن قێزەونترین سێناریۆکانی خۆی لەکار دەکرد، ژووری فکر و عەمەلیاتی پێک دەهێنا بۆ لەباربردنی شۆڕشی هەڵگیرساوی ژینا، دەستوداوێنی قێزەونترین درۆکان دەبێ، دەیهەوێ چنگی چەپەڵ و خوێناویی خۆی بە کراسی چەواشە بسڕێ، ئەوە نییە لەدوای شەهیدکردنی هەر ڕۆڵەیەکی بەوەفای ئەو گەلە ماشێنی درۆ و چەواشەی دەخاتە گەڕ و دەڵێ دەستی چەکداری نەناسراو لەنێو خەڵک دایە، ئاواش هەمیسان نائومێدانە لەشکرکێشی دەکاتە سەر شەقام و کۆڵانەکانی کوردستان. ئەو ڕۆژانەی چرکە چرکە لەگەڵ بینینی هەر گرتە ڤیدیۆیەک کە لە حەماسەخوڵقێنەرانی ڕۆڵەکانی کوردستانی خێرلەخۆ نەدیوم دەبینی هەناسە لە سینگمدا دەوەستا، فرمێسک لەچاومدا بێ ئامان ڕیزی دەبەست و دڵم دەگوشڕا، خۆ ئەوانە هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ منداڵەکانی خۆم، ئەوانی سینگیان دەکردە قەڵغانی گوللەی دوژمن، لەو ڕۆژانەدا کە هەواڵدەرییەکانی سپای پاسداران و ئەوانە سەر بەوانن، وێنە و ڤیدیۆی ترووسکەی کچمیان بڵاو دەکردەوە و زەبوونانە هەڕەشەی ڕفاندن و کوشتنیان لێ دەکرد، ئەویش تەنیا بەهۆی ئەوەی بوێرانە هەواڵەکانی ئەو شۆڕشەی دەگواستەوە. لەو دەم و وەختەدا پەیامێکم پێ گەیشت لە خاتوو سۆما ناسرییەوە و گفتوگۆیەکی پڕ لە تاسە و داخ و هیوادار بە دواڕۆژ، سۆما خانم دەڵێ دەستم داوەتە پرۆژەیەک بۆ دیکۆمێنتی ژیانی شەهیدانی شۆڕشی ژینا. دەتوانی هاوکارمان بی؟ دەکرێ پێشوازی لە هەنگاوێکی نیشتمانی نەکەی کە لەخزمەت تۆماری ژیانی سوورخەڵاتەکانی شەقامی ڕۆژهەڵاتە؟ بەدڵ و گیان قەبووڵم کرد و شانم دایە بەر ئەو ئەرکە پیرۆزە. سۆما خانمی دڵفڕاون داوای لێ کردم هەر کەسی دیکەش کە ئامادەیی هەیە دەتوانی پێشنیاری ئەو ئەرکە نیشتمانییەی پێ بکەی. لەو کاتەدا لە ناسر دڵسۆزتر و تینووی ئەوین و تاسەی نووسینی دەقی شۆڕشگێڕانەم بە مێشکدا نەهات، لەگەڵ ناسری هاوژینم بەشانازییەوە شانمان دایە بەر ئەو ئەرکە و بەختەوەرانە بووین بە بەشێک لە ستافی بەرهەمهێنانی بەرنامەی سوورخەڵاتان. لە ماوەی نووسین و گەڕان بەدوای تابلۆ نەمرەکانی ئەو شەهیدانەدا زۆرمان فرمێسک ڕشت؛ زمان و پێنووسی کڵۆڵ لەبەردەم شکۆی شەهیدانمان خستە گەڕ. نووسین بۆ شەهیدانی شۆڕشی ژینا فەخرێکی گەورەییە لەکاتێکدا هەست دەکرا جیلی نوێی و سوشیاڵ میدیا باوەڕی نیشتمانی لاوازە، بەپێچەوانەوە دەبینین هۆشیاری ئەوەندە بەرزە کە ئایدۆلۆژی چەقبەستوو و بیردۆزە کۆنەکان ڕەت دەکاتەوە و لە گەلەکۆمەكی و هاشاوڵ و شاڵاوی عەقڵیەتی چەقبەستوو یاخی دەبێ و جیاواز لە هەموو ئەو جیاوازییانەی تا ئێستا بینراوە دێتە مەیدان.
چیرۆکی ژیانی هەر کام لەو شەهیدانە لێوانلێوە لە فیداکاری و خۆڕاگری و مردنیان پێ لە ژیانی دیلی خۆشترە.
ئەوڕۆ کە بەهیمەتی هاوڕێیانی کوردکاناڵ توانراوە ژیانی پەنجا شەهیدی سوورخەڵات دیکۆمێنت بکرێ و دواتر لە تۆیی کتێبێکدا چاپ بکرێ، جێی خۆیەتی و هەڵدەگرێ ژیانی هەر کام لەو قارەمانانەی شەقام وەک فیلمی «پیانۆژەن» کە لەسەر بنەمای ژیانی ڕاستەقینەی ڤادیسواڤ شپیلمانی پیانۆژەنی پۆڵەندیی بەڕەگەز جوو لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانیدا بەرهەم هات، بکرێتە فیلمی سینەمایی و بەشداریی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی پێ بکرێ کە ئەوان شەهیدان سەر بە ڕەگەزی خۆر و ڕووناکین. لەکۆتاییدا دەڵێم ئاماژەکان پێمان دەڵێن شۆڕشی ژینا هەر ئەو شۆڕشەیە کە جیهان چاوەڕێیەتی و دەتوانێ ئەو دادپەروەری و یەکسانی و ئازادیی بیروڕا و نەهێشتنی هەڵاواردنە بێت کە بە خوێنی سوورخەڵاتان بەدی دێت و تا گەیشتن بە بەرەبەیانی ئازادی بەردەوام دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

2026-06-06

قطعی اینترنت؛ جنگ جمهوری اسلامی علیه آزادی و استقلال جامعه، مخصوصا زنان

2026-05-20

زنان پیشمرگ؛ مبارزه در دو جبهه هویت ملی و برابری جنسیتی

2026-05-15

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

2026-04-23

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی