Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
created by Polish

created by Polish

سیمیناری “ژنانی پێشەنگی نۆروێژ”

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-12-01
  • 07:49

ڕۆژی یەکشەممە، 30ی نۆڤامبر کاتژمێر 11ی سەر لە بەیانی، ڕێکخراوی ژنانی پێشەنگی نۆروێژ بە هاوبەشی و هاوکاریی ژمارەیەک لە ڕێکخراوی ژنانی بیانی، لەوانە یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، نۆروێژ سیمینارێکی لە ژێر ناوی ” هاوپشتیی ژنان دژی توندوتیژی” پێک هێنا.
١ـ سەرەتا خاتوو ئانە ئاکویلسەنگ Anne Akulseng بە نوێنەرایەتیی “ڕێکخراوی ژنانی پێشەنگی نۆروێژ” بەخێرهێنانی بەشداربووانی کرد. پاشان خاتوو تەوار ئەحمەدی وەک پێشکەشکاری سیمینار، خاتوو (ڕووزەڕین ئالگوینەرهان)ی وەک یەکەمین کۆڕگێڕ بانگ کرد. ڕووزەڕین باسێکی لە ژێر ناوی “خەباتی ژنان دژی فاشیزم” پێشکەش کرد. ناوبراو لە ماوەی ٣٠ خولەکدا چەمکی فاشیزم و شێوەی خەباتی ژنانی دژی ئەو شێوە بیرکردنەوەیە شی کردەوە.
دواتر بەشداربووان بە سەرنج و پرسیار، باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
٢ـ پاش پشوویەکی ٣٠ خولەکی، کۆڕگێڕی دووهەم، خاتوو پەخشان ئەحمەدی باسێکی بە ناوی ” دەنگی ژن لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی” لە ماوەی ٣٠ خولەکدا هێنایە بەر باس. خاتوو پەخشان بە ئاماژە بە ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی، سەرنجی بەشدارانی بۆ خەباتی نەتەوەی کورد ڕاکێشا. ناوبرا دوای باسکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و تەنگوچەڵەمەی سەر ڕێگای ژیانی بنەماڵەکەی لە سەردەمی هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاوڕێکی خێرای لە ژیان و خەباتی ژمارەیەک لە ژنانی خەباتگێڕی کورد دایەوە.
دواتر بە وێنە و پاشان بە شیکردنەوە، پەرژایە سەر خەباتی ژنانی پێشمەرگەی پارچەکانی کوردستان و؛ لە کۆتاییدا بە ئیشارە بە یاسای دژە ژنی کۆماری ئیسلامی بە ناوی “فەرمان بە چاکە و نە بۆ خراپە ـ “امر بە معروف و نهی از منکر” کە لەودا گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی لێکەوتەیەکی ئەو یاسا دژە مرۆڤایەتییە بوو، چووە سەر بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و ڕایگەیاند کە ئەو ڕێژیمە توتالیتێرە دژی کورد وەک مرۆڤ بەگشتی و ژنان بەتایبەتیی بووە. ئەو بەشەش بە پرسیار و سەرنجی بەشداران کۆتایی هات.

٣ـ بڕگەی دیکە گۆرانییەکی فارسیی دەڕی بە ناوی “ئازادی” بوو کە خاتوو میترا عاسی، پێشکەشی کرد.
٤ـ گۆڕگێڕی سێهەم، خاتوو مینا ڕەفیق، ژنە چالاکی ئەفغانی، پاش ئاماژەیەکی کورت بە مێژووی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە ژنان لە سەردەمی پاشایەتی و تا هاتنە سەر دەسەڵاتی موجاهیدین و دواتر تالیبان، خاوەنی ئازادیی تاکەکەسی خۆیان بوونە. بۆ وێنە سەرپۆش شتێکی دڵخواز بووە و هیچ ژنێک لە بەر بێ حیجابی، سزا نەدراوە. ژنان لە ١٩٦٤ مافی دەنگدان و خۆ بەربژێرکردن بۆ هەموو دامودەزگایەکی دەوڵەتییان هەبووە. بەڵام بە هاتنی موجاهیدین و دواتر تالیبان، هەموو مافێکی تاکەکەسی و یاساییان لە دەست دا و خرانە نێو چوارچێوەی ماڵەوە. تالیبان وتیان: کچان تا ٦ی سەرەتایی دەتوانن بخوێنن، بەڵام دوای ئەو قۆناغە بۆیان نییە درێژە بە خوێندن بدەن. چونکە تووشی فەساد و بێ ئەخلاقی دەبن. ئەو بڕگەیەش پاش سەرنج و پرسیاری بەشداران، جێی خۆی بە بەشی دواتر دا.
٥ـ پاش پشوویەکی ١٥ خولەکی، فیلمێکی کوردیی مووزیکاڵی بە ناوی “کەزیا سوور” پێشان درا.
٦ـ دوای فیلمەکە، نۆرە گەیشتە خاتوو مینا یۆرگنسێن بەرگەم Mina Jørgensen Bergem کە وەک نوێنەری ڕێکخراوی ژنانی پێشەنگی نۆروێژ بابەتەکەی خۆی لە ژێر ناوی “ژنان لە نێوان توندوتیژی و مافی نیشتەجێبوون” لە نۆروێژ پێشکەش کرد. خاتوو مینا بە هێنانەوەی کۆمەڵێک یاسای دەستوپێگر لە سەر ڕێی ژنانی پەناخواز بەگشتی و ئەو ژنانەی وەک هاوژینی پیاوان مافی نیشتەجێبوونیان لەو وڵاتە پێ دەدرێ، دا. یۆرگنسێن بە ئاماژە بەو کەند و کۆسپانە و سەرنجی بەشداران، باسەکەی تەواو کرد.

کۆڕەکە ماوەی 5 کاتژمێری خایاند و لە 4ی دوانیوەڕۆ کۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژەیە وێڕای ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە و ژنانی کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشداری ئەو سیمینارە بوون.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نۆروێژ
2025/11/30

بابەتی هاوشێوە

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

2026-03-15

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

created by Polish

created by Polish

سیمیناری “ژنانی پێشەنگی نۆروێژ”

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-12-01
  • 07:49

ڕۆژی یەکشەممە، 30ی نۆڤامبر کاتژمێر 11ی سەر لە بەیانی، ڕێکخراوی ژنانی پێشەنگی نۆروێژ بە هاوبەشی و هاوکاریی ژمارەیەک لە ڕێکخراوی ژنانی بیانی، لەوانە یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، نۆروێژ سیمینارێکی لە ژێر ناوی ” هاوپشتیی ژنان دژی توندوتیژی” پێک هێنا.
١ـ سەرەتا خاتوو ئانە ئاکویلسەنگ Anne Akulseng بە نوێنەرایەتیی “ڕێکخراوی ژنانی پێشەنگی نۆروێژ” بەخێرهێنانی بەشداربووانی کرد. پاشان خاتوو تەوار ئەحمەدی وەک پێشکەشکاری سیمینار، خاتوو (ڕووزەڕین ئالگوینەرهان)ی وەک یەکەمین کۆڕگێڕ بانگ کرد. ڕووزەڕین باسێکی لە ژێر ناوی “خەباتی ژنان دژی فاشیزم” پێشکەش کرد. ناوبراو لە ماوەی ٣٠ خولەکدا چەمکی فاشیزم و شێوەی خەباتی ژنانی دژی ئەو شێوە بیرکردنەوەیە شی کردەوە.
دواتر بەشداربووان بە سەرنج و پرسیار، باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
٢ـ پاش پشوویەکی ٣٠ خولەکی، کۆڕگێڕی دووهەم، خاتوو پەخشان ئەحمەدی باسێکی بە ناوی ” دەنگی ژن لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی” لە ماوەی ٣٠ خولەکدا هێنایە بەر باس. خاتوو پەخشان بە ئاماژە بە ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی، سەرنجی بەشدارانی بۆ خەباتی نەتەوەی کورد ڕاکێشا. ناوبرا دوای باسکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و تەنگوچەڵەمەی سەر ڕێگای ژیانی بنەماڵەکەی لە سەردەمی هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاوڕێکی خێرای لە ژیان و خەباتی ژمارەیەک لە ژنانی خەباتگێڕی کورد دایەوە.
دواتر بە وێنە و پاشان بە شیکردنەوە، پەرژایە سەر خەباتی ژنانی پێشمەرگەی پارچەکانی کوردستان و؛ لە کۆتاییدا بە ئیشارە بە یاسای دژە ژنی کۆماری ئیسلامی بە ناوی “فەرمان بە چاکە و نە بۆ خراپە ـ “امر بە معروف و نهی از منکر” کە لەودا گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی لێکەوتەیەکی ئەو یاسا دژە مرۆڤایەتییە بوو، چووە سەر بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و ڕایگەیاند کە ئەو ڕێژیمە توتالیتێرە دژی کورد وەک مرۆڤ بەگشتی و ژنان بەتایبەتیی بووە. ئەو بەشەش بە پرسیار و سەرنجی بەشداران کۆتایی هات.

٣ـ بڕگەی دیکە گۆرانییەکی فارسیی دەڕی بە ناوی “ئازادی” بوو کە خاتوو میترا عاسی، پێشکەشی کرد.
٤ـ گۆڕگێڕی سێهەم، خاتوو مینا ڕەفیق، ژنە چالاکی ئەفغانی، پاش ئاماژەیەکی کورت بە مێژووی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند کە ژنان لە سەردەمی پاشایەتی و تا هاتنە سەر دەسەڵاتی موجاهیدین و دواتر تالیبان، خاوەنی ئازادیی تاکەکەسی خۆیان بوونە. بۆ وێنە سەرپۆش شتێکی دڵخواز بووە و هیچ ژنێک لە بەر بێ حیجابی، سزا نەدراوە. ژنان لە ١٩٦٤ مافی دەنگدان و خۆ بەربژێرکردن بۆ هەموو دامودەزگایەکی دەوڵەتییان هەبووە. بەڵام بە هاتنی موجاهیدین و دواتر تالیبان، هەموو مافێکی تاکەکەسی و یاساییان لە دەست دا و خرانە نێو چوارچێوەی ماڵەوە. تالیبان وتیان: کچان تا ٦ی سەرەتایی دەتوانن بخوێنن، بەڵام دوای ئەو قۆناغە بۆیان نییە درێژە بە خوێندن بدەن. چونکە تووشی فەساد و بێ ئەخلاقی دەبن. ئەو بڕگەیەش پاش سەرنج و پرسیاری بەشداران، جێی خۆی بە بەشی دواتر دا.
٥ـ پاش پشوویەکی ١٥ خولەکی، فیلمێکی کوردیی مووزیکاڵی بە ناوی “کەزیا سوور” پێشان درا.
٦ـ دوای فیلمەکە، نۆرە گەیشتە خاتوو مینا یۆرگنسێن بەرگەم Mina Jørgensen Bergem کە وەک نوێنەری ڕێکخراوی ژنانی پێشەنگی نۆروێژ بابەتەکەی خۆی لە ژێر ناوی “ژنان لە نێوان توندوتیژی و مافی نیشتەجێبوون” لە نۆروێژ پێشکەش کرد. خاتوو مینا بە هێنانەوەی کۆمەڵێک یاسای دەستوپێگر لە سەر ڕێی ژنانی پەناخواز بەگشتی و ئەو ژنانەی وەک هاوژینی پیاوان مافی نیشتەجێبوونیان لەو وڵاتە پێ دەدرێ، دا. یۆرگنسێن بە ئاماژە بەو کەند و کۆسپانە و سەرنجی بەشداران، باسەکەی تەواو کرد.

کۆڕەکە ماوەی 5 کاتژمێری خایاند و لە 4ی دوانیوەڕۆ کۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژەیە وێڕای ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە و ژنانی کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشداری ئەو سیمینارە بوون.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نۆروێژ
2025/11/30

بابەتی هاوشێوە

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

2026-03-15

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی