Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

سیاسەتی “ژینگەی سووتاو” تاوانیکی دیکەی ڕێژیم لە کوردستان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-25
  • 21:49

ئامینە خۆشبین

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیاسەتی داگیرکاری بە تاڵان بردن و لەناوبردنی هەموو ئەو شتانەیە کە سەرمایەی نەتەوەیی گەلی داگیرکراون. یەکێک لەو سەرمایە نەتەوەییانە ئەو سەرچاوە سرووشتیانەن کە پێی دەگوترێ ژینگە. ژینگە بریتییەلە سەرچاوەکانی ئاو، لێرەوارەکان،گیاندارەکانی نێو شاخ و دارستانەکان، جۆرەکانی ڕووەکی دەرمانی و خۆراکی و تەنانەت کانزاکانیش.

رۆژهەڵاتی کوردستان وەک کیانێکی داگیرکراوی ژێر چەپۆکی رێژیمی ئاخوندی تاران بە پێی هەڵکەوتی جوگرافی خۆی ژینگەیەکی دەوڵەمەندی هەیە لە هەموو ئەو بوارانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پپێکرد و بە نیسبەت ناوەندی ئێران کە وشک و بێ ئاون ناوچەیەکی دڵرفێن و دەوڵەمەندە و هەر ئەو تایبەتمەندییەش وایکردووە کە رێژیم سیاسەتی تاڵان و لە ناو بردنی بگرێتە بەر. واتا ئەوەی بۆی دەگوازرێتەوە بە تاڵانی بەرێت و ئەوی دیکە لە ناو بەرێت. زیاتر لە ٤ دەیە سیاسەتی ئاسمیلاسیون و قڕ کردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ساتێکیش رانەوەستاوە. بۆیە هاوتەریب لە گەڵ سیاسەتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە دژەگەلییەکانی لە کوردستان سیاسەتی لە ناوبردنی ژینگەی گرتۆتەبەر و تا ڕادەیەکی زۆر ژینگەی نیشتمانەکەمانی تێک داوە.

ژینگە واتا ژیان و تێکچوونی ژینگە بە واتای تێکچوونی ژیانە و هەر لە سەر ئەو ئەساسە رێژیم سەرەتا لە تاڵانکردنی سەرمایە ژێر زەوییەکانەوە دەستی پێکرد و دواتر بە ناوی “مدیریت منابع آبی”سەرچاوە ئاوییەکانی بەتاڵان برد وچەند ساڵێکیشە کەوتۆتە دزین و لە ناوبردنی لێڕەوارەکانی کوردستان. بە چەشنێک کە زۆر بە ئاشکرا ئاور لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدا و بۆ تاکە جارێکیش نەبووە کە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئەو هەمووە حاڵەتەی ئاگر کەوتنەوە بدات و یان هەر نەبێ هاوکاری ئەو رێکخراوانە بدات کە لەو بوارەدا چالاکن. لە حاڵێکدا فڕۆکەی ئاگر کوژێنەوەی بۆ وڵاتانی دراوسێی دەنێرێ بۆ حاڵەتەکانی هاوشێوە. لێرەدایە کە هەم هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان خودی رێژیمە لە رێگەی دار و دەستەکانییەوە و هەم هەوڵێکی سیستماتیکە بۆ لە ناو بردنی ژینگەی کوردستان وەک کیانێکی داگیرکراو. ئەو سیاسەتە لە ڕێگەی مافیای سپای پاسدارانەوە بە دوو شێوە جێبەجێ دەکرێت. یەکەم بە بیانووی بوونی هێزە شۆڕشگێڕەکان ناوچە شاخاوییەکان تۆپ باران دەکات و ڕووبەرێکی زۆری دارستانەکان و جۆرەکانی گیانلەبەرەکانی لە ناو بردووە و دووهەم بە هۆی کەسانی سەر بە ڕێژیم لە کوردستان بەشێکی زۆر لە دارەکانی لێڕەوارەکان دەبڕدرێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران و بە تێچوویەکی کەم داهاتێکی زۆر دەچێتە گیرفانی ئەو مافیایانەوە. لێرەدا تەنیا دارستانەکان نین کە لە ناو دەچن بەلکوو ژیانی ئاژەڵی و گیایی ئەو دارستانانەش لە ناو دەچن کە ئەوەش خەسارێکی قەرەبوو نەکراوە بۆ ژینگەی کوردستان.

بە خۆشییەوە لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە چەوتەدا، خەڵکی وشیاری کوردستان و چالاکانی دەروەستی کورد زۆر چالاکانە و ئازایانە بە پێکێهێنانی رێکخراوی ژینگە پارێزی درکیان بەو سیاسەتە دژە گەلییەی رێژیم کردووە و تا رادەیەکی زۆر لە زیانەکانی ژینگەییان کەم کردۆتەوە. ئەوڕۆ سەنگەری ژینگە پارێزی یەکێکە لەو سەنگەرە شەرەفمەندانە و مەدەنییانە لە کوردستان کە هەڵوێستی جوامێرانەی خەڵکی کوردستانە لە بەرامبەر رێژیم و چەندین کەسی بە تواناش لەو پێناوەدا شەهید بوون. رێکخراوە ژینگە پارێزەکان هاوکات لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی سووتاندنی ژینگەی کوردستان، لە بۆنە جیاوازەکان دا هەڵمەتی نەمام چاندن و خاوێنکردنەوەی سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکانیش بەڕێوە دەبەن کە هەوڵێکی پیرۆز و ئەرکێکی نیشتمانی هەموو تاکێکی کوردە. بۆیە رێژیم بە بیانووی جۆراوجۆرەوە بەردەوام گوشار دەخاتە سەر ئەو رێکخراوانە و چالاکانی ژینگەیی و بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ نیزام حوکمی قورسیان بە سەردا دەسەپێنێ کە ئەوەش تەنیا لە رێژیمێکی وەک کۆماری ئیسلامی دەوەشیتەوە کە هەوڵدان بۆ پاراستنی ژینگە تاوان بە ئەژمار بێت.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

سیاسەتی “ژینگەی سووتاو” تاوانیکی دیکەی ڕێژیم لە کوردستان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-25
  • 21:49

ئامینە خۆشبین

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیاسەتی داگیرکاری بە تاڵان بردن و لەناوبردنی هەموو ئەو شتانەیە کە سەرمایەی نەتەوەیی گەلی داگیرکراون. یەکێک لەو سەرمایە نەتەوەییانە ئەو سەرچاوە سرووشتیانەن کە پێی دەگوترێ ژینگە. ژینگە بریتییەلە سەرچاوەکانی ئاو، لێرەوارەکان،گیاندارەکانی نێو شاخ و دارستانەکان، جۆرەکانی ڕووەکی دەرمانی و خۆراکی و تەنانەت کانزاکانیش.

رۆژهەڵاتی کوردستان وەک کیانێکی داگیرکراوی ژێر چەپۆکی رێژیمی ئاخوندی تاران بە پێی هەڵکەوتی جوگرافی خۆی ژینگەیەکی دەوڵەمەندی هەیە لە هەموو ئەو بوارانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پپێکرد و بە نیسبەت ناوەندی ئێران کە وشک و بێ ئاون ناوچەیەکی دڵرفێن و دەوڵەمەندە و هەر ئەو تایبەتمەندییەش وایکردووە کە رێژیم سیاسەتی تاڵان و لە ناو بردنی بگرێتە بەر. واتا ئەوەی بۆی دەگوازرێتەوە بە تاڵانی بەرێت و ئەوی دیکە لە ناو بەرێت. زیاتر لە ٤ دەیە سیاسەتی ئاسمیلاسیون و قڕ کردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ساتێکیش رانەوەستاوە. بۆیە هاوتەریب لە گەڵ سیاسەتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە دژەگەلییەکانی لە کوردستان سیاسەتی لە ناوبردنی ژینگەی گرتۆتەبەر و تا ڕادەیەکی زۆر ژینگەی نیشتمانەکەمانی تێک داوە.

ژینگە واتا ژیان و تێکچوونی ژینگە بە واتای تێکچوونی ژیانە و هەر لە سەر ئەو ئەساسە رێژیم سەرەتا لە تاڵانکردنی سەرمایە ژێر زەوییەکانەوە دەستی پێکرد و دواتر بە ناوی “مدیریت منابع آبی”سەرچاوە ئاوییەکانی بەتاڵان برد وچەند ساڵێکیشە کەوتۆتە دزین و لە ناوبردنی لێڕەوارەکانی کوردستان. بە چەشنێک کە زۆر بە ئاشکرا ئاور لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدا و بۆ تاکە جارێکیش نەبووە کە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئەو هەمووە حاڵەتەی ئاگر کەوتنەوە بدات و یان هەر نەبێ هاوکاری ئەو رێکخراوانە بدات کە لەو بوارەدا چالاکن. لە حاڵێکدا فڕۆکەی ئاگر کوژێنەوەی بۆ وڵاتانی دراوسێی دەنێرێ بۆ حاڵەتەکانی هاوشێوە. لێرەدایە کە هەم هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان خودی رێژیمە لە رێگەی دار و دەستەکانییەوە و هەم هەوڵێکی سیستماتیکە بۆ لە ناو بردنی ژینگەی کوردستان وەک کیانێکی داگیرکراو. ئەو سیاسەتە لە ڕێگەی مافیای سپای پاسدارانەوە بە دوو شێوە جێبەجێ دەکرێت. یەکەم بە بیانووی بوونی هێزە شۆڕشگێڕەکان ناوچە شاخاوییەکان تۆپ باران دەکات و ڕووبەرێکی زۆری دارستانەکان و جۆرەکانی گیانلەبەرەکانی لە ناو بردووە و دووهەم بە هۆی کەسانی سەر بە ڕێژیم لە کوردستان بەشێکی زۆر لە دارەکانی لێڕەوارەکان دەبڕدرێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران و بە تێچوویەکی کەم داهاتێکی زۆر دەچێتە گیرفانی ئەو مافیایانەوە. لێرەدا تەنیا دارستانەکان نین کە لە ناو دەچن بەلکوو ژیانی ئاژەڵی و گیایی ئەو دارستانانەش لە ناو دەچن کە ئەوەش خەسارێکی قەرەبوو نەکراوە بۆ ژینگەی کوردستان.

بە خۆشییەوە لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە چەوتەدا، خەڵکی وشیاری کوردستان و چالاکانی دەروەستی کورد زۆر چالاکانە و ئازایانە بە پێکێهێنانی رێکخراوی ژینگە پارێزی درکیان بەو سیاسەتە دژە گەلییەی رێژیم کردووە و تا رادەیەکی زۆر لە زیانەکانی ژینگەییان کەم کردۆتەوە. ئەوڕۆ سەنگەری ژینگە پارێزی یەکێکە لەو سەنگەرە شەرەفمەندانە و مەدەنییانە لە کوردستان کە هەڵوێستی جوامێرانەی خەڵکی کوردستانە لە بەرامبەر رێژیم و چەندین کەسی بە تواناش لەو پێناوەدا شەهید بوون. رێکخراوە ژینگە پارێزەکان هاوکات لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی سووتاندنی ژینگەی کوردستان، لە بۆنە جیاوازەکان دا هەڵمەتی نەمام چاندن و خاوێنکردنەوەی سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکانیش بەڕێوە دەبەن کە هەوڵێکی پیرۆز و ئەرکێکی نیشتمانی هەموو تاکێکی کوردە. بۆیە رێژیم بە بیانووی جۆراوجۆرەوە بەردەوام گوشار دەخاتە سەر ئەو رێکخراوانە و چالاکانی ژینگەیی و بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ نیزام حوکمی قورسیان بە سەردا دەسەپێنێ کە ئەوەش تەنیا لە رێژیمێکی وەک کۆماری ئیسلامی دەوەشیتەوە کە هەوڵدان بۆ پاراستنی ژینگە تاوان بە ئەژمار بێت.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی